هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
هوشدارێکی ١٥ خاڵی ئەبولحەسەن بەنی سەدر دەربارەی گۆڕینی جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست


img12/8/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

ئەبولحەسەن بەنی سەدر، یەکەمن سەرۆک کۆماری ئێران، ئابوریزان و تیۆریسینی ناسیۆنالیزمی ئیسلامی ئێرانی، لە دوایین گفتوگۆیدا لەگەڵ ڕادیۆی ئەنتەرنیتی فارسی  زمانی [عصر جدید - سەردەمی نوێ ] لە بارەی ١٥ ڕووداوی گرنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەخشەی نوێی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە هوشدار دەدات. بەنی سەدر بۆچون و نیگەرانییەکانی خۆی لە ١٥ خاڵدا دەربارەی گۆڕینی جوگرافیای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کورت دەکاتەوە. نیگەرانی بەنی سەدر لە پرۆسەی هەڵوەشانەوە و گۆڕینی جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست [ ئێران ]ە. ئەو وەک ناسیۆنال -شۆڤێنییەکی فارسی سەرسەخت دەربارەی نەخشەی نوێی ئەمریکاو بەریتانیا بۆ گۆڕینی جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەبەریەکهەڵوەشانەوەی یەکپارچەیی خاکی ئێران،  بەتەواوی نیگەرانە. ئێمەش کە ماوەیەکی زۆرە لەڕووی تیۆری و شیکارییەوە لە سەر ململانێی نێوان ئیمپریالیزمی ئەمریکاو ئەوروپا لەلایەک و چین و ڕوسیا لەلایەکی دیکەوە، لەسەر پرۆژەی گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکەین، بۆچونەکانی بەنی سەدەر دەتوانێت کارەکانی ئێمە لەو بوارەدا ئاسانتر و ڕۆشنتر بکاتەوە. لەو ڕووەوە، وەرگێڕانی گرنگترین بۆچوونە خاڵبەندیکراوەکانی بەنی سەدرمان بە پێویستزانی.

کوردستانپۆست ئینفۆ

٨-١٢-٢٠١٢

سەردەمی نوێ : بەدوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ناوچەکەدا، وەک ئاگربەستی نێوان ئیسرائل و فەلەستینییەکان و ڕای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەوڵەتی چاودێری فەلەستینییەکان، ئایا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جوگرافیایەکی تازە بەخۆیەوە دەبینێت و پەیوەندی ئەو بە ئێرانەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

بەنی سەدر: لەگەڵ ١٣٨ دەنگی ڕازی بوو، ٩ دەنگی نەیار و ٤٩ دەنگی بێ لایەندا، فەلەستینییەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا بوونە دەوڵەتی چاودێر، ئەمریکاو ئیسرائیل کە دەنگی نێگەتیڤیاندا، وتیان کە ڕێگا چارەکە لە نیۆرک نییە، بەڵکو لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆیە لە بیت المقدس، بەڵام خەونی ئیسرائیل لە کاتی دروستبوونییەوە تا ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەمە بوو کە بەڕووکەش دەڵێت گفتوگۆ پێویستە، ئێمە دژی تیرۆریزمین و لەگەڵیدا بەرەوڕووین، کەچی لەهەمانکاتدا بەکردەوە خاکی فەلەستینییەکان دەخوات، بەجۆرێک کە لە کردەوەدا  خاکێک بۆ قەوارەگرتنی وڵاتی فەلەستین نەماوە، وەک وەڵامدانەوەیەک بە دەنگدانەکەی دوێنێ شەو، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ٣٠٠٠ خانوی نوێ لە سەر خاکی فەلەستینییەکان دروست دەکات.  لەبەرئەوە، کێشەی گفتوگۆ لەگەڵ ڕژێمێکدایە کە بناغەکەی ئەمەیە دەوڵەتی فەلەستینی نەبێت.

