هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<September 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2627282930311
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30123456


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
پاراستنی بنەماڵەی بارزانی کۆسرەت " ڕەسوڵ عەلی "یان تەزویر کردو " نەوشیروانپۆست "یشیان کردە " باسەڕە پۆست "!


img8/28/2012 12:00:00 AM
تاهیر ساڵح شەریف:

بنەماڵەی بارزانی لە ڕێگای دەزگای تیرۆریستی پاراستنەوە نەخشەی جەهەنمی، بەڵام گەمژانەو گێلانە دژ بە نەیارەکانیان دادەڕێژن!.  

پلانگێڕانی پاراستن دەزانن کێ دەکەنە نیشانە و بۆچیش دەیکەنە نیشانە. ئەو کەسانەی کە پاراستنی بنەماڵە دەیانکاتە نیشانەی تیرهاویشتنەکانی خۆی، لە سەدا سەد، بنەماڵەی بارزانی لێیان دەترسێت، جا ئەو ترسە سیاسیی و فیکری، یان سەربازی و ئابوریی بێت.

من یەکەمین نووسەری دژی بنەماڵە بووم کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا دەزگای پاراستن کردمییە نیشانەی تیر هاویشتنەکانی خۆی. ڕەنگە هیچ کەسێک ئەوەندەی من شارەزایی لە پلانە جەهەنەمی و گەمژەکانی پاراستندا نەبێت، ئەویش بەهۆی ئەوەوە کە لە ململانێیەکی سەخت لەگەڵ ئەو دەزگایەدا، توانیم لە ئەقڵی پلانگێڕی تێبگەم و بەووردی پلانەکانی دژ بە خۆم و بە نەیارەکانی بخوێنمەوە.

 هونەری جەهەنەمی بوونی پلانەکانی پاراستن بۆ تیرۆرکردنی کەسایەتی نەیارەکانی بنەماڵەی بارزانی لەوێدا ئاشکرا دەبێت کە  پەنا بۆ میکانیزمێک دەبات کە زۆر  بە ئاسانی لەلایەن خەڵکی ساویلکەو گەمژەوە باوەڕی پێدەکرێت!. گەمژەیی پلانە جەهەنەمییەکانیشی لەوێدا ئاشکرا دەبێت کە کەسانی ووردبین بە ئاسانی دەتوانن  فێڵ و ساختەکانی چوارچێوەی پلانەکە ببین و بخوێننەوە.

سەرنج بدەن، من لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٤ لە دژی مەسعود بارزانی و جاشقەڵەمەکانی وەک حەمەسەعی حەسەن نووسیم، ئەوان هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو، بەڵام ساڵی ٢٠٠٤ کە کێشەی فایلدارەکانی بەعس بووە جێگای مشت و مڕی ناوەندی میدیای کوردی و خەڵک نەفرەتی لەفایلدارەکان دەکرد، پاراستن بە هاوکاری حەمەسەعی حەسەن و هەفتەنامەی " باسەڕە - کە فەلەکەالدین کاکەیی خاوەن ئیمتیازی بوو"، زرم فایلێکی تەزویری " بەعسی "یانەیاندا بە تەنگامداو کردمیان بە [ بەعسی - بۆ خوێندنەوەی هەموو کاردانەوەکانی من لەسەر ئەو فایلە کلیکی ئێرە، یان لینکەکانی خوارەوەی ئەم وتارە بکە]. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە خوێنەرێکی زۆر نووسینە ڕەخنەییە تووندەکانی منیان دژ بە پارتی دەخوێندەوە. پاراستن بۆ ئەوەی کە بەر بەو پرۆسە ڕەخنەگرییەی من بگرێت و ڕەخنەکانی من لای خوێنەر بێ نرخ بکات، پەنای بردە بەر تەزویرکردنی فایلێکی بەعسیانە لە دژم!.. پاراستن لە ڕێگای ئەو فایلە تەزویرەوە ویستی من دەمکوت بکات و  بە خوێنەرەکانیشم بڵێت " گوێ بۆ قسەی کۆنە بەعسییەک لە دژی مەسعود و بنەماڵە مەگرن !"، بەڵام پاراستن تەزویرەکەی ئەوەندە ناشیانە کردبوو ئەو مەجالەی بۆ منکردەوە تا بە تووندتر دابەزمە سەر مەسعود بارزانی،دەزگای پاراستن و حەمە سەعی حەسەن. ئەو ململانێ تووندەی من و پاراستن، بووە هۆیەک بۆ ئەوەی کە سایتی کوردستانپۆست ( نەوشیروانپۆستی ئێستا ) خوێنەرێکی زۆری لێکۆبێتەوە، چونکە لەو سەردەمەدا تەنها نووسەر بووم کە بە وێنەی خۆمەوە دژایەتی دەسەڵاتی خێڵەکی بنەماڵەی بارزانی و پاراستن و جاشقەڵەمەکانیانم دەکرد. ئەم ڕووداوەم  وەک پاڵەوانبازییەک لە سیاسەت و کاری نووسیندا باسنەکرد، بەڵکو لەم ئەزموونە سیاسییەوە ویستم ئەو ڕاستییە بخەمە مێشکی گەمژەکانەوە کە دەزگای پاراستن چۆن نەخشەی جەهەنەمی، بەڵام جاهیلانەو گەمژانە دژ بە نەیارەکانی بنەماڵەی بارزانی دادەڕێژن!. هەمان سیناریۆی فایل دروستکردنی بەعسیانەی پاراستن بۆ من، بە جۆرێکی دیکە بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیان دووبارە کردۆتەوە، بەڵام ئەمجارە نەک لە ڕێگای ناوزڕاندنی بە " بەعسیکردن" و لەڕێگای " فایلی نووسراوەوە، بەڵکو لە ڕێگای " کامێرا وئەکتەر و قومارەوە !" کۆسرەت ڕەسوڵ تەزویردەکرێت. پاراستن ئەمجارە نەک لەڕێگای هەفتەنامەی بە گۆڕ سپێردراوی" باسەڕە "وە، بەڵکو لەڕێگای سایتی " نەوشیروانپۆست"ەوە کۆسرەت ڕەسوڵ تەزویر دەکات!.

