هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ئۆردوغان بەرامبەر بە ئەسەد بە خشکەیی پاشەکشە دەکات و بارزانیش ڕوو لە مۆسکۆ دەکات!


img10/21/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

ترسناکترین قەیران لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، قەیرانی سوریایەیە. گەورەترین ناکۆکی و ململانێی نێوان زلهێزە ئیمپریالیستییەکانی دوای قەیرانی ئابوریی ساڵی ٢٠٠٨ لە ناو سوریادا چڕ کراوەتەوە. سوریا بووەتە ناوەندی یەکاڵا کردنەوەی ناکۆکییەکانی ئیمریالیزمی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لەسەر داگیرکردنی بازاڕ و سەرچاوە سروشتییەکانی ناوچەکەو گێڕانی ڕۆڵی پۆلیسی جیهانی.

لە دوا هەڵوێستی ڕوسیادا بەرامبەر بە قەیرانی سوریا، سێرگی لاڤرۆڤی وەزیریدەرەوەی ڕوسیا بەڕاشکاوانە بە ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپای وت " بەهیچ شێوەیەک ئەسەد لە دەسەڵات نایەتەخوارەوە !". ئەمە دوا پەیامی ڕوسەکان بوو بۆ ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا.

ڕوسەکان باش لەوە تێگەیشتوون کە ئامانجی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد نییە، بەڵکو ڕوخانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران و کردنەوەی گەورەترین دەروازەیە بۆ چوونە ناو دەریای نەوت و گازی قەفقاز و لە دوا وێستگەشدا وێرانکردن و داگیرکردنی چین و ڕوسیایە، وەک دوو زلهێزی ئابوریی، تەکنەڵۆژی و زانستی جیهانی ئەمڕۆ. بۆیە دەکرێت بڵێین کە لە گشتیترین پێناسدا، ئەوە خەونی حوشتری ئیمپراتۆری ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپای کلکیەتی، لە قەیرانی هەناردەکراوی ئێستادا بۆ سوریا.

لە جەرگەی ململانێی زلهێزە ئیمپریالیستییەکانی دوای داڕمانی ۆڵستریتدا، هەریەک لە ڕژێم و دەوڵەتەکانی ناوچەکەش، بە دروشم و ئایدیۆڵۆجی جۆراوجۆرەوە بەدوای دۆزینەوە چارەنووسی خۆیان و چەسپاندنی ئاماجە سیاسیی و ئابورییەکانیاندا دەگەڕێن. دەوڵەتی تورکیا ژێر ڕابەری ئۆردۆغان و پارتی دادوگەشەکردنیش، لەناو جەرگەی ئەو ململانێ ئیمپریالیستییەدا، بەدوای بەدیهێنانی ئامانجەکان و خەونە سیاسیی و ئابورییەکانی تورکیادا دەگەڕێت.

ئۆردوغان، بە ئایدیۆڵۆژی سەلەفی ئیخوان المسلمین و عوسمانلییەکەیەوە، خۆی بە کەشتی تایتانیکی ئیمراتۆری ئەمریکاوە هەڵواسیوە تا دووبارە ئاڵای لەدەست داکەوتووی خەلیفەکانی ئیمپراتۆری عوسمانی بەسەر تورکستانی قەفقاز و ڕۆژهەڵات ئەوروپادا بەرزبکاتەوە!.

ئۆردوغان وئاکەپە، پەلاماردان وڕوخاندنی ڕژێمەکەی ئەسەدیان کردە پەیژەی سەرکەوتن بۆ چوونە ناو کەشتی تایتانیکی ئیمپراتۆریەتی وڵستریت تا بەرەو قەفقاز و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بەڕی بکەون، بەڵام وەک دەردەکەوێت پێش لەوەی کەشتی تایتانیکی ئیمپراتۆری ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا لە ئاوەکانی قەفقاز و دەریای زەرددا نوقم بێت،  ئۆردوغان و ئاکەپە لەو سەفەرە پاشگەز دەبنەوە!.

