هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<November 2018>
SuMoTuWeThFrSa
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
هەڵبژاردنەوەی هۆگۆ چاڤێز؛ مشتێکی دیکە لە ناودەمی لیبراڵیزم و بازاڕی ئازاد لە ئەمریکای لاتیندا


img10/9/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

هۆگۆ چاڤێز، سەرۆک کۆماری چەپی فەنزەویلا بۆ جاری چوارەم پۆستی سەرۆک کۆماری لەدەست گرتەوە و تا ساڵی ٢٠١٩ لە هەمانپۆستدا دەمێنێتەوە.

هەڵبژاردنەکانی فەنزەویلا بە ڕادەیەک  گەرم و گوڕ وشەفاف بوون، کە میدیای لیبراڵ- ئیمپریالیستی ئەمریکاو ئەوروپاش نەیانتوانی تۆمەتە حازربەدەستەکانی وەک تەزویر و بەکارهێنانی زەبروزەنگیان پیابچەسپێنن.  ڕێژەی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکاندا لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بوو. لە ١٩ ملیۆن هاوڵاتی فەنزەویلایی ئامادە بۆ دەنگدان، لە ٨١%  بەشداریکرد.

 چ پێش هەڵبژاردنەکان و چ پاش ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، چافێز ڕایگەیاند کە پێویستە هەموولایەکمان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بە دۆڕان یان بە بردنەوە قەبوڵ بکەین. کاتێکیش ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندرا، ئەو وتی " من ڕێزم بۆ هەموو ئەوانە هەیە کە دەنگیان بە من نەدا. ڕێزی تایبەتیم بۆ هەموو ئەو کەسانە کە بە بەشداریکردنی شارستانیانەو ڕەفتاری دیموکراتییانەیان، نەیاری خۆیان لەگەڵ ئایدیاکان و پێشنیارەکانی بۆلیڤاریدا ڕاگەیاند". پێشنیارەکانی بۆلیڤاری،  پێشنیاری بەرەی چەپەکانی فەنزەویلایە بۆ ڕیفۆرمی کۆمەڵایەتی و ئابوریی لەو وڵاتەدا. ئەم بەرەیە لە ساڵی ١٩٩٧دا لەلایەن چاڤێزەوە لە ژێر ناوی " بزووتنەوەی کۆماری پێنجەم"دا بنیاتنراوە، کە ستراتیژییەکەی بریتی بوو لە بنەبڕکردنی هەژاری و گەندەڵی لە فەنزەویلادا.

لە دیسەمبەری ساڵی ١٩٩٨دا، چاڤێز بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەنزەویلاداکرد و لە ٥٦%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و لە ٣ خولی دواتری هەڵبژاردنەکاندا لەلایەن خەڵکی فەنزەویلاوە دەنگی پێدرایەوە. لەو سەردەمەوە کە هۆگۆ چافێز بووە بە سەرۆک کۆماری فەنزەویلا، کۆمەڵێک هەنگاوی ئابوریی و سیاسیی هەڵهێناوەتەوە کە لە ئاستی ناوخۆو نێو دەوڵەتیدا، جەنجاڵ ئامێز و سەرکەوتوو بووە. چافێز ئەو هەنگاوانەی ناو ناوە " شۆڕشی سۆشیاڵیستی بۆڵیڤاری". چافێز کە خۆی جەنراڵێکی پێشتری سوپای فەنزەویلا بووە، بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕۆڵی سیاسیی و مێژوویی سیمۆن بۆڵیڤار[ ئەو جەنراڵەی کە لە نیوەی سەدەی نۆزدەهەمدا فەنزەویلای لە ئیستعماری ئیسپانیا ڕزگارکرد و بەدوای ڕزگارکردنی هەموو وڵاتانی دیکەی ئەمریکای لاتینەوە بوو لە کۆت و بەندی ئیستعماری ئیسپانی] و خۆی بە میراتگری سیاسیی ئەو دەزانێت، دروشمی ڕزگارکردنی فەنزەویلای لە هەژاری، گەندەڵی و پوچەڵکردنەوەی سیاسەتە نیولیبراڵ - ئیمپریالیستییەکان بەرزکردەوە. دروشمەکانی چافێز لە دژایەتیکردنی هەژاری و ڕەتکردنەوەی سیاستە نیولیبراڵییەکان لە فەنزەویلادا، تەنها دروشمی سەردەمی هەڵبژاردنەکان نەبوون، بەڵکو بەکردەوە دەستیکرد بەجێبەجێکردنیان؛ خۆماڵیکردنی پیشەسازییە قورسەکان و دەرهێنانیان لەدەستی کەرتی تایبەتی و کۆمپانیا بیانییەکان، بەکارهێنانی  سەرمایەو دەرامەدی بەدەستهێنراو لە نەوت بۆ گەشەپێدانی خوێندن، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بازرگانی، هەروەها بەخۆڕاییکردن و ئیجباریکردنی خوێندن، خۆڕاییکردنی دکتۆر و دەرمان، بردنە سەری موچەی کرێکاران، دروستکردنی سەدان هەزار خانووبەرەو یەکەی نیشتەجێبوون و فرۆشتنەوەی بەنرخێکی زۆر هەرزان بە کرێچینشینەکان، کرێکاران، جوتیاران و خەڵکانی هەژار لەسەرتاسەری فەنزەویلادا، بەشێک بوون لە جێبەجێکردنی ئەو دروشمانەی کە چافێز لە یەکەمین خولی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانیەوە کاری لەسەرکردوون. لەوانەش گرنگتر، دەستکۆتاکردنی کۆمپانیا نەوتییە تاڵانچییەکانی ڕۆژئاوا لە بەتاڵانبردنی نەوتی فەنزەویلا و لەوانەش کردنە دەرەوەی کۆمپانیا ئیکسۆن مۆبایلی ئەمریکی لە فەنزەویلادا.

