هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
گۆڵمەز: لە "ئۆقیانوسی ئاراس"دانە مێژووییەکەی مەلا بارزانی!


img3/19/2013 12:00:00 AM
گۆڵمەز:

بە دەیان " ئەزبەنی" بنەماڵەی بارزانی، منداڵەکانیان ناوناوە "ئاراس"!.. بەدران ئەحمەد حەبیب و نێچرڤان بارزانیش چەند ساڵێکە مەزادخانەیەکیان بۆ نووسەر و ئەکادیمییە نەفسنزم و سوکەڵەکان کردۆتەوە و ئەو مەزادخانەیان ناوناوە "دەزگاو دوکانی ئاراس". خۆش ئەوەیە کە ئەم دزگاو دووکانە، "خەڵاتی ئاراس"سیش بە سەر نووسەرە گرگن و کەسایەتی تێکشکاوەکاندا دابەشدەکات و کتێبیشیان بۆ چاپ دەکات. لەو دزگاو دوکانەی"ئاراس"ەدا، دەیان پەرتوکی بێفەڕ و بێپەڕی وەک داستانی لە ڕووباری" ئاراس " پەڕینەوەکەی مەلا بارزانیش چاپکراوە!. ناوی دزگاو دوکانەکەی نێچیرو بەدران، لە ناوی "چەمی ئاراس"ەوە وەرگیراوە!. چەمی "ئاراس"، مەکان و میحوەری داستانی پاڵەوانبازییە مێژووییەکەی مەلا بارزانییە!.

مەلا مستەفا بەخۆی و سەدان چەکداری قارەمانەوە لە " ڕووباری ئاراس " پەڕینەوە!. ... ئەمە ئەو داستانەیە کە نووسەرە دەربارەکانی بنەماڵەی بارزانی نووسیویانەتەوە!.

ئەو کاتەی کە لە کوردستان ئەنتەرنێت نەبوو، لە خەیاڵی خۆمدا ئەو "ڕووبار"ەی ئاراسم لێدەبووە ڕووباری دیجلەو فورات!. لە دیجلە و فوراتدا ئەکرێت لە تەنک ئاوەکەیدا، واتە لە کەنارو قەراغەکەیدا مەلە بکەیت. خۆ ئەگەر مەلاوانێکی زۆر بەقوەت و باشیش بیت، ئەکرێت تا نیوەی بڕۆیت و بگەڕێیتەوە، بەڵام لە کەنارەوە بۆ کەنار، یەعنی لەمبەرەوە بۆ ئەوبەری دیجلەو فورات بە مەلە بپەڕیتەوە، بەڕاستی عەقڵم نایبڕێت!.

کاتێک داستانی لە " ڕووباری ئاراس"دانەکەی مەلا مستەفام لە زمانی نووسەرانی دەرباری بنەماڵەوە بەرچاو دەکەوت، یەکسەر لەبەرخۆمەوە بە دەنگێکی بەرز دەمگوت:" ئەم لە ڕووباردانی مەلا مستەفا، وەک کەرکوک قودسی کوردستانەکەی فشەیە "!. ئاخر مەلا بارزانی لە ژیانیدا سواری بەلەمێک نەبووە و یەک سەوڵیشی لێنەداوە!.. لەژیانیدا خۆی ڕووتنەکردۆتەوە و شۆرتی مەلەشی لە پێنەکردووە.. لە چەمە درۆزنەیەکیشدا مەلەی نەکردووە؛ پێ مەلە، بۆقە مەلە، ژێرە مەلەو باسکەمەلەش نازانێت، ئێ باشە ئەمە چۆن لەم " ڕووبار"ەی ئاراس پەڕیەوە؟!. ئەو کات کە ئەم خەیاڵانەم لەسەر داستانی لە " ڕووباری ئاراس"دانەکەی مەلا مستەفا لە مێشکمدا دەهێناو دەبرد، لە کوردستان بووم. نەگبەتییەکە لەوەدا بوو هیچ سەرچاوەیەکی زانیاریش لەبەردەستدا نەبوو. هەبوو نەبوو، تەنها ئەتڵەسێکی کۆنەم هەبوو کە زانیاریم دەربارەی جوگرافیای دنیا لێوەردەگرت. لەو ئەتڵەسە کۆنەو شەق و شڕەشدا، سێ کاتژمێر نەخشە بەنەخشەو لاپەڕە بە لاپەڕە، بە زەڕەبینێکەوە گەڕام، ڕووباری ئاراسم نەدۆزیووە!. ئەم ڕووباری ئاراسە و ئەم داستان و ئەفسانەی نووسەرانی دەربارەی بنەماڵە لەسەر لە " ئاوی ئاراسدانەکەی مەلا مستەفا"، لێم بوو بە مالیخولیا. ماوەی چەند مانگێک پێش ئێستا، لە گوگڵدا بۆ وێنەکانی مەلا مستەفا دەگەڕام کە وێنەی دانراو لەگەڵ ئەم بابەتەم بەرچاوکەوت. خۆمم گرتوو هیچم لەسەر نەگوت. دوێنێ لە فەیسبووکدا بینیم کە عاشقانی بارزانی هەمان وێنەیان بڵاوکردەوە. خۆم پێنەگیراو شتێکم لەسەری وت. دواتر وتم باشترە کە ئەم وێنەی مەلاو ڕووباری ئاراسە بکەمە گۆڵمەزێک تا ئەم ئەفسانەی لە "محیطی ئەتڵەس پەڕینەوەیەی مەلا مستەفا!" بە وێنەوە بخەمە بەردەستی ئەفسانەنووسەکانی مەلا بارزانی و پێیان بڵێم "کاکە ئێوە بەهەڵەدا چوون، چونکە ئاراس ڕووبار نییەو ئۆقیانووسە!"....ئینجا تو گۆڕکەی هەمیشە مردووان، ئەوەی لەو وێنەیەدا دەیبینن، ئەوە " ڕووبارە " یان " چەم "ە؟!.

