هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
موختار کوژ


img8/28/2011 12:00:00 AM
گۆڵمەز:

هه‌موومان فیشه‌کی " موختارکوژ"مان بیستووه‌، به‌ڵام ئه‌م فیشه‌که‌ چییه‌و چۆنه‌و چ کارگه‌یه‌ک به‌رهه‌می هێناوه‌، هیچ زانیاریه‌کمان له‌باره‌یه‌وه‌ نییه و ڕه‌نگه‌ زۆربه‌شمان هه‌ر بیری له‌ ماناکه‌شی نه‌کردبێته‌وه‌‌. ڕۆژێکیان  هه‌ر له‌ به‌یانی زووه‌وه‌ که‌ ڕۆشتم بۆ سه‌ر کار هه‌تا کاتی ته‌واکردنی کاره‌که‌م بیرم له‌ مانای قوڵی " فیشه‌کی موختار کوژ " کرده‌وه‌. سه‌رم ژانیکرد و ئێستایش و ئه‌وساش ئه‌م هاوکێشه‌ زمانه‌وانییه‌م بۆ ‌حلنه‌کرا . هه‌زاران پرسیارم له‌ مێشکی خۆمدا دروستکرد، به‌ڵام وه‌ڵامێکی قه‌ناعه‌تبه‌خشم وه‌رنه‌گرته‌وه‌؛ تۆ بڵێی مه‌به‌ست له‌ موختارکوژ، جۆره‌ فیشه‌کێک بێت که‌ ته‌نها موختاری پێکوژرا بێت؟ ئێ باشه‌ ئه‌و کارگه‌یه‌ی که‌ ئه‌م فیشه‌که‌ی دروستکردووه‌، بۆچی ئه‌وه‌نده‌ ڕقی له‌ موختار بووه‌ و ئه‌م میتاڵ و باروته‌ نه‌عله‌تیه‌ی ته‌نها بۆ له‌ ناوبردنی موختاره به‌سته‌زمانه‌‌کان به‌رهه‌مهێناوه‌؟ جا تۆ بڵێی ئه‌وه‌ ڕاستبێت که‌ کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی ته‌قه‌مه‌نی  له‌ جیهاندا هه‌بێت که‌ ته‌نها کاری ئه‌و، به‌رهه‌مهێنانی فیشه‌کی موختارکوژ بێت ؟ ئه‌گه‌ر به‌م حسابه‌ی من بێت، ئێستا یه‌ک موختار له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا نه‌ده‌ما !.. نه‌خێر شتی وا نییه‌. ئه‌گه‌ر کارگه‌یه‌کی  له‌وجۆره‌ هه‌بووایه‌، ده‌موده‌ست به‌ ئیمزای بان کی مونی سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، بڕیارنامه‌یه‌ک له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ بۆ ته‌دمیرکردنی ئه‌و کارگه‌یه‌ ده‌رده‌کرا، چونکه‌ موختار کوشتن له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانی جاڕننامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤدا نایه‌ته‌وه‌ . مێشکم ته‌قی... په‌کووو ئه‌و زه‌رب و ته‌قسیم و ناقسه‌شم هه‌ڵه‌ بوو، به‌ڵام  هه‌رله‌ منداڵیمه‌وه‌ ئه‌و خووه‌ قۆڕه‌م له‌گه‌ڵدا گه‌وره‌ بووه‌ که‌ ده‌بێت له‌ هه‌ر هاوکێشه‌یه‌کی ئاڵۆزدا سه‌ر ده‌ربهێنم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ریشی خواردبم . کۆڵم له‌ بیرکردنه‌وه‌ نه‌دا و بڕیارمدا ئه‌م گۆڵمه‌زه‌ له‌ بواری زمانه‌وانیدا دروستبکه‌م. له‌به‌رخۆمه‌وه‌ وتم " موختار کوژ.. ئا..ئا موختار کوژ "ده‌بێت بزانم ئه‌م ووشه‌یه‌ چۆن هاتۆته‌ ناو فه‌رهه‌نگ و ئیدیۆمی زمانی کوردیه‌وه‌ . که‌وتمه‌ بیری باپیرم و گوتم ئه‌و کابرایه‌کی قه‌یمییه و‌ ڕه‌نگه‌ بزانێت  که‌ ئه‌سڵ و فه‌سڵی ئه‌م ووشه‌ی موختار کوژه‌ چییه‌ و چۆن هاتۆته‌ ناو زمانی کوردییه‌وه‌ . ته‌له‌فۆنم بۆ کرد .  