هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
بارزانی لە ترسی ئەمە پەنای بۆ مۆسکۆ بردووە!


img2/22/2013 12:00:00 AM
ڕۆژنامەی شرق:

ڕۆژگارێک لە کەرکوکەوە، کە دەکەوێت ٢٤٠ کیلۆمەتری باکوری بەغدا، لەڕێگای کوردستان و لە لێوار ڕۆژهەڵاتی تورکیاوە،  ڕۆژانە ١،٦ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی دەناردە بازاڕەکانی جیهان. هەردوو لایەنی عێراقی و تورکی لەو دۆخە ڕازی بوون. عێراق بێخەم نەوتی خۆی دەنارد بۆ بازاڕە جیهانییەکان و تورکیاش بەهۆی تێپەڕینی بۆریە نەوتەکان بە خاکەکەیدا، دەرامەدێکی باشی ترانزێتی هەبوو، بەڵام هاتنە ناوەوەی لایەنی سێیەم هاوسەنگی یاریەکەی تێکدا؛ کوردستانی عێراق.

جەنگ، وێرانکاری و سەپاندنی گەمارۆ هەمەلایەنەکانی دەیەی ٩٠ بەشێک لە بۆرییە نەوتەکانی لە ناوبرد. یەکێک لە دوو بۆرییە هاوتەریبەکان لە ئێستادا بەتاڵە و سەرچاوەی ئەم دوو بۆرییە کە سەردەمێک  کێڵگەی نەوتی گەورەی کەرکوک بوو، ئێستا بووە بە کەلاوە. ئەم کێڵگەیە تورکەکان لە ساڵی ١٩٢٧دا دۆزیانەوە و بە هاوکاری کۆمپانیای پەترۆکیمایی عێراق لە ساڵی ١٩٣٤دا گەیشتە قۆناغی کەڵک لێوەرگرتنەوە. لە ئەیپریڵی ساڵی ڕابردوودا دەوڵەتی ناوەندی عێراق داوای لە کۆمپانیای بریتیش پەترۆڵیۆمکرد  تا جارێکی دیکە ئەم کێڵگەیە زیندوو بکەنەوە. داخوازییەکەی دەوڵەتی ناوەندی عێراق لەگەڵ وەڵامدانەوەی خۆپارێزانەی بریتیش پەترۆڵیۆمدا بەرەو ڕوو بوو.  بەرپرسانی پایەبەرزی ئەم کۆمپانیایە لەسەرەتاوە ئامادە نەبوون چاویان بە وەزیری ئەوکاتی نەوتی عێراق، بەڕێز شەهرستانی، کە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی ئینێرژیدا چووبووە لەندەن، بکەوێت ( وەرگیراو لە ڕۆیتەرز، ١٧ی ئەپریڵی ٢٠١٢ ) دەوڵەتی ناوەندی عێراق دەیەوێت کۆمپانیای بی پی لە کەرکوکدا بخاتە بەرامبەر ئیکسۆن و شیڤرۆنەوە. هەردوو کۆمپانیای نابراو، ڕاستەوخۆ و بەبێ تەنسیقکردنی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراقدا لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دەستیان بە گفتوگۆکرد و چەند گرێبەستێکیان کرد. تا هەنوکە هەواڵێک دەربارەی چارەنووسی گرێبەستەکەی دەوڵەتی ناوەندی لەگەڵ کۆمپانیای بی پی لەدەستدا نییە و ڕۆژانە هەواڵی ناکۆک و دژ بەیەک دەربارەی ئەو بڵاو دەکرێتەوە. هەرێمی کوردستان ئەم گرێبەستە بە " نا یاسایی و پێچەوانەی دەستور" دەزانێت و لەبەرامبەریشدا دەوڵەتی ناوەندی گرێبەستەکانی ئەکسۆن و شێڤرۆن لەگەڵ هەرێمدا بە نایاسایی دەزانێت.    

