هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<November 2018>
SuMoTuWeThFrSa
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
دووبارەکراوەتەوە: لە بەر ڕۆشنایی کەیسی سەردەشتدا، لە منیشەوە چەند زانیارییەک دەربارەی خۆهەڕاجکردنی کەمال جەمال موختار بە نەوشیروان مستەفا


img11/14/2012 12:00:00 AM
تاهیر ساڵح شەریف:

هەمووکەس دەتوانێت درۆ، بوختان، تۆمەت و جنێو بنووسێت و بدات، بەڵام هەمووکەسێک ناتوانێت ڕاستییەکان بڵێت و لۆژیک بنووسێتەوە. ئەگەر لەسەرجەم سایتەکەی نەوشیرواندا کە کەمالی جەمال موختار بەڕێوەی دەبات، درۆ، بوختان، تۆمەت و جنێوەکانی تیادا بسڕیتەوە، یەک دێڕ لە ڕاستگۆیی، فیکر و لۆژیکت تێدا نامێنێەوە . کەمال درۆ نووسە، بەڵام درۆ نووسێکی پڕۆفیشیناڵیش نییە و درۆنووسێکینەزان و گەمژەیە. دژوارترین شتیش لە ژیاندا، مامەڵەکردنە لەگەڵ گەمژەیەتی و نەزانیدا . ساڵانێکی زۆر من لەگەڵ ئەم درۆنووسە جاهیلەدا مامەڵەمکرد، سەرئەنجام ناچار بووم وازی لێبهێنم .

لە ساڵی ٢٠٠٦ دا، لەسەر شێوەی بەڕێوەبردنی کوردستانپۆست کێشە کەوتە نێوان من و کەمال جەمال موختارەوە . کێشەکان ئاشکرابوون و هەقیش بەمن بوو، بەڵام  پۆڵاسەعید و هیوا گوڵ لە نامەیەکدا بەڕاشکاوانە بەرگریان لە کەمال کرد. نەژادی حاجی برایمیش وەک هەنگی لە گوێزدا دۆزێبێتەوە، هەروەک لەزگە بە کەمالەوە چەسپا و خراپتر لە پۆڵا و هیوا بەرگری لە ساختەچێتی و ملهوڕییەکان کەمال دەکرد لە ناو دەستەی نووسەراندا .

 پاش ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا نامەی دەستلەکارکێشانەوەم لە کوردستانپۆستدا نووسی، هێشتا مەرەکەبی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەم وشک نەبووبۆیەوە کە کەمال جەمال موختار وێنەیەکی منی کرد بە ناوگەڵی دوو ژنی ڕووتەوە و بە لاپەڕەی پێشەوەی کوردستانپۆستدا هەڵیواسی و پاش ١٤ کاتژمێر لایبرد!. بە تەلەفۆن پێم وت ئەو وێنەیە کاری خۆتە و سایتەکە هاکنەکراوە، کەمال شپرزە بوو. سوێندو تەڵاقی دنیایخوارد کە کاری خۆی نەبووە و سایتەکە لەلایەن هاککەرەکانی پارتی و یەکێتییەوە هاککراوە و ئەو وێنەیان لەسەر داناوە. بێگومان من باوەڕم بە سوێندو تەڵاقەکانی کەمال نەکرد، چونکە پێشتریش درۆو ساختەی دیکەم لێبینی بوو، بەڵام تا ئەو کاتەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەم نووسیبوو ددانم بەخۆمداگرتبوو، چونکە شوێنێکی دیکە نەبوو نووسینەکانمی تیادابڵاو بکەمەوە . بەدوای ئەوەدا نامەیەکم بۆ نەژاد نووسی کە هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو کردەوە قێزەونەی کەمال ڕوونبکاتەوە، بەڵام نەژاد ڕێگای بێدەنگی و بێهەڵوێستی هەڵبژارد و زیاتر بووە کلکی کەمال . پاش ئەوە، ئیتر من بە چاوی گومانەوە لە نەژادم دەڕوانی . پەیوەندی خۆمم لەگەڵدا پچڕاند .

لەساڵی ٢٠٠٨دا سایتێکم بە ناوی " نوێپۆست "ەوە دامەزراند . کێشەی ژیان و گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەکانمدا ڕێگای نەدا تەمەنی ئەو سایتە درێژ بێت . لە کاتێکدا نوێپۆستم بەگەڕخست، نەژاد نامەیەکی پیرۆزبایی و دەستخۆشانەی بۆ ناردم، بەڵام وەڵامم نەدایەوە، چونکە لێیکەوتبوومە گومانەوە و وەک کەسێکی بێهەڵوێست و ناڕاستگۆ دەهاتە پێش چاوم و نەمدەویست هیچ جۆرە پەیوەندییەکم لەگەڵیدا هەبێت .