 قومار، هونەری تەزویرکردنەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلییە لەلایەن پاراستنەوە!.. بۆچی قومار ؟ چونکە پاراستن دەزانێت کە کەسانی قومارباز لە ڕوانگەی گشتی کۆمەڵگەی کوردستانەوە، کەسانێکن کە ڕێزیان لێناگیرێت و بە چاوێکی نزمەوە سەیر دەکرێن. ئەم دیاریدەیە، واتە قومار، لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکیدا پێوەری پێوانەکردنی چاک و خراپی کەسایەتی کەسە قوماربازەکان نییە، بەڵکو قومار وەک جۆرێک لەسەرگەرمی و یاریکردن و تەنانەت پیشەش سەیری دەکرێت، بەڵام لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکان و لە کۆمەڵگەی کوردیدا، قومار دیاریدەیەکی قێزەونە و قوماربازەکانیش بە مرۆڤی بێ کەسایەتی و خراپ حیسابیان لەسەر دەکرێت. من نە لە نزیک و نە لە دوورەوە کۆسرەت ڕەسوڵ  ناناسم و نازانم قومار دەکات یان نا، بەڵام لە سەداسەد دڵنیام ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە دەزگای پاراستن بۆ سایتی نەوشیروانپۆستی ناردووە، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و کوڕەکەی نییە، بەڵکو یەک سیناریۆ و تەزویری بە ئاشکراو گەمژانەیە کە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی تێدا کراوەتە ئەکتەر!. ئەم تەزویرە ناشیانەی پاراستن لەسەر کۆسرەت، فیلمێکی ئەنیمەیشنی قوباد تاڵەبانی بیرخستمەوە کە سێکس دەکات. ئەو کەسەی کە ئەو گرتە ئەنیمەیشنەی بۆ من نارد پاراستن  نییەو کەسێکی شەریفە، بەڵام دەمزانی کە دەستی پاراستن لە پشتی دروستکردنی ئەو فیلمەوە هەیە. کاتێک سەیری گرتە ڤیدیۆیەکەی قوباد دەکەیت، هەست دەکەیت ڕاستییە، بەڵام کەسانێک کە لە کاری ئەنیمەشندا شارەزان، هەست دەکەن ئەوە دروستکراوە.  بە کورتی، من لەوەڵامی ئەو هاوڕێیەدا وتم " من هەرگیز ئەو شتانە، تەنانەت ئەگەر ڕاستیش بن، بڵاو ناکەمەوە، چونکە ئەوە دەرچوونە لە ئەخلاقی ڕۆژنامەگەری ". بۆیە ئاماژەم بەو ئەزمونەی خۆمدا، ویستم ئەوە بەبیری هەموو لایەک بهێنمەوە کە چۆن سایتەکەی نەوشیروان و کەمالی جەمال موختار کراوەتە زبڵدانێک کە هەرچی گەندو گوی پاراستن، زانیاری و گردەکە هەیە تێیدەڕژێنرێت. ئەو گرتە ڤیدیۆییە، کە بە حساب کۆسرەت ڕەسوڵە، بەشێکە لەو گەندو گووەی پاراستن، کە بە ترشوخوێی کەمالی جەمال موختارەوە لەو سایتە بێنرخەدا نمایش دەکرێت.

