هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
گەورەترین کارەساتی ئەتۆمی بە بن گوێی ڕوسیادا تێپەڕیکرد.. گومانی نەیزەکەکەش خرایە سەر ئەمریکا!


img3/11/2013 12:00:00 AM
ساویتسکایا راسیا:

١٥ی فێبروەری ٢٠١٣ نەیزەکێک لە ناوچەی " چلیا بینسک " ی ڕوسیا کێشای بەزەویدا کە بووە هۆی برینداکردنی سەدان کەس و بە هەزاران مەتری چوارگۆشەی زەوی، بیناکان و دامەزراوە پیشەسازییەکانی وێرانکرد. جگە لە زیان لێکەوتنەکان، ئەم هەواڵە زاناکان و خەڵکی ڕوسیای دووچاری سەرەگێژە و سەرسوڕمانکرد. بە تایبەتی کە دەزگا فەزاییەکانی ئەمریکا پێشتر ووردترین هەواڵ و زانیارییەکانیان دەربارەی جوڵان و لە زەویدانی ئەم نەیزەکە بڵاوکردەوە. 

ئەم نەیزەکە ڕێک لەلای چەپی باشوری ڕۆژهەڵاتی " چلیا بینیسک " لە زەویدا کە شوێنی مەخزەنە ژێرزەمینییەکانی  پاراستنی پلۆتۆنیۆم و چەکە ئەتۆمییەکانی ڕوسیایە.  

چەند ڕۆژ دوای ئەم ڕووداوە کۆمەڵێک لە ئەستێرەناسەکان، پسپۆڕانی فیزیایی فەزایی و پسپۆڕانی فیزیایی ئەتۆمی ڕوسیا، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا چوونە سەرباس و لێکۆڵینەوەی هەموو لایەنەکانی ئەم ڕووداوە، جگە لە لایەنی بەرکەوتن و تەقینەوەی ئەم نەیزەکە لەنزیک مەخزەنی چەکە ئەتۆمییەکانەوە!.

بۆ ئەم زانایانە نە هۆی پیاکێشانی ئەم نەیزەکە بەم ناوچە هەستیارەدا لە گۆڕێدابوو، نە قسەیەکیشیان لە سیستەمی پاسەوانیکردن و دابینکردنی ئاسایشی " ئیمراتۆریەتی پۆتین " کرد.

دروستکردنی ئەم مەخزەنانەو کۆکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکانی ڕوسیا لە یەک شوێندا، بە هەوڵ و کۆششی ئەمریکییەکان و بە بێ بەشداری پسپۆڕانی ڕوسی، لەسەردەمی یەڵتسیندا دەستپێکرد و لەگەڵ بەدەسەڵاتگەیشتنی پۆتینیشدا، درێژەی پێدرا. ئەم مەخزەنە ژێر زەمینییانە، چوار ئەوەندەی مەیدانی فوتبۆڵ دەبێت.

پرسیاری سەرەکی ئەمەیە کە ئایا ئەمریکیەکان چەکێکی نوێیان لە دەستدایە؟

لە بیست ساڵی ڕابردوودا پرۆسەی پەرەپێدانی چەکە ئاساییەکان و چەکە ئەتۆمی و فەزا- ئەتۆمییەکانی ئەمریکییەکان بەرەوسەرەوە هەڵکشاوە و ڕووی لەگەشەکردنە، کەچی بەداخەوە لە وڵاتی ئێمەدا ڕەوتی داکشان و وێرانکردنی هەمە لایەنەی سیستەمی بەرگری لەکایەدابووە.

