هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
گۆڵمەز : لێدە بارزانی .. قەوانە سواوەکە لە ئیتاڵیا!


img9/22/2012 12:00:00 AM
گۆڵمەز:

بە فشەی فشەکانی مەسعود بارزانی، جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا، عەلی باپیر و ئەوانی دیکە نەبێت، لە ٩٩% ی خوتبەو خیتاب و کوتابی ئەو پێڕە گەمژەیەم لەبەرە کە بوونەتە سەرکردە، سەرۆک و بەرۆکی کورد. لەبەرئەوە، کاتێک شتێکیان دەخوێنمەوە لە ٩٩%ی هەروەکو ئەو فیلمانە دەپەڕێنم کە لە ساڵی حەفتا و هەشتاکاندا لە سینەماکانی سلێمانیدا نمایش دەکرا. بە مەزەندەی ئەقڵی گۆڵمەز، پێشەکی خوتبە و کوتبەکانیان لە ئەلفەوە تا یا، درۆ و چەواشەکارییە. بۆیە ناچارم مقەستێکیان لێبدەم و ١%ی بخوێنمەوە. ئەو یەکەش ڕاست نییە، بەڵام دەبێتە کەرەستەی گۆڵمەزەکانم.

لە یادمە کە جارێکیان جەلال تاڵەبانی هەتا توانی درێژدادڕیکرد، کردی، پاشان وتی " با سەگ هەر بە مانگە شەو بووەڕێت ". پەکوو لەو فەلسەفەیەی تاڵەبانی وکورد!. بەدوای گوێبیست بوونی ئەو فەلسەفەیەدا، بڕیارمدا لێکۆڵینەوەیەکی فەلسەفی ئەنجامبدەم. سەرەتا لە پەیوەندی تاڵەبانی و سەگەوە دەستمپێکرد. سەگ و تاڵەبانی چ پەیوەندییەکیان پێکەوە هەیە؟ لێکۆڵینەوەکەم پیشانیدە کە هیچ پەیوەندییەکی دیالیکتیکی لە نێوان سەگ و تاڵەبانیدا نییە!.. سەگ بەوەفایە، تاڵەبانی بێ وەفایە.. سەگ پاسەوانی لە خاوەنەکەی خۆی دەکات، تاڵەبانی نایکات.. سەگ بە کەسی نە ناسراوونامۆ دەوەڕێت، بەڵام تاڵەبانی بە کەسی ناسراوو ئاشنا دەوەڕێت.... زۆر پەیوەندی دیکەی نێوان سەگ و تاڵەبانیم تەجزیەو تەحلیلکرد، هیچ سەرەداوێکم بۆ گرێدانی تاڵەبانی بەسەگەوە نەدۆزیەوە. پاشان چوومە سەر تەحلیل و تەفسیری پەیوەندی نێوان تاڵەبانی و مانگەشەو، لەو ڕووەیشەوە هیچ پەیوەندی و سەرەداوی پێکەوەبەستنی مانگەشەو تاڵەبانیم نەدۆزیەوە؛ مانگەشەو هێماو نیشانەی دڵداری و خۆشەویستییە، بەڵام تاڵەبانی نیشانەو هێمای دوژمنایەتی و ڕق و کینەیە.. مانگەشەو کەرەستەی شیعری شاعیرانە، بەڵام جەلال تاڵەبانی کەرەستەی ڕابواردنی موزیعە عەرەبەکانە.. مانگەشەو لە ١٤ هەمین شەودا دەردەکەوێت و ووردە ووردە دەتوێتەوە، بەڵام جەلال تاڵەبانی لە ١٤ هەمین ساڵییەوە هەتا دێت قەڵەو دەبێت و ورگ بەرئەداتەوە... بەهەرحاڵ، هیچ پەیوەندیەکم لە نێوان تاڵەبانی و مانگەشەودا نەدۆزییەوە... ناچار گەڕامەوە بۆ پەیوەندی نێوان وەڕینی سەگ بە مانگەشەو. لە خۆمم پرسی؛ سەگ بۆ بە مانگەشەو دەوەڕێت؟ هونەر و فەلسەفەی ئەوە چییە؟ تەنها لەیەک شت حاڵی بووم، ئەویش ئەوە کە تاڵەبانی بەو پاشڵەپیس و ڕوخسارە قەبیحەوە خۆی خستۆتە جێگای جوانی مانگەشەو!.. لەمەوە گەیشتمە ئەو نەتیجەیە کە بۆیە لە کۆنەوە وتراوە سەگ بە مانگەشەو دەوڕێت، چونکە سەگ بە حاسیە بەهێزەکانی ئەو سەرۆک و سەرکردە لەخۆباییە دیکتاتۆرە ناشیرینانە دەدۆزێتەوە کە وەک تاڵەبانی خۆیان خستۆتە جێگای جوانی مانگەشەوەوە!. کەواتە سەگ بە جوانی مانگ ناوەڕێت، بەڵکو بەو دێوەزمانە دەوەڕێت کە هەوڵدەدەن جوانی مانگەشەو بۆ خۆیان بدزن و خۆیان بخەنە جێگای ڕووناکی مانگەشەو.. واتە سەگ بە دزەکانی مانگەشەو دەوەڕێت.. نەک ە خودی مانگەشەو.. ئەمە هەموو تەفسیری ڕاست و دروستی سەگ بە مانگەشەووەڕێنەکەی تاڵەبانییە... ئینجا  بۆیە گۆڵمەز، کردوویەتی بە عادەت کە لە ١%ی خوتبەو کوتبەکانی سەرۆک و بەرۆکەکانی کورد بە هەند وەربگرێت و فشەی بە ٩٩%یشیان بێت. وەک وتم، ئەم معادەلە ماتماتیکییەش شمولی مەسعود ئاغای بارزانی دەکات.

