هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


img6/20/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

١٧ی حوزەیران، ڕۆژی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی یۆنان بوو. هەموو سیاسەتمەدارانی دەسەڵاتدار لە ئەوروپا و تەنانەت دنیاش لە بەرامبەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی یۆناندا لە دڵە خورپەدا بوون!. لیبراڵیزمی سەرمایەداری خوێنمژی ئەوروپا خۆی بۆ کارەساتێکی تراژیدی ئامادەکرد بوو. مامەڵەی بانک و بۆرسە جیهانییەکان، بازرگانی نێودەوڵەتی نەوت و کاڵاکانی دیکە، خاوبوونەوەو گشت قوماربازانی بازاڕی جیهانی، هەروەک سیاسەتمەدارە لیبراڵییەکانیان لە هۆڵی پەرلەمان و کۆشکەکانی کۆماری، بە دڵەڕاوێکی واق وڕمان و پەرێشانییەوە چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی یۆنان بوون!،

هەڵبژاردنەکانی یۆنان بە ڕادەیەک گرنگ بوو بۆ سیاسەتمەدارانی خوێنخۆری لیبراڵی ئەوروپا کە تەنانەت ئەنگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری سەرمایەداری لیبراڵی ئەڵمانیا سەفەرەکەی خۆی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گروپی ٢٠ لە مەکسیکدا بۆ چەند کاتژمێرک دواخست!.. دوو ڕۆژ پێش لە هەڵبژاردنەکانی یۆنانیش، پەرلەمانی ئەوروپا و هەموو سیاسەتمەدارە لیبراڵییەکانی ئەوروپا داوایان لەخەڵکی یۆنانکرد کە دەنگ بە " سیریزا- بەرەی چەپی ڕادیکاڵی یۆنان" نەدەن!. ئەو داواکارییە، یان ئەو پاڕانەوەیە لە خەڵکی یۆنان، بەپێچەوانەی هەموو درۆگەورەکانی دیموکراسی لیبراڵی ئەوروپاوە، خۆی جۆرێک لە دەستێوەردان بوو لە کاروباری سیاسیی و دیموکراسی ناوخۆیی لە یۆناندا. بەمحاڵەشەوە، لە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگەدا نەک تەنها چاوی کامێراکان، بەڵکو چاوی هەموو سیاسەتمەدارانی ڕژێمی سەرمایەداری  دنیا لەسەر ئەم شێرە پیاوە بووکە ناوی " ئەلکسیس تیسپراس "ە.  

 

ئەلێکسیس تیسپراس، ئەو سیاسەتمەدارە مارکسیستە گەنجە یۆنانییەیە کە جیهانی لەسەر لێواری ئاڵوگۆڕێکی هەمەلایەنە نزیک کردەوە!.

ئەلێکسیس لە ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٤دا لە ئەسینای پایتەختی یۆناندا لە دایک بووە. کۆلیجی ئەندازیاری مەدەنی لە زانکۆی نیشتمانی ئەسینادا تەواوکردووە و پاش تەواوکردنی خوێندن، وەک ئەندازیارێکی لە پیشەسازی خانووبەرەدا لەناو ئەسینادا دەستی بەکارکردووە. لە کۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی بیستەمدا تێکەڵاو بەژیانی سیاسیی بووە و بووە بە ئەندام و بەرپرپرسی چالاکی ڕێکخراوی کۆمۆنیستە گەنجەکانی حیزبی کۆمۆنیستی یۆنان. ئەلێکسیس لە بزووتنەوەی خوێندکارانی ئەسینادا ڕۆڵێکی بەرجەستەی هەبووە و بە زوویی وەک ئەکتیڤێکی مارکسیست لە بزووتنەوەی خوندکاریدا ناوبانگ دەردەکات و لە ساڵانی ١٩٩٥ – ١٩٩٧دا هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەندامی ناوەندی ئەنجومەنی یەکێتی خوێندکارانی ئەسینا . لە ساڵی ١٩٩٩دا دەبێتە سکرتێری " SYNASPISMOS -  بەرەی چەپ و پێشکەوتوخوازی یۆنان " . لە ساڵی ٢٠٠٤دا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە خەباتی نێونەتەوەیی دژی سیاسەتە نیولیبراڵییە جیهانییەکان. لە ساڵی ٢٠٠٦دا خۆی کاندیدکرد بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکان و لە ٢٠٠٩یشدا بەشداری هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی یۆنانی کردو وەک سکرتێری سیریزا بووە ئەندامی پەرلەمان یۆنان. لە ناو پەرلەمانی یۆناندا بە تووندی دژی سیاسەتە ئابورییە لیبراڵییەکانی یەکێتی ئەوروپا و بانکی جیهانی بەرامبەر بە یۆنان وەستایەوە. ئەم دژ وەستانەوەیەی ئەلێکسیسی وەک سکرتێری بەرەی  سۆشیاڵیزمی یۆنان لەپەرلەماندا، ئەوی زیاتر لەلای خەڵکی  وڵاتەکەی خۆشەویستکرد .

لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی مانگی ئایاری یۆناندا، بەهۆی نەبوونی دەنگی پێویستەوە، هیچ یەکێک لە حیزبە ڕەقیبەکان نەیانتوانی حکومەت پێکبهێنن . لە هەڵبژاردنەکانی  حەڤدەی ئەم مانگەشدا، حیزبی ڕاستگەرایی " نیودیموکراسی" بە بەدەستهێنانی ٢٩،٥% توانی براوەی هەڵبژاردنەکان بێت. بەرەی چەپ و پێشکەوتوخواز( سیریزا )ش بە بەدەستهێنانی ٢٧،١% دۆڕاوی هەڵبژاردنەکان بوو. پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان. ئەلکسیس تیسپراس ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی وەک شکستێک بۆ سیریزا قەبوڵکرد، بەڵام زۆر بە بڕوا بەخۆ و بڕوا بە ئایندەی خەباتەوە ڕایگەیاند " ئێمە دواڕۆژێکی باشترمان بۆ یۆنان دەوێت. لایەنگرانی هەڕاجکردنی یۆنان بەزوویی تێکدەشکێن و بەرەی چەپ  بەهێزتر دەبێت.. ئێمە وەک ئۆپۆزسیۆنێک لە پەرلەماندا ڕێگا نادەین  دەسەڵاتداران وەک ڕابردوو، بەوشێوەیەی کە خۆیان دەیانەوێت بڕیار لەسەر چارەنووسی خەڵکی یۆنان بدەن "!.

 

قەیرانی ئابوریی یۆنان و ململانێی دوو ئەڵتەرناتیڤ 

لەساڵی ٢٠٠٧وە قەیرانی ئابوریی یۆنان بە تووندی و بە قوڵی درێژەی کێشاوە. کورتهێنانی بودجە، مایەپوچی کۆمپانیاکان، بانک و بۆرسەکان شەپۆلێکی بەرین لە بێکاری، هەژاری و لەناوبردنی بیمەو خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی لە یۆناندا بەدوای خۆیدا هێناوە.  دوو فاکتەری سەرەکی لە قەیرانی ئابوریی یۆناندا ڕۆڵی سەرەکیان هەیە؛ یەکەمیان گواستنەوەی قەیرانی ئابوریی ئەمریکا لەساڵی ٢٠٠٨دا بۆ ئابوریی سەرمایەداری یەکێتی ئەوروپا و دووەمیان دام و دەزگایەکی حکومی گەندەڵ و بیروکراتیک کە سیستەمی ئابوریی یۆنان بەڕێوە دەبات. حکومەتی گەندەڵی سۆشیال دیموکراتی ئەندریاس پاپاندریۆ، لە ساڵی ٢٠١٠ هەوڵیدا بەوەرگرتنی قەرزێکی ١١٠ ملیار یۆرۆیی لە یەکێتی ئەوروپا، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی ناوەندی ئەوروپا، ئابوریی یۆنان لە قەیران ڕزگار بکات، بەڵام پاش پیاچوونەوە بە داهاتی گشتی نیشتمانی یۆنان و بودجەی گشتیدا، زانرا کە ١١٠ ملیار یۆرۆکە ناتوانێت ئابوریی ئەو وڵاتە لە قەیران و بن بەست ڕزگار بکات. لەبەر ئەوە، دەوڵەتی یۆنان ناچاربوو کە لە ساڵی ٢٠١١دا قەرزێکی ١٣٠ ملیار یۆرۆیی دیکە وەربگرێت.

