هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
ئێوە چەکتان نیە، بەڵام بە زمانی درێژو پێنوسی چەواشەکارانە شەڕ بۆ ئێران دەکەن


img8/16/2012 12:00:00 AM
وەحید ئەمین:

بەپێویستمزانی کە چەند کورەتە سەرنجێک  لەسەر وەڵامی ئەوپرسیارانەی کە لەبەرنامەیەکی راستەوخۆی کەی ئێن ئێن، لەڕۆژی 13 - 8 - 2012 دا، وشیار عەبدوڵا ئاراستەی نەوشیروان مستەفای کرد ( لینکی چاوپێکەوتنەکە لە خوارەوەی ئەم وتارە دانراوە) بنووسمەوە.

نەوشیروان مستەفا لەوەڵامی پرسیاری  [ ئه‌م قسه‌كردنانه‌ی‌ تۆ له‌ به‌رنامه‌ی‌ (روبه‌ڕو)دا، زۆركه‌س ده‌ڵێن بارگرژی‌ دروستده‌كات له‌ بارودۆخی سیاسی ئێستای‌ كوردستان و یه‌كڕیزی‌ ناوماڵی‌ كورد په‌رت ده‌كات، سه‌رنجی ئێوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ چییه‌؟] دا دەڵێت:

"من پێموایه‌ ئه‌وه‌ قسه‌یه‌كی راست نییه‌، ناو ماڵی‌ كورد به‌وه‌ رێكده‌خرێت كه‌ تۆ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ خۆت بزانیت، هه‌ڵوێستی‌ ئێمه‌ بزانیت، ئێمه‌ رونكردنه‌وه‌ بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ی‌ كه‌ له‌ كوردستانی‌ عێراق و عێراقدا روده‌ده‌ن، پێشنیاری‌ باش پێشكه‌ش بكه‌ین ره‌خنه‌ بگرین له‌و كه‌موكوڕیانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌. یاخود تێكدانی ماڵی‌ كورد به‌وه‌ ده‌بێت لایه‌نێك به‌ ته‌نیا، یان كه‌سێك به‌ ته‌نیا بڕیاری‌ چاره‌نوسساز بدات. كامیان ناو ماڵی‌ كورد تێكده‌دات؟ ئه‌وه‌ی‌ تێكی ده‌دات كه‌ ئێمه‌ ره‌ئی خۆمان ده‌ڵێین؟ ئێمه‌ نه‌هێزی‌ چه‌كدار و نه‌حكومه‌تمان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ تا ناوماڵی‌ كورد تێكبده‌ین. ئێمه‌ به‌س قسه‌مان هه‌یه‌و ره‌ئی خۆمان و بیروبۆچونه‌كانی‌ خۆمان ده‌ڵێین. پێشمانوایه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌تی ئه‌وه‌ ده‌دات یه‌كڕیزی‌ ناوماڵی‌ كورد به‌رهه‌مبهێندرێت".

پێویستە ئەوە یادی کاکە نەوە بهێنمەوە کە ئەوکەس و لایەنەی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانیدا باوەرێ بەیەکڕیزی ناوماڵی کورد( هەرچەندە بەلای منەوە دەستەواژەی یەکڕیزی ناوماڵی کورد ، دەستەواژەیەکی بێواتایەو شتێك نیە کە ناوی یەکڕیزی ناوماڵی کورد بێت ) هەبێت یان باسی لێوە بکات، ئەوە گەوجی گەوجەکانە. یەکڕیزی ناوماڵی کورد لەکن بارزانی بەواتای بێدەنگی و ڕازیبوونی تەواوی خەڵك دێت لەبەرانبەر هێڵەسورەکانی بنەماڵەدا، بەواتای باڵادەستی بارزانی و کۆیلەیی خەڵك دێت، بەواتای بەڕەواکردنی شتە ناڕەواکان بۆ بنەماڵەو پێچەوانەکەشی بۆ گەل، دێت. بۆیە گەر نەوشیروان مستەفاو کەسانی تریش باوەڕیان بەیەکڕیزی ناوماڵی کورد هەیە و بۆی تێدەکۆشن، پیویستە زۆر بوێرو ڕاشکاوانە خەبات و کۆشش بکەن بۆ بەخاکسپاردنی دەسەڵاتی ڕەشی بارزانی، لەوەش بەولاوە ناوبردنی یەکڕیزی ناو ماڵی کورد لەبندەستی بارزانیدا، لەشەڕی دەستکەوت و قوتی زیاتر هیچیتر نیە.