چەندین هۆکارلە پشتی پاشەگەزبوونەوەی ئۆردوغانەوە بۆ پەلاماردانی سەربازی سوریا بوونیان هەیە، کە ڕەنگە گرنگترینیان هەڕەشە تەلەفۆنییە ڕاستەوخۆکەی  ئەم دواییەی ڤلادمیر پوتین لە ئۆردوغان و پەیامە ڕاشکاوانەکەی لاڤرۆڤ بێت بەرامبەر بە یەکێتی ئەورپا کە پێی وتن هەرگیز ناتوانن ڕژێمەکەی ئەسەد بڕوخێنن. بەدوای ئەو دوو هەڕەشەیەدا، زمانی پڕلە هەڕەشەی ئۆردوغان و دەوڵەتەکەی بەرامبەر بە ڕژێمی ئەسەد گۆڕا بۆ زمانێکی نەرمتر!. هەڵبەتە کۆمەڵێک فاکتەری دیکەش ڕۆڵی خۆیان هەیە لە گۆڕینی هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئۆردوغاندا بەرامبەر بە ڕژێمەکەی ئەسەد؛ بێتوانایی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە دەرکردنی بڕیاری وێرانکردن و داگیرکردنی سوریادا، وەک ئەو بڕیارانەی کە دژ بە لیبیا، عێراق، ئەفغانستان و یگۆسڵاڤیا دەریکردن. بەتەنیشت ئەمەشەوە، ئامادەیی تەواوی مۆسکۆ، پەکین و تاران لە بەرامبەر پەلاماردانی ڕژێمەکەی ئەسەد لەلایەن ناتۆوە. بەجیا لەو فاکتەرە دەرەکییانەش، سێ فاکتەری ناوخۆیی دەوڵەتی ئۆردوغانیان ناچار بە گۆڕینی هەڵوێستی دوژمنکارانە بەرامبەر بە ڕژێمەکەی ئەسەد کردووە؛ کێشەی کورد و پ.ک.ک، کێشەی ئەرمەنییەکانی ناوخۆی تورکیا و کێشەی شیعە عەلەوییەکان، کە هەرسێ گروپە ئیثنیکیە جیاوازەکە بەرژەوەندی کورت ماوە، یان درێژماوەی خۆیان لە مانەوەی ڕژێمەکەی ئەسەددا دەبیننەوە. بەتەنیشت ئەم فاکتەرەشەوە، ناڕەزایەتی گشتی خەڵکی تورکیا لە تێکچوونی باری ئابوریی و ئاسایشی ژیانیان بە هۆی ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی ئۆردوغان دژ بە سوریا، وەک فاکتەرێکی بەهێز گوشاری خستە سەر ئۆردوغان تا هەڵوێستی شەڕانگێزی خۆی بەرامبەر بە ئەسەد بگۆڕێت و تەنانەت بەخشکەیی لە دروشمی ڕوخاندنی ئەسەد پاشەگەز بێتەوە!.

گەمژەیی ئۆردوغان لەقەیرانی سوریادا، خۆی  لەوخاڵەدا بەرجەستەکردەوە کە بە خوێندنەوەی هەڵەی جیۆپۆڵتیکی سوریا و جێگای ئەو لە ململانێی ئیمپریالیستی دوای داڕمانی وڵستریت لە ساڵی ٢٠٠٨دا، دەتوانێت ئیمراتۆریەتی عوسمانی لەسەر لاشەی پارچە پارچەکراوی سۆڤیەتی پێشوو، لە سوریاو عێراقەوە تا قەفقاز و باڵکان زیندوو بکاتەوە و لەم ئیمپراتۆریەتە خەیاڵیەشدا، ئیماراتی بارزانی پێشکەش بە بارزانی  بکات و  ئەو بکاتە والی هەمان ئیمارات!.