نه‌گبه‌ته‌ ئه‌وه‌نده‌ کۆکی هیچ تێنه‌گه‌یشتم . هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێ گوت " مردووت مرێ .. ئه‌وه‌نده‌ت جگه‌ره‌ی ئێکسپایه‌ر کێشاوه، خه‌ریکه‌ سییه‌کانیشت ئێکسپایه‌ر ده‌بن ". ‌ته‌پ ته‌له‌فۆنه‌که‌م به‌ڕوویدا داخسته‌وه‌ و له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ وتم " ئه‌میش فت ناتوانێت یارمه‌تیم بدات له‌ حه‌لکردنی هاوکێشه‌ی ئاڵۆزی زمانه‌وانی "موختار کوژ"دا .  بیرم له‌ ناوی موختاره‌ کۆنه‌کانی شار کرده‌وه‌ .  دیسان له‌ به‌رخۆمه‌وه‌ وتم " ئێ باشه‌ خۆ ئه‌و موختارانه‌ش هه‌ندێکیان به‌ ده‌ردی خودایی مردون و هه‌ندێکیشیان به‌ پلانی شۆڕشگێڕه‌کانمان ئاودیوی جه‌هه‌نه‌م یان به‌هه‌شتکرابوون، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ گوایه‌ ئه‌مانه‌ " به‌عسی بوون " . که‌واته‌ با وازیش له‌وان بهێنم و باشتره‌ بگه‌ڕێم  به‌شوێن  بکوژه‌کانیاندا . یه‌که‌م موختار کوژ که‌ به‌بیرمدا هات " کاک نه‌وشیروان مسته‌فا" بوو . کاتێک ئه‌م موختارکوژه‌ هاته‌وه‌ یادم، که‌مێک مێشکم ئیسراحه‌تی کرد، چونکه‌ خۆم به‌دڵخۆش ده‌زانی له‌ دۆزینه‌وه‌ی مه‌صدری دوو ووشه‌ی " موختار" و " کوژ "دا . بڕیارمدا ته‌له‌فۆنی بۆ بکه‌م تا زانیاریم له‌ باره‌ی " فیشه‌کی موختارکوژه‌ "ه‌وه‌ بداتێ .  کێشه‌که‌م ئه‌وه‌بوو که‌ ژماره‌ی تێله‌فۆنه‌که‌یم له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو . چۆن ژماره‌که‌ی به‌ده‌ستبهێنم ؟ ئه‌وه‌ پرسیارێکی ئاڵۆزتر بوو له‌ خودی دوو ووشه‌ی موختار کوژ . له‌ بیرکردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌که‌یدا بووم که‌ زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌که‌م لێیدا . ئه‌و زه‌نگه‌ زنجیره‌ی بیرکردنه‌وه‌کانمی پساند . پاش سه‌لام و که‌لام یه‌کسه‌ر پرسیاری کرد "  ماوه‌یه‌که‌ ده‌نگت نییه‌ .. توشه‌رفت ئه‌گه‌ر پێم نه‌ڵێیت به‌چ گۆڵمه‌زێکه‌وه‌ خه‌ریکیت ؟ " براده‌ره‌که‌م ده‌یزانی که‌ له‌ پشت هه‌ر بێده‌نگییه‌کمه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک گۆڵمه‌ز خۆی حه‌شار ده‌دات، زۆر تامه‌زرۆ بوو که‌ بزانێت دوایین گۆڵمه‌زم چییه‌.  منیش پێم وت "  ڕاستییه‌که‌ی  به‌دوای گۆڵمه‌زێکی زمانه‌وانیه‌م له‌ ناو ئه‌ده‌ب و زمانی کوردیدا " . براده‌ره‌که‌م وتی "  ده‌کرێت بزانم له‌ سه‌ر چ ووشه‌ و زاراوه‌یه‌ک گۆڵمه‌ز ساز ده‌که‌یت ؟ ". وتم " موختار کوژ ". وتی " هه‌تیو به‌سه‌ ... ئه‌ی نازانیت باوکی ڕه‌حمه‌تی براده‌ره‌که‌ی خۆشمان موختار بووه‌! " . یه‌کسه‌ر ته‌له‌فۆنکه‌م پێبڕی و ته‌له‌فۆنم بۆ موختارزاده‌که‌ی خۆمان کرد و پێم وت تکایه‌ ڕه‌قه‌می کاک " نه‌وشیروان "م بده‌رێ . له‌وه‌ڵامدا وتی " خێره‌؟ " . وتم " ئا.. ئا چاوپێکه‌تنێکی ڕۆژنامه‌وانی گرنگی له‌سه‌ر هه‌ندێک زاراوه‌ی کوردی له‌گه‌ڵدا ساز ده‌که‌م ". به‌ هه‌ر نابه‌دڵی و له‌ڕوودامانێک بوو ژماره‌که‌ی کاک نه‌وشیروانی دامێ . ته‌لفۆنم بۆکرد : 

