Title |
هەرێمی وەزیرستان!
9/1/2011 12:00:00 AM گۆڵمەز:وه‌ک هه‌میشه سه‌رم له گۆڵمه‌زی ووشه، زاراوه و ناوه‌کان ده‌خورا . بیرم له‌وه کرده‌وه که گۆڵمه‌زێک به ووشه‌ی " فزوڵ "ی عه‌ره‌بی بکه‌م . بۆچی حه‌زم ده‌کرد ئه‌و گۆڵمه‌زه به ووشه‌ی فزوڵ بکه‌م؟ چونکه به بۆچوونی هه‌ندێک له زانایانی کۆمه‌ڵناسی و ده‌رونناسی، کورد به عام میلله‌تێکی فزوڵه و حه‌ز ده‌کات به نهێنییه‌کانی ئه‌وانیتر بزانێت . ئه‌و براده‌ره گۆڵمهزگێڕه ئوسترالیهش سیفه‌تێکی کوردانه‌ی تێدایه . ئه‌ویش گه‌ڕا به دوای نامه‌و بهرقییه نهێنییه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئۆبامادا و وازی نه‌هێنا هه‌تا سڕوتڕی خانمی کلینتۆنی پێزانی . خانمی کلینتۆن یه‌ک تڕی به ئاشکرا له‌به‌رده‌می ئۆبامادا لێدابوو، هه‌ستی به شه‌رمه‌زاری ده‌کرد (لێره‌وه گوێبیستی تڕه‌که‌ی خانمی کلینتۆن به و بیبینه )، که‌چی گۆڵمهزگێڕه ئوسترالییه‌که به سه‌دان هه‌زار سڕوتڕی دیکه‌ی هاویشتنه ناو سایتێکه‌وه و وتی هیچ نییه سه‌ربانه‌که‌ی خانمی کلینتۆن و ڕۆبه‌رت گێتس دڵۆپه‌ی کردووه!. خوا ده‌ست به‌باڵی ئه‌و گۆڵمهزگێڕهوه بگرێت و له نفوس و چاوی پیسی ئۆباما، گێتس و هیلاری خانم به دووری بکات . ئه‌و دوعایه بۆیه بۆ ئه‌و گۆڵمهزگێڕه فزوڵه ئوسترالیا ده‌که‌م، چونکه به‌نده‌یش، ئه‌زبه‌نی فزوڵیهته، به‌ڵام من له بواری زمانه‌وانیدا فزوڵم . به ته‌بیعه‌تی حاڵ حه‌ز ده‌که‌م سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی هه‌موو ووشه‌و زاراوه‌یه‌ک بزانم . کاتێکیش له هاوڵاتیدا خه‌به‌ری وه‌زیره تهقاعوقدهکانم خوێنده‌وه، یه‌کسه‌ر سه‌رنجم له‌سه‌ر ووشه‌ی فزوڵ به‌ره‌و ناوی " وه‌زیرستان " وه‌رچه‌رخا !. وه‌زیرستان هه‌رێمێکی شاخاوییه‌و ده‌که‌وێته باکوری پاکستانه‌وه . ڕێک دراوسێی " ئه‌ڤغان "و " ستان"ه . ئه‌م هه‌رێمه به‌شێک له وڵاتی پاکستانی فهدراڵییه . بۆچی ناونراوه وه‌زیرستان، ئهڵڵههو ئهعلم . له ویکیپیدیا و هه‌موو ویکی و پیکییهکانی سه‌ر ئه‌نته‌رنێتدا گه‌ڕام، هیچیان پێیان نه‌وتم که بۆچی ئه‌و هه‌رێمه فیدراڵیه‌ی پاکستان ناونراوه " وه‌زیرستان " !. چارم نه‌ما و په‌نام بۆ خاوه‌ن ماڵه‌که‌م برد . خاوه‌ن ماڵه‌که‌م خۆی پاکستانییه و له دایکبووی وهزیرستانیشه . دوێنێ شه‌و له ده‌رگای ماڵهکهیمدا. بهدهموچاوێکی ترشاوی خه‌واڵوه‌وه وتی " خێره که به‌م نیوه‌شه‌وه له ده‌رگا ده‌ده‌یت ". وتم " ئا خێره .. ده‌مه‌وێت بزانم بۆچی ئه‌و ولایه‌ته‌ی تۆی تیا