هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<September 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2627282930311
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30123456


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
لە ٣١ ئابدا چیم بینی ؟


img9/2/2012 12:00:00 AM
سەعدی حاجیاوایی:

له شه ویی 28 له سه ر 29 ،8،1996 ، ئێمه وه كوو هێزیی كۆسره ت. له دۆلیی بالیسان له ئینزار بوین، کە له لایه ن كۆسرەت رسوله وه بروسكه یه كمان بۆ هات، وتیان ئه بێ بچن بۆ رەواندوز. له وێ هێزمان كه مه، هەر ئه و شه وه به دۆلیی وه رتێ دا به رێ كه وتین، گه یشتینه رواندوز. شار خامۆش كه سیی تیا نه مابوو، پاشان هه ر ئه و ساكه به رێكه ڕێکەوتین به ره وو، رەبایه كانیی خوار كۆره ك، كەله زنجیره ره بایه كانیی پارتیی به سەرمان وه موسه یتەر بوون، شەوەی دوهه م بوو. رادۆیی یه كێتییمان كردبوو وه، گوتیی پارتیی جەیش و جاشیی سەدامیی هێناوهو گه یشته ناو هه ولێ، هه ر ئه وه نه م زانیی لێمانكرا به ته قوو تۆق .پارتیی داینی بەر هاوانن و دۆشكه،ئێمه 12 كه س بووین له ره بایه كدا، سەرتیپ و ئامركەرته كەمان، نەمزانیی چۆن هه لاتن، من و 4 له هه ڤاله كانم، بریارمان دا نه جولێین، بەڵام كه هێواش هێواش دونیا به ره و روناكیی چوو بینیمان، هه ر چیی ره بایه كانی یه كێتیه سەره و ژور رائه كه ن، ئیمه ش، به 5 كه س هیچمان پێ ناكرێت، كه وتینه دوای هه ڤاله ترسنۆكه كانمان، تا بەرزایه كانیی كورته ك، له وێ پارتیی به دۆلی ئاكۆیان دا هاتبوونه ناوچه كه، لێیان كردین به ته قه، زیاتر له كات ژمێرێك ته قەمان كرد، من به ش به حالیی خۆم 10 فیشه كم پێ مابوون، پشتم له شاخكرده وه. به ره و دۆلێ بەڕێكه وتم، كه سم لەگەل نه ما، براده ران هیندێك خۆیاندا به ده سته وه، كه گوێیان له پارتیه كان بوو. ئەیان گوت"  به گۆڕیی بارزانیی خۆتان به ده سته وه بدەن ناتانكوژین" منم هه ر چه نده تەمە نم نه گه یشتبوه 17 سال، بەڵام وتم ئه م هه له یه ناكه م، خۆم نه دا بەدەستەوە ، تا گه یشتمه ناو دارو دەوەنێكیی چڕ، خۆم مات كرد گوتم تا شه وم به سه ردادێت، لە ژێر به ردێك راكشام نۆ ئه وه ی كه پشوو به م، رادۆیەکەمم ده رهێنا. سه یر ئه كه م، كه ڕادیۆی یه كێتیی نه ماوه، تۆ زێ هێنام و بردم، ده نگێكم گوێ لێبووهه ر ده یگوت  :"جاشایه تی و خۆ فرۆشی هه ر له سه رانی پارتیی دێت، كه مێك پێچوو گوتیی ئێره. رادوێیی كۆمۆنستیی كرێكاریه ".