گۆڵمه‌ز : چۆنی کاک موختار کوژ .

نه‌وشیروان : سه‌خیف به‌ کێ ده‌ڵێیت موختار کوژ ؟ .

گۆڵمه‌ز : ببوره‌ ئه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌ له‌ ده‌مم ده‌رچوو، چونکه‌ له‌گه‌ڵ براده‌رێکدا زۆر مناقشه‌ی فیشه‌کی موختارکوژمانکرد . ده‌مانویست بزانین سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌ ڕێزمان و فه‌رهه‌نگی کوردیداچییه‌ و چۆن هاتۆته‌ ناو زمانی کوردییه‌وه‌؟ مه‌به‌سته‌که‌شم له‌م ته‌له‌فۆنه‌ بۆ به‌رێزتان، ته‌نها چاره‌سه‌رکردنی هه‌مان کێشه‌ی زمانه‌وانی فیشه‌کی موختارکوژه‌ . به‌ڕێزیشتان له‌ زانینی مێژووی ڕێزمان و ئه‌ده‌بی کوردیدا ده‌ستێکی باڵاتان هه‌یه‌ و تا ئێستاش به‌ زمانی ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌نووسن!. ئه‌گه‌ر لوتف بکه‌ن هه‌ندێک زانیاریمان له‌باره‌  فیشه‌کی موختارکوژه‌وه‌ بده‌نێ، سوپاستان ده‌که‌ین .

نه‌وشیروان : له‌ پێشدا با ئه‌وه‌تان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه‌ که‌ موختارکوژ له‌ دوو ووشه‌ی " موختار + کوژ " پێکهاتووه‌ . " موختار " نازناوه‌ که‌ ته‌عبیر له‌ پیشه‌یه‌ک ده‌کات  و " کوژ "یش بکه‌ره‌ که‌ فه‌رمانی کوشتن  ئه‌نجام ده‌دات.

گۆڵمه‌ز : ئه‌و پیشه‌یه‌ ئیختیارییه‌ یان ئیجباری ؟

نه‌وشیروان : ئیختیارییه‌ و هه‌ر که‌سیش ده‌توانێت موختار بێت له‌ کاره‌کانی خۆیدا، به‌ڵام موختاره‌کانی ئێمه‌ ئیجبارکرابوون بۆ کاری خراپه‌ .

گۆڵمه‌ز : کاری خراپه‌ی وه‌ک چی ؟

نه‌وشیروان : موختاره‌کانی ئێمه‌ هه‌موویان به‌عسی بوون . شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌شمان له‌ قۆناغه ‌سه‌ره‌تاییه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی خۆیدا بوو . ئه‌و موختارانه‌ ڕاپۆرتی زۆر خراپیان له‌ دژی پێشمه‌رگه‌ و ڕێکخستنه‌ نهێنییه‌کانی شارمان به‌رز ده‌کرده‌وه‌ . فه‌رمانم به‌ بانده‌ ئیرهابییه‌کانی ژێرده‌ستمدا که‌ پاکتاوی جه‌سته‌ییان بکه‌ن و تیرۆری شۆڕشگێڕانه‌یان بکه‌ن. زۆرمان لێکوشتن، به‌ڵام هه‌ندێکیان گیانیان ده‌ربازکرد و ئیتر ئێمه‌ش وازمان لێهێنان، چونکه‌ ئه‌وانه‌یان که‌ مابوونه‌وه‌، یان پیرو په‌ککه‌وته‌ بوون یاخود زۆر ترسه‌نۆک بوون و به‌ ته‌قاندنی فیشه‌کێک به‌ بن گوێیاندا زیڕه‌یانده‌کرد و ده‌مردن .

گۆڵمه‌ز : ئه‌و موختارانه‌تان به‌ ته‌ور کوشت یان به‌ فیشه‌ک ؟

نه‌وشیروان : هیچ بێشه‌ره‌فێک پرسیاری وا ناکات .

گۆڵمه‌ز : کاک نه‌وشیروان بۆ ئه‌وه‌نده‌ت حه‌ز له‌ ووشه‌ی جنێو ئامێزی " بێ " " شه‌رفه‌" ؟ . هه‌مان جنێوت به‌ زاواکه‌ی ئه‌حمه‌د هه‌ردیشدا له‌ کۆڕه‌که‌ی له‌نده‌نتاندا که‌ پرسیاری شیوعی قڕانه‌که‌ی قڕناقه‌ی لێکردیت . من دڵم بۆ جنێوی وا گه‌وره‌یه‌ و قڕقێنه‌یه‌ک بده‌ره‌وه‌ تا مه‌عیده‌ت بێته‌وه‌ سه‌ر حاڵه‌تی نۆرماڵی خۆی ... به‌رده‌وامبه‌ .

نه‌وشیروان : ته‌نها به‌ فیشه‌ک موختاره‌کانمان ده‌کوشت .

گۆڵمه‌ز : جۆری فیشه‌که‌کانمان بۆ ڕوون بکه‌ره‌وه‌ تکایه‌ ؟!.

