هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<November 2018>
SuMoTuWeThFrSa
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
جەنگی جیهانی دواتر


img10/23/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

هیچ موبالەغە و زیادە ڕەویەک نییە گەر بڵێن بەهۆی گەشەی تەکنەڵۆجیای زانیاری و ئەو شۆڕشە دیجتاڵییەوە کەلە پرۆسەی بەرهەمهێناندا بەرپاکراوە، مێژووی مرۆڤایەتی بووەتە مێژووییەکی جیهانی. ئەو شۆڕشە، درەنگ یان زوو، نەک هەر سنوورە دەستکردەکان، بەڵکو سیاسەت، کڵتور، زمان، داب و نەریتە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانیش دووچاری گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی و گەورە دەکات و سیمایەکی جیهانی بەوانە دەبەخشێت.

بێگومان کۆمەڵگەی کوردستانیش لەم گۆڕانکارییە مێژوویی و ئابورییە بەدەر نییە و وەک هەموو کۆمەڵگەکانی جیهان، درەنگ یان زوو، بەتووندی دەکەوێتە ژێر کاریگەرییە جۆراوجۆرەکانی ئەو شۆڕشە دیجیتاڵییەوە کە ئێستا لە کۆمەڵگە سەرمایەدارییە پێشکەوتووەکاندا بەرپاکراوە.

ئەم پرۆسەیە لە گۆڕنکاری ژێرخانی و ئابوریی، پرۆسێسێکی ناچارییە و هیچ هێزو لایەنێکی خۆپارێز و کۆنەپەرست ناتوانێت بەری پێبگرێت. هەر بزووتنەوە و هێزێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتی کە بیەوێت بەر بەم پرۆسە ئابوریی - مێژووییە بگرێت و بیەوێت ڕەتی بکاتەوە، بەدڵنیاییەوە دەست بۆ خۆکوژی دەبات و مەرگی خۆی لەشەڕێکی نا ئاقڵانەدا ڕادەگەیەنێت. لەوەش خراپتر ئەمەیە کە ئەو هێزانەی باوەڕیان بەم شۆڕش و گۆڕانکارییە لە مێژووی جیهانیدا نەبێت، بە شێوەیەکی ساختە ئامێز لەگەڵیدا بڕۆن و تەمەنی خۆیان بە فێڵکردن لە هەمان پرۆسە درێژ بکەنەوە!. ئەمەی دواییان دەتوانین ناو بنێین خۆ کوشتنی پلە بەپلەی هێزە کۆنەپەرستەکان لەدەرەوەی مێژوودا.

ئەم پرۆسەیە لە گۆڕانکاری مێژووی جیهانیدا، پرۆسەیەکی نەخوازراوە و لە ئیرادەی هیچ چین و توێژێکی کۆمەڵایەتیدا نییە. یاسا کوێرە ژێرخانییەکانی ڕژێمی سەرمایەداری، بە شیوەیەکی بابەتی و لەدەرەوەی ئیرادەی کەسەکان، چینەکان و توێژە کۆمەڵایەتییەکان، ئەم ئاڵوگۆڕە گەورەیەی لە مێژووی جیهانیدا هێناوەتە کایەوە.

لایەنی نێگەتیڤ و تراژیدی ئەم پرۆسەیە لە بە جیهانیکردنی مێژووی مرۆڤایەتی ئەوەیە کە  شەپۆلێکی بەرفراوان لە کارەسات و جەنگی خوێناوی ئاینی، نەتەوەیی، ئابوریی و کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا هێناوە و زیاتریش بەدوای خۆیدا دەهێنێت. هەژاری، برسێتی، بێکاری، گرانی و بێ خانەولانەیی ملیارها مرۆڤی سەرگۆی زەوی لەلایەکەوە، کەڵەکەکردنی سەرمایە و قازانجیش لە دەستی ژمارەیەکی زۆر بچووک لە دانیشتوانی سەرگۆی زەوی لەلایەکی دیکەوە، دەرهاویشتە مەترسیدار و زیانبارەکانی بەجیهانیبوونی ئەم مێژووی هاوچەرخەیە.

لایەنی باش و پرشنگداری ئەم پرۆسەی بە جیهانیکردنەی مێژووی مرۆڤ ئەوەیە کە بە جیاوازی ڕەنگی پێست، زمان، ئاین، کڵتورو تەنانەت شارستانیەتیشەوە، چارەنووسی مرۆڤەکانی دنیای پێکەوە گرێداوە؛ ئەو بێکارە ڕەشپێستەی سەر جادەکانی جوهانسبۆرگ، لەگەڵ ئەو سپی پێستە بێکارەی سەر شەقامەکانی مەدرید، نیۆرک، قاهیرە وتاد...  ئەو هەستی هاوچارەنووسیی، هاوخەمی و هاوخەباتییەی لەلا دروست دەبێت کە بەسەر سنوورە دەستکرد و پۆڵاینەکانی کیشوەرەکاندا دەپەڕێتتەوە.

لەم پرۆسەی بەجیهانیکردنەی مێژووی مرۆڤایەتییەدا، ژیانێکی باشتر، مرۆڤانەتر و یەکسانیخوازنە، دەبێتە دروشمێکی جیهانی ئەو ملیارها مرۆڤەی کە لەدەست جەنگی نەتەوە وئاینەکان، مرۆڤکوشتنی مەبەستدار، تاڵانکردن و بە هەدەردانی ئابوریی و داهاتی کۆمەڵایەتی  بەگیانهاتوون.

 بەهەدەردان و تاڵانکردنی سامانی کۆمەڵایەتی لەلایەن کۆمەڵێکی کەم مافیاو چەتەی جیهانییەوە، کە دەوڵەتەکانیان لەدەست خۆیانگرتووە و بەهەشتیان لەسەرزەوی بۆ خۆیاندروستکردووە، لەهەمانکاتیشدا گۆی زەوییان لە ملیارها مرۆڤ کردۆتە دۆزەخ، مەیدانی سەرەکی جەنگی ئایندەی جیهانی دەبێت لە ژێر سایەی ئەو پرۆسەیەدا کە ئێستا بە پرۆسەی بەجیهانیکردن ناسراوە. یەکاڵاکردنەوەی ئەوجەنگە، بە واتای کۆتایی مێژوویەک لە نایەکسانی ئابوریی و کۆمەڵایەتی جیهانییە.