هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
بەبێدەنگی لێتان زوویرم


img10/22/2012 12:00:00 AM
هەژار مەعروف قادر:

 ( بەڕاستی دەریا هەموو دەم لەگەڵ بێ گوناهەکاندا پێدەکەنێ )١

                                                        جوبران خەلیل جوبران

بۆ بەڕێزان /  جەنابی مام جەلال تاڵەبانی، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ( ی.ن.ک )

  سڵاوی خەبات و تێکۆشان.

ئارەزووم بوو منیش وەکو ئەوانیتر،خاوەنی خۆم و سەروەرییەکانی ڕابووردووی خۆم بم، تەنیا شتێک لەدونیادا، کە مرۆڤ ناچار دەکات دەنگ هەڵبڕێ، چاوەڕوانییە، بێدەنگی سنوور و دیواری خۆی هەیە، زۆرم بێدەنگی کێشا، تەنانەت هێندە بێدەنگ بووم، لەتاو ئازاری بێدەنگیم، لەناخەوە ڕۆحی خۆمم دەخوارد و بەقەیناکەیەک ئاوی دڵی خۆمم دەدایەوە. ئەریک فرۆم ووتەنی (ئادەمیزادی دڵتەنگ هەست دەکات بۆ شاییەک لەدەروونیدا هەیە.) زووربەی جارەکان ئەو بۆشاییە حاڵەتێکی نیگەرانی لەناو ویژدان و هزرمدا دروست دەکرد، ئازاری بێدەنگی جۆرە ئازارێکە، هەم مرۆڤ لەناوەوەی خۆیدا دەخوات، هەمیش لەئاست شتەکانی دەرەوەی خۆیدا، هەست دەکات مرۆڤێکە قووت دراوە  یان خنکاوە، زیندەگی ئینسان لەگشت ژیانی و گوزەرانی ئەوانیدی جودا ترە، چونکە ئەوانیتر تەنیا دەسڵەمێنەوەو هیچیتر، وەلێ مرۆڤی بێدەنگ لەکۆمەڵگەی ئێمەدا بەچاوێکیتر تەماشا دەکرێت و لێی دەڕوانرێت، ڕاستە مرۆڤی بێدەنگ زیندووەو قسان دەکات و ئیش دەکات، بەڵام بێدەنگە لەو کارانەی کە کردوویەتی و چاوەڕوانی ئەوانیترە تاکو زیندووێتی بپارێزن. ئەنتۆن چیخۆف ووتەنی ( ئەکرێ لەم دنیایەدا مرۆڤ زیندو بێت و لەمافی خۆی پارێزگاری نەکات؟ ئایا دەکرێت مرۆڤ ئەوەندە گەمژە بێت ؟ ) باوەڕم وایە مرۆڤ بە هەموو جۆرەکانییەوە،خاوەنی کۆمەڵێک مافە، کە دەبێت بۆی تەرخان بکرێت دوور لەدەمارگیریی و چاو نووقاندن. زۆر لە مێژبوو گەرەکم بوو بە نامەیەک بیرتان بخەمەوە، کە بەندە وەک کادر و پێشمەرگەیەکی دێرین بەبێ دابڕان، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە کە تاکو هەنووکە، هیچ شتێکم بۆ نەکراوە، ئەتوانم بڵێم من هەم کڕێچی نیشتمان و هەمیش کرێچی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانم، هەمیش کرێچی ئەو ڕۆژگارە سەختەم، کە زووربەی جارەکان وەک هەڵکردنی شەڕی (با)یەک لەتەک خۆیدا دەمبات. لەهەموو تەمەنی پێشمەرگایەتیمدا هیچ کەسێکم نەدیوە هێندەی بەڕێزتان جەخت لەسەر ( هاوڕێیەتی و وەفاداری و ئەمەک ) کردبێتەوە، بەردەوام بۆ هاوڕێ دڵسۆزەکانتان وەفادار بوون، بەڵام ئایا ئەو وەفادارییە من ناگرێتەوە، دەیان جار لەلێواری مردن گەڕاومەتەوە!

