هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ئەم پرۆژەیەی گۆڕان بۆ شاری سلیمانی تا ٥ ساڵی داهاتوو لە لاپەڕەی پێشەوەی سایتەکەماندا دەمێنێتەوە!


img4/17/2014 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

ئەو پرۆژەیەی خوارەوە، پرۆژەی ئەم خولەی هەڵبژرادنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی گۆڕانە بۆ شاری سلێمانی. پرۆژەکە، پرۆژەیەکی بەسوودە بۆ شاری سلێمانی و ئاسانکاری هاتوچۆ و سەلامەتی هاوڵاتیانی ئەو شارە دابین دەکات. هەڵبەت پرۆژەکە خاڵێکی لاوازی گەورەی تێدایە و ئەو خاڵەش، زۆر گرنگە بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتوچۆکردن لە ناو شارەکاندا. پرۆژەکەی گۆڕان هیچ ئاماژەیەک بە دانانی[ تابلۆی وەستان - stop sign ] لەسەر هیچ چوار ڕایەکی کۆڵانەکان، یان دوو ڕێی کۆڵانەکان کە دەبەسترێن بەیەکەوە، یان دەبەسترێن بە شەقامە سەرەکییەکانی ناو شارەوە ناکات. بوونی تابلۆکانی وەستان لە سەر هەر کۆڵان و چوار ڕێگایەکدا دەتوانێت لەڕووداوی هاتووچۆکان کەمبکاتەوە و سەلامەتبوونی ڕێبواران، یان منداڵان لەکاتی هاتووچۆدا کەمبکاتەوە. ئەگەر گۆڕان بتوانێت ئەو پرۆژەیەی خوارەوە لە ٥ ساڵی داهاتوودا جێبەجێ بکات، دڵنیاین کە دەتوانێت، پرۆژەی ستۆپ ساینەکانیش جێبەجێ بکات. کێشەکە لە جێبەجێکردندایە. پرۆژەی سەردەمی هەڵبژاردنەکان لە کوردستاندا،لە درۆیەکی گەورەی حیزبەکان بەولاوە شتێکی دیکە نییە و تەنها بڵقێکی سەرئاوە، کە دوای هەڵبژاردن دەتەقێت و کەسیش ناپرسێت کواپرۆژەکانتان؟.

٥ ساڵ ماوەیەکی زۆرەو ئەگەر حیزب، یان حکومەتێک بیەوێت کار بۆ وڵاتەکەی بکات، دەتوانێت لەو پێنج ساڵەدا کارو پرۆژەی زۆر گەورە ئەنجامبدات. لێنین و بەڵشەفیکەکان، کاتێک لە ساڵی ١٩١٧دا دەسەڵاتیان بە دەستەوەگرت، چوونە سەر  وڵاتێکی شەڕلێکەوتە، هەژار و لەڕووی ئابورییەوە داڕوخاو، بەڵام لەریگای پرۆژە پێنج ساڵەکانیانەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ڕوسیای سۆڤیەتی، لە ماوەی سێ خولی ٥ ساڵەدا، واتە لە ١٥ ساڵدا توانیان ڕوسیا ببەنە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتووی پیشەسازی دنیا. هەڵبەت ئەو چاوەڕوانییە لە بەڵشەفیکە بە ئیمانەکان بە وڵاتی خۆیان و بە شۆڕشەکەیان، هاوکاتیش پڕکاری و ماندوویی نەناسی خەڵکی ڕوسیا، هەرگیز لەگەڵ حیزبی دز و جەردە ، خۆپەرست و بێبڕوا بە کوردستان و لە گەڵ گەلێکی تەمەڵ و موفتەخۆری وەک کورد هەرگیز  بەراورد ناکرێت، بەڵام لێرەدا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە، لەسەنگی مەحەکدانی دروشمەکانی سەردەمی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان و داهاتووی ئەم بزووتنەوەیەیە لە دەسەڵاتدا. گۆران ئەگەر نەتوانێت ئەو پرۆژەیەی لای خوارەوە لە ٥ ساڵی داهاتووی لە دەسەڵاتدا، بۆ شاری سلێمانی جێبەجێ بکات، ئەوە ئیتر شاری سلێمانی هەر بۆ ئەوە باشە کە فێڵبازێکی وەک نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەکەی بۆ هەتا هەتایە بە لایلایەی فشە بخەوێنن... ئێمەش کە بە تووندی دژی فشەی حیزب و سیاسییەکانی کوردستانین و فشەو درۆکانیان بە بێ هیچ مجامەلەیەیەک ئاشکرا دەکەین، بڕیارماندا تا ٥ ساڵی داهاتوو ئەو پرۆژەیەی لای خوارەوەی گۆڕان لە لاپەڕەی پێشەوەی سایتەکەماندا دابنێین. مەبەستیشمان لەم کارە، ئەوەیە کە هەرکاتێک سەران و ئەندامانی گۆڕان لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەی داهاتوودا سەریانکرد بە کوردستانپۆست ئینفۆدا، لوتیان بکێشێت بە بەڵێنەکانی سەردەمی هەڵبژاردنیاندا بۆ خەڵکی پارێزگای سلێمانی. خەڵکی سلێمانی مافی خۆیانە کە لە کۆتایی ٥ ساڵی داهاتوودا لەسەر جێبەجێکردن و نەکردنی یەک بەیەکی خاڵەکانی ئەم پرۆژەیە یەخەی بزووتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی ئەم بزووتنەوەیە بگرن!.     