لە هەمانکاتدا، " نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا بڵاوکرابووەوە، دووبارە هێنراوەتە کایەوە. ئەو سەردەمە بەڕێز بوش قسەی لە " خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە "و دیموکراسی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە دەکرد، بەڵام خانمی کۆنداڵیزا ڕایسی وەزیری دەرەوەکەی ڕۆیشت بۆ تەلئەبیب و لەباتی زاراوەی " خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە "، زاراوەی " خۆرهەڵاتی نوێی بەکارهێنا و هاوکاتیش نەخشەی  خۆرهەڵاتی نوێ، کە عەمیدێکی ئەمریکایی کارگێر لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کێشابووی، بڵاوکرابووەوە، کە لەبنەڕەتەوە نەخشەی دابەشکردنی ناوچەکەیە. ١٥ ڕاستییەک کە ئێستا لە پێش چاوی هەر ئێرانی و هەر دانیشتوویەکی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، کردوومە بە پێڕستێک و دەیخەمە بەردەمی ئێرانییەکانەوە:

١-  قەڵەمڕەوێکی بەرین کە ئاسیای ناوەند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، زائید ئەفغانستان و پاکستان، دەگرێتەوە، ناوچەیەکی توندوتیژیە و جەنگی لە جۆری تیرۆر لە هەموو ئەم ناوچەیەدا لە گۆڕێدایە.

٢- لەم وڵاتانەدا، بەشێکی گرنگ لە هێزە بزووێنەرەکان لە باتی ئەوە کە لە گەشەکردندا بەکارببرێت، وێران دەکات، بەشێکی دیکەشی هەناردە دەکات. بۆ نمونە لەبارەی ئێرانەوە، هێزێکی گەورە کە هەمانە مرۆڤە، ساڵی ١٥٠ هەزار مێشک هەناردەی دەرەوە دەکەین! نەوت هەناردە دەکەین، داهاتی بەدەستهێنراوی ئەو لە هێزی زەبروزەنگ، نفوزی ناوچەیی یان لە سەرکوتکردن، یاخود لە ڕێنتخۆریدا بەکار دەبەین. لە سعودیەش هەمان ڕێنتخواری و کڕینی سەربازییانە دەبینن.

٣- ئاسیا ڕاپەڕیوە، ئیتر ئەو ئاسیایەی سەردەمی پێش جەنگی جیهانی دووەم و یەکەمین دەیەکانی  پاش لە جەنگ نییە. ئێستا دەگوترێت کە چوار ساڵی دیکە، چین دەبێتە یەکەمین ئابوریی دنیا، ئابوریی ژاپۆن و ئەژدیهاکانی ئۆقیانوسی گەورەش هەن. هیندستانیش لە حاڵەتی گۆڕاندایە بە ئابورییەکی گەورە، بەڵام ئەو وڵاتانەی کە دەکەونە ناوچەی تیرۆرەوە دووچاری ئیستبداد بوون. لە چیندا ئامانجەکانی دەوڵەت تێکشکاوە، لە وڵاتانی ئێمەدا ئیسلام وەک ئامانجی دەسەڵات تێکشکاوە و شێوازەکانی تووندوتیژی لە هیچ شوێنکدا نەگەیشتوونەتە مەنزڵ، بەم حاڵەشەوە ناتوانین بڵێین کە بە تەواوەتی تێکشکاون، هێشتا بوونیان هەیە.

٤- ئەگەر بەشداریکردن لە نیشتیماندا لەگەڵ دیموکراسیدا گونجاوە، دابەشخوازی بە پێچەوانەوە، نیشانەی زۆردارییە. جودایخوازانی ئەم وڵاتانە کە دەبێت ئەو نەخشە ترسناکە جێبەجێ بکەن، هیچ یەکێکیان دیموکرات نین، تەنانەت ئەگەر هاواریش بکەن ئێمە دیموکراتیکین، ڕێگاو ئسلوبەکانیان بە درێژایی چەندین ساڵ ئەوە دەسەلمێنن کە بەهیچ شێوەیەک بۆنی دیموکراسییان نەکردووە. لە بنەڕەتەوە خودی دابەشخوازی دەڵێت کە دژی دیموکراتین. دیموکراسی پێویستی بە یەکپارچەیی نیشتمان هەیە، بە بێ نیشتمان کۆمەڵگەیەک بوونی نییە، بەێ یەکپارچەیی خاک دیموکراسی بوونی نییە.

٥- "نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ" لە ئەمریکاوە کێشراوە و دەزانین کە لەحاڵی ئێستادا ئەمریکا، ئیسرائیل و بەریتانیا یەکیانگرتووە، پشتیوانیکەری دابەشخوازین لە وڵاتەکانی ئێمەدا، بەڕێکەوت نییە کە خانمی کۆنداڵیزە ڕایس لە ئیسرائیلدا قسەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێکرد، لەمڕووەوە ئەوەی کە پەیوەست دەبێتەوە بەئیسرائیل، نەک تەنها بوونی خۆی لە دابەشکردنی وڵاتانی ناوچەکە دەبینێتەوە، بەڵکو دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەکە لەودا دەبینێتەوە و ئەم زیادە ڕەویەش بە پێچەوانەوە پۆتانشیڵی ئەوەی هەیە کە خودی ئیسرائیلیش دابڕزێنێت، ئەگەر ئەقڵیان لەسەردایە ئەم قسەیەی من ببیستن.