پاراستن بۆچی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی تەزویرکردووە؟

کۆسرەت ڕەسوڵ یەکێکە لەو کەسانەی ناو یەکێتی کە بنەماڵەی بارزانی و شەخسی مەسعود ڕقی لێیەتی. بۆچی بنەماڵە ڕقیان لە کۆسرەتە؟ وەڵامێکی سێ سەرە بۆ ئەو پرسیارە هەیە؛ لەسەرێکەوە دەڵێن گوایە کۆسرەت لە کاتی شەڕی ناوخۆدا مەسعود بارزانی لە سەری ڕەشدا بە بیجامەوە دەستگیرکرووە [ سوپەرمانە ! ] و لەسەر داوای تاڵەبانی هیچی لێنەکردووە!.. لەسەرێکی دیکەشەوە ئاشکرایە کە کۆسرەت لە شەڕی نێوان جەلالی و مەلاییەکاندا گورزی گورچبڕی لە هێزەکانی مەسعودداوە.  لەسەری سێهەمیشەوە، کۆسرەت لایەن بەشێکی زۆر لە خەڵکی هەولێرەوە خۆشەویستە. پاراستن دەزانێت کە خەڵکی هەولێر، خەڵکێکی دینین، لە دینی ئیسلامیشدا قوماربازەکان نەفرەتیان لێکراوە، لەلای خەڵکی هەولێر بە چەکی قومار لە کۆسرەت دەدات.

پەردەپۆشکردنی قوماربازی کوڕانی مەسعود بە تەزویرکردنی قوماربازی کۆسرەت

لەم ساڵدا دوو سکانداڵی پارە بەهەدەردانی خەڵکی کوردستان لەلایەن دوو کوڕی مەسعودەوە بوونە کارەستەو خۆراکی میدیا کوردی و عەرەبییەکان؛ مەنسورە فەندی کوڕی ٢ ملیۆن دۆلاری لە قومارخانەیەکی دوبەیدا بەشەوێک دانا و ئەوی دیکەشیان[ کە تا ئێستا ناوی ئاشکرا نەکراوە ] لە هوتێڵێکی پایتەختی ئیسپانیادا ٤ ملیۆن دۆلاری لێدەدزرێت!. ئەم کێشانەی کوڕەکانی مەسعود بارزانی لەلایەک و لەلایەکی دیکەشەوە مقۆ مقۆی چەند کەسێکی ناو یەکێتی [ لەوانەش خودی کۆسرەت ] لەسەر ئەوە کە مەسعود بارزانی لە دروستکردنی ئەنجومەنی نا ئاسایشەکەی هەرێمدا کڵاوی کردۆتە سەر یەکێتی، دوو فاکتەری سەرەکین بۆ ئەوە کە کۆسرەت ڕەسوڵ بە قومار تەزویر بکەن و لە ئەنجامیشدا  یادەوەری تاڵی ٣١ ئاب لە مێشکی خەڵکدا بسڕنەوە.

لینکی تەفسیرە گەمژانەکەی " نەوشیروانپۆست لەسەر گرتەی  ڤیدیۆییە  کۆسرەتە تەزویرەکەی پاراستن

ڤیدیۆ ناشیانەکەی پاراستن


تێبینییەک لەسەر ئەو لینکانەی لای خوارەوە:

ئەو لینکانە، لینکی ئەرشیفی ئەنتەرنێتی کوردستانپۆستی ساڵی ٢٠٠٤ و هەموو وتارەکان و بەڵگەنامەکان بە پی دی ئێف کراون. بۆ یە دەبێت کەمێک چاوەڕێ بکەیت تا فایلەکان دەکرێتەوە.

لینکی وەڵامەکانی نووسەری ئەم بابەتە بە تەزویرەکەی پاراستن و هەفتەنامەی باسەڕە لە ساڵی ٢٠٠٤دا :

http://web.archive.org/web/20050530044305/http://www.kurdistanpost.se/nuseran/t/tahir_salih/040304.pdf

http://web.archive.org/web/20050307222717/http://www.kurdistanpost.se/nuseran/t/tahir_salih/wutarekan.htm

http://web.archive.org/web/20051103045138/http://www.kurdistanpost.se/nuseran/t/tahir_salih/040316.pdf

http://web.archive.org/web/20051103045049/http://www.kurdistanpost.se/nuseran/t/tahir_salih/040310.pdf

http://web.archive.org/web/20050530053614/http://www.kurdistanpost.se/nuseran/t/tahir_salih/040309.pdf

http://web.archive.org/web/20050530034433/http://www.kurdistanpost.se/nuseran/t/tahir_salih/040306.pdf

http://web.archive.org/web/20050530054511/http://www.kurdistanpost.se/nuseran/t/tahir_salih/040317.pdf

http://web.archive.org/web/20050530035800/http://www.kurdistanpost.se/nuseran/t/tahir_salih/040321.pdf

http://web.archive.org/web/20040605021344/http://www.kurdistanpost.com/nuseran/tahir_salih/wutarekan.htm