هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<September 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2627282930311
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30123456


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
قورئان کتێبێکی ئاسمانی نییە؛ نووسەرەکەی کێ بووە؟


img7/26/2015 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

ئەو کتێبە ئاینیانەی کە لە خوێن هەڵکێشراون، هیچ یەکێکیان کتێبێکی ئاسمانی نییە و لە ئاسمانەوە بەسەر زەویدا نە باریوون. کتێبە خوێناوییە ئاینییەکان لەلایەن مرۆڤە هوشیارەکانی چینە باڵادەست و دەسەڵاتخوازەکانەوە نووسراونەتەوە تا زۆربەی هەرزۆری مرۆڤ بکەنە کۆیلەی ئابوریی، سیاسیی، کڵتوری و مەعنەوی خۆیان.

بەپیرۆزکردنی کتێبە دینییەکان لە هەموو قۆناغە مێژووییە جیاوازەکاندا، سیاسەتێکی هوشیارانەی چینە دەسەڵاتخوازەکان بووە بۆ بەکۆیلەکردنی  ئابوریی، فیکری و مەعنەوی مرۆڤە ژێردەستەکانیان.

لە زۆربەی کتێبە دینییەکاندا ئەو چیرۆک و داستانە خورافیانەی کە لە بارەی خوا و نوێنەرانی خوا[ پێغەمبەرەکان] نووسراونەتەوە، کراون بە حوکمە موطلەق و نەگۆڕەکان  کە مرۆڤەکان دەبێت  بەبێ لێکۆڵینەوە، بیرکردنەوە و تێڕامان و لەیەک قسەدا بێ چەندوچۆن ملکەچیان بێت و قەبوڵیان بکات.

بەپێی کتێبە ئاینییەکان، کە لەدەرەوەی زانست و مەعریفەی مرۆیین، سەرپێچیکردن لەو حوکمە دۆگم و موتڵەقانەی کە تیایندا نووسراوەتەوە،  ئەنجامەکەی بەسەربڕین و کوشتن کۆتایی پێدێت و بکوژەکانیش بە نوێنەران و سەربازانی گوێڕایەڵی وتەکانی خودایەکی نەبینراو،  نەزانراو و هەستپێنەکراو ناوزەددەکرێن!. ئەم گاڵتەجاڕییە، ئەم دلڕەقییە و ئەم تاوانکارییە سەرتاپای کتێبە پیرۆزەکەی محەمەد و موسڵمانانی داپۆشیوە!. محەمەد مرۆڤێکی دەسەڵاتخوازی دڵرەق و مرۆڤ کوژ بووە. محەمەد خۆی هیچ نەبووە مەگەر ئەوە کە دەستی کەسانێکی بەهێزی لەڕووی ئابوریی و  فیکری سەردەمەکەی خۆی لە پشت بووبێت.

 قورئان، کە بەرنامەیەکی هەمەلایەنەی دەسەلاتخوازی محەمەد و میراتگرەکانییەتی، هەرگیز لە ئاسمانەوە بۆی دانەبەزیوەتە سەرزەوی. ئەو هەرگیز ئەو تواناییە فیکرییەشی نەبووە کە بەرنامەیەکی شمولی  لەوجۆرە بۆ دەسەڵات و حکومەتکردن لە کۆمەڵگەدا بنووسێتەوە. کەواتە کێ قورئانی نووسیوەتەوە و دانەری ئەم کتێبە خوێناوی و پڕ لە کوشت و کوشتار و بە کۆیلەکردنە کێیە؟ ئەم پرسیارە گومانێکە کە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی دینەکەی محەمەد و قورئانەکەیەوە لە کایەدایە!.  

لە مێژە گومان لەوە دەکرێت کە قورئان کتێبێکی ئاسمانی نییە و نووسەرەکەی کەسێکە کە محەمەدی پێگەیاندووە بۆ بڵاوکردنەوەی بیروڕاکانی لە نیمچە دوورگەی عەرەبی و تەنانەت لە هەموو دنیاشدا.

 یوحنا دیمەشقی، کە سی ساڵێک دوای تەواوکردنی نووسینەوەی قورئان لە دایکبووە، یەکەمین کەس بووە ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد قورئانی لە واتاکانی "وەرقەی کوڕی نۆفڵ" ەوە وەرگرتووە. ئەو گومانەی یوحنا دیمەشقی، گومانێکی سەرەتایی بووە بەرامبەر بە محەمەد و قورئان، بەڵام نوێترین لێکۆڵینەوە لە مێژووی کۆنترین دەقی قورئان گومانە سەرەتاییەکەی الدیمەشقی وەردەچەرخێنێت بە دیوێکدا کە قورئان نەک واتاکانی بن نۆفڵە، بەڵکو نووسەری قورئانەکەش خودی بن نۆفڵە!.