 چەمی گەورە، کە دەشتایی پێنجوێن بەسەر باکور و باشووری ئەو شارۆچکەیەدا دابەشدەکات، لەو " ڕووباری ئاراس "ەی مەلا مستەفا قوڵتر و پانترە!. کە منداڵبووم، زۆر لەزەتم لەوە دەبینی بچمە کەناری ئەوچەمە یان مەلەی تێدا بکەم، یان بە ناویدا ڕابکەم. هەرکە برا گەورەکەم دەیگوت بەیانی هەینییەو دەچین بۆ سەیران بۆ سەر چەمی گەورە، لەخۆشیدا تا درەنگی شەو نەدەخەوتم. بەیانی کە دەچووینە سەرچەمی گەورە، وەک مەلا مستەفا شەڕواڵەکەم هەڵدەکرد و لەشوێنێکەوە کە ئاوەکەی خوڕو قوڵ نەبوو، لەمبەرەوە بە ناو ئاوەکەدا بەڕاکردن دەچوومە ئەوبەرەوە و تا ئێوارە دەرۆیشتینەوە سەدجار ئەمبەرو ئەوبەری ئەو چەمەم دەکرد!... کەچی کەسیش ئەم یارییە منداڵانەیەی منی نەکردە ئەفسانەو مێژووی قارەمانێتیم!.. بەڵام نووسەرانی دەرباری مەلا بارزانی ئەم یارییە منداڵانەو قولهەڵکردنەی مەلا لە چەمی ئاراسیان کردۆتە ئەفسانەی قارەمانێتی و مێژووی خەباتکردنی بۆ گەلی کورد!. ئاخر خۆ چەمی گەورەی پێنجوێن، سێ ئەوەندەی "چەمی ئاراس"ەکەی مەلا مستەفا دەبێت و خەڵکی پێنجوێنیش تا ئێستا لە ڕوویان نایەت پێی بڵێن" ڕووبار"!. ئەی ئێوەی نووسەرانی دەرباری بنەماڵە، بە چ ڕوویەکەوە ئەو چەمە بچکۆلەیەی "ئاراس"، کە مەلا قولی تیا هەڵکردووە، دەکەن بە" ڕووبارێکی وەک دیجلەو فورات و میسی سپی؟!. ئێستا کە ئەو وێنەیە دەبینن تەریق نابنەوە لە فشەو ئەفسانە نووسینەکانتان دەربارەی مەلای مەلە نەزانن؟!.

ئەمەش چەمی ئاراس !.. کە کردوویانە بە ئەفسانەی پەرینەوەی مەلا بارزانی لە محیطی ئەتڵەسی!.. خۆ ئاوەکەی ئاراس ناگاتە ئەژنۆی مەلا!. وام دەزانی وەک فلیم کارتۆنەکەی موسا پێغەمبەر ڕووباری نیلی یەکاڵا کردۆتەوە!. ئیتر ئەم هەموو فشە و ئەفسانە دروستکردنە بە پەڕینەوە لە ئاوی ئاراس مەلا بۆچی؟!. ئەم هەموو دزگاو دوکان و منداڵ ناونانی " ئارس"ە بۆچی؟!

ئەوەش چەمی پێنجوێن کە تا ئێستاش هەر چەمەو نەبووە بە ڕووبار!.