هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<November 2018>
SuMoTuWeThFrSa
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
سەرۆکی لیستی یەکێتی با ئەوەندە ئازا بێت " ڕۆژنامەی القبسی کوێت"ی ساڵی ١٩٨٤یش لە ئەرشیفدا بەڕووی تاڵەبانیدا دەربهێنێت!


img4/20/2014 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

سەرۆکی لیستی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکان لە دەمەقاڵەیەکدا، کە ناویان نابوو دیبات، شەش ژمارەی ڕۆژنامەی هاوکاری ڕژێمی بەعسی  بەڕووی " هەڤاڵ ئەبوبەکر"ی سەرۆکی لیستی گۆڕاندا دەرهێنا کە ئەو تیایدا شیعر و پەخشانی بۆ سەدام و ڕژێمەکەی نووسیووە.

ئێمە نازانین تا چەندە هەڤاڵ ئەبوبەکر خاوەنی ئەو شیعر و پەخشانە ماستاوچیانەیە بۆ سەدام و ڕژێمەکەی، بەڵام ئەوە دەزانین کە ئەم گەمەیەی سەرۆکی لیستی یەکیتی، لەسەردەمی بوونی سەدامە کوردییەکان و بوونی هەزاران " هەڤاڵ ئەبوبەکر"ی ناو ڕۆژنامەی "هاوکارییە نوێی"یەکانی مەسعود بارزانی، جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفادا، گەمەیەکی  سیاسیی لەڕادەبەدەر منداڵانەیە.

ئەمڕۆ بە هەزاران "هەڤاڵ" لە پێناوی چەند دۆلار و پۆست و پایەیەکدا خۆیان دەکەنە پێڵاوی سەدامە کوردییەکان. ئەو ماستاو و گەوادییکردنە سیاسییەی کە ئەمڕۆ لەلایەن زبڵنووسەکانی " حیزب"ەوە بۆ سەدامە کوردییەکان دەکرێت، لە ژێر سایەی هیچ یەکێک لە  دواکەوتووترین و دیکتاتۆرترین وڵاتەکانی جیهاندا وێنەی نییە. پاش ٢٣ ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی و حیزب حیزبێنەی سەدامە کوردییەکان و دروستبوونی فەوجە خەفیفە و سەقیلەکانی قەڵەمی حیزبی، خزمەتکردن بە سەدام و بەعسی[عەرەب] ی لە ڕابردووە بەسەرچووەکاندا، بردووەتە خانەی فەرامۆشکردنەوە.

سەیرە لە کاتێکدا بەعسی بچووک و قەڵەمی بەعسی بچووک لە میدیای پەڕپوت و بێقیمەتی کوردیدا دادگایی دەکرێن، بەڵام لەهەمانکاتدا بەعسی گەورە و گەورە سیخوڕانی دەزگای مخابراتی سەدام پیرۆز دەکرێن و تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕ و لەسەر سەریان دادەنێن؟!.

بە تەحداوە دەیڵێین، هەم مەسعود بارزانی، هەم جەلال تاڵەبانی و هەم نەوشیروان مستەفا، لە خراپترین حاڵەتی شەڕو پێکدادانی چەکداریان لەگەڵ سوپای عێراقدا، چ لەسەردەمی شاخ و چ دوای ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١یش، ئەوان پەیوەندی ژێربەژێر و مخابراتیان لەگەڵ شەخسی سەدام و ڕژێمەکەیدا نەپچڕاوە و تا دوایین ساتەکانی مانەوەی  ڕژێمی بەعس ئەوان لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ  ئەو ڕژێمەدا. باشە بۆچی هیچ زبڵنووس و هیچ گەوادیکی سیاسیی و میدیایی جورئەتی وتنی ئەم راستییەی نییە و تاجە گوڵینە دەکەنە سەر ئەو سەرکردانەیان کە نۆکەریان بە هەزاران شێوە بۆ بەعس و سەدامکردووە، بەڵام بۆچی یەخەی "هەڤاڵ ئەبوبەکر"ەکان دەگرن و ئارشیفی ئەم رۆژنامەو ئەو گۆڤاریان بۆ هەڵدەدەنەوە؟!. با سەرۆکی لیستەکەی یەکیتی ئەو جورئەتەی هەبێت کە بڕوات لە ئەرشیفی کتێبخانەکانی عێراقدا بگەڕێت، بزانێت سەرۆکە لە سەلاجە خراوەکەی ئەو[تاڵەبانی] لە هاوینی ساڵی ١٩٨٤دا چ مەدحێکی سەدامی ئاغای کردووە. ئەوەندەی بیرمان مابێت، لە ساڵی ١٩٨٤دا لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "القبس" کوێتیدا بە ڕاشکانەوە وتی:" سەرۆک سەدام حسین ئەندازیاری حوکمی زاتییە!". کەچی هەر ئەم ئەندازیاری حوکمی زاتی لە ساڵی ١٩٨٧دا و کاتێک کە نەوشیروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی دەستی سوپای پاسدارانی ئێرانیانگرت بۆ تەقاندنەوەی بیرە نەوتەکانی کەرکوک، بوو بە ئەندازیاری خوڵقاندنی کارەساتی هەڵبجەو ئەنفال!. ئایا " هەڤاڵ ئەبوبەکر"ەکانی ناومیدیا و ڕێکخستنەکانی یەکێتی، گۆڕان و پارتی جورئەتی وتنی ئەوە دەکەن کە وەک مەسعود بارزانی  لە ٣١ ئابدا بە سوپاسەوە بۆ سەدام حسین، سوپاسی ئەو نۆکەرایەتییەی تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا بۆ ڕژێمی بەعس بکەن و پێێان بڵێن ئێوە وەک سەرکردە زەبەلاحەکان ئاوی بەعسیی بوون و پیاهەڵدانی سەدامتان ڕشت و هەڤاڵ ئەبوبەکرە بچوکەکانیش پێیان تێخست؟!