خاوەنی نۆ ساڵ خەباتی پێشمەرگانەم، لەناو ڕێکخستنەکانی (کۆڕەک) ئەندامئ کۆمەڵە بووم، کە خۆش بەختانە زووربەی هاوڕێکانم زیندوون و گەواهی ئەو ڕاستییە دەدەن. بەڵام ئاخ هەر وەکو لەسەرەتای ئەم نامەیەدا باسم کردووە، بێدەنگ بووم و حەزم نەکردووە منەت بەسەر هیچ کەسێکدا بکەم، ئەگەر کەمێک بۆ دواوە بگەڕێینەوە لەزووربەی هەرە زۆری ڕۆژە تەنگانەکاندا ئامادەگیم هەبووە، بڕوا بکە هیچ کەسێک لەناو یەکێتی هێندەی من غەدری لێ نەکراوە! بەڵام بۆ؟ خۆشم نازانم بۆچی؟ سەیرە کەسانێک هەبوون لەبەرهەمی یەکێتیی،یان دەخوارد، کەچی ئێستا لەشوێنێکی ترەوە خەریکی بازار گەرمکردنی خۆیانن. دەمەوێت بپرسم بەکام یاسایی مەدەنی و سیاسیی و ئابووری و ڕێکخراوەیی و حیزبی، مرۆڤێک ماوەی شەش مانگ ( معامالەی ) خانەنشینی کردبێت و تاکو ئێستا هیچ وەڵامێکی نەبێت، کە هەر لەگەڵ منیشدا دەیان کەس چاوەڕوانی بەڕێکردنی ئەو معامەلانن، ئاخر بۆچی تاوانمان چییە؟ بۆ دەبێت ئەم هەموو خەڵکە چاوەڕوان بن بۆ ئەوەی بەماف و داخوازییەکانیان بگەن. ئایا بەڕێکردنی چەند معامەلەیەک لەسلێمانییەوە بۆ هەولێر دەبێت شەش مانگ بخایەنێت و ئەگەر بشکرێ دەبێت بکەوێتە بودجەی ساڵی ٢٠١٣ ئاخر بۆچی هەڤالان ئەم هەموو غەدرە بۆ ؟ واتە کەسانی وەکو ئێمە کە هیچ مووچەیەکمان نییە، دەبێت لەناو ماڵەکانی خۆماندا چاوەڕوانی مردن بین. لەکاتێکدا کە هەموو جارەکان جەخت لەسەر ئیشکردن دەکەنەوە کە ئاسانکاری بکەن بۆ پێشمەرگەی دێرین، بەڵام کەی و چۆن؟ بۆ سەلماندنی قسەکانم دەتوانن بپرسن کە چەندین معامەلەی پێشمەرگەی دێرین لەمانگی (٥/ ٢٠١٢ ) تاکو ئێستا لەکۆمەڵەی پێشمەرگە دێریینەکان تەسلیم کراوە بۆ خانەنشین. بەڵام هیچ یەکێک لەو معامەلانە تاکو ئێستا یەک بست نەچۆتە پێش، بۆ ئەوەی لەبەرهەمی ماندووبونی خۆیان کەڵک وەرگرن.

هیوادارم ئەم نامەیە بخوێننەوە، هەرچەندە من دڵنیام لەدوای خوێندنەوەی ئەم نامەیە دەتوانن بێدەنگ بن،یان ئەگەر ئارەزووتان بوو وەک سەدان داواکاریتر بیخەنە تەنەکەی خۆڵەوە.

من لەلایەن خۆمەوە بڕیارمداوە، یەک ڕۆژ لەهەفتەیکدا،مانبگرم ، واتە هەموو هەفتەکانی ساڵ، لەشەقامی گشتی سالم لەنزیک ( مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان)

بە درێژایی هەموو ساڵی (٢٠١٢ تاکو کۆتایی ٢٠١٣) لەژێر چاودێری گشت ڕاگەیاندنەکانی کوردستان بە ( تی ڤی و ڕادیۆ) وە. درێژە بە مانگرتنی خۆم دەدەم ئەم نووسینەش دەنێرم بۆ گشت کەنالەکانی ڕاگەیاندن لەکوردستان و لەدەرەوەی کوردستان. من باکم نییە، کەی خواستان بوو دەتوانم بمکوژن، بەڵام بشمکوژن من ئەو کارەی خۆم دەکەم. بۆ ئەوەی گشت دنیا بزانێت کە من مافی ڕەوای خۆمە وەک ئینسان بژیم، نەک وەک دەرۆزەکەر و سواڵکەر. هەرچەندە عیزەتی نەفسم ڕێگەم نادات وەک دز و سەرسەری بژیم. بەم زوانە دەست بەکارەکانی خۆم دەکەم.

هەربژین و بەختەوەربن

  دڵسۆزت

پێشمەرگەی دێرن و نووسەر و ڕەخنەگر

 هەژار مەعروف قادر ( دەوەن )

٢٢ / ١٠ /٢٠١٢  سلێمانی