 پاش ئەوەی کە وازم لە نوێپۆست هێنا، بۆ ماوەیەکی زۆر هیچم نەنووسی. سەفەرێکی چەند مانگەم بۆ یەکێک لە وڵاتانی سەر بە سۆڤیەتی پێشووکرد و لە دنیای جەنجاڵ و پڕدەردیسەری نووسین خۆمم دورخستەوە.  پاش زیاتر لە ٢٠ ساڵ کاری نووسین، پێویست بوو کە پشوویەک بدەم. لەو پشووەمدا زیاتر دەمخوێندەوە و  خۆمم بە هەواڵ و دەنگوباسە ناوخۆیی و جیهانییەکانەوە خەریک دەکرد. لە کاتی سەفەرەکەمدا، کەمال جەمال موختار، چەندینجار بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەکردم و داوای لێدەکردم دەستبەکاری نووسین بکەمەوە و بگەڕێمەوە ناو ستافی نا ستافی کوردستانپۆستەکەی. لەوەڵامدا پێم دەگوت " جارێ من لەسەفەرم و کە گەڕامەوە قسەیەکی لێدەکەین ". کاتێک گەڕامەوە بۆ کەنەدا، دووبارە، ڕۆژانە چەند کاتژمێرک بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵدا دەکردم. ئەمەی کە دەیڵێم، سەردەمی هەڵبژاردنەکانی ٢٥ / ٧ / ٢٠٠٩  ی کوردستان بوو.  من پێم وت بە مەرجێک  وتارتان بۆ دەنووسم، کە زمانی سایتەکەتان  لە زمانی نەوشیروانەوە بگۆڕن بۆ کوردستانپۆستەکەی پێش لە ٢٠٠٦ ، واتە بەزمانی ڕەخنەگرتن لە نەوشیروانیش. کەمال پێێ وتم " کاکە بەس تۆ بگەڕێرەوە بۆ ناو کوردستانپۆست، من پاسۆردی کۆنترۆڵ پێناڵی سایتەکە دەگۆڕم و خۆم و خۆت دوو قۆڵی سایتەکە بەڕێوەدەبەین و لە ژێر دەستی کاک نەژاددا دەریدەهێنم، چونکە بەڕاستی کاک نەژاد سایتەکەی کردۆتە زمانحاڵی نەوشیروان و گۆڕان ". لەوەڵامدا پێم وت " من باوەڕم بەو قسەیەت نییە و تاوانەکە مەخەرە ئەستۆی نەژاد، چونکە پێکەوە سایتەکە ئەپدەیت دەکەن ". کەمال وتی " تەنها تۆ بگەڕێیتەوە ناو کوردستانپۆست، ستافەکەش دەگۆڕین و پاسۆردەکە لە کاک نەژاد دەگۆڕم و تۆ سیاسەتی گشتی سایتەکە دابڕێژەرەوە" .

پاش ئەوەی کە نەوشیروان و لیستەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٥ / ٧ دا دەنگێکی باشیان بەدەستهێنا، نەوشیروان بیری لەوەکردەوە کە کەمال و سایتەکەی بخاتە پەراوێزەوە و تەنها لەکاتە پێویستەکاندا بۆ شکاندنی نەیارەکانی خۆی بەکاری بهێنێت. نەوشیروان بەختیار عەلی خستە بەرامبەر کەمال و ئەو نووسەرانەوە کە بەزمانی تووند دژی پارتی و یەکێتی دەیانووسی . بەختیار عەلی ئەو نووسەرانەی بە نووسەری بێفیکر، فاشیست و تەوربەدەست لەقەڵەمدا.  کەمال کە لەم فێڵەی نەوشیروان تێگەیشت، بەبێ ئاگادری ئێمە نامەیەکی تووڕەی بۆ نەوشیروان مستەفا نووسی بوو. پاش دوو ڕۆژ لە ناردنی نامەکە بۆ نەوشیروان، ئەوجا کەمال ئێمەی ئاگادارکردەوە کە نامەیەکی بەوشێوەیەی بۆ نەوشیروان نووسییوە. کۆپییەکی هەمان نامەی بۆ ئێمە نارد. لەلایەن من و چەند ئەندامێکیتری ستافی کوردستانپۆستەوە هەم ڕەخنە لە ناوەرۆکەکەی گیرا و هەم ڕەخنە لە خۆیشیگرا و خرایە ژێر پرسیارەوە کە ئەگەر کوردستانپۆست ستافێکی هەیە بۆچی بێ ئاگاداری ئەو ستافە نامەیەکی وا ئاستنزمت بە ناوی خۆتەوە بۆ نەوشیروان ناردووە ؟. کەمال نەیتوانی ڕوونکردنەوەیەکی قەناعەتبەخش بخاتە بەردەمی ئێمە.

نەوشیروان کوتەکێکی کێشابوو بەسەری کەمالدا و کەمالی وڕوکاسکردبوو . کوتەکەی دەستی نەوشیروان، بەختیار عەلی بوو. کەمال ئەگەر دەساڵیش، ڕۆژانە ١٢ کاژمێر بخوێنێتەوە، ئەوجا ڕەنگە بتوانێت شتێک لەسەر بەختیار عەلی بنووسێت. ئەوانەی دەوروبەریشی، لە بواری فیکرو مەعریفەدا لەخۆی کۆڵەوارتر و هەژارترن، بۆیە ناچاربوو پەنا بۆ من و پۆڵا سەعید بهێنێتەوە. پۆڵاش وازی لە کەمال و سایتەکەی هێنابوو، بەڵام دووبارە پەنای بۆ ئەویش بردەوە. پۆڵا بە ڕاشکاوانە بە من و کەمالی وت من ناگەڕێمەوە ناو ستافی کوردستانپۆست، بەڵام سەروتارەکان بە پێی دەرفەت بۆ دەنووسم .

 کەمال داوای لە من کرد وەڵامی بەختیار عەلی بە زنجیرەیەک نووسین بدەمەوە. لە سەر نووسینەکەی بەختیار، نووسینێکم بە زنجیرە و لە ١٠ بەشدا، لەسەری بڵاوکردەوە. بۆ وەستاندنی ئەو هێرشە ڕەخنەییەی من بۆ سەر بەختیارعەلی، نەوشیروان مستەفا هەمان نامەکەی کەمالی لە ڕۆژنامەی هەواڵی دەزگای زانیاری یەکێتیدا بڵاو کردەوە. کەمال ژێر بەژێر چ قسەیەکی لەگەڵ نەوشیرواندا کردبوو، وەک دەڵێن اللە واعلم. کەمال هەرزوو گێڕی گۆڕی و  ناسیح حەبدولڕەعیم و و سەباحی عەلی قارەمانی لەگەیاندنی نامەکە بۆ ڕۆژنامەی هەواڵی دەزگای زانیاری یەکێتی تاوانبارکرد. واتە بە کورت و کرمانجی سەباح و ناسیحی خستە خانەی جاسوسی دەزگای زانیارییەوە. من دەمزانی ئەوە کاری خودی نەوشیروان مستەفایە نەک ئەو کەسانەی کە کەمال گومانی خستبووەسەریان. بەهەرحاڵ، من تێگەیشتم کە کەمال دەستی لەساختەچێتی، مونافقی، ئیستغلالکردن  و دووڕوویی بەرنەداوە. نەژادیش لەوڕووداوانە ناڕازییە، بەڵام بە خشکەییش بە دوای کەمالدا دەڕوات !.