هه ستم كرد كه مه فره زه ی پارتیی له و ناوه ئه گه رێن به مێگ زه مین و شلەخەجێ، بینیم. زیاتر له 50 جاش ‌‌به ره و رووی من دێن، هه مووشیان ‌‌ ‌‌به بادینیی قسەیان دەکرد.من گوتم ئه مه ئاخیر ساته كانیی ژیانمه، ته نها 10 فیشه كوو 1 رومانه م پێماوه، ئه وانیش 50 كه س زیاتر ئه بوون، هه ر چی بكه م، به ده ردیی كورده واریی ئه لێت شه ریی خۆترێنه، بەره و دواوه خزیم. چومه به ینیی 2 به ردیی گه وره وه. شوێنێكیی عاسی بوو، چاشه كان هاتن بۆ ئه وشوێنه ی كه من خۆم لێیشاردبوووه،چه ند دانەیەكیان ته نانه ت هاتنه سه ر سه رم. به ردێکی گه وره بوو، ئه وا گوێم لێیان بوو، یه كیان بینی دەیگوت " من لێره بۆنیی جلال یه كان ده كه م"، ئه وه ی تریان گوتی " خه مناكه سبەی ئێمە نانیی له رانیه ده خۆین". كات ژمێر له ده وروو به ریی 10 شه و دا یه، مانگه شه وێكیی رووناك، زیاتر له 1 كات ژمێر مانه وه، دوایی رۆیشتن، منیش نەموێرا لەوی بمێنمەوە، چونكه شوێنێكیی سەرەڕێ بوو، به ده م خرو جۆگا ئاوه كه دا رۆیشتم، گه یشتمه چه ند مالێك چرایان ده گریساندبوو، له ماله كان نێزیك بومه وه. گوێم له ده نگیی گریانیی چه ند ژنوو منال بوو، نه وێرام زۆر نێزیك بمەوه، بەڵام ئەوە ندەی من تێیان گەیشتم، هەربراۆو كاكه رۆیان بوو، زانیم. كه جا شه كا‌ن پیاویی ئه و مالا نه یان له گه ل خۆیان بردوه. گه یشتمه سه کەپکان كه ئه و ساكه  لادێیەکی گه وره بوو، له برسانا، قاچم خاكیی نه ده گرت، چونكه 2 رۆژبوو هیچم نه خواردبوو، خۆم كرد به یه كه م مال. له قه راخ گوند، ژنێكیی به ته مه ن هاتەده ره وه و  گوتی:" رۆله معمد ئه وه تۆیی ماویت؟". منیش وتم پوری گیان معمد نیم. منیش وه كوو ئه و معمده ی كورت دابراوم له هه ڤاله كانم، وتم زۆرم برسیه، به راستیی ژنێكیی جوامێر بوو، نانیی بۆ پێچامەوە ، رێ گای نیشاندام، كه چۆن برۆم. به ره و چوار قورنه و حا جیاوا، به ره و گوندیی ئه سریلان رۆیشتم، دونیا به ره و روناكیی چوو، نه م ده ویست به روناكیی برۆم، چونكه جلیی مغاویریم لەبەردابوو. هه موو لاشم قوراویی، به سیلا حه وه، هه ر چۆنێك بێت رۆ ژه كه م له شاخیی ئه سریلان به سه ر برد، هێواش هێواش شه و به ره وو تاریكیی ئه چوو، من به ره وو ماله وه به رێ كه وتم، ته نها بۆ ئه وه نده به ماله وه بلێم  كه من ماوم، گه یشتمه ناو شار، شار بۆنیی خوێنیی لێده هات، خامۆش ته نانه ت چراكانیی هێزیان لەبەربڕابوو ، تا گه یشتمەوه مالیی خۆمان. زیاتر له 10 مەفرەزەی جاشم توش هاتووه. بەڵام من خۆمم مات ئه كرد تا تێ ئه په رین، گه یشتمه وه ماله وه، خۆم هه ل دایه حه وشه ی ماله وه، سه یر ئه كه م دایكم نه نوستوه، هه ر ئینتزاریی منه بگه رێمه وه، كه منیی بینیی. واییزانیی خه ونه كه من ماوم، نه م هێشت هیچ كام له خوشكوو برایەکانم هه لسێنێت، من وتم نا مێنمه وه، مناڵەکان هەمویان خه وتبوون، به و نێتییه كه من جا رێكیی تر نایان بینیمه وه، ناچاوانیانم ماچ كردوو، خوا حافیزه م له دایكموو باوكم خواست، چومه مالیی خزمێكم به ناویی ( ئ س) بۆ مه به ستیی وه ر گرتنیی فیشه ك، هه لمساند.  100 فیشەكم لێیی وەرگرت، وه به تراكتۆر تا ده ره وه ی شاریی بردم، له وێشه وه من به ره و ده شتی چوار قوڕنە كه وتم، ماله ناسیاوێكم هه بوو.  له چوار قورنه، ماسیی گر بوون، چوم به ره و مالیی ئه وان، گوتم به هیمه ت بێت یان به قیمه ت ئه بێ ئه مشۆ به بەلەم . بمپەرێنه وه بۆ به ری مه رگه، كوره گه وره كه یان كاك ( م) هات منیی په رانده وه بۆ به ریی مه رگه، گوندیی سەر سیان، له وێشه وه به رێ كه وتم،به و ده شتوو ده ره دا، خه ریكه ئه بێته كات ژمێر 5 به یانیی. كه پرێكم بینیی. كه به ره و روو ی چوم. دووور نێزیك بینیم خزمێكیی نێزیكیی خۆمه، به ناویی (ك ع) له لای بێستانیی كالەك و ترۆزیانه، كه گوتیی تۆ چێیت، یه كسه ر ده نگم ناسیوه گوتم من فڵانم .