له‌دایکبوویت ناویان ناوه وه‌زیرستان ؟" . وتی " خوا ده‌ست به باڵته‌وه نه‌گرێت وه‌ک به‌م نیوه‌شه‌وه دڵمت داخورپاند . وامده‌زانی خوانه‌خواسته بهلوعای دهستشۆرهکهت لیک ده‌کات . بڕۆ بابه به‌م نیوه شه‌وه که‌ی کاتی ئه‌و پرسیاره قۆڕهیه " . وازم لێهێناو ڕۆژی دوایی هه‌مان پرسیارم لێکرده‌وه، به‌ڵام ته‌قه‌ی سه‌ری له‌وه ده‌هات که بزانێت بۆچی ناونراوه وه‌زیرستان . هیچ زانیارییه‌کی پێنه‌بوو . پێم وت " باشه با پێکه‌وه سه‌فه‌رێک بۆ وه‌زیرستان بکه‌ین و له مێژووناس و خه‌ڵکی قه‌یمی ئه‌و ولایه‌ته بپرسین بزانین بۆچی ناونراوه وه‌زیرستان ؟" . وتی " ئه‌وه نه‌گبه‌ت تۆ ده‌ڵیی چی ؟ بچیته ئه‌و ناوه، جه‌ماعه‌تی تاڵیبان ده‌تکه‌ن به‌زمه‌ی تفهنگهکانیاندا. دانیشه بۆ زانیاری له‌سه‌ر ناوێک خه‌ریکه خۆت و منیش به فتکردن ده‌ده‌یت " . ناچار وازم له‌و بیرۆکه شێتانهیهش هێنا . ئه‌م جاره‌یان بۆ شیکردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ناوی " وه‌زیرستان "، پشتم به لێکدانه‌وه‌کانی خۆم به‌ست. به‌راوردێکم له نێوان وه‌زیره تهقاعودهکانی هه‌رێمی کوردستان و ناوی وهزیریستانی پاکستان‌دا کرد . لای ئێمه 54 وه‌زیر بۆ 22 وه‌زاره‌ت هه‌یه . هه‌ر وه‌زاره‌تێک 1 وه‌زیری ئه‌کتیڤ و دووجێگر و 43 وه‌زیری ته‌قاعودی به‌رده‌که‌وێت . وه‌زعه‌که وابڕوات، له 50 ساڵی داهاتوودا، هه‌موو کورد ده‌بێت به وه‌زیری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی شا مه‌سعود و هه‌رێمی کوردستانیش ناوه‌که‌ی ده‌گۆڕێت بۆ" هه‌رێمی وه‌زیرستان!" . ئینجا له 50 ساڵی داهاتوودا، ئابووری جیهانی و ئابوریی هه‌رێمی وهزیرستانیش 50 جار تووشی ته‌زه‌خوم ده‌بێت و مووچه‌ی خانه نشینی هه‌ر وه‌زیرێکیش 50 جار تووشی هه‌ڵئاوسان ده‌بێت و به‌م پێیه مووچه‌ی مانگانه‌ی ده‌بێته 500 هه‌زار دۆلار و 4 ملیۆن و 99 هه‌زار وه‌زیر و پاشایه‌کمان بۆ 1 حکومه‌ت 22 وه‌زاره‌ت ده‌بێت و ده‌خڵی ساڵانه‌ی کوردستانیش له ده‌خڵی ساڵانه‌ی ئه‌مریکا زیاترده‌بێت!.... پاش ئه‌م حساب و کتابه، به مه‌زه‌نه‌ی ئه‌قڵ تێگه‌یشتم که " هه‌رێمی وه‌زیرستان" ی پاکستانیش، ڕۆژگارێک بووه که خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌ک خه‌ڵکی په‌نجا ساڵی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موویان وه‌زیر بوون و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ناونراوه وه‌زیرستان !. گۆڵمەز ولایەتە یەکگرتووەکانی وەزیرستان ١٢/ ١٢ / ٢٠١٠ |