هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<March 2019>
SuMoTuWeThFrSa
242526272812
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31123456


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ئدوارد سنۆودن: ئەگەر شتێکم لێبێت، هەموو دنیا دەستی بە ئەرشیفی نهێنی ئەمریکا دەگات!


img6/25/2013 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

گلێن گرینۆڵدی ڕۆژنامەنووس لە گاردییەن، ئەمڕۆ بە The Daily Beast ڕاگەیاند کە ئیدوارد سنۆودن ئامادەکاری تەواویکردووە لەئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەکدا کە هەرەشە لە ژیانی بکات.

گرینۆڵد وتی" ئیحتیاتێکی تووندی کردووە، دڵنیام کە زۆربەی خەڵکی جیهان دەستی بە ئەرشیفی فایلە نهێنییەکانی نووسینگەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەگات. لە ئێستادا خەڵک توانای دەستڕاگەیشتینی پێیان نییە،چونکە ئەو فایلانە ژمارە پاسۆردیان نییەو بەڕەمزی زۆر بەرز دروستکراون. سنۆودن پێی وتم ئەگەر شتێکم بەسەر بێت، من کارێکم کردووە کە توانای دەستڕاگەیشتنی تەواو بە هەموو ئەرشیفەکە دەبێت". هەرئێستا سنۆودن ڕەمزی ئەو فایلانە خستۆتە بەردەست چەند ڕۆژنامەنووس و هاوکارێکی خۆی کە لەکاتی هەر ڕووداوێکدا بۆی بێتە پێشەوە ئاشکرای دەکەن.

ئدوارد سنۆدن کۆنراکتەر و هاوکاری NSA ئەو نهێنیەی دەوڵەتی ئەمریکای بۆ ڕۆژنامەی گاردییەن و واشنتۆن پۆست ئاشکراکرد کە نووسینگەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە ڕێگای گوێگرتن لە تەلەفۆن، خوێندنەوەی چات و ئیمەیڵەکانەوە جاسوسی لەسەر خەڵکی ئەمریکا و جیهانکردووە. سنۆدن لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە وەک خائین و جاسوس ناسێنراوە و بە تووندی هەوڵی دەستگیرکردنی دەدات.

سنۆدن پاش ئەوەی کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش ناچاربوو هۆنکۆنگ بەجێبهێڵێت، لەڕوسیاوە هەوڵی خۆگەیاندنە کوبا دەدات. دوێنی ئەو هەواڵە بڵاوکراوەیە کە کورسی ئەو فڕۆکەیە سنۆودنی لە مۆسکۆوە بەرەو هاڤانای پایتەختی کوبا دەگواستەوە، چۆڵ بووە و نەفەرەکانیش بەڕۆژنامەنووسەکانیان وتووە کە ئەویان لە فڕۆکەکەدا نەبینیوە. وەزیری دەرەوەی ڕوسیاش، لەبەرامبەر داوایەکی تووندی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا نکوڵی لەوەکرد کە سنۆدن چووبێتە خاکی ڕوسیاوە، بەڵام ئەمڕۆ فلادمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕایگەیاند سنۆودن لە ناو ترانزێتی فڕۆکەخانەی مۆسکۆیەو بۆ خۆی و بۆ ڕوسیا باشترە هەرچی زوتر ئەوێ بەجێبهێڵێت.

دەوڵەتی ئەمریکا بە تووندی ڕەخنەی لە چین و ڕوسیاگرت لەسەر ئەوەی کە کارئاسانیان بۆ سنۆودن کردووە لە کاتی بەجێهێشتنی هۆنکۆنگدا. پێشتر دەوڵەتی ئەمریکا پاسپۆرتی سنۆودنی بەتاڵکردۆتەوە، بەڵام ئەوە ڕێگری لەوە نەکرد کە سنۆدن بە هەمان پاسپۆرت بەرەو ڕوسیا، کوباو ڕەنگە دواتریش فەنزەویلا، یان ئیکوادۆر سەفەر بکات.

چاودێرانی کەیسی سنۆودن بڕوایان وایە کە تووندبوونی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ گرتن و ڕادەستکردنەوەی ئەو بۆ ئەمریکا، بەهۆی ئەوەوەیە کە نهێنی زۆرهەستیار وگرنگی دەزگای ناوەندی جاسوسی ئەمریکای لەبەردەستدایە و ئەگەری ئاشکراکردنیانی هەیە، بەڵام تا ئێستا کەس نازانێت ئەو نهێنی و بەڵگەنامانە چین کە لەژێردەستی سنۆودندان.

http://www.thedailybeast.com/articles/2013/06/25/greenwald-snowden-s-files-are-out-there-if-anything-happens-to-him.html