ته قریبه ن. زیاتر له نیو سەعات لای دانیشتم، وتیی هێزێكیی زۆر ئه مشه و به قیاخیی ده ربه ندیی رانیه دا په ریوه ته وه، به ره و به ریی مه رگه وو دۆلیی جا فایه تیی چوون، منیش نه م ویست توشیی ئه و هێزه بم، یه كسه ر دامه شاخ به قه راخ شاخیی ئاسۆسدا، تا گه یشتمه گوندیی مه رگه، ئه وه 5 شه وو رۆژ هه ر به ته نها، گه یشتمه گوندیی مه رگه، لام دایه مالیی ناسیاوێكمان. نه وێران جێگام بكه نه وشه و، گوتیان پارتیی له گوندیی دایه، بەڵام یەکێک له ئه ندامانیی خێزانه كه یان له گەلم هات تا له گوندیی مه رگه به ده ریی خستم، به ره و ئاوه ژێ چوم، له وێ پارتیی تیا نه بوو، كه بینیم، ئه ندامێكیی كۆمیته ی حاجیاوایی. ی.ن.ك، به قاتیی ئوتوکرا و و كلاشه یی بن په رۆو جگه ره ی رۆزمه نه وه، دا نیشتوه له لایی خزموو كه سوو كاریی، هاورێیەکی  نێزیكی خۆم بوو، هه ر روم كرده ئه وو. گوتم تخوا گوناح نیه تۆ بلێیت من ئه ندامیی كۆمیتەم، ئێستا ئه ندام مەلبنده، هێنده بانگیی كردم وه ره تۆ چۆ ن گه یشتویه ئێره .. وەرە لای ئێمه بمێنه وه، من ئاورم لێیاننەدایه وه، رۆیشتم به ره وگوندیی چنارنه، ماله خالێكمان له وێ بوو، ده وروو به ریی نوێژیی خه وتنان بوو، گه یشتمه وێ، نا نێكی باشیان پێدام . جلوو بەرگەکەمیان  بۆشردم ، شه و له وێ مامەوه، هه ر چه نده ئاخیرگوندیی سه ر مه رزیی باشورو رۆژ هه لاتیی كوردستانه، به لام پارتیی گه یشتبوو وێش، تەنانەت ناو گوندییش پاڕ‌تیی تیا بوو، وتیان ئه و دوو ماله به و به ره وه پارتین، زیاتر له 10 چه كدار ده بن خۆیان كرد بەوێدا.  من وتم ئه ده م به سه ریاندا، یان ئه وه تا من ئەكوژن، یان ئه وه تا هه ر 10 یه كان ئه كوژم، نه یان هێشتم، وتیان موشكیله بۆ ئێمه دروست ئه بێت، چونكه ئه وانیش كورێكیان شەوێك پێش ئه وه ی من بگه مه لا یان، به ره و ئێران رای كردبوو، رۆژ به ر ه وو روو ناكیی ئه رۆیشت. گوندم جێ هێشت، دام له شاخا، تا گه یشتمه سه ر لوتكه ی شاخه كه كه به هه ر دووك دیودا ئه ی روانیی، لووله ی كلانشینكۆفه كه م به رز كرده وه، هه شت نۆده فیشه كم نا به ئاسماناوە، هه ستم كرد ئینجا من ئازادم، 2 رۆژوو 2 شه و به رێوه بووم. كه سم له گه ل نه بوو، وه توشیی هیچ كه سیش نه هاتم، نازانم چه ندیی مانگه چه ند شەمەیشە، ته نا نه ت كا تیشم لێ تێك چوه، له شه ویی 2 هه مین تەنهایمدا، گوێم له ده نگه ده نگێكه، به مال و منال ئه چون، لێیان نێزیك بومه وه، بینیم ئه وانیش ماله یەكێتین و هه لاتون، 2 ژن و 2 پیاوو 6 منالیان پێبوو، هیچیان سەعاتی پێنەبوو، زانیم وه كوو من هه لاتون، گوتم. مه ترسن منیش یه كێتیم له هه ڤا له كانم دا براوم، خه لكیی ئۆردووگای را نیه بوون، دووشه وو رۆژیشم له گه ل ئەواندا برده سه ر بەرێگاوه. گه یشتینه لا دێیه كانیی رۆژ هه لاتیی كوردستان، كه له یادم بێت یه كه م لا دێ ناویی گەڵاڵێ بوو، به پرسیار ئۆردوو گایه كمان