هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
شاهۆ سەعید هەنگاوێکی بوێرانە، بەڵام ناتەواو!


img10/5/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

نەوشیروان مستەفا بە دروشمی فێڵبازانەی " گۆڕان و دەیگۆڕین " توانی فێڵێکی سیاسیی گەورە لە نیو ملیۆن دەنگدەری گۆڕان بکات و دەنگەکانی ئەوان بخاتەوە  گیرفانی جەلال تاڵەبانی ئاغای.

هەروەک لەسەرەتای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕانەکەی تاڵەبانی و نەوشیروانەوە جەختمان لەسەرکردووە، نەوشیروان مستەفا ئامانجی گۆڕینی شۆڕشگێڕانەی دەسەڵاتی گەندەڵی بارزانی و تاڵەبانی نییە، بەڵکو ئامانجی ڕزگارکردنی جەلالیزمە لەو قەیران و گێژاوەی کە چەندین ساڵە تێیکەوتووە، بەڵام ئەم ئامانجە لەژێر دروشمی درۆینەو ساختەی " گۆڕان "دا ئاڕاستە دەکات. قوربانییەکانی ئەم فێڵە سیاسییەی تاڵەبانی و نەوشیروان، دەنگدەرانی گۆڕانە بەگشتی و بەتایبەتیش ئەو گەنجانەی کە فریوی دروشمە ئاڵاو واڵا وساختەکانی نەوشیروان مستەفایان خواردووە.  گەنجانی دەنگدەری گۆڕان، هەروەک گەنجانی ساڵانی حەفتا و  هەشتاکانی سەدەی بیستەم، لەلایەن نەوشیروانەوە کرانە قوربانی زیندووڕاگرتنی جەلالیزم لە کوردستاندا، بەڵام بەم جیاوازییەوە کە نەوشیروان گەنجەکانی ساڵانی حەفتاو هەشتاکانی لە ژێر دروشمی مارکسیزم و دژایەتی " بنەماڵەی خێڵەکی بارزانی "دا کردە سوتەمەنی کورەی جەلالیزم و تووڕەیی گەنجانی ئەمڕۆیشی لە دژی دەسەڵاتی جەلالی، لەژێر ناوی " گۆڕان و دەیگۆڕین "دا بردە ژێر چەقۆی جەلالیزمەوە. شاهۆ سەعید و سەدان شاهۆ سەعیدی دیکە، کە بە هیوا و ئامانجی  گۆڕینی سیستەمی سیاسیی لە کوردستاندا، پەیوەستبوون بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە، لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە فریودران و کرانە قوربانی زیندووکردنەوەی جەلالیزم و دەسەڵاتێکی گەندەڵ کە دەنگی ناڕەزایەتیان بەرامبەری بەرزکردبووەوە.

شا‌هۆ سەعید و سەدان شاهۆ سەعیدی دیکە، فریوی گوتارە سیاسییە ساختەکانی نەوشیروان مستەفایان لەبارەی ئەوەوە خوارد کە  گوایە بزووتنەوەی گۆڕان، بزووتنەوەی گەنجانە و گەنج هێزی بزووێنەر و دیاریکەری ئەو بزووتنەوەیە دەبێت!... بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە خودی نەوشیروان و پیرە جەلالییەکانی دەوروپشتی خۆیان بڕیاردەری یەکەم و دوایین لە ناو گۆڕاندا و بە هەمان ئەقڵی " شوان و مێگەل"ەوە ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان پێش خۆیاندەدەن. لە درێژەی سێ ساڵ تەمەنی گۆڕاندا، لە گرنگترین پرسە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵگەی کوردستاندا، نەوشیروان و پێڕە جەلالییەکەی دەوروبەری وەڵامدەرەوە، فەرماندەر و بڕیاردەر بوون و گەنجانی بزووتنەوەی گۆڕانیان خستۆتە پەراوێزەوە. دەنگدان بە جەلال تاڵەبانی بۆ نوێکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری، بە فەرمانی شەخسی نەوشیروان مستەفا بوو. کۆبوونەوەی نهێنی و دوو قۆڵی نەوشیروان لەگەڵ مەسعود بارزانی، نیچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی نەوتدزدا و سەرئەنجامیش کۆبوونەوە لەگەڵ جەلال تاڵەبانیدا، تەنها خودی نەوشیروان  و جەلالییەکانی دەوروبەری بەشدار بوون و یەک گەنج، لەوانەش خودی شاهۆ سەعید کە بە ناو وتە بێژی گۆڕان بووە، ڕێگایان پێنەدراوە تا بزانن بۆچی نەوشیروان مستەفا ٥٠٠ هەزار دەنگی ناڕازی ئەندام و لایەنگرانی گۆران دەداتەوە بە جەلال تاڵەبانی، یان لە کۆبوونەوە نهێنیەکانی لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیر و ئاشتی هەوارامی و جەلال تالەبانیدا چی باسکراوە چ بڕیارێک دراوە. ئێمە چەندین جار لەو بارەیەوە هوشدارمان بە ئەندامان و لایەنگرانی گۆڕانداوە کە ڕێگا نەدەن نەوشیروان  مستەفا بەهەمان ئەقڵی کولفی یەکونی جەلالییەوە مامەڵە لەگەڵ چارەنووسی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕاندا بکات و ئەزمونی کۆمەڵەی ڕەنجدەران  لە بزووتنەوەی گۆڕاندا دووبارە بکاتەوە و هێزو توانای گەنجانی فریودراوی گۆڕان بکاتەوە قوربانی زیندوو ڕاگرتنی سیاسەت و کڵتوری دیکتاتۆرانەی جەلالیزم، بەڵام بەداخەوە نەوشیروان توانیویەتی بە گرتنەبەری ڕێگای جۆراوجۆر وبە پاساوهێنانەوەی بێ مانا، بەتووندی دەمکوتی ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی گۆڕان بکات و ڕێگا لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی ناو گۆڕان بگرێت.  

