هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<September 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2627282930311
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30123456


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
تاڵەبانی و یەکێتی-بەشی سێەم


img1/4/2013 12:00:00 AM
وەحید ئەمین:

قۆناغی دووەم: تاڵەبانی و یەکێتی لەڕاپەڕینەوە بۆ ڕووخانی سەددام(1991-2003)

ڕاپەڕینی بەهاری 1991، تەنها سەردەمێکی نوێ و وەرچەرخانێکی گرنگ نەبوو لەباشوری کوردستان، بەڵکو لەمێژوی دروستبوونی عێراقەوە تاڕاپەڕین، ڕاپەڕین گەورەترین ڕاماڵین بوو کە بۆ یەکەمینجار کۆنترۆڵی تەواوی کوردستان کەوتەوە دەست کوردستانیان و تەواوی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی داگیرکەرانیش بەسزای خۆیان گەیشتن، ئەمە جگە لە پاککردنەوەی کوردستان لە سوپای سەددامی فاشی.

" تاڵه‌بانی‌ له‌پێش ده‌ست پێكردنی‌ عه‌مه‌لیاتی‌ ئه‌نفاله‌وه‌ به‌ 3 مانگ سه‌فه‌ری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ‏كردبو، له‌ كاتی‌ راوه‌ستانی‌ شه‌ڕی‌ عێراق‌و ئێراندا ئه‌و چه‌ند مانگ بو خۆی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ئه‌گوزەراند، هه‌میشه‌ بیانوی‌ ناڕاستی‌ دائه‌تاشی‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ هه‌رچی درێژتری له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ‏كوردستان....... تاڵەبانی ئه‌یزانی‌ گه‌وره‌ترین هێرشی‌ ئه‌و جه‌یشه‌ زه‌به‌لاحه‌ی‌ سه‌دام ‏بۆ شه‌ڕی‌ ئێرانی‌ دروست كردبو، به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ سه‌ر كوردستان.‏که‌چی بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌و ئاگره‌ سوره‌ دور رابگرێت، سه‌فه‌رێكی‌ بۆ ئێران رێكخست‌و له‌وێوه‌ ‏فڕی‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ و تا سه‌ركه‌وتنی‌ كورد له‌ راپه‌ڕیندا ‌و تا ئازادكردنی‌ هه‌مو كوردستانی‌ ‏عێراق نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كوردستان. له‌ گه‌ڕانه‌وه‌شی دا كه‌ توشی‌ شكان‌و كۆڕه‌و‌ بوین، له‌باتی‌ ‏به‌رگریكردن ‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و هه‌له‌ی‌ كۆڕه‌و له‌ ئاستی‌ ناوده‌وڵه‌تی دا بۆ كوردی‌ ره‌خساند، به‌ هه‌ڵه‌داوان چوه‌ به‌غدا ‌و به‌ جۆرێكی‌ شه‌رمهێنه‌ری ئه‌وتۆ ئه‌ملاوئه‌ولای سه‌دامی‌ ماچ كرد، بوه‌ ‏هه‌واڵی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن له‌ سه‌رانسه‌ری‌ دنیادا.........تاڵه‌بانی و هه‌ندێ له‌ هاوبیره‌کانی پێیان وا بو: له‌ دوای‌ ئه‌نفال ئیتر ئیشمان به‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌ماوه‌، بۆیه‌‌ ئه‌و دیسان سوریای‌ كرده‌وه‌ به‌ باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ خۆی‌ و، بۆئه‌وه‌ی‌ ‏باری‌ سوك بێ و ئیلتزاماتی مادی‌ كه‌م بێ، ئه‌یویست جگه‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌‌و ‏ژماره‌یه‌كی‌ كه‌می‌ كادری سیاسی ‌‌و ئیعلامی و پێشمه‌رگه‌یی‌، ئه‌وه‌ی‌ تری‌ "ره‌شایی ‏له‌شكر" به‌ هه‌ر جۆرێ بێ له‌ كۆڵی بێته‌وه‌. نەوشیروان مستەفا- لەهاوخەباتیەوە بۆ تەخوین".

