هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<November 2018>
SuMoTuWeThFrSa
28293031123
45678910
11121314151617
18192021222324
2526272829301
2345678


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
كرێكارانی كوردی هێڵی ئاسنی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بەهۆی نەدانی مووچەی چەند مانگەیان مانیان لە كار كردن گرتووە


img8/22/2012 12:00:00 AM
فورات نویز:

بەپێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ؛ ژمارەیەك لەو كرێكارە كوردانەی كەلە هێڵی ئاسنی شەمەندەفەر كار دەكەن، ماوەی چەند مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و هەر بەو هۆیەوە یەك هەفتەیە لە كار كردن خۆیان بواردووە.

ئەو هێڵە هەر دوو پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا پێكەوە دەبەستێتەوە و بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباددا تێپەڕ دەبێت.

لە ناوچەكانی دیكەی كوردستانیش كۆمپانیا بەڵێندەرەكان دوای كار پێكردن بە كرێكارانی كورد خۆیان لە دانی مووچەكانیان دەبوێرن.

ماوەیەك لەمەوبەریش نزیك بە(300) كرێكاری كوورەخانەكانی "ساروقامیش"ی سەر بە شاری بۆكان بەهۆی كەمی مووچە و نەدانی مووچە و كێشە لەگەڵ خاوەنكاران ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو.

لە دێژەی مانگرتنی كرێكاراندا ماڵپەڕی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردبووە، 50 كرێكاری بەشی تونەیلی بەنداوی ئازاد لەسەر جادەی مەریوان ـ سنە بەهۆی پێنەدانی مووچه‌ی (7) مانگیان، مانیان گرتووە.

هەمان سەرچاوە لە درێژەی راپۆرتەكەیدا نووسیویە، بەنداوی ئازاد كە لەژێر چاوەدێریی "جیهادی گەشەی کۆمپانیا زنجیرەییەكان"دایە ماوەی (7) مانگە هیچ مووچەیەكی بە كرێكارەكانی بەشی تونیلی ئەو بەنداوە نەداوە و ئەوانیش لە ناڕەزایەتی بەم مەسەلەیە و كەشی زاڵی دژە كرێكاری، لە رێكەوتی 8ی جۆزەردان دەستیان داوبووە مانگرتن.

http://so.firatnews.eu/index.php?rupel=nuce&nuceID=6179