دیسان ئەم پرسیارە دێتە کایەوە کە بۆچی ئەم نەیزەکە لەلای چەپی باشوری خۆرهەڵاتی ئەم ناوچەیەوە خۆی کێشا بەزەویدا و تەقییەوە؟ واتە  ئایا کارێکی هوشیاران و پشتیوانکارانە لە کایەدا بووە؟ ئەمریکییەکان دەزانن کە ئەم مەخزەنانە هیچ جۆرە سیستەمێکی پاسەوانیکردن و ئەمنیەتییان نییە. ئایا ئەوان بە دوای ئەوەوە بوون کە دەرسێکی پۆتین دابدەن و هوشداری بدەنێ تا پێ زیاتر لەو بەڕەیە ڕانەکێشێت کە بۆیان دیاریکردووە و ئەگەرنا، " ئیمراتۆری تۆ" دەکەینە مشتێک لە خاک و خۆڵ!.

لە هەنگاوی یەکەمدا، ئەقڵ و ئامادەکاری پێویست داوا دەکات تا مەخزەنەکان بە سیستەمە متمانە پێکراوە بەرگرییەکارییەکان بتەنرێن تا چیتر نەیزەکە نێردراوەکان، یان وێرانکەرەکانی لە هەرجۆرێکی ئەو، نەتوانن هەڕەشە لە وڵاتی ئێمە بکەن.

ڕوسیا لە پۆتەنشڵ [ ئیمکان]ی زانستی مۆدێرن و زانایانی نیشتمانپەروەری خزمەتکار بە خەڵکەکەی بەهرەمەندە. دەبێت ئەم مەخزەنانە لە سیستەمی پارستنی ئەمریکایی دەربهێنین و بیخەینە ژێر دەستی زانایانی خۆمانەوە.  

کۆشکی کریملین دەبێت وەڵامدەرەوەی کەڵەکەبوونی چەکە مەرگهێنەرەکان لە یەک جێگادا، ئەویش لە ناوچەی " چیلیا بینیسک " و نەبوونی کۆنترۆڵ بەسەریاندا و بەبێ سیستەمی بەرگریکارانەیان بێت.  

ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی نەیزەک بە ڕوونی سەلماندی کە ئاسایشی هاوڵاتیانی ڕوس و خاکەکەیان تا چ ڕادەیەک شایانی زیان لێکەوتنە.

جێگای خۆیەتی کە لە زووترینکاتدا فراکسیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ڕوسیا لە ئەنجومەنی دۆمادا، ئەم لامبالاتییەی دەوڵەت بەرامبەر بە چارەنووسی خەڵک و ئاسایشی ئەوان بخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوەوە و بەدوای لایەنە ترسناک و کارەساتبارەکانی کەڵەکەکردنی مەخزەنی چەکە کۆمەڵکوژەکاندا بچێت. وڵات کاتێک دەتوانێت لە هەڕەشەکان و پلانەکانی ئەمریکا ڕزگاری بێت کە لە هەموو تواناییە زانستی و تەکنەڵۆژییەکانی خۆی کەڵک وەربگرێت و بە حەکیمانە و ئایندەبینی ئاسایشی خەڵکەکەی دابین بکات.

  دەوڵەتی و پەرلەمانی ڕوسیا بە دابینکردنی بودجەی پێویست، دەبێت لە توانایی زانستی  ئەو زانا قارەمانانەی کە ماونەتەوە، بۆ دابینکردنی ئاسایشی خەڵکەکەی کەڵک وەربگرێت و پێش لەوەی کە ئەوانە بسپێردرێن بە باوەشی گۆڕستانەکان و ڕوسیا ببێتە مشتێک خاک و خۆڵ، دەبێت ئەوان بخاتە سەر کورسی داهێنانە بەرگریکارانەکان.

تێبینی: ئەم ووتارەن آزادەی اسفندیاری لە سایتی " ساویتسکایا راسیا"ی حیزبی کۆمۆنیستی ڕوسیاوە وەریگرتووە و لە ڕوسییەوە کردوویەتی بە فارسی. کوردستانپۆست ئینفۆ لە سایتی " راە تودە " وەریگرتووە و لە فارسیییەوە کردوویەتی بە کوردی.