هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ڕاپۆرتێکی نوێ سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی ئابوریمان


img1/19/2015 12:00:00 AM
زاهیر باهیر:

له‌ سه‌روبه‌ندی ڕۆیشتنی ملیارده‌رکان و سیاسییه‌کان بۆ شاری داڤۆس له‌ سویسرا بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی  لوتکه‌ییان سه‌باره‌ت به‌ ئابوری و به‌ناو بوژانه‌وه‌ی ئابوری له‌ ئۆرۆ  زۆندا، Oxfam  که‌ ڕێکخراوێکی خیرخوازییه‌ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردنۆته‌وه‌ که‌ زه‌نگێکی مه‌ترسیداره‌ بۆمان و  ئه‌و ڕاستییه‌ش دووپات ده‌کاته‌وه‌ که قه‌یران قه‌یرانی سه‌رمایه‌د‌اران و سه‌رمایه‌داری نییه‌ به‌ڵکو قه‌یرانی هه‌ژاران و خه‌لکانی ئاسایی و  شؤڕشی سۆشیالیستییه‌.

ڕۆژنامه‌ی گاردیانی ئه‌مڕۆ 19/01/15 خاڵه‌ گرنگه‌کانی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بڵاوکردۆته‌و ئه‌وا منیش وه‌کو زانیاریییه‌ك ده‌یخه‌مه‌ پێشچاوی خوێنه‌ران:‌ 

+  نیوه‌ی سامانی جیهان له‌ ده‌ستی له‌ %1 دایه‌. واته‌ ته‌نها نیوه‌ی سامانی جیهان له‌ ده‌ستی له %99 که‌ی دیکه‌یدایه‌.‌

+  پشكی ده‌وڵه‌مه‌ندانی له‌ %1 به‌ ڕێژه‌ی له‌ %44 وه‌ له‌ ساڵی 2009 وه‌ بۆ له‌ %48 له‌ ئه‌مساڵدا  سه‌رکه‌وتوه‌.

+ گه‌ر دۆخه‌که‌ ئاوا بڕوات له‌ ساڵی 2016 دا پشکی ئه‌م دوڵه‌مه‌ندانه‌ سه‌رده‌که‌وێت بۆ سه‌روی له‌ %50 ی سامانی جیهانه‌وه‌.

+ 85 له‌ هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه‌ هاوبه‌شی هه‌مان سامان ده‌که‌ن که‌ له‌ %50 ی دیکه‌ی خه‌ڵکی ده‌یکات که‌ 3.5 ملیار که‌سن .  ئه‌مه‌ ئاماری پێشتره‌ به‌ڵام ئاماری ئه‌مساڵ، 2014 ، ئه‌وه‌ نیشانده‌دات ژماره‌ی هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان که‌ نیوه‌ی سامانی ئه‌م دونیایه‌یان له‌ ده‌ستدایه‌ ‌ دابه‌زییه‌وه‌ بۆ 80 ده‌وڵه‌مه‌ند که‌ ئه‌م‌ ژماره‌یه‌ش له‌ ساڵی 2010 دا 388 ده‌وڵه‌مه‌دن بوون.

+ هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی بریتانیا که‌ ته‌نها 100 خێزانن له‌ ساڵی 2008 وه‌ به‌ بڕی 15 ملیار پاوه‌ند قازانج  له‌ نێوانی هه‌ر  100 که‌سه‌که‌یاندا  سه‌رکه‌وتووه‌.  ئه‌م 100 خێزانه‌ش سامانی له‌ %30 ی دانیشتوانی بریتانیایان هه‌یه‌.

+  ڕاپۆرته‌که‌ تێبینی ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ 1645 ملیارده‌ره‌که‌ که‌ له‌ گۆڤاری Forbes ناویان هاتووه‌ له‌ %20 ی ئه‌مانه‌ حه‌زیان له‌ کارکردنه‌ له‌ بواری دراو و داراییدا بۆ په‌یداکردنی پاره‌ی زیاتر ، ئه‌م گرۆپه‌، پاره‌ نقدییه‌که‌یان ته‌نیها له‌ 12 مانگدا تا ئازاری 2014 به‌ ڕێژه‌ی له‌ %11 سه‌رکه‌وتووه‌.  ئه‌مانه‌ له‌ ساڵی 2013 دا 550 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکییان له‌ کاری لۆبیکردنی ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ به‌لجیکا بڕیاره‌ گرنگه‌کان ده‌ده‌ن ( پلانکردنی سیاسه‌ت)  سه‌رفکردووه‌.  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2012 ی ئه‌مه‌ریکادا به‌شی دراو و دارایی به‌ بڕی  571 ملیۆن به‌شدارییان له‌ که‌مپه‌یینه‌که‌دا کرد تاکو کارایی  و هه‌ژموونی خۆیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی حیزبی براوه‌ دانێن.

+ خودی ئۆکسفام هه‌ندێك داخوازی له‌م کۆبونه‌وه‌ی داڤۆس هه‌یه‌ له‌وانه‌ :  تووندکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دانی باج له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندان و کۆمپانییه‌ گه‌وره‌کان که‌ فێڵ له‌دانی باجدا ده‌که‌ن.  خستنه‌گه‌ڕی پاره‌ له‌ جیهاند له‌ به‌شی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ر و په‌روه‌رده ‌و پێگه‌یاندنا.   هاوبه‌شیکردنی باج به‌ حه‌قیانه‌ت.   ناساندن و جێ به‌جیکردنی لانی که‌می کرێ بۆ هه‌موو کرێکاران  و به‌ره‌ و کرێی بژێوی بڕوات.  دانانی یاسای سه‌پاندنی یه‌کسانی له‌ کرێ و مووچه‌دا  دێڵێکی باشیش بۆ ژنان.  موافه‌قه‌تکردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی نایه‌کسانی.

له‌ هه‌مووی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌رۆکی ئۆکسفام ‌ وه‌کو هاو سه‌رۆکی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، بانگکراوه‌ تاکو  کۆبووه‌نوه‌که‌ ، ( لوتکه‌ی ئابوری)، به‌ڕیوه‌به‌رێت‌،  خۆشی قه‌بوڵی کردوه‌ .