مەسعود کاتێک دەچێتە خزمەت مافیاکانی هاوڕێی لە ئیتالیا، حەماس دەیگرێت و دەست بە فشەو لێدانی قەوانە سواوەکەی دەکاتەوە. لەو کوتبە ( کوتبە- خوتبەی بۆ نووسراو- یان نووسراو) کە لە کۆنگرەی مافیا دیموکراتە ئەنتەرناشناڵەکاندا خوێندیەوە، کالعادە لەپێشەکییەکدا قسە حیز و قۆڕەکانی وەک کوردستانی دیموکراتی، بوونی ئۆپۆزسیۆن و بوونی ژن لە پەرلەمان و چی و چی ڕیزکردەوەو تا توانی لەو بارەیەوە درێژدادڕیکرد، بەڵام وەک هەمیشە ئەو قسە قۆڕو سواوانە سەرنجیانڕانەکێشام. تەنها شتێک کە سەرنجی ڕاکێشام لێدانەوەی قاوەنە سواوەکە بوو[ ئەگەر عێراق بەرەو دیکتاتۆری بڕوات گەلی کورد بڕیارێکی دیکە دەدات].. تڕحێو جەنابی سەرۆک!.. وەک ئەوەی دەسەڵاتەکەی  جەنابی لە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکەی مالیکی دیموکراتیتر بێت. جا بۆ گا لە هەولێر و دهۆکدا ببۆڕێنێت و بڵێت پشتی چاوی بنەماڵە برۆیە، بە گون هەڵی ناواسیت؟ جا بۆ فیل بڵێت سەرۆک و خێڵی آلبارزان، هەولێرو دهۆک و زاخۆیان داگیرکردووە، تەقلەی پێلێنادەیت؟ ئینجا چۆلەکە بجریوێنێت " بنەماڵەی بارزانی نەوت دزن"، نەوت ناڕێژیت بەسەر هەموو باڵندەکانی کوردستاندا؟!.. پاش ٢٢ ساڵ لەدەسەڵاتی دڕندانەی بارزانی و بارزانییەکان بە سەر هەولێر و دهۆکدا، کەس تاقەتی گوێگرتنی لە قسەی حیزو قۆڕی خۆ بەدیموقراتزان و ئەوانی دیکەش بە دیکتاتۆرزان، نەماوە.

مالیکی دیکتاتۆرەو دەسەڵاتیش بەتەواوی سەقامگیربێت، سەدام بە شوانیش ڕاناگرێت و ئەمە لەڕۆژ ڕوونترە، بەڵام ئەگەر مەسعود شەهامەتی هەیە، با ئەو قاوانە لێنەداتەوە و کوردستانە سەربەخۆکەی ڕابگەیەنێت، بزانە ئێران و کلکەکانی لە عێراق و کوردستاندا ئاشی تڕی پێنانێنەوە!.

http://www.xebat.net/detail_articals.php?id=17709&;z=2&;l=1