هەنگاوێکی ئابوریی هوشیارانەی دیکەی چاڤێز ئەوە بوو کە بانکی ناوەندی فەنزەویلای ڕاستەوخۆ خستە ژێر چاوەدێری خۆیەوە تا سەرمایە و دەرامەدی بەدەستهێنراو لە گشت پرۆسەی بەرهەمهێنان و گۆڕینەوە، لەلایەن باندێکی دیاریکراوی ئیدارییەوە بەهەدەر نەدرێت.  لە ساڵی ٢٠٠٧یشدا ڕایگەیاند کە فەنزەویلا لە ئەندامێتی بانکی جیهانی دێتە دەرەوە، چونکە بە بڕوای ئەو بانکی جیهانی ئامڕازێکی دەستی ئیمپریالیزمی جیهانییە بۆ چەسپاندنی هەژاری و نەداری زیاتر بەسەر وڵاتانی هەژاری دنیادا.

ئەو سیاسەتە ئابورییانەی چاڤێز، لە ١٤ ساڵی ڕابردوودا، هۆکارێک بوون بۆ ئەوەی کە هەم ئابوریی فەنزەویلا گەشە بکات و هەم ڕێژەی هەژاری و نەداریش بەڕادەیەکی باش لەو وڵاتەدا بێتە خوارەوە. پلانە ئابورییەکانی چاڤێز بۆ ڕیفۆرمی ئابوری، سیاسیی و کۆمەڵایەتی تەنها لە چوارچێوەی فەنزەویلادا قەتیس نەبووە، بەڵکو هەوڵیداوە کۆمەکی ئابوریی دەوڵەتەکان، حزب و لایەنە چەپەکانی ئەمریکای لاتینیش بکات تا لەم ڕێگایەوە لە نفوز و هەیمەنەی ئیمپریالیزمی ئەوروپا و ئەمریکا بەسەر ئەو کشوەرەدا کەم بکاتەوە و ڕێگری بخاتە بەردەم سیاسەتە ئابورییە نیولیبراڵییەکان.

لەبەرامبەر پرۆژە ڕیفۆرمیستییەکانی چاڤێزدا، جەمسەرێکی نەیاری بەهێزیش هەبوو کە لە چوار حیزبی ئۆپۆزسیۆن پێکهاتبوو.