دەبوو گەنجانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان، لە یەکەمین دەنگدانی سەرانی جەلالی گردەکەوە بە جەلال تاڵەبانی، هەڵوێست وەربگرن تا کار ناگاتە ئەوەی کە نەوشیروان بە نهێنی لەگەڵ مەسعود، نێچیرڤان و سەرئەنجامیش لەگەڵ تاڵەبانی ئاغایدا کۆبێتەوە. دەبوو کاتێک کە نەوشیروان بە فەرمانی شەخسی خۆی ئاڵوگۆڕی لە ستافی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، کۆمپانیای ووشەو وەلانانی ئەندام پەرلەمانەکانداکرد، گەنجانی گۆڕان ڕێگایان بەو بڕیارە دیکتاتۆری و قەرەقوشانەی ئەو گرتابەیە و جەنگیان لەدژی ئەو کڵتورە کۆنەپەرست و دیکتاتۆرییە جەلالییانەی نەوشیروان ڕابگەیاندایە، بەڵام بەداخەوە ئەوان ئەو کارەیان نەکرد و نەوشیروانیش هەرڕۆژە داشی خۆی بەسەریاندا سوار دەکرد و وەک مێگەل مامەڵەی لەگەڵیاندا دەکردن.

لەدوای سکانداڵی دانیشتن و ڕێکەوتنە نهێنییەکەی نەوشیروان و هاوڕێ پیرە جەلالییە گردنشینەکانی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی مامیاندا، ئیتر گومانێک بۆ ئەوە نەماوەتەوە کە بزووتنەوەی گۆڕان فێڵێکی سیاسیی دیکەی نەوشیروان و جەلال تاڵەبانی بوو لە خەڵکی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتیش لە گەنجانی چالاک لە بزووتنەوەی گۆڕاندا. بۆیە دەبێت گەنجانی ئەو بزووتنەوەیە هەڵوێستەیەک بکەن و بڕیاری یەکلاییەکەرەوەی خۆیان لەسەر ئەو فێڵ و ساختە سیاسییەی نەوشیروان و جەلال تاڵەبانی بدەن و بەکۆمەڵ ئەو بزووتنەوە مردووە بۆ جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان بەجێبهێڵن. شاهۆ سەعید  بە دەستکێشانەوەی لە وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، هەنگاوێکی باشی هەڵهێناوەتەوە، بەڵام ئەم هەنگاوە ناتەواوە و دەبووایە نەک لە وتە بێژی بزووتنەوەی گۆڕان، بەڵکو بەتەواوی دەستی لەو بزووتنەوەیە بکێشایەتەوە و شاهۆ سەعیدەکانی دیکەش پشتگیریان لێبکردایە!. ئێمە هیوادارین گەنجانی چالاکی ئەو بزووتنەوەی بەخۆیاندا بچنەوە و گودبای لە بزووتنەوەی مردووی گۆڕانەکەی نەوشیروان و جەلال تاڵەبانی بکەن!.

٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٢