جارێکیان لە ژوورێکی پرایڤدی پاڵتۆکدا کۆبوونەوەیەکمان ڕێکخست. نەژاد لە کۆبوونەوەکەدا بوو. بە توانجەوە شتێکم لەسەر کەمال وت. نەژاد پێکەنی .. کەمال مزاجی تێکچوو .. پاشان بە تەلەفۆن پێی ووتم  " کاکە تۆ منت لەبەر چاوی نەژاددا شکاند ". منیش وتم " کاکە ئەگەر ئێمە هاوڕێییەک بین ئەو جۆرە تانەو توانجە سیاسیانەش لەیەک دەگرین و دەبێت وەک گاڵتەوگەپ و شتێکی نۆرماڵ وەریبگرین " . وتی " پلانی من ئەوەیە نەژاد لە کوردستانپۆست دووربخەمەوە، چونکە ئەو برادەرە ئەوەندە تەشهیرو سوکایەتی بەم و بەو دادەبەزێنێت، هەم سایتەکەی بێنرخکردووە و هەم کێشەی یاسایی بۆ من دروستکردووە " .

 من کە هەڵوێستە هەلپەرستەکانی  ساڵانی پێشووی نەژادم لەیادمابوو، بە چاوی گومانەوە بۆم دەڕوانی، ئەو قسەیەی کەمال خستمیە ناو گومانی زیاترەوە لە بەرامبەر نەژاددا. لە کەمالم پرسی " نەژاد بۆ دروستکردنی ئەم سایتە نوێیە کۆمەکی مالی کردوویت ؟ " لەوەڵامدا وتی " بەڵی تا ئێستا زیاتر لە  ١٥٠٠ دۆلاری بۆ ناردووم". منیش پێم وت " کەواتە پەیوەندی تۆ و نەژاد لە مایکرۆفۆن و ئەنتەرنێت چۆتە دەرەوە ". وتی "بەڵی ... ئەو لە ٢٠٠٦ و پاش لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی تۆ خۆی پێناساندووم . ئەو کەسێکە پلەی بەرپرسێتی لە ناو یەکێتیدا هەیەو نزیکیشە لە  سەرانی گۆڕان". من هیچی دیکەم نەگوت، چونکە لە ساڵی ٢٠٠٨دا هەمانشتی بە گوێدا دابووم کە نەژاد پلەی بەرپرسێتی لە ناو یەکێتیدا هەیە . ئەو شتەم زۆر بەلاوە گرنگ نەبوو کە نەژاد بەرپرسێکی یەکێتییە، چونکە ئەو کات بیردەکردنەوەم وابوو کە  دەکرێت لە ناو یەکێتی و پارتیشدا خەڵکی ناڕازی هەبێت و لەبەر بژێوی خۆی دەستیان لێبەرنەدات

