هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
پەیڤێک بۆ ئەو جاشقەڵەمانەی نەوشیروان کە پەلاماری شانازی ئیبراهیم ئەحمەدیاندا


img8/13/2012 12:00:00 AM
کوردستانپۆست ئینفۆ:

سایتی نەوشیروانپۆست زبڵدانی ڕق و بوغز و کینەی نەوشیروان مستەفا و هەڤاڵە مەسینە هەڵگرەکانیەتی بەرامبەر بە نەیارەکانی لە ناو یەکێتی و لەدەرەوەی ئەودا. نەوشیروان مستەفا و پێڕەکەی ڕقیان لە هەرکەسێک هەڵگرتبێت، لەو سایتە مەزبەلەیەوە داویناتە بەر ڕێژنەی جنێو، سوکایەتی، فایل بۆ دروستکردن و پەلاماردانی ژیانی شەخسی. کێ ماوە لەو سایتە مەزبەلەیەوە سوکایەتی پێنەکرابێت و  تۆمەتی سیاسیی و ئەخلاقی نەخرابێتە پاڵی؟ ئەم مۆدیلە سەخیفە لە کاری ڕاگەیاندندا پابەندی هیچ پرەنسیپ و ئەخلاقێکی ڕۆژنامەگەری و سیاسیی نییە. فاشیزم و بەعسیزم سیمای هەرەسەرکی ئەم زبڵدانەی نەوشیروانە کە ناوی " کوردستانپۆست "یان لەسەرداناوە. کۆمەڵێک جنێوفرۆش، دەمپیس، درۆزن، بێ شەخسیەت و مرۆڤی کۆیلە، هەروەک بەعسییەکان، هەروەک جاشقەڵەمەکانی بارزانی و تاڵەبانی، هەرچییەک بە نەوشیروانی ساختەچی ئاغایانی گوت پشتی چاوت برۆیە، ئەمانە وەک سەگی ڕاهێنراو دەست دەگەن بە وەڕین لێی و هەرچی کە بە ئەقڵی سوک و کۆنترۆڵکراویاندا بێت، دەیگوازنەوە بۆ سەر شاشەکەی بەردەمیان.

ئەم مرۆڤە کاراکتەر تێکشکاوانە، هۆی سەرەکی دروستکردنی بتە سیاسییەکان و دیکتاتۆرەکانن لە کۆمەڵگەدا. ئەم پێڕە جاهیلە، کە لەڕێگای پیاهەڵدان و زوڕناژەندنەوە، بت و خوداوەندە سیاسییەکان لە کۆمەڵگەدا بەرهەم دەهێننەوە، لە پێناوی بژێوی و بەدەستهێنانی پلەو پایەی حیزبیدا، لە پێشدا خۆیان دەکەنە کۆیلەی سەرۆک و سەرکردە گەمژەکانیان و دواتریش تاک بە تاکی کۆمەڵگە دەخەنە ژێر ئەو کۆت و زنجیرەوە کە لەدەست و پێ و گەردنی خۆیانکراوە.

سەدام، قەزافی، موبارەک، جەلال و مەسعودی دیکتاتۆر هەرگیز ناتوانن و نەیانتوانیوە ببنە خوای میللەتەکانیان ئەگەر مرۆڤە بودەڵە و کەسایەتی تێکشکاوەکانی وەک زبڵنووسەکانی نەوشیروان بەدەوریاندا نەبن و بە شان و شەوکەتی شکاویاندا هەڵنەدەن. نەوشیروان مستەفا هەمان کڵتوری داڕزاو و ڕیسوای سەرکردە و سەرۆکپەرستی درێژە پێداوە و لەڕێگای کۆمەڵێک ڕاگەیاندنی مەزبەلە ئاساوە ئەو کڵتورە سەخیفە، کە ڕەخنەگرتن لە سەرکردەو سەرۆکە گەمژەکان بەهێڵی  سوور دەزانێت، درێژە پێدەدات.

