هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ڕزگارکردنی قیبرس لە قەیرانی ئابوریی یان هەڕاجکردنی بە ترۆیکا؟!


img3/26/2013 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

دوو هەفتەیە کە قەیران و مایەپووچ بوونی دارایی دەوڵەتی قبرس بووەتە سەردێڕی گرنگترین هەواڵەکانی میدیای ڕۆژئاوا. سیستەمی ئابوریی سەرمایەداری قیبرس وەک یۆنان، ئیسپانیا، پرتوگال، ئیرلەند و ئیتاڵیا دووچاری قەیران و مایەپووچبوون بوو. قەیرانی و ڕکود، وەک پولی دۆمینە یەک بەدوای یەکدا ئابوریی وڵاتانی باشوری یەکێتی ئەوروپا دەڕوخێنێت!. هەر بە چەند مانگ و چەند هەفتە مایەپوچبوونی دارایی وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا دەبێتە کەرەستەی سەرگەرمکردنی ئاژانسە هەواڵدەرییەکانی ئەوروپا و دنیا.

 بۆ ماوەی ٣ هەفتەیە کە مایەپوچبوونی دارایی دەوڵەتی قبرس، ڕوسیا و یەکێتی ئەوروپای بە خۆیەوە خەریککردووە. خەڵکی قبرسیش توڕە، ناڕازی و  نیگەرانن لەو هەلومەرجە ئابورییەی کە لەگەڵیدا بەرەوڕووبوونەتەوە.

قەیرانی ئابوریی و دارایی قبرس، وەک هەموو کێشە و قەیرانەکانی دنیای ئەمڕۆ، کەوتە داوی ململانێی دەوڵەتە ئیمپریالیستییە ناکۆکەکانەوە. چین وەک گەورە هێزێکی ئابوریی جیهانی خۆی لە قەیرانی ئابوریی قبرس بێدەنگ و کەڕکرد و هیچ ئامادەییەکی لەخۆپیشاننەدا بۆ کۆمەکی ئابوریی لەقەیران چەقیوی ئەو وڵاتە!. ئەمریکاش هەمان مامەڵەی چینی لەگەڵ قەیرانی ئابوریی قبرسدا کرد، بەڵام قەیرانی ئابوریی ئەو وڵاتە کەوتە  خولگەی ململانێی ڕوسیاو یەکێتی ئەوروپاوە. ململانێکەی نێوان یەکێتی ئەوروپاو ڕوسیا لەسەر قەیرانی ئابوریی قبرس بە ڕادەیەک تووندبوویەوە کە بانکی ناوەندی ئەوروپا هەڕەشەی لە دەوڵەتی قبرس کرد کە ئەگەر تا ڕۆژی دووشەممە ( ٢٥-٣-٢٠١٣ ) لەگەڵ قەرزدەرە نێودەوڵەتییەکان [  سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و خودی بانکی ناوەندی ] دا نەگاتە  ڕێکەوتنێک، ئەوا ئامادەیە کە گەمارۆی دارایی بخاتە سەر بانکەکانی قیبرس و ئامادە نییە یەک یۆری نەقدی بڕژێنێتە ناو یەک بانکی ئەو وڵاتەوە. لە کاتێکدا بانکی ناوەندی ئەوروپا ئەو هەڕەشەیەی لە دەوڵەتی قیبرس کرد کە چەند ڕۆژ پێشتر لەژێر گوشاری ناڕەزایەتی خەڵکدا پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەنگی لەسەر پێشنیاری سودانان لەسەر پارە پاشکەوتکراوە بچووکەکانی ئەو وڵاتە نەدا. پێشنیاری دانانی سود [ ئینترێست] بەڕێژەی ٦.٧% لەسەر ئەو کەسانەی کە بڕی ١٠٠ هەزار یۆرۆ، یان کەمتر لە ١٠٠ هەزار یۆرۆ پاشەکەوتیان لە بانکەکاندا هەیە، پێشنیاری سەرۆک کۆماری قبرس بوو، کە لەلایەن پەرلەمانەوە ڕەتکرایەوە. ڕەتکردنەوەی ئەم  پێشنیارە، بووە هۆی شادی خەڵکی قبرس و جێگای داخی سەرانی یەکێتی ئەوروپا.