کێشەکان لە کوێوە سەریان هەڵدایەوە

لە پایزی ساڵی ٢٠٠٩دا کێشەکانی نێوان من و کەمال دەستیپێکردەوە. کێشەی من و کەمال لەسەر دابەزاندنی بێسانسۆری جنێونامەی یەکێک لەقەڵەم وەشێنەکانی نەوشیروان بوو لەسەرمن . کەمال دیسانەوە سوێندو تەلاقی خوارد کە  بڵاوکردنەوەی بێسانسۆری ئەو جنێونامەیە کاری نەژاد بووە. ئەو جنێونامەیە کە بێسانسۆر دابەزێنرابوو، یەکەمین وەڵامدانەوەی سوکایەتی ئامێزی جەماعەتی گردەکە بوو لەدژی من. ئەو جنێونامەیە لەبەرامبەر  نووسینێکی درێژی مندا بوو  لە ژێر ناونیشانی " دوایین فێڵی مێژوویی نەوشیروان مستەفا – جەلال تاڵەبانی بزووتنەوەی گۆڕانە". ئەو نووسینە زیاتر لە ١٠هەزارجار سەردانی کرابوو. نووسینەکە جەماعەتی جەلالییەکانی سەرگردەکەی توڕەکرد بوو. کەمال و نەژاد، هەرڕۆژە پاڵیان بە وتارەکەی منەوە دانا بۆ خوارەوەی سایتەکە و منیش دەممهێنایەوە سەرەوە. ئەم گەمەی مارو پەیژەیە لە ناو سایتەکەدا، دەستی نەژادو کەمالی ئاوەڵاترکرد بۆ ئەوە کە جەماعەتی قەڵەموەشێنەکانی نەوشیروان هەرچییەکیان دژم نووسی بێسەیرکردن و خوێندنەوەی بڵاوی بکەنەوە. چەند کەسێکیان  بە ناوی خوازراوە هێرشیانکردە سەرم و منیان بە " ئازاد جوندیانی "یەکەی کەنەدا وچی وچی تەعریفکرد، بەڵام من حسابم بۆ نەکردن و وەڵامم نەدانەوە. هاوکاتی ئەوە، کەمال بە بیانووی کێشەی تەکنیکییەوە، پاسۆردی چوونە ناو کوردستانپۆستی گۆڕی. تێگەیشتم کە کەمال هەمان گەمەی ٢٠٠٦ بە دیوێک خەتەرتردا دووبارە دەکاتەوە  و ئەمجارەیان لەسەر نەوشیروان مستەفا من سانسۆر دەکات. بەهەرحاڵ، دواتر وتارێکی دیکەم لەسەر نەوشیروان و جەلالییەکانی گردەکە نووسی.  بەهۆی ئەوەوە کە کەمال پاسۆردەکەی گۆڕی بوو، نەمتوانی ڕاستەوخۆ وتارەکە دابەزێنم و ناچار بۆ کەمالم نارد، بەڵام کەمال سانسۆریکرد.  دوای سانسۆرکردنی من، سەباحی عەلی قارەمانیشی سانسۆرکرد ... سەباح نامەیەکی پڕ لە ناڕەزایەتی بۆ من نارد و هەقی بەمندا کە بە تووندی دژی کەمال وەستاومەتەوە لەسەر سانسۆرکردنەکەم. ئەم سانسۆرکردنانە توڕەی کردم و تێگەیشتم کە قادری حاجی عەلی و نەوشیروان بە تەواوی پێیان لەسەر کلکی کەمالداناوە.  بەدوای ئەوەدا، داوای کۆبوونەوەیەکی ستافی کوردستانپۆستمکرد، بەڵام ئەو بە ناو ئەندامانەی ستاف، جگە لە هاوار هەورامی و بەیاد عەلی، کەسی دیکەیان جورئەتی بەشداریکردنی کۆبوونەکەیان نەبوو. کۆبوونەوەکە ڕێکنەخرا. هاوکاتی ئەوەش کەمال، جنێوفرۆش و بەرەڵایەکی چاخانە ئەلکترۆنییەکەی ژووری ئۆپۆزسیۆنی نەوشیروانی هاندا تا بە نامەو بە مایکرۆفۆن جنێومان پێبدات و سوکایەتمان پێبکات. لە گەرمەی ئەو کێشمەکێشەدا پەیوەندیم بە پۆڵا سەعیدەوەکرد تا هەڵوێستی ئەو لەسەر کێشەکان بزانم. پۆڵا بە نامەیەک پێیڕاگەیاندنم کە ئەو ماوەی مانگێکە پەیوەندی بە کەمال و ستاف و متافەکەیەوە نەماوە لەسەر ئەوەی کەمال سوکایەتی بە خەزوریکردووە و فایلی جاشایەتی بۆ دروستکردووە لەگەڵ کەمالدا پەیوەندی خۆی پچڕاندووە. هەروەها پۆڵا پێی وتم کە ئەو گەڕاوەتەوە بۆ ناو یەکێتی. منیش ڕاستەوخۆ نامەکانی پۆڵام ئیمەیڵکرد بۆ ئەندامانی بە ناو ستافەکەی کەمالپۆست، کەچی ئەو کۆمەڵە بێ کەسایەتییەی دەوری کەمال و موچەخۆری نەوشیروان، هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر ئەوە نەبوو کە کەمال ئەو گۆڵمەزەشی بە پۆڵا کردووە، بەبێ ئەوەی کەسێک لە ستاف ئاگاداری بەزمی نێوانیان بێت.  دواتر پۆڵا ئەو نامانەی کە بۆ منی ناردبوو لە کوردستانی نوێدا بڵاوکردەوە . ئەو نامانە مانگێک پێش لەوەی پۆڵا لە کوردستانی نوێدا بڵاویان بکاتەوە، من کۆپییەکەییم بۆ یەک بە یەکی ئەندامانی ستافی کوردستانپۆست ئیمەیڵ کردبوو، بەڵام چونکە ئەوان پلانیان ئەوە بوو کە بەو نامانە من تاوانبار بکەن بەوە کەمنیش لەگەڵ پۆڵا سەعیددا گەڕاومەتەوە ناو یەکێتی !...، نامەکانی پۆڵایان بڵاو نەکردەوە و دواتر ئەو هەلەیان بۆ هێرشکردنە سەرمن قۆسەتەوە. هێرشی درۆ و بوختان و سوکایەتیکردنەکانیان نیگەرانی نەکردم، چونکە دەمزانی ئەوان لە ئیفلاسی فیکری و سیاسیی خۆیانەوە پەنا بۆ هەموو درۆ و فڕو فیشاڵێک دەبەن. لە گەرمەی تۆمەتبەخشینانەوە و بوختانەکانی کەمال جەمال موختاردا، کە وەکالەتەکەی لە نەوشیروان مستەفا وەرگرتبوو، من و بەیاد و هاوار، سەرقاڵی پرۆژەی سایتێک بووین. ئەم سایتە دەبووایە ناوبنێین کوردستاپۆست و بەو ناوەوە جەرگی خۆیان و نەوشیروانی ئاغایان ببڕین. بەیاد لەڕێگای برادەرێکییەوە سایتێکی بۆ دروستکردنی کە لەڕووی کواڵیتییەوە زۆر ئاستنزم بوو، بەڵام بۆ پۆتشکاندنی کەمال و پێڕەکەی کە بوو بوونە جاش قەڵەمی نەوشیروان، لە هیچ باشتر بوو. ئێمە جیابوونەوەکەی خۆمان لە نووسراوێکی کورتدا ڕاگەیاندن و بە لینکی سایتەکەوە ناردمان بۆ هاوڵاتی. هاوڵاتی بڵاویکردەوە. ئەمە بووە کارەسات بۆ کەمالی جەمال موختار و جەماعەتی گردەکە. کەمال بە پەلە ڕوونکردنەوەیەکی پڕ لە درۆی نارد بۆ هاوڵاتی. لەم ڕونکردنەوەیەدا بێ شەخسیەتی و داڕمانی ئەخلاقی کەمال بەتەواوی ئاشکرا دەبێت. کەمال لەوێدا بە ئاشکرا جاسوسی بۆ نەوشیروان دەکات و درۆ و بوختان بەدەمی منیشەوە دەکات، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە کەمال ڕوونکردنەوەیەدا ئیعتراف بەوە دەکات کە لەسەر ئەوەی من دژی گۆڕان نووسیومە و ویستومە خەڵک لەو فێلەی جەلال و نەوشیروان ئاگادار بکەمەوە کە ناویان ناوە بزووتنەوەی گۆڕان . کەمال لەو ڕونکردنەوە پڕ لەدرۆیەدا دەڵێت : " به‌ڵام کاک تاهیر ته‌نها نووسینه‌کانی خۆی داده‌به‌زاند، بابه‌ته‌کانیش بریتیی بوون له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر به‌ختیار عه‌لی و ڕه‌هه‌نده‌کان، دوا بابه‌تیش نووسینێک بوو له‌سه‌ر نه‌وشیروان موسته‌فا، که‌ له‌هه‌ندێ بڕگه‌دا وشه‌ی ناشیاوی‌ وه‌ک (کوردی ده‌به‌نگ و گه‌لحۆ .. وشه‌ی تر)ی به‌کارهێنابوو، ئێمه‌ نووسینه‌که‌مان ڕاگرت و هه‌رچی وشه‌ی ناشرین و نه‌گونجاوبوو لامانبرد. دوای ئه‌وه‌ کۆده‌که‌مان لێوه‌رگرته‌وه‌- کڵیکی ئێرەبکە ". کەمال درۆ دەکات من تەنها لە دەستپێکی وتارەکەدا نووسیبووم " لەوانەیە ئەم نووسینە زۆرکه‌س تووشی سه‌ر سوڕمان و ڕاچڵه‌کین بکات . ڕه‌نگه‌ زۆریش له‌ که‌سانی ( گەمژە )بێ ئاگا  تووڕه‌ بکات، به‌ڵام بیر و بۆچوونی گه‌ڵاڵه‌کراو له‌م نووسراوه‌یه‌دا وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی له‌ به‌رده‌ستی هه‌موواندا ده‌مێنێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ مێژوویشه‌ که‌ دواجار حوکمی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ بوون، یاخود ڕاست و ڕه‌وابوونی ئه‌و بیرو بۆچوونانه‌ ده‌دات که‌ له‌م نووسراوه‌یه‌دا وه‌ک زیاده‌ڕه‌وی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ پڕ ئیحساسییه‌ی ئێستادا خۆیان ده‌خه‌نه‌ ڕوو ". لەسەرتاسەی ئەو نووسینە دوورو درێژەدا  تەنها یەک جار ووشەی گەمژە بە کارهێنرابوو، کەمال کردبووی بە [ بێ ئاگا ]. ئیتر لەوە زیاتر ووشەی گەمژە یان بێ ئاگای تێدا بەکار نەبراوە و هەرکەسیش دەتوانێت کلیکی وتارەکە بکات تا بزانێت لەمسەری وتارەکە بۆ ئەوسەری وتارەکە ووشەیەک کە ئەو پێی دەڵێت [ هەرچی ووشەی ناشیرن و نەشیاو ] تێیدا بەکار هێنراوە یان نە ؟ ... ئەوەی کە کەمال پێی دەڵێت هەرچی ووسەی ناشیرین، ناوەرۆک و ئەنجامگیری وتارەکەی منە، چونکە من لە ٢٠٠٩دا لەبنی هەمبانەی گۆڕانەکەی نەوشیروانمداو وتم " گۆڕان فێڵێکی دیکەی جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفایە لە کورد ". من یەکەم کەس بووم کە لە ناو غەڵبەبی گۆڕان و دەیگۆڕینەوە، زۆر نەترسانەو بە ڕاشکاوانە هەرچیم لەسەر جەلال تاڵبانی و نەوشیروان دەزانی نووسیمەوە و وتم، یان وەک مارکس دەڵێت " قسەی خۆممکرد و خۆمم لە وەهمی گشتی ڕزگارکرد! ".