نەوشیروان مستەفا لەبەشێکی وەڵامی پرسیاری[ زۆرجار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌م یه‌كڕیزی‌ و زۆر شتی‌ تریش، شتێك دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ (ئه‌وله‌ویه‌ت)ه‌. له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابوردوا سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌وله‌ویه‌تی بۆچی بوه‌؟ ] دەڵێت: " له‌ بواری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ده‌كرا به‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ی‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، جۆرێك له‌ دادی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌نێوان چینه‌ هه‌ژاره‌كان و چینه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا، له‌نێوان یه‌كه‌م موچه‌و كۆتا موچه‌دا، جۆرێك له‌ عه‌داله‌ت هه‌بوایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ چینایه‌تی له‌ نێوان هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌نددا كه‌م بكرایه‌ته‌وه"‌.

لێرەدا لە نەوشیروان مستەفا دەپرسین، چ دادێك لەموچەی مانگانەی نەوشیرواندا هەیە کە بڕەکەی 40 هەزار دۆلارە؟ ئایا دەکرێت کەسێك باس لەدادی کۆمەڵایەتی بکات کەچی موچەکەی خۆی لانی کەم هێندەی موچەی 30 مامۆستای ئامادەیی بێت ( مامۆستای کۆن کە خزمەتی لە 15 ساڵ بەرەوژورتر بێت )؟ بڕوانە " سه‌رسامی ناوێت، موچەكەی نه‌وشیروان حەرام نییە، http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ef1fb96a


نەوشیروان مستەفا لەوەڵامی پرسیاری [ خۆشتان و هه‌ڵسوڕاوه‌كانیشتان باس له‌ نه‌بونی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتمانی‌ ده‌كه‌ن، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ راگه‌یاندنه‌كانیاندا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵێ‌ دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتمانی‌ له‌ هه‌رێم هه‌یه‌.نه‌بونی‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌ نیشتمانیانه‌ چین كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد نه‌بوه‌؟]دادەڵێت :" دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتمانی‌ به‌و مانایه‌ دێت كه‌ هیچ وه‌زاره‌تێك یان هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته‌ پاوان نه‌كرێت بۆ حیزبێكی دیاریكراو، له‌ هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ كه‌موكوڕییه‌كان كه‌ مه‌سئولیه‌تێكی گه‌وره‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشان و ره‌نگه‌ به‌شداری‌ بكات له‌ چاكسازی‌ سیاسی هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوردستانی‌ عێراق غیابی ده‌ستوری‌ هه‌یه‌. ئێمه‌ تائێستا ده‌ستورێكمان نییه‌، ره‌شنوشی ده‌ستور هه‌یه‌، به‌ڵام پڕیه‌تی‌ له‌ كه‌موكوڕی‌. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بتوانین ئه‌و فه‌راغه‌ ده‌ستورییه‌ی‌ كه‌ له‌ كوردستانی‌ عێراقدا دروستبوه‌ له‌ ئه‌نجامی نه‌بونی ده‌ستورێكدا كه‌ دایكی هه‌مو قانونه‌كانه‌، ره‌نگه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌ك یارمه‌تی‌ ئه‌وه‌ بدات كه‌ ئه‌م داموده‌زگایانه‌ بكرێن به‌ نیشتمانی‌.