ئەگەرچاو بە مێژووی سەردەمی خۆماڵیکردنی نەوت لە ئێراندا بخشێنینەوە، دەبینین کە لە هەرشوێنێکدا خەڵکی ئەم وڵاتانە بۆ دیموکراسی و مافی نەتەوەیی ڕاپەڕیبن، وەک ئێران کە خاوەن بەرژەوەندییەکان بە سەرۆکایەتی بنەماڵەی پەهلەوی بە پەنابردنە بەر دەسەڵاتە دەرەکییەکان کودەتای ٢٨ی موردادیان کردووە، خاوەن بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی دیکەش هەربەوجۆرە کاریانکردووە. لە میسریش ( پێش لە فاروق ) خزمەتکارانی فاروق لەدژی حیزبی ئەو ڕۆژگارە کودەتایانکرد، هەڵبەتە پاش لەو بزووتنەوەی ئەفسەرانی ئازادیخواز کۆتاییان بە سەردەمی پاشایەتی هێنا. هەرکاتێک وڵاتێکی ئەم ناوچەیە خواستبێتی گەشە بکات، ڕژاون بەسەریدا و ئەوەندەیان کێشاوە بەسەریدا تا بە پێ ئەو واتایە کە بۆ عێراقیان بەکار دەبرد، ئەو وڵاتەیان گێڕاوەتەوە بۆ چاخی بەردین.

٦- لە خودی ڕۆژئاوایشدا مەیلی دابەشخوازی پەیدابووە. سەرئەنجام لە ڕۆژئاوادا ناوچە دەوڵەمەندەکان بوونەتە جوداییخواز، هەروەک ئەوەی کە لەم دواییە لە ئیسپانیادا حیزبی لایەنگری سەربەخۆیی کاتالۆنیا بردییەوە. قسەکەیان ئەوەیە کە بۆچی ئێمە باج بدەین و ئەو بەشە هەژارەی کە کاریان نییە بیخۆن؟! لە باکوری ئیتاڵیاشدا لەگەڵ هەمان دیاریدە بەرەوڕووین و ئەوانیش هەمان قسە دەکەن، بەم دواییانەش لە خودی ئەمریکا، لە ولایەتی تەکساسیشدا هەمان چاوەڕوانی هاتۆتەکایەوە. باشە جەنابی ئەمریکا! ئێوە کە نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکێشن، ئەگەر بڕیار بێت وڵاتەکان لەسەر  بنچینەی جیاوازییە ئاینی، نەتەوەیی و ڕەگەزییەکان دابەش بکەن، خودی ئێوە دابەش دەکرێن بەسەر چەندین وڵاتدا، بۆچی بۆ ئێوە ڕێگا پێنەدراوە و بۆ ئێمەش  پێویستە؟! بەهەرحاڵ، دیاریدەیەک کە لە دنیای هاوچەرخ لەڕۆژئاوادا دەیبینین، مەیلی جودایخوازییە لەلایەن دەوڵەمەندەکانەوە و لە چەند بەشێکی وڵاتانی ناوچەکەی ئێمەدا کە ژیانیان باشترە، لەوانەیە بەمجۆرە بیر بکەنەوەو بڵێن بە گۆڕی باوکی ئەوانی دیکەوە ( داوای لێبوردن لە بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە دەکەم )، ئەوان با بۆخۆیان بڕۆن، لە هەرشوێنێکدا کە دەیانەوێت لە هەژاری خۆیاندا بژین، بەڵام لەم خاڵە تێناگەن کە بارودۆخی ئێمە لەگەڵ ئەوروپادا جیاوازی هەیە.  لە ئەوروپادا ئەگەر سبەینێ کاتالۆنیا بیەوێت لە ئیسپانیا جودا بێتەوە، دیسان لە ئەوروپادایە، لەبەرئەوە شێک لە دەست نادات، بەڵام ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە ئەگەر بڕۆینە سەرهێڵی دابەشکردن شتێکمان لێنامێنێتەوە.  لە ئەوروپادا یەکێتییەکی گەورەیان دروستکردووە و لەو یەکێتتیە گەورەیەدا دەتوانێت ئەم گۆڕنکاری و ئاڵوگۆڕانە ڕووبدات، بەڵام ئەگەر لە وڵاتی ئێمەدا دابەشکردنێک ڕووبدات، دەبینە یەکە بچووکەکان و ڕۆژئاواییەکان ئاسانتر ئێمە دەخۆن.

