هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
کارایڵان: ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت به‌ کوشتنی یه‌کێکمان شه‌ڕی کورد و تورک دروست بکات


img10/23/2012 12:00:00 AM
فورات نویز:

سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK موراد کارایڵان له‌ به‌رده‌وامی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا لێدوانه‌که‌ی هه‌فته‌ی رابردووی باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نکه‌ره‌ (ریکاردۆنی) هه‌ڵسه‌نگاند و وتی:" ئه‌مه‌ کێشه‌ی تاکه‌ که‌سێک نییه‌، ره‌وشی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ئاینده‌ی گه‌لانه‌وه‌ جێگای باسه‌." و ده‌ستنیشانیشی کرد که‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه‌ له‌گه‌ڵ‌ لێدوانه‌که‌ی ریکاردۆنی یه‌کانگیر ده‌بنه‌وه‌.

کارایڵان رایگه‌یاند:"ئه‌مریکا و ئیسرائیل له‌ ئاماده‌کاری هه‌ڵمه‌تێکدان له‌دژی ئێران، چونکه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌م دوو وڵاته‌ و به‌گشتی جیهانی رۆژئاوا هه‌بوونی بۆمی ناوه‌کی له‌ده‌ستی ئێراندا بۆ خۆیان به‌ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ ده‌زانن. بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵمه‌تی دژ به‌ ئێرانیشدا گرنگییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ تورکیا بهێننه‌ پاڵ خۆیانه‌وه‌. هه‌روه‌ها تا تورکیا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ PKK و کورد دابێت هه‌میشه‌ موحتاجی رۆژئاوا ده‌بێت و ناچار ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی داخوازییه‌کانی رۆژئاوادا بجووڵێته‌وه‌. ئه‌و هێزانه‌، ئه‌گه‌ری چاوپێکه‌وتن و گفتوگۆی نێوان تورکیا و PKK بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد، وه‌کو مه‌ترسی ده‌بینن له‌سه‌ر پیلانه‌کانیان."

کارایڵان وتیشی:"هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و پیلانه‌ و بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ و به‌لانی که‌م بۆ ئه‌وه‌ی تا چه‌ند ساڵێکی تریش تورکیا له‌ شه‌ڕی دژ به‌ کورد و PKK دا بێت، پێویسته‌ یه‌کێک له‌ ئێمه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌ بکوژرێت. ته‌نانه‌ت دوو ناو ده‌ستنیشان کراوه‌. یه‌کێک له‌و ناوانه‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان گه‌ر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه‌ بکوژرێت ئه‌وا نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی تورک ده‌کرێته‌وه‌، دوژمنایه‌تی قوڵ ده‌بێت، شه‌ڕ و پێکادانیش قوڵتر ده‌بێته‌وه‌. ده‌وڵه‌تی تورکیش ئه‌وکاته‌ زیاتر موحتاجی ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌بێت. له‌کاتێکی وه‌هاشدا له‌ هه‌ڵمه‌تی دژ به‌ ئێرانیشدا دۆخی به‌شداربوونێکی به‌هێزی تورکیاش ده‌ڕه‌خسێت. له‌پێناو به‌هێزکردنی ئه‌و بارودۆخانه‌دا ئاگادارین هه‌ندێک کاروبار به‌ڕێوه‌ ده‌برێن. ئامانج له‌مه‌شدا رێگرتنه‌ له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و گه‌رمهێشتنه‌وه‌ی پێکادانه‌کانی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی تورکه‌."

درێژەی ڕاپۆرتەکە کڵیک بکە