ئێمه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌م دامه‌زراوانه‌ نه‌كراون به‌ نیشتمانی‌، بۆ نمونه‌ تائێستا داموده‌زگای‌ ئاسایش، له‌ سلێمانی‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌، له‌ هه‌ولێریش سه‌ر به‌ پارتیه‌. واز له‌ پێشمه‌رگه‌و ئاسایش بێنه‌، بڕۆ بۆ په‌روه‌رده‌؛ سه‌یر ده‌كه‌یت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، داموده‌زگاكانی‌ په‌روه‌رده‌، له‌ هه‌ولێر و دهۆك بۆ لایه‌نێك پاوان كراوه‌، له‌ سلێمانیش بۆ لایه‌كی دیكه‌ پاوان كراوه‌. بڕۆ بۆ هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دیكه‌ هه‌ر به‌م شێوازه‌یه‌.له‌ دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ به‌عس له‌ كوردستانی‌ عێراق، له‌و ئه‌وله‌ویه‌تانه‌ی‌ كه‌ باسمكرد، ده‌كرا نه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵێك داموده‌زگای‌ نیشتمانیمان هه‌بوایه‌، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك بابه‌تیش هه‌بوایه‌ كه‌ به‌ نیشتمانیمان بكردنایه‌، بۆ نمونه‌؛ تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه‌ زمانێكی حكومی ( گه‌ر ستانداریش نه‌بێت ) دروستبكات له‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌ و كه‌ركوك له‌ قوتابخانه‌كاندا بخوێندرایه‌و قانونه‌كه‌ به‌ یه‌ك زمان ده‌رچوایه‌.
ده‌كرا له‌ كوردستانی‌ عێراق له‌ بری‌ ئه‌وه‌ هه‌ر حیزبه‌ راگه‌یاندنی خۆی‌ هه‌یه‌، راگه‌یاندنێكی نیشتمانی‌ هه‌بوایه‌، با حیزبه‌كانیش راگه‌یاندنی خۆیان هه‌بوایه‌، به‌ڵام با له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان راگه‌یاندنێكی نیشتمانیمان هه‌بوایه‌. ده‌كرا له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی كوردستان، زانكۆیه‌كی نیشتمانیمان هه‌بوایه‌ نه‌ك زانكۆی‌ ناوچه‌یی؛ ئه‌مه‌ هی فڵان شار و ئه‌مه‌ هی فڵان قه‌زاو فڵان ناحیەیه‌. ده‌كرا بازاڕێكی نیشتمانیمان هه‌بێت؛ ئه‌و خاوه‌نكارانه‌ی‌ له‌ دهۆكن له‌ سه‌رانسه‌ری‌ كوردستاندا كاریان بكردایه‌، ئه‌وانه‌ش له‌ سلێمانین له‌ سه‌رانسه‌ری‌ كوردستان ئیش بكه‌ن، بازاڕێكی‌ هاوبه‌ش، ئابورییه‌كی هاوبه‌ش، بازاڕێكی نیشتمانیمان هه‌بوایه‌. ده‌مانتوانی‌ له‌بواری‌ جیاجیا ئه‌م مه‌سه‌له‌ نیشتمانیانه‌مان بهێنایه‌ته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و فه‌راغه‌ ده‌ستوریه‌، دابه‌شبونی هه‌رێمی‌ كوردستان به‌سه‌ر دو ئیداره‌دا، كارێكی وایكردوه‌ له‌ هه‌مو ئه‌و بوارانه‌دا شتی‌ حیزبیمان هه‌یه‌، تائێستا شتی‌ نیشتمانیمان نیه‌. كه‌ ئه‌ڵێم شتی نیشتمانی‌، به‌ مانای‌ نیشمانپه‌روه‌ری‌ نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌مو بگرێته‌و" ه‌.

جێی خۆیەتی لەنەوشیروان مستەفا بپرسین لەکاتێکدا ئەو هەموو ڕاستیە دەزانێت و ئەوەش دەزانێت کە ئیدارەی تاڵەبانی و بارزانی بەپلان و بەرنامە ئەم قۆناغەیان سیستەماندوە وەبەرهێناوە، ئایا باسکردن لەچاکسازی شای گەوجێەتی نیە؟

نەوشیروان مستەفا لەبەشێکی وەڵامی پرسیاری [ قسه‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ به‌لای‌ ئێراندا كه‌وتون و به‌هۆی‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌نگتان نه‌داوه‌ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ مالیكی،

 وه‌ڵامتان چییه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌؟]  دەڵێت: " ئێمه‌ ئه‌گه‌ر به‌لای‌ ئێراندا یان به‌لای‌ توركیادا بكه‌وین، له‌ هیچ حاڵه‌تێكدا نه‌ هێزی‌ چه‌كدارمان هه‌یه‌ شه‌ڕ بۆ ئێران بكه‌ین دژی‌ كورده‌كانی‌ ئێران، نه‌هێزی‌ چه‌كدارمان هه‌یه‌ شه‌ڕ بۆ توركیا بكه‌ین دژ كورده‌كانی توركیا، نه‌ داموده‌زگای‌ موخابه‌راتیشمان هه‌یه‌ جاسوسیان بۆ بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌، ئه‌وه‌ قسه‌یه‌كی راست نییه"‌.

ڕاستە تاهەنوکە ئێوە هێزی چەکدارتان نیە، بەڵام تائێستاش هێزی ئێوە لە هێزی بارزانی بەتواناترە! چونکە ئێوە زمانی درێژو پێنوسی چەواشەکارانەتان هەیە، بەڵام بارزانی و بنەماڵەکەی بێبەرین لەوە، بۆیە گەر ئێران یان تورکیا بیانەوێت و پێویست بکات، پڕچەککردنتان ئاسانە ! چ گەرەنتیەك هەیە کە دەزگایەکی نهێنی تایبەتت بە گردەکە هاوشێوەی زانیاری و پاراستن ، دروست نەکردووە؟ خودی نەوشیروان دامەزرێنەری ئەو دەزگا زانیاریە بوو کە جێگری سکرتێری گشتی ی.ن.ك بوو، ئێستا بۆخۆت لەسەرو سکرتێریشەوەیت، چ لۆژیکێك بەڕەوای دەبینێت کە دەزگایەکی موخابەراتی نهێنیتان نیە؟؟

http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=10533&LinkID=58

15- 8 -20120