 لەگەرماو گەرمی ئەو کێشانەدا، چەند نامەیەکم بۆ نەژادی حاجی ئیبرایم نارد تا هەڵوێستی ئەو لە بارەی درۆ و تۆمەتەکانی کەمالەوە لەدژم بزانم، بەڵام نەژاد وەڵامی منیدایەوە کە بە هۆی ئەوەوە پۆڵا سەعید نامەکانی ئەوی لە کوردستانی نوێدا بڵاوکردۆتەوە، ژیانی لەلایەن یەکێتییەوە لە مەترسیدایە.  من وەک کێشەیەکی مرۆیی نیگەرانی باری ئاسایشی ژیانی نەژاد بووم و لەوە دەترسام لە پلانێکی کەمال جەمال موختار و نەوشیرواندا بە هەمان چارەنووسی سۆرانی مامەحەمەی بگەیەنن و ئەوەش لەسەری پۆڵا سەعید و مندا بشکێننەوە!. لە نامەیەکدا داوام لە نەژادکرد کە بەزوویی کوردستان بەجێبهێڵێت و بۆ ئەو مەبەستەش من هەموو یارمەتییەکی دەدەم . من نامەکان لە ڕێگای ئیمەڵی کوردستانپۆستەوە بۆ نەژاد نارد بوو، بەڵام وەک لەنامەیەکی دواتری نەژاددا دەرکەوت، کەمال پاسۆردەکەی گۆڕیوە و نەژادیش چەککردووە .

ئەو نامانەی کە من بە خەیاڵی خۆم بۆ نەژادم ناردبوون، هەمووی کەوتبوونە ژێر دەستی کەمالەوە و کەمال چەند دانەیەکیانی پێگەیاند بوو. کەمال  یەکێک لەو نامانەی من بۆ نەژادی ڕەوانەی ئیمەیڵی  هاوسەرەکەی پۆڵاکردبوو . ئەویش دابوویە پۆڵاو پۆڵاش لە کوردستانی نوێدا بڵاویکردبووەوە. لەسەر ئەوە، دوو نامەی پڕ لەگلەیم ئاڕاستەی پۆڵاو نەژادکرد.  پۆڵا لەوەڵامدا نووسی بووی " کاک تاهیر ئەو نامەیە نە تۆ بۆمنت ناردووە و نە کاک نەژادیش، بەڵکو لە ئیمەیڵێکی دیکەوە نێردراوە بۆ ئیمەیلی هاوسەرەکەم و ئەویش داویەتی بە من ". هاوکاتی ئەوەش، کەمال جەمال موختار بە تایتڵێکی بەرجەستە لەسایتەکەیەوە نووسیبووی : " نەژادی حاجی ئیبراهیم تا چەند ڕۆژێکی دیکە دەگاتە ئەوروپاو بە ناوی ڕاستەقینەی خۆیەوە دەنووسێت !".

 درۆی کەمال سنوور ناناسێت!. کەچی  ئەوە بوو پاش ئەو هەموو درۆ هۆنینەوە لەبارەی نەژاد و بەکاربردنی وەک وەرەقەیەکی سوتاو لە قومارێکی سیاسیی لەگەڵ مندا، سوک و ئاسان، نەژادیشی چەککردوو و جڕتێکی بۆ ئەو هەموو شەونوخونی و خۆماندووکردنەکان، زائید پارەلێکێشانەوەکان لە نەژاد، لێداو هەر ئەوەندە بزانن دەستی بە فایلدروستکردنی زیاتر بۆ نەژادیشکرد.

