هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ئەلێکسس تسیپراس: یۆنان بە دەستی مافیایەکەوەیە*


img11/6/2012 12:00:00 AM
ئەلێکسس تسیپراس:

ئەمڕۆ دروشمی ئێمە هاوپشتییە. یەکێک لە گرنگترین کێشەکانی ئەمڕۆی ئەوروپا لاوازبوونی دیموکراسی و کەڵک وەرگرتنە لە تووندترین سیاسەتە نیولیبراڵیستییەکان. بەرنامەی دەستپێوەگرتن [تقشف]ی ئابوریی، کە سەرانی ئەوروپا پەسەندیانکردووە، گورزێکی کەمەرشکێنە لە دیموکراسی و پێشێلکردنی پلەبەپلەی ئەوە کە لەئەنجامدا دیموکراسی ئەوروپا لەناو دەبات.ئەم سیاسەتانە نەک تەنها ڕێگاچارەیەکی بۆ چارەسەرکردنی ئەزمەکە لەبەردەمدا نییە، بەڵکو ئەزمەکە تووندتردەکاتەوە. لەبەر ئەو هۆیە، دروشمی ئێمە و خەڵکی دیموکراتخوازی ئەوروپا، هاوپشتی و خەباتکردنە، لەسەرداوای دەوڵەتی یۆنان، بۆ سێهەمین جار سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بانکی ناوەندی و کۆمیسیۆنی ئەوروپا، بەستەیەکی دارایی دیکەیان بۆ دەوڵەتی یۆنان  پێشنیارکردووە تا ڕووبەڕووی قەیرانەکە بێتەوە. ئەمە سێهەمین جارە کە ترۆیکا سیاسەتە  تووندە تەقەشوفییە ئابوریییەکان بەسەر خەڵکی ئێمەدا دەسەپێنێت و لەم ڕێگایەوە وڵاتی ئێمە دەکاتە ژێرچەپۆکی ئابوریی. ئەو سیاسەتانەی کە لەگەڵ ئەندێشەی سەرەکی  پێکهێنانی ئەوروپای دیموکراتیک و ئاشتیخوازدا لە ناکۆکیدایە. ئەم ڕەوشە لە ڕاستیدا لەناوبردنی دیموکراسی و توونکردنەوەی ئایدیا ناسیۆنالیستی و نازییە نوێیەکانە لە ئەوروپادا و فراوانکردنەوەی ئایدیۆڵۆژییە نیونازییەکانە کە ئەوروپا لەگەڵ ئایندەیەکی زۆر مەترسیداردا بەرەوڕوو دەکاتەوە. ئەم کێشەیە دەگۆڕێت بۆ قەیرانێکی مرۆیی و کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە لە ناوچەی یۆرۆدا. حیزبی چەپی یۆنان ئامادەیی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و خەباتکردن لە دژی سیاسەتێکی ئەوها ڕادەگەیەنێت.

لەکاتی هەڵبژاردنەکانی یۆنان لە مانگی تەموزی ڕابردوودا، بەتووندی هەڕەشە لە خەڵکی ئێمەکرا. پڕوپاگەندە دەکرا کە ئەگەر سیریزا [ بەرەی چەپ و سۆشیاڵیستەکانی یۆنان - ک.پ.ا ] دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت، کۆمپانیا گەورەکان یۆنان بەجێدەهێڵن، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین کە سەرەڕای بوونی هەمان بەرپرسان لە هەرەمی دەسەڵاتدا کە ئەو هەڕەشەیەیان دەکرد، کۆمپانیا گەورەکانی وەک " کۆکاکۆلا" و " فی " لە وڵات چوونەدەرەوە. بەبێ هیچ زیادەڕەوییەک دەبێت بڵێین کە ئەمڕۆ مافیایەک کۆنترۆڵ و ئیدارەکردنی وڵاتی لە دەستدایە. ئێمە دەزانین کە بۆچی دەوڵەت لە هەوڵی ئەوەدایە کە خەڵکی یۆنان قەناعەت پێبکات تەنها ڕێگاچارە جێبەجێکردنی سیاسەتە دەستپێوەگرتنە ئابورییەکانە. بەڵام ئێمەش ڕۆژبەڕۆژ بڕوا بەوە دەهێنین کە بەرنامەی بەدیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو سیاسەتە ئابورییانەدا بوونیان هەیە.

*  لێداوانی ئەلێکسس تسیپراس  ڕابەری حیزبی چەپی ڕادیکاڵی یۆنانە لە کۆنفڕانسی حیزبە کۆمۆنیستەکانی ئەوروپادا. ئێمە لە سایتی راە تودەوە  وەرمانگرتووە و کردوومانە بە کوردی.

بۆزانیاری زیاتر لەسەر ئەلێکسس تیسپراس کلیکی ئەم لینکە بکە :
http://www.kurdistanpostinfo.com/ViewItems.aspx?id=968

کوردستانپۆست ئینفۆ

٦-١١-٢٠١٢