 بڕی ٢٤٠ ملیار یۆرۆ، کە لەژێر ناوی کۆمەک و دیاری قەرزداندا بە یۆنان درا، لەڕاستیدا ئامانجەکەی ڕزگارکردنی یۆنان نەبوو لە قەیران و نابودبوونی ئابوریی، بەڵکو کردنی ئەو وڵاتە بوو بە تاقیگایەک بۆ تاقیکردنەوەی سیاسەتە ئابورییە لیبراڵییە دڕندانەو چاوچنۆکەکانی بانکی ناوەندی ئەوروپا و سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی، کە لەسەروی ئەو ئۆرگانە مالیانەدا چەند وڵاتێکی سەرمایەداری ڕۆژئاوایی بەهێز لەڕووی سەرمایەوە وەستاون ( ئەڵمانیا، ئەمریکا، کەنەداو... ). ئامانجی قەرزدانەکان بە یۆنان، جگە لە بەدەستهێنانی قازانج لە ئینترێستی ئەو بڕی ئەو ٢٤٠ ملیار دۆلارە، نەهێشتن و بڕینی بیمەو خزمەگوزارییە دەوڵەتییەکانی خەڵکی یۆنانە. خەڵکی یۆنان بەدرێژایی ٥٠ ساڵی ڕابردوو، لەکۆمەڵێک ماف و خزمەتگوزاری وەک بیمەی بێکاری، خانەنشینی، دکتۆرو دەرمان، خوێندن، چونەسەرەوەی موچەکان پێبەپێی گرانی، خانوبەر و تاد.... بەهرەمەند بوون، بەڵام یەکەمین مەرجی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، یەکێتی ئەوروپا و بانکی ناوەندی ئەوروپا بۆ دانی ئەو بڕە قەرزە، بڕینی ئەو ماف و خزمەتگوزارییانەیە لەلایەن دەوڵەتەوەو ئەو سیاسەتە ئابورییە لیبراڵییەش  لەژێر ناوی دەستپێوەگرتن (التقشف- Austerity )دا دژ بەخەڵکی یۆنان ئاڕاستە دەکەن. بەپێی ئەو مەرجە دژوارە لیبراڵییەی بانکی ناوەندی ئەوروپا و سندقی دراوی نێودەوڵەتی،  بۆ ساڵانێکی درێژخایەن خەڵکی یۆنان دەبنە کۆیلەی ئەو ئۆرگانە مالیانەی سەرمایەداری، بەڵام خەڵکی یۆنان، خەڵکی سەرزەمینی فەلسەفە، فیکرو ئەفسانەکان، هەرزوو لەپلانی دڕندانەی ئابوریی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی ناوەندی ئەورپا تێگەیشتن کە نەک ئەوان لە قەیران ڕزگار ناکەن، بەڵکو بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیک، لەڕێگای قەرزەکانەوە بۆهەتا هەتایە یۆنان داگیردەکەن و خەڵکەکەشی دەکەنە کۆیلەی کرێگرتە. ئەو حیزب و گروپانەی کە دەرک و تێگەیشتنێک ڕاست و دروستیان لەو پلانە نامرۆیی و داگیرکەرانەی بانکی ناوەندی ئەوروپا و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هەبوو بەتووندی پلانەکەیان ڕەتکردەوە و دژی وەستانەوە. مارکسیستەکان و ئانارکیستەکانی یۆنان لەیەک سەنگەردا دژی مەرجە نامرۆییە لیبراڵییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بانکی ناوەندی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپا وەستانەوە.  