ئەوەی لای خوارەوە دەقی نامە پڕ لەگلەییەکەی منە بۆ نەژادی حاجی برایم :

[سڵاو کاک نه‌ژاد ... سه‌ره‌تا پێم خۆشه‌ دووپاتی بکه‌مه‌وه که‌ تۆ کوردستان به‌جێبهێڵیت و گیانی خۆت له‌ مه‌ترسی ڕزگار بکه‌یت.  وه‌ک پێم وتوویت هه‌موو هاوکارییه‌کی ماددی و مه‌عنه‌ویت ده‌که‌م .  ئه‌گه‌ر بڕیاری هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌تدا، ڕاستی یان ناڕاستی به‌ڵێنه‌کانی من ده‌زانیت . به‌هه‌رحاڵ، هیوادارم ژیانت سه‌لامه‌ت بێت . کاکی خۆم با ڕه‌خنه‌یه‌کی برایه‌نت لێبگرم . دوێنێ ئارامی ئه‌حمه‌دی جنێو فرۆش، درۆزن، ساخته‌کار و هیج له‌باردا نه‌بوو له‌ چاخانه ئه‌له‌کترۆنییه‌که‌یه‌وه‌ دوو نامه‌ی منی بۆ تۆ خوێندووه‌ته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت من ئه‌و نامانه‌م به‌ کاملی قه‌ناعه‌ته‌وه‌ بۆ تۆ نووسیووه‌ و خۆم به‌ خاوه‌نیان ده‌زانم، باکێکیشم نییه‌ له‌ بڵاو کردنه‌وه‌یان، یان ئاگادار بوونی خه‌ڵک له‌ ناوه‌رۆکه‌که‌یان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ جێگای ناڕه‌زایه‌تی منه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ بێ پرسی من ئه‌و نامانه‌ت داوه‌ به‌وان و به‌بێ وه‌رگرتنی ئیجازه‌ له‌ خۆم ئه‌و کاره‌ت کردووه‌، که‌ به‌قه‌ناعه‌تی من که‌وتوویته‌ هه‌مان هه‌ڵه‌ی کاک پۆڵاوه . ئه‌م کاره‌ت به‌وپه‌ڕی هوشیاریه‌وه‌  و به‌ به‌رنامه‌ له‌ گه‌ڵ که‌مالدا کردووه‌ تا به‌ خه‌ڵک بڵێن تاهیر دیفاعی له‌ پۆڵا کردووه‌ و ئه‌ویش ده‌چێته‌وه‌ ناو یه‌کێتی !. ... هه‌ڵبه‌ت له‌ بوختان و مه‌به‌ستێک که‌ تۆ و که‌مال هه‌تانبووه‌ و به‌ ئارام ئه‌حمه‌د  جێبه‌جێکردووه‌،  تا له‌ که‌سایه‌تی سیاسیی من بده‌ن، من باکێکم نییه‌ و وه‌ک ده‌ڵێن په‌تی درۆ کورته‌. نه‌  تۆ نه‌ که‌مال و نه‌ هیچ که‌سێک  ناتوانن ئه‌و خه‌ونه‌تان بهێننه‌دی که‌ من بچمه‌وه‌ پاڵ ده‌سه‌ڵات.  من ته‌نها سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ شەریفانەیەت ده‌که‌م!. 

له‌وه‌ش بگوزه‌رێین، وه‌ک ده‌ڵێن گه‌ردنت ئازاد بێت له‌ هه‌موو هه‌ڵوێستێکی سیاسیی خراپ که‌ به‌رامبه‌ر به‌ من ده‌یگریته‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ کار ناکات له‌ هه‌ڵوێست و سۆزی ئینسانی من به‌رامبه‌ر به‌ کێشه‌که‌ی به‌ڕێزتان.
له‌ڕێگای ئه‌م نامه‌یه‌وه‌ ده‌مه‌وێت پێت بڵێم که‌ ئه‌ونامانه‌ی که‌مال بۆ ئاسۆی برای ناردووە له سه‌دا سه‌د نامه‌ی که‌ماله‌ و له‌ کاتی سه‌فه‌ره‌که‌ی هۆڵه‌ندایدا بۆ ئاسۆی ناردووه‌.  پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌  یه‌کێتی ئه‌م ئیمه‌یڵانەی ئاسۆی چۆن ده‌ستکه‌وتووه‌  وچۆن نامه‌کانی که‌مالی بۆ ئاسۆ گرتووه‌ ؟  به‌ بۆچوونی من له‌ دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نییه‌:
١- یان ئه‌وه‌تا ئاسۆی برای که‌مال خۆی به‌ یه‌کێتی فرۆشتووه‌ و یه‌کێتی به‌ پاره‌یه‌کی زۆر ئه‌و ئیمه‌یڵانی لێکڕیوه‌.
٢- یان ئه‌وه‌تا به‌زۆر و به‌ هه‌ره‌شه‌ی کوشتن ئه‌و ئیمه‌یڵانه‌ یان  پاسۆردی ئیمه‌یڵه‌که‌یان لێوه‌رگرتووه‌ و چوونه‌ته‌ ناو ئیمه‌یڵه‌که‌یه‌وه‌ .

با چاوه‌ڕێ بێن بزانین کامیانه‌. ئه‌وه‌نده‌ی که‌ زانیاری به‌ من گه‌یشتووه‌، ده‌ڵێن که‌مال و ئاسۆی برای له‌ سه‌ر  ونبوونی 5000$ شه‌ڕیان بووه‌ که‌ گرده‌که‌ بۆ که‌مالی ناردووه‌ و ئاسۆ فتی کردووه‌.
هه‌موو ئه‌و پارانه‌ش که‌ کاک پۆڵا له‌ نامه‌که‌یدا بۆمن ئاماژه‌ی پێکرد بوون هه‌مووی ڕاسته‌و که‌مال وه‌ری گرتووه‌ و له‌ پشت سه‌ری ئێمه‌وه‌  لوشیداوه‌. ده‌ک ڕیسوا بیت که‌مال که‌ئه‌وه‌نده‌ له‌به‌رده‌می پاره‌دا لاواز بیت و ئه‌وه‌نده‌ گه‌نده‌ڵبیت له‌ سه‌ر حسابی شه‌ونوخونی و خوێنکردنه‌ کاسه‌ی ئێمه‌ تۆ له‌ باتی سایتێکی ڕه‌خنه‌گر، دوکانێک بکه‌یته‌وه‌ بۆ خۆ ژیاندن. ئیتر ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی داڕمانی که‌سایه‌تی که‌ماله*‌]. 