دۆزیوه، كه بۆ خه لكییی ئێمه دروست كرابوو. ئەگەر هه له نه بم ناویی ئۆردوو گایه كه ئاشكا‌ ن بوو، ئەو ماله لەوێ مانەوه، من نه ده كرا بمێنمه وه، چونكه به چه كه وه قەدە‌ە بوو له ئۆردوگایه كه دا بژیت، پاسداران بیان گرتبا مایه، باشیان پێئەكردم ، چه كه كه م شارده وه. چومه ناو ئۆردوو گایه كه وه، تا بتوانم نان په یدا بكه م، هه ر چۆنێك بێت سه مونێک و قودویه ك فاسۆلیام په یدا كرد، چوومەوە چەکەم هه لگرتوو به ره و شوێنیی پێشمەرگە  رۆیشتم كه داره شمانە بوو، كه گه یشتمه وێ، سه یر ئه كه م، ئه وانه ی كه ئه ندام كۆمیته و مه لبه ندوو فه رمانده یه كانیی یه كێتین، له وێش هەموویان  خه ریكی دزیوو فزین، خه ریكی وه رگرتنیی خێمه و قا پوو قاچا خ وه ر گرتنن بوون.  

نهێنیه كم پێ بوو، نه ده كرا بیده م به هه موو كه س، كه بینیم. به ر پرسه كان هه موویان بۆ بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن  هەڵپەیانە، گوتم هیچیان شایەنی ئه وه نین، كه ئه م نهێ نییان پا بلێم، له رۆ ژیی 2 هه مم بوو به گه یشتنم به خێوه ت گا یه كه، هه ڤالێكیی خۆم بینیی كه له كاریی رێكخستنیی خوێند كاراندا به یه كه وه بوین، ئه وو ئه ندا مەی سكرتاریه تیی خوێندكاران بوو، وا بزانم كاك (سەلاح میراو ده لیی بوو یان كاك ئه رسه لان مەحمود) بوو، نهێنیه كه م دا پێیان، چه ند رۆژێكم له خێوه ت گا به سه ر برد، جێگا نەبوو لێیی بخه وم، مەسئولیش هه بوو 3 خێمەی لولكردبوون له گه ل 10 به تانیدا و له ژێر خێوه ته كه ی خۆیی دا شاردبوو . منیش  پاره م پێنه ما بوو، پێ لاوه كانم درا بوون، جلێكیی مخاویریی شر له بەرما بوو.  ئێواره یه ك له خێوەتگایەکەوە بەرەو  ڕەبای ئه چومه وه، كه سێك دانیشتوه به قه ت كه ندێكه وه بانگیی كردم، په سته یه كیی كۆنم له به ر بوو، كه لیی نێزیك بوومەوە بینم  قادربه شدار بوو. بێژەری ، تەلفیزۆنی گه لی كوردستان كه نالیی كۆیه، گوتیی كا كه چكۆل پر سیارێ كوو لێ بكه م، گوتم فه رموو كاك قادر، من له فكریی خۆم دا. قادر بەشدار. رەنگە بیەوێت دەنگوو باس له من به بیستێت، بزا نێت، كه ی به هاوبەشی پاسداران و ئیتلاعا هجوم ئه كه ین. کەچی گوتی ئەرێ لەوەم زۆر بینیوە، ئه وه ی له به رتا یه. قوله باله یان چاكه ته؟  منیش گوتم " ئه مه تەلفیزۆنی گه لیی كوردستانه كه ناڵی كۆیه".  گوتیی " كوری باش خۆ له سه ر توره بونمان نه كردوه"  یه كسه ر رۆیشتم، گوتم زیاتر له 10 شه و به رێگاوه بیت، به ناوو ئاگروو ئاسندا، لێره ش بكه ویته كه مینی قادر بەشداره وه، به هه رحال نا مه وێت هیچیی تر سه ر تان بهێ شێنم، تا ئێره چۆ نیه تیی هاتنه وه ی پارتی و سەدامیه كان بوو، بۆ كوردستان، له چه ند رۆژیی ئاینده دا، چونه وه ی ئێمه وه به پال پشتیی را جیمه كانیی جمهوریی ئیسلامیی بۆ كوردستان، وه كوو به شیی 2 بلاو ئه كه مه وه،  ئەوەی کە یەکێتی چۆن ناوی نا " گەردەلولی تۆڵە ". !