مەسعود بارزانی و ڕاوێژکارەکانی لە ئۆردوغان نەفامتربوون لە خوێندنەوەی ئەو بارودۆخەدا کە قەیرانی سوریای وەبەرهێناوە. بارزانی بە بێ ناسینی هێزی ڕوسیا و چین لە ململانێ لەگەڵ ئەمریکاو ئەوروپادا، ڕەدووی ئامانجە عوسمانلییەکانی ئۆردوغان و دەوڵەتی ئیخوانەکانی تورک کەوت و بەفەرمانی ئەوان قەیرانێکی لەگەڵ دەوڵەتی شیعەی مالیکدا خوڵقاند تا لەو ڕێگایەوە ئامانجێکی  دیکەی دەوڵەتی عوسمانی بهێنێتەدی، ئامانجێک کە خۆی لە ڕوخاندنی دەوڵەتی شیعەی مالیکی سەر بە ئێراندا دەبینییەوە، بەڵام ئۆردوغان لە خەونی فەرمانڕەواییە عوسمانلییەکەیدا بەسەر عێراق و سوریادا، بارزانی تەنها دژ بە دەوڵەتی شیعەی مالیکی بەکار نەبرد، بەڵکو ئەوی دژ بە ڕژێمی ئەسەد و کوردەکانی سوریاش بەکارهێنا. بارزانی لە ژێر هەمان بابەتی توڕەهاتی " کۆمەکە مرۆییەکان بە ئاوارە سورییەکان "دا، دەستیکرد بە فراوانکردنەوەی جەبهەی شەڕی ئۆردوغان و ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا لەلایەک و لەلایەکی دیکەشەوە خەریکی جێبەجێکردنی پلانە دژی کوردەکانی ئۆردوغان بوو لە کوردستانی سوریادا. بارزانی وەک فەرمانبەرێکی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی دەوڵەتی ئیخوانی ئۆردوغان، لەسەرێکەوە بە دژایەتیکردنی دەوڵەتی مالیکی و لەسەرێکی دیکەشەوە بە دژایەتیکردنی ڕژێمی سوریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە، خۆی خستە ناو بەرەی دژە ئێرانی- ڕوسی و چینییەکەوە. بارزانی [ هەروەک ئۆردوغان ] بە هەموو ئەقڵی خەفیفیەوە پێی وابوو کە لە کورت ماوەداو لە سایەی خەونە عوسمانلییەکانی ئۆردوغاندا، ڕژێمی ئەسەد دەڕوخێت، دەوڵەتی مالیکی لەڕێگای قەیرانێکەوە کە بۆی دروستکردووە، دادەڕمێت و ئیتر دەبێتە میری هەتا هەتایی هەرێمی بارزانستان!.

سەردانی مالیکی بۆ مۆسکۆ، پێداگرتنی ئێران، ڕوسیا و چین لە سەر مانەوەی ڕژێمەکەی ئەسەد لەلایەکەوەو تیرۆرکردنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لوبنان، تەقاندنەوەی بۆری گازی نێوان ئێران و تورکیا و تووندبوونەوەی چالاکییە سەربازییەکانی پ.ک.ک لەلایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک هۆکاری دیکەش کە لە پێشەوە ئاماژەمان پێکردن، بەخشکەیی زمانی شەڕانگێزی ئۆردوغان و دەوڵەتەکەیان بەرامبەر بە ڕژێمی ئەسەد گۆڕیوە. ئەم زمان گۆڕینەی ئۆردوغان بەرامبەر بە ئەسەد، زمانی هەڕەشە ئامێزی بارزانیش بەرامبەر بە مالیکی دەگۆڕێت و ناچاری دەکات ڕوو لە مۆسکۆ بکات. بارزانی ئەگەر ڕوو لە مۆسکۆ نەکات، چارەنووسێکی باشتر لە سەرۆک کۆمارو جەنراڵەکانی پۆڵەندای نابێت کە لە ٢٠١٠ فڕۆکەکەیان خرایەخوارەوە، یان چارەنووسێکی باشتر لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لوبنانی نابێت، چونکە پوتین دەڵێت " ئەو کەسەی  دوژمنایەتیمان بکات لە ٣ ڕۆژ زیاتر ناژی !".