جوڵانەوەی سیریزا، کە ئەلێکسیس تیسپراس سکرتێری گشتییەتی، ڕایگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک خەڵکی یۆنان نابێت مل بە مەرجە لیبراڵییەکان لەسەرقەرزەکان بدات. خەڵکی هوشیاری یۆنان پشتگیرییەکی باشیان لەو ڕاگەیاندنەی سیریزا کرد. وەڵامدانەوەی پۆزەتیڤی خەڵکی یۆنان بە ڕاگەیاندنەکەی سیریزا، بووە هۆی دروستکردنی قەیرانێکی سیاسیی لەو وڵاتەدا. پەرلەمان لەسەر قەبوڵکردنی مەرجەکان بوو بەدووبەشەوە، شەقامی یۆنان وروژا و سەرئەنجام دوو ئاڵتەرناتیڤ بۆ ڕزگارکردنی یۆنان لە قەیران سپێردرا بە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان. حیزبی چەپی دیموکراتی، حیزبی دیموکراتی میانەڕەو و پارتی سوسیال دیموکراتی، هەریەکەیان بە شێوەیەک لە شێوەکان، سیاسەتی تەقەشوفی لیبراڵیانە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، یەکێتی ئەوروپا و بانکی ناوەندی ئەوروپایان قەبوڵکرد، بەڵام بەرەی سوشیاڵیستی ڕادیکاڵ ( سیریزا ) مەرجە لیبراڵییەکانی بۆ قەرزدانەکان بە یۆنان بەتەواوی ڕتکردەوە و ئەلێکسیس تیسپراس هەڕەشەی ئەوەی لە یەکێتی ئەوروپاو سندوقی دراوی نێودەڵەتیکرد کە ئەگەر براوەی هەڵبژاردنەکان بێت، یۆنان لە یەکێتی ئەوروپا و لە ناوچەی یۆرۆ دەباتە دەرەوە، یان ئەوەتا دەبێت یۆنان وەک وڵاتێکی پەراوێزکراوی یەکێتی ئەوروپا مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت و دەبێت یۆنان یەکسان بێت لەگەڵ هەموو وڵاتانی بەهێزی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا. ئەو هەڕەشانەی تیسپراسی سکرتێری گشتی سیریزا، تەنها بۆ دەنگ کۆکردنەوە نەبوو، بەڵکو هەڕەشەیەکی جدی بوون و جدی بوونی هەڕەشەکانی ترسی خستە دڵی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپاوە. هەموو سیاسەتمەدارانی لیبراڵی خاوەن تێزی تەقەشوف، بە تایبەتی ئەنگێلا مێرکڵ، لەو هەڕەشانەی تیسپراس زەندەقیان چوو. بەدرێژایی ماوەی هەردوو هەڵبژاردەکانی ئایارو حوزەیران، مامەڵەی بازرگانی و بازاڕی جیهانی تووشی ڕکود بوو، بەڵام لە هەردوو خولی هەڵبژاردنەکانی یۆناندا بەرەی سۆشیاڵیزمی ڕادیکاڵ " سیریزا" نەیتوانی دەنگی پێویست بۆ دروستکردنی کابینەی نوێ بەدەستبهێنێت. لە هەڵبژاردنەکانی ١٧ ئەمنگەدا سیریزا پلەی دووەمی بەدەستهێنایەوە. حیزبی دیموکراسی نوێ، بە کەمێک جیاوازییەوە لە ژمارەی دەنگەکاندا، بە ئیئتلافکردن لەگەڵ پاسوک و حیزبی چەپی دیموکراسی نوێ، بەختی دروسکردنی کابینەی نوێی بەدەستهێنا، بەڵام سیریزا، هەروەک ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایار، ئەوەی ڕەتکردەوە کە بەشداری لە کابینەی نوێدا بکات.  بەدوای هەڵبژاردنەکانیشدا، ئەلکسیس تیسپراس ڕایگەیاند کە  " ڕاستە ئێمە دۆڕاندمان، بەڵام بارودۆخی ئابوریی یۆنان بەجۆرێکە، کە بەزوویی ئێمە بەهێزێکی زیاترەوە دێینەوە مەیدان!. ئایا مرۆڤێک ئەوەندە دڵسۆزو ڕاستگۆ بێت لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەی خۆیدا، شایانی ئەوە نییە کە ستایشی هەڵوێستەکانی بکرێت، ئەگەرچی بە زمانی تۆش قسە نەکات؟!.