٧- ١- ٢٠١٠

وەڵامی نەژاد بەو نامەیەی سەرەوە

[ به‌رێز کاک تاهیر ..سڵاو.. ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌ به‌رێزتان ناردبووتان دیاره‌ بۆ ئیمێڵی کوردستانپۆست ناردرابوو، ئێستا هه‌موو پاسپۆردی کوردستانپۆستیان گۆڕیوه‌،ئێستا ئه‌وه‌ ئیمێڵی منه‌ (....)  ، داوای لێبوردن ده‌که‌م که‌ من ئاگام له‌وه‌ی کاک ئارام نییه‌ ، هه‌رگیز کاری ئاوا له‌من ناوه‌شێته‌وه‌ ، دڵنیابه‌  ئه‌وان له‌ رێگای ئیمێڵی کوردستانپۆسته‌وه نامه‌کانی تۆیان وه‌رگرتووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر شتێکتان نارد بۆ ئه‌م ئیمێڵه‌ بینێره....هیوادارم و زۆر مه‌به‌ستمه‌ که‌ به‌رێزتان بزانن ئه‌و نامه‌یه‌ من هه‌رگیز نه‌مناردووه‌، بۆ خۆیان ئێستا کاری کوردستانپۆست ده‌که‌ن .....دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ هه‌رگیز ئه‌و نامه‌یه‌ی جه‌نابتان من  بۆ که‌سم نه‌ناردووه‌ و پێویستم پێ نییه‌ دوژمن یا خوانه‌خواسته‌ دڵی که‌س بۆ ده‌سه‌ڵات یا هه‌ر که‌سێکی دیکه‌ خۆش بکه‌م.... له‌ کۆتایید زۆر سوپاسی کاک هاواریش ده‌که‌م به‌و هیوایه‌ی له‌ش ساخ و سه‌لامه‌ت بێت و هه‌ربژین .


نه‌ژاد‌..‌].

کەمال ئەو هەموو مونافیقی و ساختەیەی لە نێوان من و نەژادداکرد تا کێشەی من و پۆڵا تێکەڵ بەیەک بکات و بڵێت تاهیر چۆتە ناو یەکێتییەوە. کەمال بەیناو بەین کە سایتی کوردستانپۆست ئینفۆ زەختی بەرزدەکاتەوە، خۆی یان یەکێک لە مەسینە هەڵگرەکانی لەلابەلای دۆرنامەیەکەوە هەمان قەوانی سواو لێدەدەنەوە. لە تازەترین درۆنامەی کەمالدا دیسان ئەو قەوانەی لێداوەتەوە دەڵێت " تێبینی: کوردستانپۆست، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٠ەوە، پاش کۆمەڵێک کێشە و وازهێنان و گەڕانەوەی چەند نووسەرێک بۆ لای دەسەڵات، شێوازی کارکردن و تاکتیکی خۆی گۆڕی- کڵیکی ئێرە بکە".  ئەو نووسەرانەی کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە نەوشیروانپۆست جیابوونەوە، من و هاوار هەورامی بووین و بەیاد عەلیش خۆی پیادا هەڵواسین. بەیاد ئێستا هاوسەنگەری کەمالەو لە ناو بزووتنەوەی گۆڕانەکەی نەوشیرواندایەو وەک کەمال مەسینە هەڵگری نەوشیروانە. هاوار هەورامیش، هەروەک من، ژیانی بە کرێکاری لە ئەوروپادا بەسەر دەبات و نەک ئامادە نەبووە و نییە لەگەڵ دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانیدا یەک زەڕە مساوەمە بکات، بەڵکو ئامادەیە لە برساندا بمرێت، بەڵام وەک کەمالی جەمال موختار و پێڕە کاراکتەر تێکشکاوەکەی خۆی بە نەوشیروانیش هەڕاج نەکات. کەمال جورئەت ناکات ڕاستییەکان بڵێت، چونکە بە ئیعترافی خۆیشی و ئەوەندەی کە من ئاگادارم پۆڵا سەعید ئەندامی ستافی کوردستانپۆست نەبووە لە پاش وازهێنانەکەی یەکەمجارییەوە. گەڕانەوەی پۆڵا بۆ ناو یەکێتی، نە لەسەر من و هاوار ماڵە و نە لەسەر کەمال یان کوردستانپۆست. پۆڵا ئەندامی ستافی کوردستانپۆست نەبوو تا لە ٢٠١٠دا لێیجودا بووبێتەوە . ئەوەی کە دەستی ئێوەی کەشفکرد بوونەتە نۆکەری نەوشیروان مستەفا، من و هاوار بووین . ئێمە کە لە ئێوە جودا بووینەوە بۆ ئەوە جودا نەبووینەوە کە بگەڕینەوە ناو جەلالییەکان، بەڵکو لە ئەساسەوە بۆ ئەوە جودا بووینەوە کە ئێوە بە ناڕاستەوخۆ و لەڕێگای نەوشیروانی ئاغاتانەوە هەڕاجمان نەکەن بە یەکێتی، یان بە قەولی ئێوە بە دەسەڵات. ئەوەی کە ئێستا لە ناو لنگی دەسەڵاتدایە ئێوەن. ئێوە خۆتان باش دەزانن کە نەوشیروان چۆن خستونیەتە هەڕاجخانەکەی جەلال تاڵەبانییەوە، بەڵام نازانن و ناتوانن چۆن لێیبێنەدەرەوە. ئێوە خۆتان بە نەوشیروان فرۆشت، نەوشیروانیش ئێوەی بە جەلال تاڵەبانی و کورسی سەرۆک کۆمارییەکەی فرۆشت . ئێوە فیلمتان سوتاوە و تازە بە قسەی قۆڕی " گەڕانەوەی چەند نووسەرێک بۆ دەسەڵات " نایەنەوە مایە . کلکایەتی ئێوە بۆ نەوشیروان، تووشی فەزاحەتی سیاسیی گەورەی کردوون و فەزاحەتی گەورەتریش لەبەردەمتاندایە. چاوڕێ بن ....