قەیرانی ئابوریی قبرس، درێژەی قەیرانێکە کە ئابوریی سەرمایەداری وڵاتانی باشوری ناوچەی یۆرۆی داڕوخاندووە. قەیرانی ئابوریی وڵاتانی باشوری ناوچەی یۆرۆ، تەنها لەو چوارچێوەیەدا نامێنێتەوە و سەرئەنجام بەرەو ئابوریی سەرمایەداری باکوری ناوچەی یۆرۆ و یەکێتی ئەوروپاش هەڵدەکشێت. بۆ بەرگرتن بەتێوە گلانی ئابوریی وڵاتانی باکوری ئەوروپا، بانکی ناوەندی ئەوروپا و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دڕندانەترین سیاسەتە ئابورییە نیولیبراڵییەکانیان لە ژێر ناوی " پاکێجی ڕزگارکردن مالی "دا سەپاندووە بەسەر خەڵکی وڵاتانی ئەزمەگرتووی باشوری ناوچەی یۆرۆدا. لە دوای، یۆنان، ئیرلەند، ئیسپانیا و پرتوگال، وڵاتی قبرس کرایە قوربانی سیاسەتە ئابورییە نیولیبراڵییەکانی ترویکا. پاش هەڕەشەی بانکی ناوەندی ئەورپا لە قبرس، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو سەرۆک کۆماری قبرس ناچارکرا کە بڕی ١٠ ملیار یۆر قەرز لە بانکی ناوەندی ئەوروپا و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەربگرێت. یەکێک لە پێشمەرجەکانی وەرگرتنی ئەم پاکێجە ١٠ ملیارییە، ڕاگەیاندنی مایەپووچبوونی چەند بانکێکی قبرس و دابەشکرنیانە بەسەر چەند بانکێکی دیکەدا. ئەوەی کە دەبێت خەرجی [ یان ڕوونتر بڵێین باجی] ئەم ئاڵوگۆڕە بدات، ئەو کەسانەن کە لەسەرەوەی ١٠٠ هەزاریۆر پارەی پاشەکەوتکراویان لە بانکەکانی قبرسدا هەیە.  هەر کەسێک کە لەسەرەوەی ١٠٠هەزار یۆرۆی پاشەکەوتی  لە بانکەکانی قبرسداهەیە، دەبێت بەڕێژەی لە ٣٠%  سوبدات. ئەوەی کە بووە قوربانی ئەم فرتوفێڵە ئابورییەی سەرانی یەکێتی ئەوروپا، سەرمایەدارە ڕەقیبە ڕوسی و ئۆکرانییەکان بوون کە چەند ساڵێکە سەرمایەکانی خۆیان خستۆتە بانکەکانی قبرسەوە!. ئەمە ڕاستی ئەو قسەی مارکس دەسەلمێنێت کە لەبارەی سەردەمی قەیرانە ئابورییەکانی سەرمایەدارییەوە دەڵێت: [تا کاتێک هەموو شتێک بە باشی دەچێتە پێشەوە و بەو شێوەیەی کە خۆراکی هاوبەشییان - مەبەستی مارکس لە قازانجە - بەکۆمەڵ و بە پێی قەبارەی سەرمایەی بەگەڕخراویان دابەش دەکەن، ململانێ (منافسە)وەک برایەتی چینی سەرمایەدار لە کایەدایە، بەڵام هەرکە کێشەکە هاتە سەر دابەشکردنی زەرەر، هەر سەرمایەدارێکیان هەوڵدەدات کەمترین بەشی بەربکەوێت وزەرەرەکە بخاتە ئەستۆی ئەوی دیکەیان. زەرەرکردن بۆ چینی سەرمایەدار حەتمیە، بەڵام ئەوە کە هەریەکەیان تاچەندە زەرەرەکە لە ئەستۆی خۆی دەگرێت، پەیوەستە بە توانایی و زیرەکی ئەوانەوە. لەم کاتەدا ململانێی برایانە دەگۆڕێت بە تێکۆشانی دوژمنانە - کارڵ مارکس کتێبی سەرمایە بەرگی سێیەم]. منافسەی برایانەی ناوخۆی چینی سەرمایەداری ئەوروپا و ڕوسیا لە قەیرانی قبرسدا گۆڕا بۆ تێکۆشانی دوژمنانە بەرامبەر بەیەکتری.  لەو قەیرانەدا سەرمایەدارنی  ئەوروپی زیرەکتر لە برایانی دوێنێ و دوژمنانی ئەمڕۆی سەرمایەدارانی ڕوس بوون، چونکە بە گۆڕینی سیستەمی بانکی قبرس، توانیان باری قورسی زەرەرەکە بخەنە ئەستۆی سەرمایەدارانی ڕوس. ئەم زەرەر خستنە ئەستۆی سەرمایەدارانی ڕوسیا لە قبرسدا، دیمتری مێدڤێدیڤی سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا بەشێوەیەک توڕەکرد کە وتی:" ئاڵوگۆڕ لە سیستەمی بانکی قبرسدا دزیەکی تەواوە لەو  سەرمایەدارە ڕوسانەی کە سەرمایەکانیان لە بانکەکانی یۆناندا داناوە".

تووشی زەرەرکردنی سەرمایەدارە ڕوسی و نائەوروپییەکان لە بانکەکانی قبرسدا، مەرجێکی ترۆیکایە بەرامبەر بەو ١٠ ملیار دۆلارەی بە قبرسی دەدات لە ژێر ناوی کۆمەکی ڕزگارکردندا، مەرجەکان تەنها سەرمایەدارە ڕوسەکانیان نەکردۆتە ئامانج، بەڵکو هەروەک یۆنان، ئیسپانیا، ئیرلەندو پرتوگال، ژیان و گوزەرانی خەڵکی قیبردیشیان بە تووندتر لە خەڵکی وڵاتانی ناوبراو کردۆتە ئامانج؛ بێکارکردن، بڕینی بیمە کۆمەڵایەتییەکان بەگشتی، بردنەسەرەوەی ڕێژی باج لەسەر شت و مەک وکاڵاسەرەکییەکان، لاوازکردنی دەوڵەت لە بواری ئابوریی و پەرەدانی زیاتر بە بازاڕی ئازاد [ بەرەڵایی ]، بەشێک لە سیاسەتە دڕندانە ئابورییە نیولیبراڵییەکانی بانکی ناوەندی ئەوروپا و سندوقی دراوی نێوەوڵەتییە کە لەژێر ناوی " کۆمەکی ڕزگارکردنی ئابوریی قبرس "دا خەڵکی ئەو وڵاتە دەهاڕێت و ئەو وڵاتەی خستۆتە هەڕاجخانەی یەکێتی ئەوروپا و باڵادەستی  ئەڵمانیا بەسەر ئەو یەکێتییە فشەڵەدا!.