هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<September 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2627282930311
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30123456


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
پێی یەکێتی ئەوروپا لەسەر مینی "ڕاست" و "چەپ"؛ داڕمانی یەکێتی ئەوروپا تراژیدیای سەدەی بیست و یەکەم دەبێت!


img5/29/2014 12:00:00 AM
تاهیر ساڵح شەریف:

- ئۆکرانیەکان خوێنی خۆیان ڕشت تا پەیوەست بن بە یەکێتی ئەوروپاوە!.

- خەڵکی وڵاتانی باکور، ناوەند و ڕۆژئاوای ئەوروپا لەهەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوودا، دەنگی بە حیزبە ڕاستڕەو و ناشناڵیستەکاندا کە خوازیاری هەڵوەشانەوەی یەکێتی ئەوروپان!.

- خەڵکی وڵاتانی باشوری ئەوروپا دەنگیان بە حیزبە چەپەکاندا کە خوازیاری ئەوروپایەکی یەکگرتووی یەکسانن بە بێ سەپاندنی سیاسەتە ئابورییە نیو لیبراڵ- کۆڵۆنیالیستەکانی ئەڵمانیا و ترۆیکا!.

- خەڵکی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتی تازە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا، بێ هیوابوون لەوە کە ژیان و گوزەرانیان لە چوارچێوەی ئەم یەکێتییەدا بەرەو باشبوون بڕوات!.

- لەهەڵبژاردنەکانی یەکشممەی ڕابردوودا، خەڵکی وڵاتانی ئەندام لە یەکیتی ئەوروپا، بە چاک یان بە خراپ سزای سەرانی  پێشووی یەکێتی ئەوروپایانداو تۆڵەی بێکاری، بڕینی بودجەی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و سەپاندنی سیاسەتە ئابورییە دەستگیرۆییەکانی لێکردنەوە.

 - لەگەڵ هەموو ئەوانەی سەرەوەشدا، یەکێتی ئەروپا ڕووبەڕووی  قەیرانێکی ئابوریی مەرگهێنەر بووەتەوە!.

سەرانی حیزبە سۆشیاڵ دیموکراتەکان ، حیزبە دیموکراتی مەسیحییەکان و حیزبە کۆنسێرڤەتیڤەکانی دەسەڵاتدار لە برۆکسلدا، بە دوای بومەلەرزە سیاسییەکەی هەڵبژاردنە محەلییەکان و هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەوروپادا، بە ڕەشبینییەوە دەڕواننە ئایندەی یەکێتی ئەوروپا و بۆ بەرگرتن بە  هەرەسهێنانی ئەم یەکیتییە، قسە لە ڕێگاچارەکانی بەرگرتن بە داڕوخانی دەکەن.

لە بەشی باشوری یەکێتی ئەوروپادا، هەر سێ وڵاتی ئیسپانیا، ئیتاڵیا و یۆنان، حیزبە چەپەکانی دژی سیاسەتی ئابوریی سەپێنراوی دەستگیرۆیی[ تقشف] ترۆیکا[ بانکی ناوەندی ئەوروپا، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وبانکی جیهانی]، زۆرترین دەنگەکانیان بەدەستهێنا. لە ئیسپانیا، حیزبی پۆدێمۆس(Podemos)، کە تەمەنی تەنها ٤ مانگە و ڕابەرەکەی گەنجێکی مامۆستای زانکۆیە، ٨ کورسی لە پەرلەمانی ئەوروپادا بەدەستهێنا. پاش لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پابلۆ  ئەگلسیاسی ڕابەری ئەم حیزبە چەپە نوێیەی ئیسپانیا لەیەکەمین لێدوانیدا  وتی:" کێشەی سبەینێی ئێمە جێگیرکردنی بەدیلێکی سیاسیی دیکەیە لە وڵاتدا. ئێمە لەگەڵ پارتە چەپەکانی هاوڕێمان  لە باشوری ئەوروپا، کار بۆ ئەوە دەکەین تا لە پەرلەماندا بە یەکێتی ئەوروپا بڵێین نامانەوێت مستعمرەی ئەڵمانیا و ترۆیکا بین".

ئەلێکس تیسپیراسی سەرۆکی "حیزبی سیریزا"ی چەپی ڕادیکاڵی یۆنان لە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن وتی:" سبەینێ ئەوروپا لەبارەی سیریزاوە قسە دەکات. ئەوروپییەکان ئاهەنگی تێکشکانی بەرنامە دەستگیرۆییە ئابورییەکان دەگێڕن، ئەویش لە وڵاتێکدا کە لەلایەن ڕابەرانی ئەوروپاوە وەک مشکی تاقیگەی قەیرانی ئابوریی  دیاریانکردبوو".

