هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
گه‌ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا*


img3/27/2013 12:00:00 AM
دانییل گرین:

(٧) به‌هاوبه‌شییکردن (سۆشیالیزەكردن)ی ته‌واو**

(پرۆدۆن) ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌شنە به‌ڕێوه‌بردنه‌ی، که‌ هاوبه‌شییه‌کان پیاده‌ی ده‌که‌ن، تێگه‌یشتنی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌، به‌ڵام خراپ له‌یه‌کتر تێگه‌یشتنێك ده‌رباره‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه ‌(پرۆدۆن)یه‌، هه‌بوو، هه‌ندێك ئاوا لێکیانئه‌دایه‌وه‌، که‌ له‌و چه‌شنه‌یه‌  که‌ له‌ جه‌زائیر پراکتیزه‌ ده‌کرێت‌، واته‌‌ که‌رتی سۆسیالیستی (گشتی) ده‌توانێت له‌پاڵ دامه‌زراوه‌ سه‌رمایه‌داره‌کاندا بژی و له‌ پێشبڕکێشدا بن، هه‌روه‌ها به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، تا ئه‌و کاته‌، که‌ هه‌موو به‌رهه‌مهێنان هاوبه‌شیی ده‌کرێت و ده‌خرێته‌‌ ژێر ڕکێڤی خۆبه‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌.

(باکۆنین)ی کۆمه‌کیخواز collectiviste له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا لۆجیکه‌، مه‌ترسییه‌کانی پێکه‌وه‌ژیانی ئه‌و دوو که‌رته‌ ده‌بینێت، هاوبه‌شییه‌ کرێکارییه‌کان ناتوانن ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ پێکه‌وه‌بنێن، تا بتوانن به‌ره‌و ڕووی سه‌رمایه‌کانی بۆرژوازی ببنه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌کی ترەوه‌ مه‌ترسی "دروستبوونی چینێکی نوێی ‌بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی پرۆلیتاریا " ڕه‌چاوکردووه‌، له‌ژێر کاریگه‌ری ده‌وروبه‌ره‌ سه‌رمایه‌دارییه‌که‌دا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن هه‌ڵگری هه‌موو تۆوه‌کانی ڕزگاربوونی جه‌ماوه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌و تۆوانه‌ ناتوانن بڕوێن و نه‌شونما بکه‌ن، تا هه‌موو سه‌رمایه‌کان و دامه‌زراوه‌ پیشه‌سازییه‌کان و که‌ره‌سه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان (...)له ‌بواری پیشه‌سازی و کشتوکاڵییدا نه‌بنه‌ خاوه‌ندێتی کۆمه‌کیی هاوبه‌شییه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بوونی‌ ڕێکخراوه‌ کرێکارییه‌ ئازاد و به‌ فیدرالیبووه‌کان " به‌ به‌کارهێنانی ئامرازه‌ کاریگه‌ره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌، گۆڕانێکی ڕیشه‌یی کۆتایی ڕووده‌دات، به‌و واته‌یه‌کی دی، ته‌نها شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێت خاوه‌ندارێتی تاکی (تایبه‌ت)ی بگۆڕێت بۆ خاوه‌ندارییه‌تی کۆمه‌کی، له‌ ڕێکخستنێکی ئاواهیدا، کرێکاران به‌ کۆمه‌کیانە ده‌توانن ببنه‌ سه‌رمایه‌دارانی خۆیان، خاوەنکاری کاره‌کانی خۆیان، ئه‌و شۆڕشه‌  له‌وه‌ زیاتر، که‌ بۆ پێویستی که‌سیی هیچی دی به‌جێناهێڵێت بۆ خاوه‌ندارێتی تاکی، به‌کارده‌هێنرێت ".

له‌به‌رئه‌وه‌ی جارێ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووینه‌داوه‌ (باکۆنین) هانی کرێکاران ده‌دات خۆیان ڕێکبخه‌ن، خۆیان سه‌روه‌ری کاره‌کانی خۆیان بن ، ئه‌و به‌وه‌ هۆشمه‌ند بووه‌، که‌ ئه‌و ورده‌کاریانه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا سنووری کاریگه‌ریان دیاریکراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ به‌و ئاڕاسته‌یه‌ هانی کرێکاران ده‌دات كە " له‌بری گرنگیدان به‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌کان، باشتر وایه‌ زیاتر گرنگی به‌ مانگرتنه‌کان، بده‌ن ".

***************** 

نووسینی: دانیێل گرین

و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: سه‌لام عارف

په‌ڕاوێز

* وەرگێڕدراو لە په‌ڕتوکی – من العقیدة الی الممارسة.دانییل غیرین-

** socialisation intégrale بابه‌تی حه‌وته‌می به‌شی دووه‌می په‌رتوکی ناوبراو-و-ك