هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<September 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2627282930311
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30123456


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
شۆڕش لە ئەردەن بە وێنەی گیڤارەوە هەڵدەگرسێت و بە ئاڵای ئیخوان خامۆش دەکرێتەوە


img11/17/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

ئەمڕۆ بە دەیان هەزارکەس لە سەرتاسەری ئەردەندا ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمی " الشعب یرید اسقاط نظام " یان لەگەڵ وێنەی گیڤارادا بەرزکردەوە.

 لەکاتی دەستپێکردنی شۆڕش لە تونسدا، بنەماڵەی هاشمی دەسەڵاتدار لە ئەردەندا دووچاری دڵەڕاوکێ و ترسێکی گەورە بوون لەبەرامبەر بارودۆخی کۆمەڵایەتی، ئابوریی و سیاسیی  وڵاتەکەیاندا.

لەساڵی ٢٠٠٠ بە دواوە ئەمریکا و ئەوروپا وەک کۆمەکردنێک بە  وڵاتی ئەردەن، دەروازەیان بە ڕووی بازرگانی دەرەوەی ئەردەندا کردۆتەوە و باج ناخەنە سەر کاڵا هەنەردەکراوەکانی.  ئەردەن سەرەڕای ئەوە کە سەرچاوەی سروشتی و کانزایی کەمە و وڵاتێکی خاوەن نەوت نییە، بەهۆی پلانە ئابوریییەکانی ڕژێمی پاشایەتی دەسەڵاتدار و کۆمەکی ئابوریی ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی کەنداوەوە، دەوڵەت ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخسابوو ژیانی زیاتر لە ٦ ملیۆن خەڵکی ئەردەن باش بکات و تاڕادەیەک خەڵکی ئەو وڵاتە   خۆشگوزەران بن، بەڵام لەساڵی ٢٠٠٧ بەدواوە ئابوریی ئەو وڵاتە بە ڕکود و  قەیراندا ڕۆدەچێت و ئاکام و نیشانەکانی ئەو ڕکود و قەیرانە، خۆی لە گرانی کاڵاو شومەکە پێویستییەکانی ژیان، بێکاری و کورتهێنانی بودجەی دەوڵەتدا دەردەخاتەوە. ڕژێمی هاشمی دەسەڵاتدار، بۆ دەربازکردنی وڵاتەکەی لە قەیرانی ئابوریی دەستکردووە بە لابردنی سەپسیدی سەرکاڵاکان، پرایڤەتایزکردنی بەشە خزمەتگوزارییە گرنگە دەوڵەتییەکان و سپاردنیان بەکەرتی تایبەتی و لەخوارەوە ڕاگرتنی موچەو هەقدەستەکان. ئەو هێرشانەی دەوڵەت بۆ سەر ژیان و پێداویستییەکانی خەڵکی ئەردەن، لە ساڵی ٢٠١٠ و پێش لە دەستپێکردنی شۆڕشی تونس و میسر، خەڵکی ئەردەن چەند خۆپیشاندانێکیان دژ بە گرانی و بێکاری کرد. سەندیکاکان و هێزە چەپەکان بزوێنەری خۆپیساندانەکان بوون. هاوکاتی شۆڕشی مسیر و تونسیش چەندین جار خەڵکی ئەردەن ڕژانە سەرسەقامەکان و داوای لابردنی باجی سەر سوتەمەنیان کرد. پاش ئەوە، عەبدوڵای پاشای وڵات، لەترساندا کابینەی حکومەتی هەڵوەشاندەوە و حکومەتێکی تازەی پێکهێنا. شای ئەردەن ویستی لە ڕێگای ئەو تاکتیکەوە، پزیسکەکانی شۆڕشی تونس و میسر لە خۆی و دەسەڵاتی بنەماڵەی هاشمی دوور بخاتەوە. پاش زیاتر لە ساڵێک تەمەنی کابینەی نوێی حکومەت، بەڵام کێشە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر و قوڵتر بوونەتەوە. بارودۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتی ئەردەن ڕۆژ بەڕۆژ و پێش لە هەڵبژاردنەکانی مانگی جەنیوەری داهاتوو بەرەو گرژی و قەیران دەڕوات. خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ، کە بۆ یەکەمجار دروشمی ڕوخاندنی ڕژێمی تێدا بەرزکرایەوە، ئاماژەیە بۆ ئەوە کە هەڵبژاردنەکان ناتوانن دەردێک بن بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ئابوریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتییەی کە هەڕەشە لە بوونی دەسەڵاتی بنەماڵەی هاشمی دەکات. ئەڵتەرناتیڤی دەسەڵاتی بنەماڵەی هاشمی ئیخوان المسلمینە، بەڵام لە هەمانکاتدا چەپ، سۆشیاڵیست و سیکوڵارەکانی ئەردەنیش هێزێکی بەرچاون و ناکرێت لە هاوکێشەی گۆڕانکارییەکانی ئێستا و داهاتووی ئەو وڵاتە نەخوێنرێنەوە. هەر ئەوەی کە ئەمڕۆ وێنەی گیڤارایان لە خۆپیشاندانەکاندا بەرز ڕاگرتبوو، ئاماژەیە بەوە کە بەرەی چەپ و کۆمۆنیستی لە ئەردەندا هێزەو هێزی بزوێنەری گۆڕانکارییەکانە، بەڵام بەمحاڵەشەوە ئیخوانەکان دەبنە هێزی دەسەڵاتداری دواتر و بەرهەمی هەر شۆڕش و گۆڕانکارییەکی سیاسیی دەچیتە گیرفانی ئەوانەوە، هەرچەندە هێزە سیاسییەکانی  دیکە بزوێنەری بن.