کاپریلس ڕادۆنسکی تەمەن ٣٩ ساڵە لەسەرەوەی ئیئتلافی حیزبە ڕاستەکانی ئۆپۆزسیۆنی چاڤێزدا بوو. ڕادۆنسکی یەکێک لە دەموچاوە گەنجەکانی بواری سیاسەتە لە فەنزویلادا و لەساڵی ٢٠٠٨وە پارێزگاری شاری میراندایە کە دووەمین شاری گەورەی ئەو وڵاتەیە. ئەو لەساڵی ١٩٩٨داو لە تەمەنی ٢٦ ساڵەییەوە ئەندامی پەرلەمانی فەنزەویلایە. ڕادۆنسکی سەر بە خێزانێکی جولەکەی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتە، کە بنەماڵەکەی لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمەوە کۆچی بۆ فەنزەویلا کردووە. ڕادۆنسکی زانکۆکانی کاراکاس، هۆڵەندە، ئیتاڵیا و زانکۆی کۆڵۆمبیای لە نیۆرک تەواوکردووە وئەندامی ئەنجومەنی نێونەتەوەیی دارایییە. ڕادۆنسکی لەلایەن جولەکەکانی فەنزەویلاوە پشتیوانی دارایی و میدیای لێدەکرێت. جولەکانی فەنزەویلا کەمایەتییەکی کەمن، بەڵام لە ڕووی ئابوریی میدیاییەوە زۆر بەهێزن و ڕێکخراوێکی تایبەتییان هەیە لەژێر ناوی " فیدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی یەهودیانی فەنزەویلا، کە پەیوەندییەکی تووندوتۆڵی لەگەڵ ئیسرائیل و لۆبی جولەکەکانی ئەمریکادا هەیە. ئەو فیدراسیۆنە یەهودییە بە هەموو توانایی مالی و میدیاییەوە لەپشت ڕادۆفسکی و بەرەی ئۆپۆزسیۆنەوە وەستابوو، ئەمە سەرەڕای سەرەوژێربوونەوەی دۆلارەکانی وڵستریت بۆ گیرفانی ئۆپۆزسیۆن بە مەبەستی شکستپێهێنانی چاڤێز لەهەڵبژاردنەکاندا، بەڵام بەو هەموو هێزە ئیعلامی و داراییەوە بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە ئەنجامدا دۆڕاوی هەڵبژاردنەکان بوو. لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا، دەنگپێدەرانی چافێز ڕژانە سەرشەقامەکان و دەستیان بە ئاهەنگگێڕان و شاییکرد.

 پرسیار ئەوەیە کە بۆچی پاش ٣ خولی هەڵبژاردن، دیسان لە ٥٦%ی فەنزەویلاییەکان دەنگییان بەچاڤێز دایەوە؟ هۆکە زۆر ڕوونە؛ چافێز بەرنامەی سۆشیالیزمی لە فەنزەویلادا جێبەجێ نەکردووە، بەڵکو لەباشترین حاڵەتدا  کۆپییەکی لە پرۆژەی ئابوریی سەرمایەداری دەوڵەتی جۆری فیدڵ کاسترۆیی جێبەجێکردووە، کە دەوڵەت ڕێگا بە بەربەرەڵایی بازاڕ و کۆمەڵێک چەتەی ئابوریی لیبراڵی و فەرمانڕەوا بەسەر بازاڕدا دەگرێت و ڕێگا نەدات پەروەردەوفێرکردن، دکتۆر و دەرمان، خانووبەرەو کشتوکاڵ بکەوێتە دەستیانەوە و ژیان و خۆشگوزەرانی خەڵک لە پێناوی قازانجپەرستییاندا بخرێتە جەنگەڵستانێکەوە کە ناویانناوە بەهەشتی " لیبراڵیەت و بازاڕی ئازاد ".

 چافێز بە جیا لەوە کەدەرکێکی هەڵەی لە سۆشیاڵیزم، هەیە، بەڵام بەکردەوە لەگەڵ چینی کرێکار و توێژە هەژارەکانی فەنزەویلادایەو لانی کەم دەوڵەت وحکومەت بە بەرپرس دەزانێت لەبەرامبەر خزمەتگوزارییە گشتییەکان و ژیان و گوزەرانی خەڵکی فەنزەویلادا. ئەمە بۆخۆی مەسئولیەتێکی مێژووییە کە چافێز لەم قۆناغە مێژووییەدا خستویەتە ئەستۆی خۆی و شەڕی سیاسیی لەسەر پاراستن، فراوانکردنەوەی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و جۆرێک لە عەدالەتی ئابوریی و کۆمەڵایەتی دەکات و لە بەرامبەر هێرشی وەحشیانەی لیبراڵیزم و بازاڕی ئازادەکەیدا بۆ سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەژاری فەنزەویلاو ئەمریکای لاتیندا لەمپەرێکی گەورەی دروستکردووە.  

بۆیە دەکرێت لەکۆتایدا بڵێین کە هۆگۆ چاڤێز، بەو سەرکەوتنە سیاسییە، مشتێکی دیکەی لە قەپۆزی لیبراڵیزمی سەرمایەداری و بازاڕی ئازاد لە فەنزەویلا و لە ئەمریکای لاتیندا!.