نوێترین لێکۆڵینەوەی زانکۆی پێرمنگهامی بەریتانیا لەسەر کۆنترین دەقی قورئان ئەو گومانەی یوحنا الدمشقی دەکاتە ڕاستی کە وەرەقەی کوڕی نۆفڵ نووسەری قورئانە!.

بە پێی هەواڵێکی بی بی سی، یەکێکە لە خوێندکارەکانی قۆناغی دکتۆرا بۆ زانینی مێژووی لاپەڕەکانی ئەو قورئانە کە لە زانکۆی پێرمنگهامی بەریتانیادایەو نزیک بەیەک سەدەیە پارێزراوە، ڕەوانەی بەشی ڕادیۆکاربۆنی زانکۆی ئۆکسفۆردی دەکات.

 ئەنجامی لێکۆڵینەوە ڕادیۆکاربۆنییەکەی ئۆکسفۆرد، مێژووی نووسینی قورئانەکە پیشانیدەدات کە هەمان قورئان لە نێوان ساڵەکانی ٥٦٨ بۆ ٦٤٥ ی میلادی نووسراوە. هەڵبەت لێکۆڵینەوە ڕادیۆکاربۆنییەکەی ئۆکسفۆرد لەوە دڵنیا نییە کە لە ٥٠٠کاندا نووسراوە یان لە ٦٠٠کاندا. ئەگەر ئەوە ساخ ببێتەوە کە قورئانەکە لە ساڵەکانی ٥٦٨ بۆ ٦٠٠دا نووسراوە، یان قورئانێکی کۆنتر لەوەی ناو زانکۆی پێرمنگهام بدۆزرێتەوە، ئیتر هەموو جادوی [ وەحی ئاسمانی و پێغەمبەر] بوونەکەی،[ یان قورئان کلام اللە یە]ی محەمەد و پەیڕەوانی  بۆ هەتا هەتا هەتایە لەلای گەمژەترین جادولێکراوەکانی ئیسلامیش بە تاڵ دەبێتەوە و وەک بڵقی سەرئاو دەتەقێت!.

چیرۆکەکانی پەیوەندی نێوان خەدیجە،  محەمەد و وەرقەی کوڕی نۆفڵ هێندە زۆرن کە  ساڵانێکی دەوێت تا لە خوێندنەوەیان تەواو ببیت، بەڵام هەموو ئەوانە گێڕانەوە، وتی و وتی و چیرۆکن و هیچ بەڵگەیەکی نووسراو لە ناو مێژووی ئیسلامدا بۆ ڕاستی پەیوەندی ئەو سێ کەسە و هەروەها پەیوەندی نێوان ابی تاڵیبی مامی محەمەد و وەرقەی کوڕی نۆفڵ دەست ناکەوێت. بەمحاڵەشەوە، بەپێی هەمان چیرۆکەکانی مێژوونووسانی ئیسلام بێت، خەدیجە و وەرقەی بن نۆفڵ، محەمەدیان  پێگەیاندووە بۆ بڵاوکردنەوەی بیروڕاکانی  بن نۆفڵ لە ناو قەومی قورەیشدا.

وەرەقەی کوڕی نۆفڵ،  کوڕی مامی خەدیجەی یەکەمین هاوسەری محەمەد بووە. وەرقەی کوڕی نۆفڵ بیریارو کەسێکی بە توانای سەردەمەکەی خۆی بووە. بە پێی هەندێک سەرچاوە نۆفڵ، شاعیرێکی بەتوانا بووە، ئینجیل و تەوراتی بە قوڵی  خوێندووەتەوە و  تەنانەت دەگوترێت کە یەکەمین وەرگێڕانی ئینجیل و تەورات بۆ سەر زمانی عەرەبی، کاری بن نۆفڵی کوڕی مامی خەدیجە بووە. ئەو لەژێر کاریگەرییەکانی تەورات و ئینجلیدا بە تووندی دژی بت پەرستی قورەیشییەکان  بووە و زۆریش سەرسام بووە بە چیرۆکی کردەی شکاندنی بتەکان لەلایەن ئیبراهیمەوە: [قال من بيت إبراهيم. قال : وما تلتمس ؟ قال : ألتمس الدين]. لە قورئانیشدا بەستایشەوە چیرۆکی شکاندنی بتەکان لەلایەن ئیبراهیمەوە دووبارەکراوەتەوە و ئیبراهیم شوێنێکی تایبەتی لە قورئاندا بۆ دیارکراوە. ئەم شوێنگرتنەی ئیبراهیمی بتشکێن لە قورئاندا، هەم لێکۆڵینەوە ڕادیۆکاربۆنییەکەی ئۆکسفۆرد لەو ڕاستییە نزیک دەکاتەوە کە نووسینی قورئان دوو ساڵێک پێش لە لەدایکبوونی محەمەد لەلایەن وەرقەی کوڕی نۆفڵەوە دەستیپێکرا بێت و هەم لەگەڵ گەورە بوون و کامڵ بوونی محەمەدیشدا تەواوکرا بێت، یان لەتەواوکردن نزیک بووبێتەوە.