گۆڕان ده‌یه‌وێت رێگاوبانه‌كانی‌ سلێمانی‌ چی‌ لێ بكات؟

(سبه‌ی):

روداوه‌كانی‌ هاتوچۆ هێنده‌ زیادیكردوه‌ هه‌ندێك له‌ چاودێرانی‌ به‌ "ئه‌نفالی‌ سپی‌" ناوی‌ ده‌به‌ن، ژماره‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ رۆژانه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌هۆی‌ روداوی‌ هاتوچۆوه‌ ده‌مرن تادێت زیاتر ده‌بێت.

"په‌ره‌پێدانی‌ رێگاوبانه‌كان" یه‌كێكه‌ له‌و ته‌وه‌رانه‌ی‌ كه‌ لیستی‌ (78) ی‌ گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ خستویه‌تییه‌ به‌رده‌م ده‌نگده‌ره‌كانی‌.

له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا گۆڕان له‌ (8) خاڵدا هێڵی‌ سه‌ره‌كی‌ كاركردنی‌ خۆی‌ له‌ بواری‌ رێگه‌وبانه‌كان له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌خاته‌ڕو كه‌ ئه‌مانه‌ن:

دوسایدكردن

دوسایدكردنی رێگه‌ی‌ نێوان سه‌رجه‌م قه‌زاكانی پارێزگای‌ سلێمانی، به‌ستنه‌وه‌یان به‌ناوه‌ندی شاری سلێمانییه‌وه‌.

میترۆ ‌و تراموه‌

دروستكردنی هێڵی‌ میترۆ و تراموه‌ی‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی.

قیرتاوكردن

دروستكردن و قیرتاوكردنی رێگه‌ی‌ گونده‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی.

پاركی‌ ئۆتۆمبێل

زیادكردنی پاركی‌ ئۆتۆمبێل له‌ شاری‌ سلێمانی، به‌ دروستكردنی‌ پاركی‌ ستونی‌ (باڵه‌خانه‌ی‌ به‌رز) كه‌ ته‌رخان بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی‌ پێدانی مۆڵه‌ت به‌ بینای‌ بازرگانی به‌ مه‌رجی‌ دروستكردنی پاركی‌ ئۆتۆمبێل.

ئوتوبان‌و هێڵی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر

هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ئۆتۆبان و هێڵی شه‌مه‌نه‌فه‌ر، له‌نێوان شاری‌ سلێمانی و شاره‌كانی تردا.

ئه‌نده‌رپاس‌و ئۆڤه‌رپاس

دوسایدكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قه‌ماكان و دروستكردنی ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌ر پاس، له‌ناو شاری‌ سلێمانی.

پردو دیواری‌ راگرو روناكردنه‌وه‌

چاككردنی جۆری رێگه‌وبانه‌كان، به‌ باشكردنی پرد و دیواری راگر و روناككردن و ئاماژه‌دانان و...تاد.

تونێل

دروستكردنی تونێل له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پێنجوێن و پشده‌ر و دوكان.

دروستكردنی كارگه‌ی ئارد و سایلۆی ئه‌مباركردنی دانه‌وێڵه‌، له‌ قه‌زاكانی‌ چه‌مچه‌ماڵ، كه‌لار، سه‌یدسادق و رانیه‌.

(سبه‌ی‌) رۆژانه‌ هه‌رجارێك شیكردنه‌وه‌ بۆ ته‌وه‌رێكی‌ به‌رنامه‌ی‌ لیستی‌ (78) گۆڕان ده‌كات بۆ پارێزگاكانی‌ (هه‌ولێر- سلێمانی‌- دهۆك).

http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=30655&LinkID=4