هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
کۆریای باکور ئەوە نییە کە لە لە مێشکی خەڵکدا وێناکراوە- بەشی دووەم


img5/12/2013 12:00:00 AM
جەنراڵ لئونید ئیڤاشۆف:

سەرنج بدەن بزانن کە ئەمریکییەکان لەم ساڵانەی دواییەدا چ سیاسەتێک پیادە دەکەن. ئەمە یەکێک لە پرەنسیپەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەوانە کە عەرەب لە دژی عەرەب، موسڵمان لە دژی موسڵمان ناچار بە جەنگی یەکتر دەکەن. ئەوان مەبەستیان بوو کە ڕوسەکان لەگەڵ یەکتردا، چینییەکان لەگەڵ یەکتردا،  کۆریای باکورییەکان لەگەڵ کۆریای باشورییەکاندا ... و دراوسێ لەگەڵ دراوسێدا بجەنگێت. لە ئەوها حاڵەتێکدا ئەمریکییەکان هەمیشە ئامادەی کەڵک وەرگرتنن لە هەلومەرجی جەنگی و دەتوانن  گیروگرفتە قوڵەکانی خۆیان چارەسەر بکەن.  

تەنانەت ئەگەر تێکهەڵچونێکی سەربازی نا ئەتۆمیش ڕوو بدات، بەڵام  ئێمە لەگەڵ ژەهراویکردنی ڕادیۆئەکتیڤدا بەرەو ڕوو دەبینەوە. ئەگەری ئەوە زۆرە کە ئەمریکییەکان هێرشی هەوایی بکەنە سەر کورە ئەتۆمییەکان، کە لەم نیمچە دورگەیەدا زیاتر لە ٣٠ دانەیە. لە ئەوها حاڵێکدا، دووبارە بینەری کارەساتی فۆکۆشیمایەکی نوێ دەبین لەسەر سنورەکاندا. هەروەها ئەگەر ماکینەی قیمەکردنێکی ئەوها بەکار ببرێت، ئێمەش لە خۆرهەڵاتی دوورەوە،  نزیک بە یەک ملیۆن پەنابەری کۆریای باکورمان دەبێت.  

ئەگەر چین و ڕوسیا بە لێبڕاوانە دەخاڵەت لە چارەسەرکردنی کێشمەکێشەکەدا نەکەن، ئەگەری سیناریۆیەکی ئەوها پەنجا پەنجا دەبێت. لەبەرئەوە ئێمە پێویستمان بەوە هەیە کە شەووڕۆژ بە ڕاوێژکردن لەگەڵ چین و خستنە ژێر گوشاری ئەمریکا، داوای کەمکردنەوە چالاکییەکانیان بکەین. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە کە ئەمریکییەکان، هاوڕا لەگەڵ سوپای کۆریای باشوردا، دەستیانکرد بە مانۆرێکی سەربازی هەمەلایەنەی هاوشێوەی هێرشی ئەتۆمی و فڕینی فڕۆکە بۆمبهاوێژە ئەتۆمییەکان بەسەر ئاسمانی  کۆریای باکوردا، بوونەهۆی بزواندن و پێکهێنانی قەیرانەکە. ئەوان سەرکردەی گەنجی کۆریای با کوریان بۆ ئەم کارە بزواند.

لە ئێستادا کۆریای باکور لەهەوڵی بەرگرتن بەهێرشەکەیە

بەهەرحاڵ، من بە تەواوی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکادا  هاوڕام کە بە ڕوونی وتی چەکە کۆکوژەکانی کۆماری دیموکراتی گەلی کۆریا بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش و بەرگری و بردنەسەرەوە متمانەی خۆیەتی. بە تایبەتیش کە قسەیەک لەسەر هێرشی " بەرپێگرتن"انەی کۆریای باکور لە کایەدا نییە. کۆرییەکان دوژمن تەنها بەشێوەی بەرامبەرەکەیان دەترسێنن. لەهەمانکاتدا لەژێر گوشاری ئەمریکییەکاندا، کۆریای باشور پرۆژەی هێرشی " بەرپێگرتن"انەی قەبوڵکرد، کە بەڕاستی ئەمە شتێکی ترسناکە. ناکۆکییەکان لە حاڵەتی پەرەسەندان و ئەوە بەسە کە دنەدانێک ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی ئاگری جەنگێکی ڕاستەقینە. بەهەرحاڵ، لە مێژووی هاوچەرخی ئێمەدا بەشێک بوونی هەیە کە تێیدا ڕوسیا ڕۆڵێکی پۆزەتیڤی لە چارەسەری شەڕەکانی کۆریاییەکاندا گێڕاوە. ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ کۆریای باشوردا پەیوەندییەکی دۆستانە و هاوکاریمان لەبواری ئابوریدا هەیە. ئێمە کەلوپەلی سەربازیمان هەناردەی کۆریای باشورکردووە. ئێمە خوازیاریتێکهەڵچون نین. سەفەرەکەی پوتین لە ساڵی ٢٠٠٠دا بۆ کۆریای باشور، بووە هۆی ئەوە کە هەردوو کۆریا بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ. دیپڵۆماتەکانمان لەسەر ئەم بابەتە کاریانکردبوو.

بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی نزیکبوونەوە و دیداری نێوان سەرکردەکانی هەردوو کۆریا بە بۆنەی لەدایکبوون، یان بۆنەی مێژووییەکانی دیکەوە، پەیامی پیرۆزباییان بۆ یەکتر ڕەوانەکرد. ئەوکات کە ئەمە ڕوویدا، ئەمریکییەکان خۆشحاڵ نەبوون و ئەوان ئەم پرۆسەیەیان وێرانکرد. من بۆچوونم وایە کە پاش لە هەموو ئەم ڕۆژ و هەفتە پڕ لە ناکۆکیانە، دووبارە کۆرییەکان، بە باوکری و باشورییەوە، دووبارە پرۆسەی لێکتر نزیکبوونەوە دەستپێدەکەنەوە. خاڵی سەرەکی مسۆگەرکردنی متمانەو  ئاسایشی بەرامبەرە، بەڵام ئێمە پێویستمان بە دیپڵۆماسیەتێکی زیاتر هەیە، نەک بڵاوکردنەوەی زانیارییەکی کۆپییەکراو لەسەر ئەوەی کە کۆریای باکور نوقمی هەژاری بووە. لەزۆر لایەندا خەڵکی کۆریای باکور لە ئێمە باشتر دەژین. خۆڕاگری ئەوان بەڵێنی ئایندەیەکی باشتر دەدات. ئەوان ڕیفۆرمەکان بە هێواشی و هوشیارییەوە ئەنجامدەدەن، نەک وەک ئێمەی ڕوس کە لە ساڵی ١٩٩١دا ئەنجامماندا. پێویستە کە پێداویستییەکانی کرانەوەی ئەم وڵاتە بەڕووی جیهاندا  بە مسۆگەرکردنی متمانەی سەلامەتی پێویست، فەراهەم بکرێت. ئەمڕۆکە  هیچ کەسێک مسۆگەرکردن و زەمانەتێکی لەوجۆرە بە کۆریای باکور نادات.

بۆخوێندنەوەی بەشی یەکەم کڵیکی ژمارە ١ بکە

تێبینی: ئەم بابەتە لەلایەن سایتی راە تودەوە لە ڕۆژنامەی ساویتسکایا راسیا، وەرگیراوەو کراوە بە فارسی. ئێمەش لە سایتی راەتودەوە وەرمانگرتووە و کردوومانە بە کوردی.

کوردستانپۆست ئینفۆ