کێشەیەک کە لە نووسینی ئەم وتارەدا ڕووبەڕوومان بوویەوە نەدۆزینەوەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بوو کە سال و رۆژی لەدایکبوون و مردنی وەرەقەی کوڕی نۆفڵمان بۆ ڕوون بکاتەوە. هەندێک سەرچاوە دەڵێن تا سێ ساڵی یەکەمی کردنی محەمەد بە "پێغەمبەر" لەژیاندا بووە.

هەڵبەت پەیوەندی نێوان ابی تاڵبی مامی محەمەد و وەرەقەی کوڕی نۆفڵ لە ناو ئەهلی قورەیشدا زۆر خۆش بووە و تەنانەت دەگوترێت کە بە بەشداری و رازیبوونی ئەو دوو کەسە محەمەد و خەدیجە چوونەتە ژیانی هاوسەرییەوە. ئەوەش دەگوترێت کە تەمەنی خەدیجە ٢٠ ساڵێک زیاتر بووە لە محەمەد. ئەمەش دەمانباتەوە خانەی ئەو گومانەی کە وەرەقەی کوڕی نۆفڵیش ئەگەر لە خەدیجە بەتەمەنتر نەبووبێت، لەو کەمتر نەبووە، یان ئەو هاوڕێی ابو تاڵیبی مامی محەمەد بووە کە بێگومان یان هاوتەمەنی ئەو بووە یان لە ابو تاڵیب بەتەمەنتر بووە.

ئەگەر خەدیجە ٢٠ ساڵ لە محەمەد بەتەمەنتر بووبێت، وەرەقەی کوڕی نۆفلیش لانی کەم ٢٠  بۆ ٣٠ ساڵێک لە محەمەد بەتەمەنتر بووە. دەگوترێت کە محەمەد لە ساڵی ٥٧٠ی میلادیدا لەدایکبووە. بەم پێوانەیە، کاتێک  محەمەد لە دایک بووە، نۆفڵ تەمەنی لەنێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵیکدا بووە. ئەزمونی ژیانی کەسە  بیریار و بلیمەتەکان پیشانیدەدات کە  ئەو کەسانە لە تەمەنی خوار ٢٠ سالییەوە دێنە ناو کایە فیکرییەکانەوە.  بۆ نابێت وەرەقەی کوڕی نۆفڵ، کە بیریار و بلیمەتێکی سەردەمەکەی خۆی بووە لە تەمەنی خوار ٢٠ ساڵییەوە نەهاتبیتە ناو کایە فیکرییەکانی سەردەمەکەی خۆیەوە و لە تەمەنی ٢٠ساڵیدا، واتە لە ساڵێکدا کە محەمەد لەدایکبووە، کاری لەسەر نووسینەوەی قورئانکردبێت؟ ئەگەر لێکۆڵینەوە هایدرۆکاربۆننیەکەی ئۆکسفۆرد ئەوە بسەلمێنیت کە  قورئانەکەی زانکۆی پێرمنگهام لە ٥٧٠ و تا دەیەکانی سەرەتای ساڵی ٦٠٠ نووسراوە، ئیتر جادوی پێغەمبەربوونەکەی محەمەد لە موسڵمانان یەکسەرە بەتاڵ دەبێتەوە!.