شەرمە!... باسی بەعسبوون مەکەن، چونکە ئێستا ئێوە هەمووتان "بەعسی حیزبی کورد" ین!. ئێستا ئێوەی ئەندامی حیزب، ئێوەی ئەندامی ڕاگەیاندن و میدیای حیزب، لە ئەندام و نووسەرە بەعسییەکانی سەردەمی ڕژێمی سەدام، ماستاوچیتر، کۆیلەتر و سەرشۆڕترن لەبەردەم فەرمانەکانی سەرۆکە "سەدامی"یەکانتاندا. ئەگەر سەدام وەک سەرکردەیەکی بەعسییەکان شەهامەت و ئازایەتییەکی هەبوو، خۆ سەرکردەکانی ئێوە بودەڵەترین و ترسەنۆکترین کەسەکانن، بەڵام ئەوە ئێوەی کۆیلەو زوڕناژەنیان لە میللەتی کوردتان کردوەن بە " سەرۆک و سەرکردە" و شتی عەجایەبتر!.

ئەخلاقی حیزبی کوردی ئەمەیە؛ هەموو شتێکی خراپ بە، ڕابردووت جوان بووە یان پیس و ناشرین، کە ئەندامی ئەو بوویت، ئیتر بە ئاوی ئامون دەشۆردرێیتەوە و مرۆڤێکی چاک، جوان و بێگەردیت، بەڵام کە لە فەرمانەکانی ئەو دەرچوویت، یان وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستاندا باوە[ واتە سەنگەر گواستنەوە بە مەسینەو وکاغەزی تەوالیتەکەتەوە] بۆ خزمەتکردن و پاککردنەوەی قونی ئەو حیزبی دیکە، ئیتر دەکەونە فایل تەزویرکردن بۆت، چەندت ناشیرینیت هەبووە، هەزاران ئەوەندە ناشیرنترت دەکەن!. ئەوەی سەرۆکی لیستەکەی یەکێتی بە هەڤاڵ ئەبوبەکریکرد، مشتێکە لە خەرمانێک لە بێ ئەخلاقی و بێ وەفایی حیزب بەرامبەر بە ئەندامە جیابووەکانی. با سەرۆکی لیستەکەی یەکێتی ئەو شەهامەتەی هەبووایە، لەهەمانکاتی  خستنە ڕووی ڕۆژنامەی "هاوکاری"دا، وێنەکانی جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ ئەبوبەکریشی بخساتەیە ڕوو، کە لە کاتی "یەکێتی"بوونیدا لەگەڵ تاڵەبانی گرتوویەتی؟!. نا شتی وا چۆن دەکات، چونکە ئەوە بڤەیە و ئەم ڕۆبۆتێکی بێگیانە کە پێشتر لەلایەن سەرکردەو بەرپرسەکانی باڵای یەکێتییەوە پرۆگرامی " دەرهێنانی ڕۆژنامەی هاوکاری" بۆ شکاندنی هەڤاڵ ئەبوبەکرد پێدراوە و لەوە زیاتر ناتوانێت کارێکی دیکە ئەنجامبدات!.

سەرۆکی لیستەکەی یەکێتی دەڵێت:" مێژوو گرنگە"، ئێمەش دەڵیین خوێندنەوەی باکگراوندی مێژووی کەسەکان گرنگە ، بەڵام ئەگەر بە باکگراوندی مێژوویی پێوانەی دەسەڵاتی سیاسیی لە کوردستاندا بکەین، دەبێت یەک شەقی مێژوویی لە هەموو ئەوانە هەڵبدەین کە ئەمڕۆ دەسەڵات و جومگە سەرەکییە سیاسیی و ئابورییەکانی کۆمەڵگەی کوردستانیان بەدەستەوەیە، یان دەچیتە دەستیان، چونکە مێژووەکەیان لێواولێوە لە پیاهەڵدان و نۆکەریکردن بۆ  دەزگا مخابراتییە عێراقی و ناوچەییەکان، کە لە بەرامبەریاندا باکگراوندی هەڤاڵ ئەبوبەکرەکان بە زەڕەبینیش ناخوینرێتەوە!.