کۆیلە زبڵنووسەکانی سایتی نەوشیروانپۆست، کەوەک نەعامە لەبەرامبەر فاوڵ و ساختەچێتییە سیاسییەکانی نەوشیروان مستەفادا سەر دەکەن بە ژێر خۆیاندا، هێرشێکی هیستریکیان بۆ سەر شانازی ئیبراهیم ئەحمەد دەستپێکرد. شانازی ئیبراهیم ئەحمەد، یەکێکە لەو کەسانەی کە پیاوە کۆیلەکانی نەوشیروان لە میل هێنانەوەی ناوگەڵیانەوە بگرە هەتا بوختان و قسەی هەلەق و مەلەق درێغیان بەرامبەری نەکردووە، بەڵام لەو ڕۆژانەدا کە سلێمانی بەفیتی دەزگای سیخوڕی ئیتلاعاتی ئێران و نەوشیروان خوێنی لەبەردەڕۆیشت ( ١٧ی شوبات )، نەوشیروانی ئاغایان لەگەڵ هێرۆی خوشکی شاناز و مەلا بەختیاردا کۆبوونەوە و قاقا بە خوێنی ڕژاوی گەنجانی سلێمانی پێ دەکەنین!..

کەچی کۆیلە زبڵنووسەکانی  نەوشیروانپۆست فزەیان لێوە نەهات و نەیانگوت " کاک تەڕەماش  تۆ کە کوڕی ئەو خەڵکەت بە کوشتداوە بۆچی لەگەڵ مافیایەکی وەک هێرۆ و مەلادا کۆدەبیتەوە؟!"، کەچی ئێستا ئەم زبڵنووسا کۆیلانە بەربوونەتە وێزەی شانازی خوشکی هێرۆ، بەس تەنها لەبەرئەوەی دوو ڕاستی دەربارەی ساختەچێتییە سیاسییەکانی مەولەی ئاغایان درکاندووە و وتوویەتی " نه‌وت مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌ر به‌گۆبه‌نگه‌و ناشڵێم كه‌ چاوپێكه‌وتنی ئه‌و وه‌زیره‌و گرده‌كه‌م به‌لاوه‌ ئاسایی ‌بووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی گرده‌كه‌ داوای چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هیچ وه‌زیرێكدا نه‌كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌خه‌ڵكه‌وه‌ بووبێت وه‌ك به‌ڕێزان وه‌زیری شه‌هیدان یا په‌روه‌رده‌ یا كارو‌باری كۆمه‌ڵایه‌تی یا ته‌ندروستی و…هتد كه‌ دیاره‌ هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌‌ هیچیان وه‌ك وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان چه‌ور نین! و مه‌سه‌له‌ی سه‌ردانی ئێرانیشیان بۆ زه‌مانه‌ جێده‌هێڵم".

 بە جیا لەوە کە شاناز یەکێتییە و یەکێتی تاپۆیە لەسەر بنەماڵەکەیان [ کە ڕەنگە ڕقی نەوشیروان بەرامبەر بە شاناز هەرئەوە بێت کە وەک خاوەنی یەکێتی ڕەق بەرامبەر نەوشیروان بپەیڤێت]، بەڵام شاناز بەرامبەر بە ساختەچێتییە سیاسییەکانی نەوشیروان زۆر لە جاشقەڵەم و زبڵنووسەکانی ڕاستگۆترە کە خۆیان بە " گۆڕانخواز "، " ئۆپۆزسیۆن " و " شتی سەیرو سەمەرەتر" دەزانن!. لانی کەم شاناز بە ڕاشکاوانە ئەوڕاستییە بە نەوشیروان دەڵێت کە " ساختەچی بۆچی لە پشتی پەردەوە لەگەڵ ئاشتی هەورامیدا  کۆبوویتەوە، ئەگەر مەسەلەکە تەنها بوون بەشەریکە دزی بنەماڵەی بارزانی نییە؟!"، بەڵام زبڵنووسەکانی نەوشیروانپۆست شەهامەت و ئازایەتی شانازیان نەبوو ئەو پرسیارە لە مەولەی ئاغایان بکەن، یان لەسەر پەلکێشکردنەی نەوشیروان لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە یەک پرسیاریش بدرۆڕێنن؟ !.