گومانێکی دیکە  زۆر بە تووندی لەو ڕاستییە نزیکمان دەکاتەوە کە نووسینی قورئان کاری بن نۆفڵ بێت، ئەمەیە کە دەگێڕنەوە کاتێک محەمەد لە ئەشکەوتی حەڕا بە شپرزەیی وترسەوە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و داستانی بینینی جوبرەئیل لە بەردەرگای ئەشکەوتەکەدا بۆ خەدیجە دەگێڕێتەوە وپێی دەڵێت" هەمیشە لەوە دەترسام کە شێت ببم. ئەوشتەی لێێ دەترسام بەسەرم هات". خەدیجەش پێی دەڵێت:" نابێ تۆ بترسیت چونکە تۆ پیاوی خوایت و خوا پشت و پەنای تۆیە"!. پاش ئەوە،  خەدیجەش یەکسەر محەمەد لەگەڵ خۆیدا دەبات بۆ لای وەرەقەی بن نۆفڵ و هەمان چیرۆکی بینینی جوبرەئیل بۆ ئەو دەگێڕنەوە. بن نۆفڵ لەوەڵامدا دەڵێت:" قدوس قدوس، والذي نفس ورقة بيده، لئن كنت صدقتيني يا خديجة لقد جاءه الناموس الأكبرالذي كان يأتي موسى، وإنه لنبي هذه الأمة، فقولي له : فليثبت - كتاب ‏السيرة النبوية في جزء الثاني ". لەم چیرۆکی بینینی جوبرەئیل لەلایەن محەمەد و لەو وتەیەی بن نۆفڵدا دیارە کە:

یەکەم/ خەدیجە چاوەڕوانی ئەوەی لە محەمەد هەبووە کە ڕۆژێک خۆی وەک پێغەمبەر لە ناو ئەهلی قورەیشدا بناسێنێت.

دووەم/ لەوتەکەی بن نۆفڵدا پیرۆزبایی  بە پێغەمبەرکردنی محەمەد لە خەدیجە دەکات و پێی دەڵێت " پیرۆزە، پیرۆزە، ئەو هەمان ئەو کاغەزەی لەدەستدایە، ئەی خەدیجە  باوەڕم پێبکە ئەو شەرەفە گەورەیەی کە بۆ موسا هاتووە، بۆ ئەمیش دێت، ئەو دەبێتە پێغەمبەری ئەم نەتەوەیە؛ ئەمە بەڵێنمە بۆ ئەو: ئیسپاتیش دەبێت".  

دیارە خەدیجە پەلەی بووە لە ناساندنی محەمەد وەک[ پێغەمبەر] و بن نۆفڵیش دڵنیای دەکاتەوە کە  محەمەد دەکات بە پێغەمبەر!. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە وەرەقەی کوڕی نۆفڵ و خەدیجە لە مێژبووە پلانیان بۆ ئەوەداناوە کە محەمەد بکەن بە جێبەجێکاری بیروراکانیان و بیخەنە بەرامبەر قورەشییە بتپەرستەکانەوە کە جێگای نەفرەتی بن نۆفڵ و خەدیجە بوون. هەڵبەت خەدیجە تەنها ژنە بازرگانێکی سەرکەوتوو نەبووە، بەڵکو ئەو ژنێکی هوشیار بووە لەبەرامبەر کێشە فکری و ئاینییەکانی ناو قورەیشییەکانیشدا و هاوبیرێکی هەرەنزیکی وەرەقەی کوڕی نۆفڵی ئامۆزایشی بووە.

لە کۆتاییدا: بە گومانی ئێمە و بە پێی لێکۆڵینەوە هایدرۆ کاربۆنییەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد، نووسەری قورئان وەرقەی کوڕی نۆفڵە. محەمەد لە پلانێکی خەدیجە و بن نۆفڵدا دەکرێت بە ڕابەر و سەرمەشقی بڵاوکردنەوەی بیروڕا دژی بت پەرستییەکانی ئەوان  و هەر ئەوانیش وەحی پێغەمبەری  بۆ دەنووسنەوەو دەیکەن بە پێغەمبەری بیروڕاکانیان، کە وەک ئاینێکی شمولی  لە کتێبێکدا بە ناوی "قورئان" گەڵاڵەی دەکەن و محەمەد دەکەنەوە بە گژ قورەیشییە بتپەرستەکاندا. ئەم نەخشە ئەهریمەنییە سیاسیی و فیکرییەی بن نۆفڵ و خەدیجە نەک لە نیمچە دوورگەی عەرەبی ١٤٠٠ ساڵدا دەچەسپێت، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ ڕۆژگاری ئێمەش کە ئەگەر خەدیجەو بن نۆفڵ و محەمەد لە ژیاندا بوونایە هەرگیز بڕوایان نەدەکرد کە ئەو بیروڕا  خورافی،  ئەفسانەیی و مرۆڤکوژییەیان، پاش ١٤٠٠ ساڵ، لە پەنتاییەکی جوگرافی فراواندا مرۆڤ  بەدەستی پەیڕەوانیان بەم شێوەی ئێستا لەخوێن،  ئاگر و ئاسن هەڵبکێشێت!.

http://www.bbc.com/news/business-33436021