هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
هەرێمی کوردستان یان گۆڕستانی ژنان ؟


img9/20/2012 12:00:00 AM
فورات نویز:

دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانی ئاژانسێکی هه‌واڵ، ئاشکرابوو که‌ له‌ باشووری کوردستاندا له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ (4) ساڵدا نزیکه‌ی (2) هه‌زار و (400) ژن په‌نایان بۆ خۆکوشتن بردووه‌ له‌وانه‌ نزیکه‌ی (400)یان کوژراون و خۆیان کوشتووه‌ و به‌ڕووداوه‌کانی توندوتیژی دژی ژنان ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسى دیجله‌ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌کانی راگه‌یاند و به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئاژانسه‌که‌ بڵاوی کردۆته‌وه‌، له‌ ماوه‌ى (4) ساڵ و (7) مانگ دا (2) هه‌زار و (385) ژن به‌ هۆکارگه‌لێکى جودا په‌نایان وه‌به‌ر خۆکوشتن بردوه‌ و لانى که‌م (399) ژن ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و یان کوژراون.

له‌ باشورى کوردستان دیارده‌ى توندوتیژى سه‌ر ژنان هه‌موو سنوره‌کانى تێپه‌راندوه‌ و کۆمه‌لگه‌ى خستۆته‌ دۆخێکى مه‌ترسیداره‌. دیارده‌که‌ بۆته‌ پرسى سه‌ره‌کى کۆمه‌ڵگه‌ و تا ئیستاش چاره‌سه‌رێکى بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌. دیارده‌که‌ ، به‌هۆى کێشه‌ ئابورى ، خێزانى ، ناموس و شه‌ره‌ف پارێزى ، به‌شودان به‌ زۆر ، تا ده‌چێت له‌ هه‌ڵکشان دایه‌. ئاژانسى هه‌والى دیجله‌ له‌ سه‌ر ره‌وشى ژنان و توندوتیژى سه‌ریان له‌ باشورى کوردستان لێکۆلینه‌وه‌ ڕاپۆرتێکى بڵاو کرده‌وه‌.

به‌ پێى زانیاره‌یه‌کانى ئاژانسى دیجله‌ ، له‌ ماوه‌ى (4) ساڵ و (7) مانگ دا (2) هه‌زار و (385) ژن به‌ هۆکارگه‌لێکى جودا په‌نایان وه‌به‌ر خۆکوشتن بردوه‌ و لانى که‌م (399) ژن ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و یان کوژراون.

به‌گوێره‌ى لێکۆلینه‌وه‌ى ئاژانسه‌که‌ ، له‌ پاریزگاکانى هه‌ولێر ، دهۆک ، سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان ، له‌ نیوان سالانى 2008 تا 2012، ئه‌شکه‌نجه‌ و لێدان ، سوتاندن و ده‌ستدرێژى سێکسى سه‌ر ژنان زیادى کرده‌وه‌ ، که‌م به‌م شێوه‌یه‌ خراوه‌ته‌ روو:

رۆژانه‌ ژنێک خۆى سوتاندوه‌ و یان کوژراوه‌.

هه‌ر سێ ڕۆژێک ژنێکى ده‌ستدرێژى سێکسى کراوه‌ته‌ سه‌ر .

 هه‌ر چوار رۆژێک ژنێک کوژراوه‌ یان خۆى سوتاندوه.

ئاژانسى هه‌واڵى دیجله‌ ، ئامارى توندوتیژییه‌ تۆمارکراوه‌کانی سه‌ر ژنانی له‌ پاریزگاکانی هه‌رێمی کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌خاته‌ روو .

پارێزگاى سلێمانى له‌ریزی پێشه‌وه‌ى شاره‌کانى دیکه‌وه‌یه‌ له‌ توندوتیژى سه‌ر ژنان دا.

به‌و پێیه‌:(108) ژن کوژراون، (275) ژن ڕووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى سێکسى بوونه‌ته‌وه‌ (6) هه‌زار و (790) ژن ڕووبه‌ڕوو توندوتیژى بونه‌ته‌وه‌.

هه‌ولێریش به‌ پله‌ى دووه‌م دێت به‌م شێوه‌یه‌:

 (6) هه‌زار و (778) ژن ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى بوونه‌ته‌وه‌ (178) ژن به‌ خۆکوشتن یان به‌ کوشتن ژیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. ده‌ستدرێژى سێکسی کراوه‌ته‌ سه‌ر (112) ژن .

پاریزگاى دهۆک له‌ توندوتیژى سه‌ر ژناندا له‌ پله‌ى سێهه‌م دا دێت و به‌م شێوه‌یه‌:

 (2) هه‌زار و (967) ژن ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى بوونه‌ته‌وه‌ (93) ژن کوژاون یان خۆیان کوشتووه‌ (65) ژنیش ده‌ستدرێژى سێکسی کراوه‌ته‌ سه‌ریان.

ئیداره‌ى گه‌رمیانیش له‌ پله‌ى چواره‌ى ڕیزبه‌نده‌یه‌که‌ دا دێت که‌ به‌م شێوه‌یه‌:

 (900) ژن ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى بوونه‌ته‌وه‌. (24) ژن کوژراون و (10) ژنیش رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى سێکسى بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ پارێزگاى که‌رکوکیش ، دیارده‌ى توندوتیژى سه‌ر ژنان زۆر مه‌ترسیداره‌.
له‌ ماوه‌ى (7) مانگى ساڵى 2012 دا لانى که‌م (118) ژن ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى بوونته‌وه‌.

جێگاى ئاماژه‌یه‌ ، ئه‌م ئاماژه‌ ته‌نها ئه‌و توندتیژیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه‌ تۆمار کران ، چونکه‌ رێژه‌یه‌کى زۆر له‌ توندوتیژیه‌کان له‌ لایه‌ن بنه‌ماله‌کان و به‌رپرسانه‌وه‌ له‌ ژێر په‌رده‌ى شه‌ره‌ف و ئابروچوونى بنه‌ماڵه‌ دا ده‌شاردرێنه‌وه‌ و په‌رده‌پۆش ده‌کرێن .
له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دیارده‌که‌ له‌و ئاسته‌ مه‌ترسیداره‌ دایه‌ و زۆرێک له‌ بکوژان و ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌کانى دژ به‌ ژنان ئاشکرا و دیارن ، به‌ڵام تا ئیستا که‌مترین که‌س سزادراون و زۆربه‌ى جار تاوانباران وه‌ک به‌رزه‌کى بان بۆ ده‌رده‌چن و به‌دیار چاوى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان و ده‌زگاى دادوه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌.

http://so.firatnews.eu/index.php?rupel=nuce&nuceID=7197