کەمال موختاری نەوشیروانپۆست و هونەری ئیستغلالکردن و تۆمەت بەخشینەوە

تەنها تۆمەتەکان، بوختانەکان و درۆکان لە نووسینەکانی کەمال ڕیموڤ بکە، نە ئایدیا و نە هونەرێکی نووسینی تێدا نامێنێتەوە . نووسینەکانی کەمال لە قسەی سەر تەنووری جاران دەچن  و بە ئەقڵ و کڵتوری سەرتەنوورەوە دەنووسرێن . لە سەر تەنووری جاراندا، ژنانی زەحمەتێکێش بۆ نانکردن کۆدەبوونەوە . لە کۆبوونەوەکەدا هەندێکیان یارمەتی یەکتریاندەدا و هەندێکیشیان بۆ کاتبەسەربردن و  بۆ قسەو باس و زەمکردنی ئەم و ئەو کۆدەبوونەوە . سایتەکەی کەمال ڕێک وەک ئەو سەرتەنوورەی لێهاتووە . کەمال خاوەنی سەر تەنوورەکەیە و موختاری ئەو هەموو درۆ نووسەی نەوشیروانە . ئینجا بە ئارەزووی خۆی، ئەمیان دەکاتە نووسەری قارەمان و ئەویان دەکاتە نووسەری جەربەزە !..بەڵام هەرکە یەکێکیان دەستی درۆ و ساختەچێتی کەمال ئاشکرا دەکات، یەکسەر دەنووسێت " فڵان خۆی بە دەسەڵات فرۆشتووە !". کەمال ویستی و دەیەوێت بەو یاسای سەرتەنورە مامەڵە لەگەڵ مندا بکات . کەمال چەکێکی فیکری بەدەستەوە نییە شەڕی منی پێبکات. کەمال و پڵاس پێڕەکەی، لەوە لاوازتر و بێ تواناتر کە بە بەڵگە و لۆژیک مامەڵە لەگەڵ مندا بکەن بۆیە ناچار وەک حەمەسەعیدی ساڵانی ٢٠٠٤- ٢٠٠٥ پەنا بۆ فایلدروستکردن  و جنێودان و قسەی هەلەق و مەلەق ببەن . لەمە زیاتر شتێکی دیکە لە کەلەی بۆشیاندا نییە . کەمال هەموو ئەو کەسانەی کە لێیجودا بوونەتەوە بە هەڕەشەی ناوزڕاندن  فایلدروستکردن ترساندونی، بەڵام کەمال ئەوەی لەگەڵ مندا پێنەکراوە و پێیشی ناکرێت، چونکە لەلایەک دەزانێت چەند خاڵی لاوازی لەبەردەستی مندایەو لەلایەکی دیکەشەوە من لەڕیزی کەسانی بودەڵە و ترسنۆکدا نیم کە فایل و بوختانەکانی بمترسێنێت و کۆڵم پێبدات .

ماوەیەک لەمەوپێش، ئاگاداریانکردم کە کەمال لەگەڵ ژنە نووسەرێکی هاوکاریاندا کەوتۆتە ناکۆکییەوە . پاشان هەڕەشەی ناوزڕاندنی ئەخلاقی و سیاسیی لێکردووە و ژنەی بەستەزمانیش لەترساندا سەرقاپی کێشە سیاسییەکانی لەگەڵ کەمالدا ناوەتەوە . کەمال زۆر کەسی دیکەشی بە هەڕەشەی فایلدروستکردن و بوختانی ئەخلاقی ترساندووە، بەڵام ئەو کەسانە بێدەنگەیانکردووە . ئەوەی کە گرێی دەرونی و سیاسیی کەمالە، منم، چونکە من دەزانم چۆن بیتەزێنم و درۆکانی ئاشکرا بکەم .  داڕمانی سیاسیی و ئەخلاقی کەمال و نۆکەریکردنی بۆ نەوشیروان مستەفا ناچاریکردم بەهەمان شێوە و ناوی کوردستانپۆستەوە ئەم سایتە بخەمەکار، چونکە بە هەمان ناوی کوردستانپۆستەوە، ئۆپۆزسیۆنێکی زیندووی تاڵەبانی و بارزانیان مراند. کاری من زیندووکردنەوەی ئەو ئۆپۆزسیۆنەیە . ئەو ئۆپۆزسیۆنە زیندوو نابێتەوە مەگەر ئەوەکە خیانەتەکانی کەمال موختارو نەوشیروان ئاشکرا بکرێن، کوردستانپۆست ئینفۆ ئەو ئەرکەی لە ئەستۆگرتووە . ئینجا با کەمال هەر سیر بخوات و زوڕنای تەسلیمبوونەوەی ئێمە  بە دەسەڵات بۆ نەوشیروانی پیاوی یەکەمی جەلال تاڵەبانی و ڕاوێژکاری پلەیەکی بارزانی لێبدات. 

* پاش دوو ساڵ لەو نامەیەی من بۆ نەژاد، ڕوون بۆیەوە کە ئاسۆی جەمال موختاری برای کەمال، خۆی ئیمەیڵەکانی کەمالی دابوو بە بەرپرسانی ڕاگەیاندنی یەکێتی و یەکێتی بەزۆر پاسۆردەکەیان لێوەرنەگرتووە، بەڵکو ئەو هاوکاری دەزگای سیخوڕی زانیاری بووە و ئێستا ئاسۆ جەلالییەکانی سەرگردەکەی بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ناو جەلالییەکانی قەڵاچوالان !. بزانین کەی نۆرەی کاکیشی دێت و لە سار سایتەکەی دەنووسێت : ئاشبەتاڵ ....

 ١٠-٥-٢٠١٢