ڕۆڵی تورکیا لەم گەمەیەدا شاراوە نییە. کێڵگەی نەوتی تورکیا هەم لەڕووی ئابوریی و هەم لەڕووی ستراتیژی و سیاسییەوە گرنگی خۆیی هەیە. دەوڵەتی بەغداد تا ئێستا ئاشکراینەکردووە کە چ پلانگەلێکی بۆ ئەم کێڵگە نەوتییە لە ژێرسەردایە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە دەڵێت بەغداد دەیەوێت ڕێگای ناردنە دەوەی نەوتی ئەم کێڵگەیە بەگشتی بگۆڕێت، بەشێوەیەک کە نەوتی دەرهێنراوی ئەو ئیتر نەک بۆ تورکیا، بەڵکو بە بۆرییەکی دیکەدا بۆ باشوری عێراق ڕابکێشێت. ئەوەی کە ئامانجی ئەم کارە چییە، هێشتا زانراو نییە.  گۆڤاری " ئیکۆنۆمیست " لە ڕاپۆرتێکدا دەربارەی ڕوەشی ئەم ناوچەیە، ئایدیاکانی دەوڵەتی عێراق زۆر بە " ناڕۆشن " باس لێدەکات. ئیکۆنۆمیست نووسیویەتی " لەڕووکەشدا وا دەردەکەوێت کە دەوڵەت دەیەوێت نەوتی خاوی ئەو کێڵگەیەی کەرکوک لەڕێگای بەسرەوە بنێرێت بۆ بازاڕە جیهانییەکان. ئەم کارە وا دەخوازیت کە بۆرییەکی نەوتی نوی دروست بکات و ئەمەش بە نرخیکی زۆرگران تەواو دەبێت. بەڵام تورکیا کۆمەڵێک خەونی دیکەی بە بۆری نەوتی کەرکوک - جەیهانەوە بینیوە. ئێستا ئەم ووڵاتە ئابورییەکی لە حاڵی گەشەکردنی هەیە و بۆ مسۆگەرکردنی گەشەی پایەداری خۆی، یەکەمین هەنگاوی دابینکردن و مسۆگەرکردنی وزەیە.  دەوڵەتی تورکیا نزیکترین سەرچاوەی وزەی خۆی بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت. ئێران و عێراق، کە دوو وڵاتن سنووری دوورودرێژی هاوبەش و پێشینەی هاوکاریان لەگەڵ تورکیادا هەیە، هەردوو وڵاتەکەش لەسەر خەزێنەی وزە دانیشتوون.

ڕۆڵی تورکیا لە عێراقدا  لە حاڵی گۆڕاندایە. تا ماوەیەک لەوەپێش دەوڵەتی تورکیا، کە لە ڕۆژهەڵاتەوەلەگەڵ کوردەکاندا تێکهەڵچووە، مەیلێکی زۆری بە قەبوڵکردن و پەیوەندی لەگەڵ کوردەکانی عێراقدا نەبوو.تەنها پەیوەندی ستراتیژی هەرێمی کوردستانی عێراق و تورکیا ئەمەبوو کە تورکیا داوای لە دەموچاوە میانەڕەوەکانی کوردستانی عێراق دەکرد تا ڕۆڵی ناوبژیوانانە لە تێکهەڵچوونی نێوان تورکیاو کوردستاندا ببینن، بەڵانم گۆڕانی پەیوەندییە ناوچەییەکان، بووە هۆی گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی بەغدا و ئەنقەرەدا.

گرنگترین ناکۆکی نێوان هەردوو دەوڵەتەکەلەسەر پەیوەندییە ستراتیژییە ناوچەییەکانە. دەوڵەتی شیعەی  مالیکی نزیک بە ئێرانە و پشتێوانی لە دەوڵەتی بەشار ئەسەدی سوریا دەکات. لەحاڵێکدا کە لەسەرەتای تێکهەڵچوونەکانی سوریاوە، تورکیا هەڵوێستێکی تەواو دژی ئەسەدیانەی هەڵبژارد و قەیرانەکە گەیشتە ئاستێک کە تورکیا داوای لە ناتۆکرد تا لە سنوورەکانی تورکیاو سوریادا قەڵغانی بەرگری موشەکی دابەستێت. قوڵبوونەوەی زیاتری ناکۆکییە سیاسییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ بەغدادا، دەوڵەتی تورکیا زیاتر بەرەو کوردستانی عێراق ڕادەکێشێت. نەوت وگاز یەکەمین هۆکار و نووکی گوشارە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ی لەگەڵ بەغدا.  بە پێی ڕاپۆرتی " ئیکۆنۆمیست " لە ساڵی ڕابردوودا بازرگانی نێوان کوردستانی عێراق و تورکیە گەیشتۆتە سەرەوەی ٨ میلیار دۆلار. هەروەها کۆمپانیا نەوتییەکانی تورکیا، هاوڕا لەگەڵ کۆمپانیا گەورە ئەمریکی و ئەوروپییەکاندا، گرێەستی سەربەخۆیان لەگەڵ کوردستانی عێراقدا واژۆکردووە. "بەرپرسێکی ئاگادار" لە هەولێر گۆڤاری "ئیکۆنۆمیست " دەڵێت :" تورکیا لەگەڵ ئێمەدا ستراتیژی خۆیی گۆڕیووە. سیناریۆکە هەرچییەک بێت، بازاڕی ئێمە تورکیایە ".

 ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی بەغدا- ئەنقەرە، دەتوانرێت بە پێدانی مافی پەنابەری بە طارق هاشمی، سیاسەتمەداری بەهێزی سونەی عێراق دەرک بکرێت، کە پاش مەحکومکردنی بە ئیعدام لەعیراق هەڵهات و چووە قەتەر و پاشان ڕۆیشت بۆ تورکیا. بەڕێز هاشمی لە دادگایکردنێکدا لە بەغدا، بەهۆی دەستبوونی لە هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق و شیعەکان بە غیابی مەحکوم بە لە سێدارەدانکراوەو تورکیاش مافی پەنابەرێت سیاسیی پێدا.  

کێشمەکێشەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە بەڕێز مالیکی بەشی کوردستان لە داهاتە نەوتییەکانی عێراق نادات. بە بۆچوونی ئەو، هەرچەندە کە فیدراڵیزم لە دەستوری عێراقدا هاتووە، بەڵام لە دۆخی ناسکی ئێستادا سیاسەتە نەوتییەکانی کوردستانی عێراق دەتوانێت ببێتە هۆی دابەشکردنی عێراق. لە تێڕوانینی بەڕێز مالیکییەوە، ئەگەرحکومەتی هەرێم دەستی لە سیاسەتە نەوتییەکاندا ئاوەڵا بێت، دەتوانێت باشوری عێراقیش دووچاری ئاژاوە بکات. باشوری عێراق پڕە لە نەوت و ترسی دەوڵەتی ناوەندیش ئەوەیەکە پارێزگاکانی باشوریش هەمان ئامانج بگرنە بەر.

لە نێو کۆمپانیا نەوتییەکانی داواکار لەسەر دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای "گنڵ ئینێرژی" تورکیایە. یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ئەم کۆمپانیا دەڵێت:" ئەمە کە نەوت دەربهێنیت و داوای پارەی ئەو لە دەوڵەتی ناوەندی عێراق بکەیت، وەک ئەمە وایە کە نەوت بپژێنیت بەسەر چاڵی ڕەشدا."

 سەرنجڕاکێشە کە ڕۆژئاوا لە ناکۆکی ئەم دواییەدا لە پاڵ مالیکیدایە. دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکان ترسی ئەوەیان هەیە کە لەناوچوونی یەکپارچەیی خاکی عێراق ببێتە هۆی بەهێزبوونی ئێران. " ئیکۆنۆمیست" ئاماژەی بەوەداوە کە دەوڵەتی ئەمریکا پێداگرانە گوشاری خستۆتە سەر تورکیا کە پشتیوانی خۆی لە کوردەکان کەم بکاتەوە.

ڕۆژنامەی "حوریەت"ی تورکیا لە بابەتێکدا دەنووسێت :" ئەگەر وزە لە شوێنکدا بوونی هەبێت، دەبێت دەریبهێنیت و بینێریتە ئەو جێگایەی کە پێویستی پێێەتی. چارەنووس هەرئەمەیە." ئاماژەی ئەم ووتارە بە دەرهێنانی نەوتە لەلایەن تورکیاوە لە کوردستانی عێراقدا و گواستنەوەی ئەوە لە بۆری کەرکوک - جەیهانەوە  بۆ تورکیا و دواتر بۆ ڕۆژئاوا. بەڵام لەم وتارەدا، کە سێ هەفتە لەمەوبەر لە حوڕیەتدا چاپکرابوو، نووسەر داوا لە بەرپرسانی تورک دەکات کە باکوری عێراق بە بەهانەی سیاسیی ئاڵۆز نەکەن و ئەگەر بەڕاستی مەبەستیان دابینکردنی وزەیە لەگەڵ هەموو عێراقدا ئاشتببنەوە: " تورکیا دەبێت لە باکوری عێراقدا سەرمایە گوزاری بکات، بەڵام لەهەمانکاتدا باشوریش فەرامش نەکات."

هەروەها "حوڕیەت" لە وتارێکی دیکەدا کە لە ژمارەی ١٣ی فێبروەری ( ٤ ڕۆژ لەمەوبەر)دا بڵاویکردەوە، لە زاری باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنقەرەوە نووسیویەتی :" ئەمریکا تورکیا بە پردی ئینێرژی خۆی دەزانێت و بەمەش گەشبینە." جەنابی سەفیر لە زاری سەرۆک کۆماری  ئەمریکاوە وتی مەعلوم نییە کە پشتیوانی تورکیا لە کوردەکانی عێراق تاکەی بەردەوام دەبێت. وتارەکەی " حوریەت ئاماژەی بە نیگەرانییەکانی " ئەمریکا و عێراق" لە پەیوەندیەکانی ئەنقەرەو کوردستانکرد و دەنووسێت کە ناکۆکییەکانی ئەم دواییە و پەیوەندییە نەوتییەکانی ئەربیل - ئەنقەرە ناڕەزایەتی ئەمریکای بەدواوە بوو. " ئیکۆنۆمیست "، گەمەی تورکیا، عێراق و کوردستانی بە " گەمەیەکی ترسناک " باسلێکردووە کە ئەنجامی ئەو بەمشێووەیەی ئێستا" بە قازانجی هیچ لایەک نییە".

سەرچاوە:

http://www.sharghdaily.ir/Default.aspx?NPN_Id=47&pageno=4

کوردستان پۆست بە گۆڕینی ناونیشانەکەی وەریگێڕاوەتە سەر کوردی