نه‌وشیروان : ئێمه‌ باروتی فیشه‌که‌نمان ده‌رده‌هێناو پاشان ده‌مانکرده‌وه‌ نا کڵاشینکۆفه‌کانمان . ئه‌وجا ڕووبه‌ڕووی کاکی موختار ده‌مانتاقاند . فیشه‌که‌که‌ ده‌نگێکی گه‌وره‌ی لێده‌بووه‌وه‌، به‌ڵام گوله‌که‌ی ده‌رنه‌ده‌چوو . له‌ ده‌نگی گه‌وره‌ی ته‌قاندنی فیشه‌که‌که‌، یه‌کسه‌ر کاکی موختار له‌ ترساندا به‌لادا ده‌هات و ده‌مرد.

گۆڵمه‌ز : الفاتحە ... که‌واته‌ کاک نه‌وشیروان به‌ڕێزتان داهێنه‌ری فیشه‌کی موختار کوژ بوون له‌ کوردستاندا و ئه‌م زاراوه‌یه‌ ئێوه‌ خستووتانه‌ ناو زمان و  فه‌رهه‌نگی کوردییه‌وه‌ ؟

نه‌وشیروان : بۆ نا ؟ ئه‌ی خۆتان نازانن که‌ ئێمه‌ گۆرانخوازین و گۆڕان و داهێنان له‌ هه‌موو شتێکدا ده‌که‌ین، له‌وانه‌ش له‌ بواری زمانه‌وانیدا . موختارکوژ زاراوه‌یه‌که‌ که‌ به‌نده‌ دایهێناوه‌ و هێناویه‌ته‌ ناو زمانی کوردییه‌وه‌.

گۆڵمه‌ز : باشه‌ ئێشتاش هه‌ر ڕقتان له‌ موختاره‌ ؟

نه‌وشیروان : بێ ئاقڵ ئێستا ئه‌نجومه‌ن هه‌یه‌ و موختار له‌ کوردستاندا نه‌ماوه‌ .

گۆڵمه‌ز : نا.. کاک نه‌وشیروان مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نه‌بوو . ویستم بڵێم ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی خزمیان موختار بووبێت، یان نانێکی موختاریان خواردبێت، یان موختارزاده‌بن، ئایا به‌ڕێزتان تۆڵه‌ی ئه‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندیانه‌یان لێناکه‌نه‌وه‌ ؟

نه‌وشیروان : نه‌خێر سه‌رده‌می ڕق و کینه‌ به‌سه‌ر چووه‌ . به‌هه‌ڵه‌ ئه‌و موختاره‌ به‌سته‌زمانانه‌شم ڕه‌وانه‌ی به‌ر قاپی خوداکرد. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ تێنه‌گه‌یشتین که‌ ئێمه‌ی شۆڕشگێڕیش له‌ ئه‌قڵ و کڵتورماندا به‌عسییه‌کی عه‌یاره‌ بیست و چوار بووین. به‌هه‌رحاڵ،  ئێستا ده‌مه‌وێت قه‌ره‌بۆی ئه‌و زیانه‌ گیانیانه‌ی موختاره‌کان بۆ که‌س و کاریان بکه‌مه‌وه‌ . ئه‌ی ئاگات لێ نییه‌ که‌ له‌گه‌ڵ کاک " ق "دا به‌رده‌وام به‌ سه‌فته‌ دۆلار به‌ کوڕی موختاره‌که‌ی براده‌رت ده‌ده‌ین تا به‌هه‌ر ئاوازێک ویستمان سه‌مای پێبکه‌ین و سایتەکەی پڕ بکەین لە درۆ .

گۆڵمه‌ز : مه‌به‌ست له‌ " ق " کێ بوو ؟

نه‌شیروان : خۆت هه‌ڵیبێنه‌ .

هه‌‌ر که‌ گوێم له‌ پیتی " ق " بوو، یه‌کسه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که‌م بێ خودا حافیزی به‌سه‌ریدا داخسته‌وه و سه‌رنجم چووه‌ سه‌ر که‌شکۆڵی زمانه‌وانییه‌که‌م  و له‌ پیتی " ق "دا ده‌ستم به‌گه‌ڕان کرد  ‌؟ : ق= قاله‌ - قاز – قازان – قاتر- قه‌تران - قه‌تێ- قه‌به‌چ -  قرپۆق - قه‌بیح -  قه‌وزه‌ - قه‌زوین - قه‌یوان – قه‌زوان - قه‌وان - قه‌فقاز - قه‌نده‌هار- قه‌حطان - قه‌یتان - قه‌شمه‌رقققققققققققق " . له‌ خۆمم پرسی : " ئه‌م موختارکوژه ده‌بێت ‌ مه‌به‌ستی له‌ کامم " قاف " یان بێت ؟ .

13 /1 / 2010