لە ئیتاڵیاش حیزبی دیموکراتی چەپ لە ٤١%ی دەنگەکانی بە دەستهێنا و ڕابەرانی ئەم حیزبەش، وەک سەرۆکی هەردوو حیزبی چەپی یۆنان  و ئیسپانیا، لە کۆتایی هەڵبژاردنەکاندا لێدوانی هاوشێوەیاندا.

لەبەشی باکور، ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەوروپاش، حیزبە ڕاستڕەو و ناشناڵیستەکان بە هێنانی زۆرترین دەنگ، دەچنە ناو پەرلەمانی ئەوروپاوە و لە کۆی ٧٢١ کورسی ٢٠٠ کورسی دەکەوێتە دەستی ئەو حیزبە چەپ و ڕاستانەوە کە هەریەکەیان لەڕوانگەیەکی جیاوازەوە دژی "یەکیتی ئەوروپا" و "سەرانی لیبراڵ"ی تەقلیدی ئەو یەکێتییەن.

لە دوای هەڵبژاردنەکان، سەرانی ئێستای یەکێتی ئەوروپا، هەریەکەیان بە شپرزەییەوە باس لە دۆزینەوەی کار، گەشەکردنی ئابوریی و وڵامدانەوە بە داخوازییەکانی خەڵکی  وڵاتانی ئەندام لەو یەکیتییەدا دەکەن، بەڵام لە ڕوانگەی سێ پێکهاتەی سەرەکییەوە، ئەم یەکێتییە مەحکومە بە هەڵوەشانەوە و داڕمان:

١/ یەکێتی ئەوروپا لەڕووی پێکهاتەی نەتەوە، ئاین و کڵتورەوە، یەکێتییەکی جیاواز و ناکۆکە و "هاوڵاتی بوونی ئەوروپی"، ناتوانێت ببێتە ناسنامە و ئەڵتەرناتیڤی ناشناڵیزمی نەتەوەیی و زمانی، دابەشبوونی مەزهەبی[ کاثۆڵیک، پرۆتستان و ئەرثەدۆکس] و جیاوازی کڵتوری ئەم یەکێتییە.

٢/ فەلسەفەی بوونی یەکێتی ئەوروپا،  بوونی یەکێتی سۆڤیەتی و کەمپی بە ناو سۆشیاڵیستی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتی پێشوو بوو، بەڵام بە  نەمانی ئەو بلۆکە جیهانییە، ئیتر یەکێتی ئەوروپاش لەڕووی سیاسیی و مێژووییەوە فەلسەفەی بوونی خۆی لەدەستداوە[ هەرچەند هەوڵدەدات ڕوسیای سەردەمی پوتین بکاتە پارادایم و بەدیلی سۆڤیەتی پێشوو لە ڕێگای قەیرانی ئۆکرانیاو پیشاندانی ڕوسیا وەک مەترسییەک لەسەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا].

٣/ قەیرانی ئابورییەک کە ئێستا ئەم یەکێتییە لەگەڵیدا بەرەو ڕووە، هیچ ئاسۆیەکی ڕوون و نزیکی کۆتاییەکەی نابینرێت و ئەوروپا لەبەرامبەر هێزە تەکنەلۆژی و ئابورییە نوێیەکانی ئاسیادا توانای ململانێ و پێشبڕکیی لە سەر مۆنۆپۆڵکردنی بازاڕی جیهانی لەبەر بڕاوە.

لە دوا شیکردنەوەدا، ئەو سێ پێکهاتە دیاریکەرەی سەرەوە، داڕوخانی  یەکیتی ئەوروپا مسۆگەر دەکەن.

بە تەنیشت ئەو سێ پێکهێنەرەی سەرەوە، فاکتەرێکی دیکەش هەیە کە پرۆسەی داڕمانی یەکێتی ئەوروپا خێراتر دەکات؛ کێشەو ململانێی حیزبە ناکۆکانی ناو کۆمیسیۆن و پەرلەمانی ئەوروپا. لە دوای دەستبەکاربوونی ئەم خولە نوێیەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا، کێشەی داهاتووی ناو باڵەکانی پەرلەمان و کۆمیسیۆنی ئەوروپا بە ڕادەیەک لە نیوان حیزبە چەپەکان، ڕاستەکان، کۆنسێرڤەتیڤ و لیبراڵەکان تووند دەبێتەوە کە  لەڕووی سیاسییەوە تووشی بن بەست و ئیفلیج بوونی دەکات و ئەمەش ڕۆڵی سیاسیی و دیپڵۆماسییەتی یەکێتی ئەوروپا  لە ئاستی ناوخۆ و لەسەر ئاستی جیهانیدا لاوازتر دەکات.

داڕمانی ئەم یەکێتییە ٥٠٠ ملیۆن کەسییە لە ئایندەدا، دەبێتە یەکێک لە ڕووداوە تراژیدییە ئابوریی، سیاسیی و جوگرافییەکانی سەدەی بیست و یەکەم!.

 

29/5/2014