هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<December 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2526272829301
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
303112345


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
٣١ ئاب؛ ئەدەب و کودەتا !


img8/30/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

لە چەندین بۆنەی جیاوازدا مەسعود بارزانی  بە پۆزلێدانەوە وتویەتی " ئێمە بە خوێن هاتووینەتە سەر دەسەڵات .. ئێمە کودەتاچی نین و بە کودەتا نە هاتوینەتە سەر دەسەڵات .. قەڵەمفرۆشراوەکانیش خەیاڵیانخاوە ئەگەر بیانەوێت بە قەڵەمی بەکرێگیراویان دەسەڵاتمان  لەدەست دەربهێنن ". ئەوە دەربڕین و دەستەواژە دووبارەکانی مەسعود بارزانی بوو کە چوار ساڵ لەوەپێش  چەند جار و  لە چەند بۆنەی جیاوازدا دووبارەی دەکردنەوە، بەڵام هیچ جارێک لەو جارانە، مەسعود بارزانی بۆی ڕوون نەکردینەوە کە کودەتا یانی چی ؟!.

هەر جارێک یەکێتی، یان پ ک ک گوشاری سەربازی خستبێتە سەر حیزبەکەی مەسعود، یان سوپای بەعسی پەلکێشکردووەتە سەریان یان سوپای تورکیا . ئایا ئەو پەلکێشکردنانە جۆرێک لە کودەتای سەربازی نەبوون ؟! بە پێناسەیەکی کورت و گشتی چەمکی کودەتا، وەڵامی ئەو پرسیارە وەردەگرینەوە . کودەتای چییە ؟ لە بناغەییترین پێناسدا، کودەتا شەڕی دەسەڵاتە لە ناوخۆی و ڕژێمێکی سیاسییدا. کودەتاکان لە ناو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە سەربازییەکاندا ڕوو دەدەن و دەسەڵات لە دەستی سەرۆکێک، یان تاقمێکی دەسەڵاتداری سەربازی دیکەی باڵادەست لە ناو ڕژێمەکەدا وەردەگرنەوە . ٣١ ئابیش کودەتایە بە دیوێکی دیکەدا . ٣١ ئاب شەڕی دەسەڵات بوو لە نێوان دوو دوو تاقمی چەکداردا . ئەم شەڕە لەسەر دەسەڵات، لە شەڕێکی چەکدارانەی نێوان دوو لایەن تێپەڕیکرد و بووە کودەتا بە دیوێکی دیکەدا . هێنانی گاردەکانی کۆماری بەعس  و بە واتەی ئەو کاتی مەسعود بارزانی " دەعمی مەحدود " بۆ دەرپەڕاندنی یەکێتی لە هەولێردا، هیچ نەبوو جگە لە کودەتایەکی سەربازی کە مەسعود بارزانی بە کلک گرێدان لەگەڵ بەعسدا ئەنجامیدا، بەڵام ئەم کودەتایە لە دواشیکردنەوەدا دژی یەکێتی نەبوو، بەڵکو دژی خەڵکی کوردستان بوو .

 ئەنجامی هەر کودەتایەک سەرکەوتنی  لایەکە بەسەر لایەکی دیکەدا.  هەر تاقمێکی کودەتاچی سەرکەوتووبەسەر ڕەقیبەکەیدا، لە هەنگاوی دواتردا دەبێتە هێزی سەرکەوتوو بەسەر میللەتدا . بنەماڵەی بارزانی لە ٣١ ی ئابدا بۆ هەتا هەتایە بەسەر یەکێتیدا سەرکەوتن، بەڵام ئەم سەرکەوتنە تەنها بەسەر یەکێتیدا نەبوو، بەڵکو سەرکەوتن بوو بەسەر میللەتی کورددا . بنەماڵەی بارزانی، لە ٣١ی ئاب بەدواوە بوونەتە دەسەڵاتێکی بێ ڕەقیب و مەغرور بەسەر خەڵکی کوردستاندا و هەرچییەکیان پێخۆش بێت و هەرچییەکیان بوێت، بێمنەتانە دژ بە میللەتی کورد ئەنجامی دەدەن . بنەماڵەی بارزانی لە پاش ٣١ی ئابەوە بەتووندی هەوڵدەدەن کە ٣١ ئاب لە زەین و یادەوەرییەکانی خەڵکی کوردستاندا بسڕنەوە . بۆ یەکجاریش نایانەوێت نە گوێیان لە ووشەی ٣١ ئاب بێت و نە پێیشیانخۆشە هیچ کەسێک نە بە چاک و نە بە خراپ ناوی ٣١ ئاب بهێنیت . ئامانجی بنەماڵەی بارزانی لەم بێدەنگە کردن و بێدەنگە پێکردنە بەرامبەر بە ٣١ ئاب چییە ؟ لە ٣١ ئابی ١٩٩٦ەوە نەوەیەکی نوێ پێی ناوەتە ژیان، ئەوانەشی کە لەو ڕۆژەدا تەمەن ٤ ساڵانە بوون، ئێستا تەمەنیان ٢٠ ساڵە . بنەماڵەی بارزانی دەیانەوێت ئەو ڕۆژە شومە لە پلانگێڕیان لە میللەتی کورد لە زەینی ئەم نەوە نوێیەدا جێگیر نەبێت و ئەم نەوەیە نەزانن کە لەو مێژووەدا چی ڕوویداوە و ئەو حیزب و سەرکردەیەی کە خۆی بە سوپەر نەتەوەیی دەزانێت چ خیانەت و دوژمنایەتییەکی بەرامبەر بە دایکان و باوکانیانکردووە و چۆن دەستی ڕژێمیکی دڕندەو ئەنفالچی گرتووە بۆ سەرکوتکردنیان، بەڵام گەمژەیی بنەماڵەی بارزانی لەوەدایە کە پێیان وایە بە بێدەنگەکردن و بێدەنگە پێکردنی خەڵکێک کە ئەو یادەوەرییە شوم و ڕەشە لە مێشکیدا زیندووە، دەتوانن ئەو لاپەڕەیە لە مێژووی ڕەشیان سپی بکەنەوە . حەماقەتی ئەم بنەماڵەیە لەوەدایە کە ئەگەر بە زۆر، یان بە  فرتو فێڵ و ساختە ئەو لاپەڕە ڕەشە لە مێژوویان وەلانێن، بەڵام ناتوانن ئەم لاپەڕە ڕەشە لە ئەرشیڤی بێگانەکان دەربهێنن  و لە هەر ئان و ساتێکدا کە بکەونە ناکۆکییەوە لەگەڵ تورکیا، ئێران، ئەمریکاو حکومەتی ناوەندیدا ئەو فایلە ئەستور و ڕەشەیان لەسەر زیندوو دەکەنەوە، هەروەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوویشدا سەرۆکی دەوڵەتی یاسا ( یاسین مەجید ) دەستی بۆ فایلی ٣١ ئاب بردوو بە ڕاشکاوانە بە مەسعود بارزانی وت " ئەخلاقی کوردایەتی چۆن ڕێگایدایت ٣١ ئاب ئەنجام بدەیت ". بنەماڵەی بارزانی لەوە تێناگەن، کە دەسەڵاتەکەیان کۆن دەبێت، بەڵام فایلی ٣١ی ئابیان بە تازەیی دەمێنێتەوە .