ئەو چەند دێڕەی سەرەوەی نەوشیروان مستەفا بەڵگەن بۆ ئەوەی کە گەر تاڵەبانی سەرکردە بوایە، گەر تاڵەبانی خاوەنی هزرو هەڵوێست بایە، گەر تاڵەبانی بەئەمەك بایە بۆخاك و گەلەکەی، وەك خۆی دەربازکربوو، هەوڵی ئاشبەتاڵیشی نەدەدا. تاڵەبانی سەرکردە و سکرتێری چ فەرهەنگێکە کە نەلەکاتی تێکشکان و ماڵوێرانیدا، نە لەکاتی هەستانەوەو سەرکەوتندا لەگەڵ خەڵکەکەیدا بێت؟

ڕاپەڕینی بێتاڵەبانی، ڕۆژگارەکانی ئەنفالی لەبیر خەڵك بردەوە. کۆڕەویش خۆشی ڕاپەڕینی ئاوەژوکردەوە و سەدامیش گەڕایەوە کوردستان.

تا سەددام دامودەزگا ئیداری، سیاسی و سەربازیەکانی خۆی لە تشرینی دوومی 1991 دا نەکشاندەوە، سەرانی کورد بە تاڵەبانیشەوە، بیریان لە دروستکردنی دامەزراوەی یاسادانان و جێبەجێکردن و ئیداری تایبەت بە کوردستان نەکردەوە. هۆکاری ئەوەش، بیرتەسکی وئاشنا نەبوونی تاڵەبانی و هاوپەیمانەکانی بەشارو شارستانیەت لەلایەك و پرۆفێشناڵ بوونیان لەکاری تێکدەرانەی سەردەمی شاخ لەلایەکیترەوە.

دوای شەڕەپەڕۆیەکی زۆرو ناشیرینکردنی تەواوی ڕەنگەکان لەلای خەڵك، لە 19 ی ئایاری 1992 دا هەڵبژاردنی بەناو ئەنجومەنی نیشتمانی هەرێم دەستیپێکرد و پاشان تاڵەبانی و بارزانی نیو بەنیو ڕێکەوتن. ئەو ڕێکەوتنە بەڵگەی بەردەوامی ململانێ و کۆنەقینی سەردەمی شاخ و ئامادەنەبوونی هیچکام لەتاڵەبانی و بارزانی بوو چ بۆ گۆڕینی هزرو کەسایەتی شاخیان، چ بۆ بەرژەوەندی گشتی. تاڵەبانی و باندەکەی تا بەرکەوتەی پێویستی داهاتەکانی خاڵە سنوریەکان، بەتایبەتی ئیبراهیم خەلیلی، دەست دەکەوت، بێدەنگ بوو، بەڵام پاش بڕینی ئەو پشکە لەلایەن بارزانیوە، تاڵەبانی و باندەکەی داهاتی ڕۆژانەی گومرگی ئیبراهیم خەلیلی بە داتاوە ئاشکرا کردو بەبیانوی پارێزگاری لەداهاتی گشتی، ڕەوایەتیان بۆ شەڕی پێگەو پایەی خۆیان لەبەرامبەر بارزانیدا زیندوکردەوە.

بێبەشکردنی تاڵەبانی لە داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل لەساڵی 1993 دا، بڕیاری شەڕی لەگەڵ بارزانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە. شەڕ بەردەوام بوو تا خیانەتی 31 ی ئاب تەرازو و پارسەنگی هێزەکانی بەلای پارتیدا شکاندەوە و تاڵەبانیشی هێندە بچوککردەوە تا کردیە میری قەڵاچوالان و پاشان لە سنورەکەی یەکێتیدا بوویە سەرۆکی کوردستانیش!!.

