هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
بارزانی له‌ کۆنگره‌ی AKP دا قسه‌ی کرد: سوپاسی ئه‌ردۆغان ده‌که‌م


img9/30/2012 12:00:00 AM
فورات نویز:

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له‌ کۆنگره‌ی AKP دا قسه‌یکرد و ده‌ستنیشانیکرد که‌ ئه‌وان بۆ کێشه‌ی کورد پشتیوانی له‌ سه‌رۆک وه‌زیری تورک ره‌جه‌ب تایب ئه‌ردۆغان ده‌که‌ن.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له‌ چواره‌مین کۆنگره‌ی ئاسایی AKP دا قسه‌یکرد. بارزانی به‌ سڵاوکردنی کۆنگره‌ ده‌ستی به‌ قسه‌کانی کرد و بۆ بانگهێشتن کردنی سوپاسی کرد. بارزانی ده‌ستنیشانیکرد که‌ تورکیا بۆ هه‌رێم خاوه‌ن رۆڵێکی گرنگه‌ و وتی:'' به‌ڵام ئێمه‌ ده‌زانین که‌ له‌ هه‌رێم کێشه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هیچ کێشه‌یه‌کیش وا نییه‌ که‌ چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر به‌راستی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری ده‌ربخرێته‌ روو''.

بارزانی ده‌ستنیشانیکرد که‌ ڕژانی خوێنی هه‌ر گه‌نجێکی کورد و تورک ئێش و ئازاریان پێده‌گه‌یه‌نێت و وتی:'' سوپاسی ئه‌ردۆغان ده‌که‌م. له‌ قسه‌کانی له‌ شاری ئامه‌د ده‌ستنیسانیکردبوو که‌ کێشه‌که‌ چاوه‌روانی چاره‌سه‌ری ده‌کات. دواتریش سه‌ردانی ئێمه‌یانکرد. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌، به‌ رای ئێمه‌ ده‌بێت کورد پشتیوانی بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پرسه‌که‌ به‌ توندوتیژی چاره‌سه‌ر نابێت''.

بارزانی ده‌ستنیشانیکرد که‌ بۆ کۆتایی پێهاتن به‌ شه‌روپێکادانه‌کان ئاماده‌یه‌ که‌ پشتیوانی له‌ ئه‌ردۆغان بکات و وتی:'' ئاشتی باشترین رێگای تێگه‌یشتن له‌ یه‌کتره‌. ده‌وڵه‌تی تورک له‌ ئاستی هه‌رێمی و ناونه‌ته‌وه‌ییدا، ده‌وڵه‌تێکی گرنگه‌. له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هیوادارین که‌ گه‌لی سوریا چاره‌نووسی خۆی دیار بکات''. بارزانی بۆ مه‌سه‌له‌ی سوریا سوپاسی له‌ ده‌وڵه‌تی تورک کرد.

له‌دوای قسه‌کانی بارزانی، ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر کورسییه‌که‌ پێشوازی له‌بارزانی کرد و له‌ ئامێزی گرت.