هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<September 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2627282930311
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30123456


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
KCK لێدوانی باڵیۆزی ئه‌مریکا به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌؛ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بیسه‌لمێنن


img8/16/2012 12:00:00 AM
فورات نویز:

سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK ناڕه‌زاییه‌کی توندی له‌به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانی باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ له‌ ئه‌نکه‌ره‌ نیشاندا که‌ وتبووی :"PKK له‌ هاوکاریدایه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌سه‌د". KCK ده‌ستنیشانی کرد که‌ لێدوانه‌که‌ی باڵیۆزی ئه‌مریکا هیچ بنه‌مایه‌کی نییه‌ و ئه‌مه‌شی وه‌کو:"هێمای پیلانی مه‌ترسیدار" له‌دژی کورد له‌ قه‌ڵه‌مدا و بانگی هۆشمه‌ندی له‌ گه‌لی کورد و لایه‌نه‌ دیموکراتییه‌کان کرد.

باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ فرانچیس رایکاردن له‌ لێدوانێکیدا وتبووی:"PKK له‌ناو هاوکارییدایه‌ له‌گه‌ڵ‌ سوریا، ئه‌سه‌د ئه‌و چه‌کانه‌ له‌گه‌ڵ‌ PKK دابه‌ش ده‌کات که‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ دێن." سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK لێدوانه‌که‌ی به‌درۆخسته‌وه‌ و ناڕه‌زاییه‌کی توندی له‌دژی نیشاندا.

با باڵیۆزی ئه‌مریکا بانگه‌شه‌کانی بسه‌لمێنێت

له‌ لێدوانێکی نوسراودا که‌ وێنه‌یه‌کی بۆ ANF هاتووه‌ KCKده‌ڵێت:" باڵیۆزی ئه‌مریکاش به‌شداری درۆیه‌کانی حکومه‌تی AKP بوو که‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان به‌هێزی ده‌ره‌کییه‌وه‌ گرێبده‌ن." KCK بانگه‌وازی له‌ باڵیۆزی ئه‌مریکا کرد که‌ ئه‌و بانگه‌شانه‌ی خۆی بسه‌لمێنێت.

KCK وتی:"وه‌کو گه‌له‌که‌مان، دۆستانمان و بێلایه‌نه‌کان باش ده‌زانن، ته‌ڤگه‌ڕی ئێمه‌ به‌ته‌واوی خۆی به‌ هێزی گه‌وهه‌ری خۆی سپاردووه‌، ته‌ڤگه‌ڕێکی سه‌ربه‌خۆیه‌ و هیچ هاوکارییه‌ک له‌ هیچ ده‌وڵه‌تێکه‌وه‌ وه‌رناگرێت. هه‌تا ساڵێک به‌ر له‌ ئێستا ئه‌و وڵاتانه‌ هاوکار و هاوپه‌یمانی داگیرکاری بوون و هێرشیان ده‌کرده‌ سه‌ر کوردستان، ئێستاکه‌ به‌هۆی هه‌ندێک ناکۆکی نێوانیانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ته‌ڤگه‌ڕه‌که‌مان به‌ لایه‌نی تره‌وه‌ ببه‌ستنه‌وه‌. هیچ په‌یوه‌ندی و گرێدرانێکمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ نییه‌، بانگه‌وازیش له‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ین و به‌تایبه‌تیش بانگه‌وازی له‌ باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نکه‌ره‌ ریکاردۆن ده‌که‌ن به‌ڵگه‌کانی ده‌ست خۆی ئاشکرابکات و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بانگه‌شه‌که‌ی بسه‌لمێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییه‌کان بۆ رای گشتی جیهان ئاشکرا نه‌که‌ن و راینه‌گه‌یه‌نن، ئه‌وا وه‌کو گه‌وره‌ترین درۆزن ناوزه‌دیان ده‌که‌ین."

ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ نیشانه‌ی پیلانی مه‌ترسیداره‌

KCK ده‌ستنیشانی کرد که‌ ئه‌و بانگه‌ش بێ بنه‌مایانه‌ ئاشکرای ده‌کات که‌ پیلانی مه‌ترسیدار ده‌که‌ونه‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌ و له‌ لێدوانه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK دا هاتووه‌:

" PKK ته‌ڤگه‌ڕێکی ئازادی و دیموکراسیه‌، له‌پێناو ئازادی گه‌ل کورد و گه‌لانی هه‌رێمه‌که‌دا قوربانی داوه‌ و ته‌ڤگه‌ڕێکه‌ له‌و بواره‌دا خۆی سه‌لماندووه‌. ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو سه‌رده‌م و کاتێک زیاتر له‌ پاڵ ئازادی و دیموکراسیی هه‌رێمه‌که‌ و سوریادایه‌. بۆ ئه‌وه‌ش فیداکاری ده‌کات و له‌ وڵاته‌که‌یدا به‌ فیداییانه‌ تێکۆشانی ئازادی به‌ڕێوه‌ ده‌بات. له‌پێناو برایه‌تی، یه‌کسانی و ئازادی گه‌لان هه‌موو شتێکی خۆی ته‌رخان کردووه‌. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا سه‌فیری ئه‌مریکا هه‌ندێک بانگه‌شه‌ی هێناوه‌ته‌ کایه‌وه‌ که‌ هیچ راستییه‌کی نییه‌ و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌لمێنه‌ری نییه‌. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هه‌ندێک پیلانی مه‌تریدارن. گه‌لی کورد که‌ دێرینترین گه‌لی هه‌رێمه‌که‌یه‌ به‌هۆی بێ به‌ریبوونی له‌ سرووشتیترین مافه‌ ره‌واکانی و تا ئێستا له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیشدا رووبه‌ڕووی گه‌لێک گه‌له‌کۆمه‌ و پیلانگێڕی و هێرش بۆته‌وه‌. حکومه‌تی AKP بۆئه‌وه‌ی گه‌لی کورد پێگه‌ی خۆی به‌ده‌ست نه‌هێنێت و ئازاد نه‌بێت نه‌یاری و دوژمنایه‌تی کورد و PKKی گه‌یاندۆته‌ به‌رزترین ئاست. بۆ ئه‌وه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک راست نییه‌ له‌و بانگه‌شه‌ به‌درۆخراوانه‌ی AKP بڕوانرێت و ره‌نگێکی ئه‌رێنیانه‌ لێکبدرێته‌وه‌."

بانگه‌وازییه‌ک له‌ دژی که‌مپینی ناوزڕاندن

سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK له‌ کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا بانگه‌وازی له‌ هه‌مو لایه‌ک و به‌تایبه‌تیش له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کرد و وتی:"بانگه‌وازی له‌ ئه‌مریکا و سه‌رجه‌م هێزه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ین که‌ دۆزی ره‌وای گه‌لی کورد ببینن، واز له‌و سیاسه‌ته‌ بهێنن که‌ کورد ده‌که‌ن به‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌نده‌ سیاسی و ئابورییه‌کانی خۆیان. بانگه‌وازی له‌ هه‌موو لایه‌نێکی دیموکراتی و رای گشتی ده‌که‌ین که‌ به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ستیار مامه‌ڵه‌ بکه‌ن و پشتیوانی له‌ تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بکه‌ن."

http://so.firatnews.eu/index.php?rupel=nuce&nuceID=5980