شەڕی داهات و پێگەو پایە، دوو خاڵی زۆر گرنگی لەژیانی تاڵەبانی و بارزانیدا ئاشکراکرد:

١. نەتاڵەبانی و نەبارزانی بۆساتێکیش بیریان لەوە نەکردوەتەوە کەبەرژەوەندی گشتی بخەنە پێش بەرژەوەندی خۆیان. کاتێك تاڵەبانی باس لە بەرژەوەندی گشتی دەکات، تەنها مەبەستی بەرژەوەندی خودی تاڵەبانیە و بەهەمان شێوەش بۆ بارزانی.

٢. بەکاربردنی وشەی خیانەت تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی، بۆ ڕەوادان بەبڕیارو ڕێکەوتنە نهێنیەکان و بەڕەوا ناسینی کێشەی بەردەوامی تاڵەبانی و لایەنەکانیترە. ئەگەر نا خودی تاڵەبانی و بارزانی لە دیکبووی هەناوی خیانەتن.

هیواو ئاواتەکان و بەرنامەو پرۆگرامی تاڵەبانی و یەکێتیەکەی بۆ ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی خەڵك، لەدەسپێکی شەڕی داهاتەکاندا تەنها نەبویە بڵقی سەرئاو، بەڵکو سەرەڕای ئابڵوقەی ئابوری نێودەوڵەتی بۆسەر عێراق، ئابڵوقەی ئابوری بارزانیشی لەسەر دەڤەری سەوز زیادکرد.

تاڵەبانی لەژێر فشاری ئەمەریکادا و لە ساڵی 1998 دا لە واشەنتۆن بە ئامادەبونی مادلین ئۆڵبرایت( وەزیری دەرەوەی ئەوکاتەی ئەمەریکا) لەگەڵ مەسعود ڕیکەوتننامەی ئاشتی مۆرکرد، بەڵام تا نۆڤەمبەری ساڵی 2002 پرۆسەی یەکگرتنەوەو یەکخستنەوەی دوو ئیدارەیی نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە. واتە گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر! ئەویش تەنیا ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان بوو و یەکگرتنەوەی حکومەت دواکەت بۆ ئایاری 2006 !.

ئەوەی خاڵی هەڵوێستە لەسەرکردنە ئەوەیە کە گەر تاڵەبانی سەردەمی شاخ بەئاسانی بەناوی خەبات و پارێزگاری لەبەرژەوەندیەکانی خەڵك، ڕاستیەکانی شاردوەتەوە و کورەی شەڕی ناوخۆی بە بەردەوامی بەخوێنی هەڵخەڵەتاوەکان جۆشداوە، ئیدی لە شار ئەو بواری چەواشەکاری و شاردنەوەیە نەماو داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل، بوویە بنەمای هزر و مۆراڵی تاڵەبانی و بارزانی و هیواو ئاواتەکانی گەلیشی لەدامێنی ئەوداهاتەدا لەگۆڕنا.

ڕێکەوتنی تاڵەبانی و بارزانی لە ڕوانگەی دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ خەڵکی کوردستان نەبوو( چونکە گەروابوایە، شەڕیان نەدەکرد )، بەڵکو بەردەوامی شەڕ لەگەڵ بەرنامەو بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکادا نەدەگونجا، بۆیە لەژێر فشاری خۆیدا رێکیخستن.

ڕێکەوتنەکەی ئەمەریکاش کۆتایی بە بەردەوامی ناوچەو دەسەڵاتی سەوزو زەرد نەهێنا. هەرچەندە پێشهاتەکان وایان دەخواست  کە تاڵەبانی و بارزانی کۆكبن، بەڵام ئەوان بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆیان و بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لەسەریەك خەت کاریان دەکرد و بۆ بەرژەوەندیە گشتیەکانی خەڵكیش کە لەڕستیدا تنها ناو بوو و بوونی نەبوو، لە دوو زۆن و بە دوو ئاراستەی جیاواز کاریان دەکرد. تاڵەبانی ویەکێتیەکەی بەبچوكی مانەوە تا زەنگی داگیرکردنی عێراق و ڕوخاندنی ڕژێمەکەی سەددام لە ساڵی 2003 دا لەلایەن ئەمەریکاوە لێیدا.

03 - 01 - 2013