باسکردنی ٣١ی ئاب بێ ئەدەبییە !

لە فەرهەنگی سیاسەتدا شتێک بە ناوی " ئەدەب و ڕێز " بوونی نییە . لە سیاسەتدا دیپڵۆماسیەت هەیە . بەرزترین پلەی ڕێزو ئەدەب لە سیاسەتدا بێ ڕێزیکردن وبێ ئەدەبیکردنە بە بەرامبەرەکەت . هەڵخەڵەتاندن، فێڵکردن، ڕق لێبوونەوە، پاشقولگردتن، بە چۆکداهێنان، سەر پێنەویکردنی بەرامبەر، درۆکردن، خەندە و قاقای موزەیف، لەبەرگی پەیوەندی دۆستانە و موجامەلەی ڕوکەشانەدا ئاڕاستە دەکرێت . ئەوە گشت هونەری دیپڵۆماسیەتە کە هیچ مانا و چەمکێک بۆ ووشەی " ئەدەب و ڕێز - بە مانا  عەشایری و دیوەخانییەکەی " ناهێڵێتەوە، بەڵام چونکە مەسعود بارزانی لە دیوەخاندا گەورە بووە و سیاسەتی تێکەڵاوی عەقڵی دیوەخانکردووە، پێی وایە کە هەر کەس دەمی بەرامبەر کردووە و وتی پشتی چاوت برۆیە، ئەوە ئیتر بێ ئەدەبییە لە حزوری ئەم " پیاو ماقوڵا "ی سیاسەتدا !. مەسعود بارزانی چونکە باش لەوە تێگەیشتووە کە لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦دا چ کەتنێکی کردووە،وەک سەرۆک هۆزێک پێی وایە ئەگەر هەرکەس باسی ئەو کەتنەی بکات، ئیدی ئەو کەسە پەتی حەیاو ئەدەبی پساندووە!. مەسعود بارزانی هەرگیز وای پیشان نادات کە ئەو لە ٣١ی ئابدا کەتنێکی گەورەی کردووە و هەرگیزیش نایەوێت باسی بکات، بەڵام کاتێک سیسەتمەدارێکی شیعەش باسی لێدەکات، ئەو ڕاگەیاندنێکی فەرمی لەسەر دەردەکات و قسەکانی ئەو لە سەر ٣١ ئاب بە بێ ئەدەبی ناو لێدەبات !. ئەگەر  باسکردنی ٣١ ئاب بێ ئەدەبییە و مەسعودبارزانی بە بێ ئەدەبی دەزانێت، ئەی مەسعودبارزانی بەرامبەر بەو کەسەی کە دوای گرتنەوەی شاری هەولێر سوپاسنامەی بۆ سەرۆک کۆماری دیکتاتۆری ساڵی ١٩٩٦ی عێراق دەنووسی چی دەڵێت ؟  سەیری ئەم کۆمیدیایە بکەن، مەسعود بارزانی خۆی ٣١ی ئابی ئەنجامداوە، کەچی ئەگەر یەکێک باسی بکات و بڵێت سەرۆکە گەمژەڵەکەی بارزانستان تۆ ٣١ی ئابت ئەنجامداوە، ئەو یەکسەر پێی دەڵێت دەمت داخە بێ ئەدەب !. ئەم مەسیجە تەنها بۆ یاسن مەجیدی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا نەبوو، بەڵکو ئەو مەسیجی " بێ ئەدەبی "یەی بارزانی هەڕەشەیەک  بوو بۆ سەر هەموو تاکێکی کۆمەڵگەی کوردستان کە نابێت نە بە چاک و نە بە خراپ باس لە تاوانی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ی بارزانی بکەن، بەڵام ئەوە تاوانێکی فەرامۆشنەکراوە و درەنگ یان زوو، مەسعود بارزانی و ئەنجامدەرانی دەبێت باجەکە لە دادگایەکی عادیلانەدا بدەن .