هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
نەخشەی ئەمریکایە؛ هێزە کڵاو شینەکان لە ناوچە جێناکۆکەکاندا جێگیر دەکرێن!


img12/9/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

د. مەحمود عوسمان ئەندامی هاوپەیمانی کوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمرۆ یەکشەممە ( ٩-١٢-٢٠١٢ ) ڕایگەیاند کە  گرژی‌‌و کۆکردنەوەی‌ سەربازی‌ لەناوچە جێناکۆکەکاندا، بەهۆی‌ کیشەی‌ سیاسیی‌‌و کەڵەكەبونی‌ کیشەکانی‌ نیوان بەغدا‌و هەرێمەوە پەیدابوون. هەروەها روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ UN ده‌توانێت رۆڵ ببینێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانه‌كه‌دا!. بە بۆچوونی عوسمان دەبێت بە ناو سەرکردایەتی کورد کار بۆ ئەوە بکات کە کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان بخاتە دەستی UN وە.  سایتی دەنگەکانی عێراق ئەم هەواڵەی  لە لاپەڕەی فەیسبووکی مەحمود عوسمانەوە وەرگرتووە.

 لە ڕۆژانی ڕابردوویشدا بان کی مونی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانیدا هەبووە[کڵیکی ئێرە بکە] و لەبارەی ناوچە جێناکۆکەکانەوە گفتوگۆیانکردووە.

مەحمود عوسمان کەسێکی ئاسایی نییەو ئەو ئاگاداری زۆربەی کەین و بەینە بهێنییەکانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانییە لە گەمە مخابەراتییە ناوچەیی و جیهانییەکاندا. مەحمود عوسمان لە بارودۆخە قەیرانگرتووەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستاندا هەمیشە لێدوانێکی کورت دەدات و ئاماژە بە ڕووداوێک دەکات کە لە حاڵەتی ڕووداندایە. ئاماژەکردنی ئەمجارەی بە جێگیرکردنی هێزە کڵاو شینەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکانە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا!. جێگیربوونی هێزە کڵاوشینەکانی UN لە کەرکوک و بەگشتی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا،  پێش لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا نەخشەی بۆ کێشراوە و جەنراڵ ڕەی  ئۆدیرنۆی بەرپرسی سوپای ئەمریکا لە عێراق، لە ساڵی ٢٠١٠دا ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ بەرگرتن بە هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان کوردەکان و حکومەتی ناوەندی بەغدا، پێویستە هێزە سەربازییەکانی UN لە ناوچە جێناکۆکەکاندا جێگیر بکرێن![ لەم لینکەی بی بی سی فارسییەوە ئەم هەواڵە بخوێنەرەوە کە لە مانگی تەموزی ٢٠١٠دا  لەبارەی جێگیرکردنی هێزە کڵاوشینەکانەوە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا لە زاری فەرماندەی سوپای ئەمریکا لە عێراقدا بڵاویکردۆتەوە: (http://www.bbc.co.uk/persian/world/2010/07/100706_l30_l26_iraq_withdraw_forces.shtml ) ].

جێگیرکردنی هێزە کڵاوشینەکانی  UN لە ناوچە جێناکۆکەکاندا ئامانجی دیکەی هەیەو هەرگیز بە مەبەستی بەرگرتن بە شەڕی نێوان بارزانی و مالیکی لەو ناوچانەدا جێگیر ناکرێن. ئەم هێزە کڵاوشینانەی UN لە زۆر شوێنێکی وڵاتە شەڕتێکەوتەکاندا جێگیربوون، بەڵام نەک هەر ڕۆڵێکی پۆزەتیڤ و ناوبژیوانانەیان نەگێڕاوە، بەڵکو ڕۆڵێکی زۆر خراپ و تێکدەرانەیان گێڕاوە و دەستیان لە هەڵگیرساندنی جەنگە خوێناییەکاندا هەبووە.  لەبەرئەوە، خەڵکی کوردستان و عێراق پێویستە ڕێگا بە هاتنی هێزە کڵاوشینەکان نەدەن و ئەم گەمە مخابەراتییەی جیهانییەی بنەماڵەی بارزانی پوچەڵ بکەنەوە کە ئەمڕۆ مەحمود عوسمان فیکەی دەستپێکردنی لێداوە!.