٧- تا دەیەی ١٩٨٠، واتە تا شۆڕشی ئێران، ئەمریکاو ئینگڵیز خوازیاری دابەشکردنی وڵاتەکانی ئێمە نەبوون چونکە لەگەڵ دیکتاتۆرە ناوەندنییەکاندا بەرژەوەندییەکانی خۆیان دابین دەکرد و بە ئاسانی بوونی ئێمەیان دەبرد بۆ خۆیان، بەڵام ئێستا نە ئەوان ئەو تواناییەیان هەیە، چونکە بە شێنەییەکی بەردەوام لە دەسەڵاتی ئەوان کەمدەبێتەوە و نە میلەتەکانی ئێمە ئەو دیکتاتۆریانەیان پێ تەحەمول دەکرێت، لە ئەنجامیشدا ئەوان دەڵێن کە ئەگەر ئێمە بمانەوێت بخۆرو ببەر درێژە پێبدەین، چارەیەکمان نییە جگە لە دابەشکردنی ئەم وڵاتانە. بەڕێکەوت نییە کە ئەمریکا ڕۆیشت بۆ عێراق وبەکردەوە ئەم وڵاتە بۆ سێبەش دابەشکراوە، ڕۆیشت بۆ ئەفغانستان وئەو وڵاتەشی بەکردەوە دابەشکردووە.  ڕۆیشتن بۆ لیبیاش و دەبێت چاوەڕوان بیت کە لەوێدا چی ڕوودەدات. سبەینێ کە کاری سوریا تەواوبکەن، لەوێیش هەمانشت ڕوودەدات، واتە لە ڕاستیدا بەشێک لە مەیلی دابەشکردن لە لاوازی و داڕمانی دەسەڵاتی ڕۆژئاوا، بە تایبەتی ئەمریکاو بەریتانیاوە سەرچاوەی گرتووە.

٨ - ئەگەر ئێوە سەیری نەخشەکە بکەن، دەبینن کە نەخشەکە بەجۆرێک کێشراوە کە ئەو شوێنانەی نەوت و گازیان هەیە دابەشدەکرێن و ئەوانە بە شێوەی وڵاتێک دەردەکەون. بۆ نمونە وڵاتێکیان دروستکردووە و ناوی وڵاتی " شیعەی عەرەبی "یان لەسەرداناوە کە لە پەیوەستکردنی خوزستان و باشوری عێراق بە ناوچەی شیعە نشینی سعودیەوە پێکدەهێنرێت، واتە هەموو ناوچە نەوتییەکانی ئەم سێ وڵاتە دەبێتە موڵکی ئەو ناوچە بچووکە و بە ئاسانی دەتوانرێت بوونی ببرێت، کە ئەگەر فیکەی وەنەوشەییش لێبدەیت بە جێگایەک ناگات! لە ئێستادا ئەم وڵاتانە تا ڕادەیەک دەتوانن  لەسەر هاوپشتیکردنی یەکتری حساب بکەن، هەڵبەت ئەگەر دیموکراسی جێگیر بکەن زۆر زیاتر دەتوانن لەسەر هاوپشتیکردنی یەکتری حساب بکەن، چونکە ئەگەر دابەشکردنێک ڕوو بدات دەبنە دوژمنی یەکترو ناچارن پشت بە هێزە دەرەکییەکان ببەستن کە لە ئەنجامدا تاڵان دەکرێن تا ئەو کاتەی کە بوونیان تەواو دەبێت و وەک کێشەی ئەفریقایان لێدێت و ئەوجا پێیان  بڵێن ئێستا بەهەرشێوەیەک کە دەتانەوێت بڕۆن بۆخۆتان بژین.

٩- گروپە جیاخوازەکان لەم وڵاتانەدا، بەبێ جیاوازی وابەستەن، پارە، دەزگاکانی گەیاندن و چەک ئەو هێزانە پێیاندەدەن کە دەیانەوێت وڵاتەکانی ئێمە دابەشبکەن.

 ١٠- واقعیەتی دەیەم دەگەڕێتەوە بۆ خۆمان؛ هەر وڵاتێک ( بە تایبەت پاش لە جەنگی جیهانی دووەم بەملاوە)پێی سەربەخۆیی لاواز بووە و لەسەر سەربەخۆیی نەوەستاوە، کەوتۆتە بەر دابەشکردنەوە،گەورەترین  نموونەش هیندستانە کە دابەشکراوە بۆ چوار وڵات و پاش ئەویش لە ناوچەکەی ئێمەدا، فەلەستینییەکان کرانە قوربانی و وڵاتی ئیسرائیل هاتە کایەوە. لە ئێستاشدا عێراقییەکان، لوبنانییەکان، لیبیاییەکان و سورییەکانیش قوربانین. هەر وڵاتێک کە خەڵکەکەی بەرامبەر بە سەربەخۆیی لاواز بووبێت، مەیلی دابەشخوازی تێیدا دێتە پێشەوەو بەکردەوە دابەشکردن بەسەر ئەم جۆرە وڵاتانەدا دەسەپێنرێت. ئەم ڕاستییە بۆ هەموو ئێرانییەکان و هەموو خەڵکی ناوچەکە وانەیەکی گەورەیە.

١١- لە ساڵانی یەکەمی پاش جەنگی جیهانی دووەم، " ئایدیۆڵۆژی " ئاڕاستەکەری دابەشکردن بوو. وەک نموونە ڕووداوی نەتەوەکان، تێزێکە کە جەنابی ستالین دروستیکردووە و لەوە بەدواوە سیاسەتی دەرەوەی ڕژێمی سۆڤیەت ئەمە بوو کە لە هەرشوێنێکدا، لەوانە لەئاسیای ناوەندیدا کە زاڵبوون، سوپای سوور بەجۆرێک کەوتە وێزەی ئەو کەسانە کە دەیانەویست لەسەر هەمان تێز کار بکەن، تەنانەت یەک کەسیان بە زیندوویەتی نەمایەوە. ئێستا ئیتر ئایدیۆڵۆژی  کاریگەرییەکی نییە و جێگای خۆیداوە بە نەتەوە، زمان و ئاین.

١٢- ....

١٣- ئەمریکا، بەریتانیا و.... تەنها لەبەر خاتری نەوت و گاز پێویستیان بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، بەڵکو لەڕووی ئیحتواکردنی هێزە ڕەقیبەکانەوە، واتە ڕوسیاو چین، پێویستیان پێیەتی. لە ئێستادا ئەمریکاو ئەوروپا دەیانەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێک دروستبکەن کە ئاسیای ناوەندیش دەگرێتەوە، بەڵام

١٤- ڕوسەکان کە لە ماوەی دوو سەدەی دواییدا ئاسیای ناوەندییان خستۆتە ژێر دەستی خۆیانەوە و لە ئاسیای ناوەندیدا ڕۆڵیان بینیوە، ئێستاش ڕۆڵیان هەیە، لەم دواییانەشدا چین دەستبەکاربووە، لەبەرئەمە وڵاتانی ناوچەکەی وەک ئێران گۆڕاوە بۆ ناوچەی ململانێی هێزەکان و لە هەر شوێنێکدا ئەم هێزانە کە لەگەڵ یەکتردا ڕێک دەکەون، هەر بەڵایەک بە پێویست بزانن بەسەریاندا دەهێنن، بۆ نموونە لەسەر لیبیا ڕێکەوتن و ئەو بەڵایەیان بەسەردا هێنا. هێشتا لەسەر سوریا ڕێکەوتن نەکراوە، شەڕو تێکهەڵچون هەیە، بە ناو هاوڕایی و ناکۆکی ئەم هێزانە تووندوتیژییە و لە هەردوو حاڵەتەکەدا ئێمە قوربانین.

١٥- ... ....

سەرچاوە : http://banisadr.org/index.php/mosahebeh/soti/420-15

تێبینی : لەو وتارانەی خوارەوەدا ئێمە بە شێوەیەکی ووردتر بۆچوون و لێکدانەوەکانی خۆمان لەسەر نەخشەی ڕۆژهەڵاتی نوێ، ئامانجەکان لە دابەشکردن و گۆڕینی جوگرافیای ناوچەکە لەلایەن ئەمریکاو ئەوروپا، هەروەها ململانێ ئیمپریالیستییەکانی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوای دوای جەنگی سارد لەسەر دابەشکردنەوەی ناوچەکە بە شێوەیەکی ووردتر و کۆنکرێتر لە بەنی سەدر بەیانکردووە:

http://www.kurdistanpostinfo.com/ViewItems.aspx?id=1134

http://www.kurdistanpostinfo.com/ViewItems.aspx?id=688

http://www.kurdistanpostinfo.com/ViewItems.aspx?id=1294