هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<September 2018>
SuMoTuWeThFrSa
2627282930311
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
30123456


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
بۆچی مەلا کرێکار لە کاتی دادگاییکردنەکەدا بە کوڵ گریا ؟!


img8/10/2012 12:00:00 AM
جیهاد قوڕەیشی :

مەلا کرێکار بە فەرمانی دادگای نەرویجی زیندانیکراوە و ئێستا بە تۆمەتی فەتوای کوشتن لە یەکێک لە زیندانەکانی نەرویجدا دەستبەسەرکراوە.

 مەلاکرێکار ئەمیری پێشووی ئەنسارو ئیسلامە و یەکێکە لە لایەنگرانی سەرسەختی ئوسامە بن لادن. لەلایەن سەرانی یەکێتی نیشتمانیشەوە بە کوشتاری ئاوایی خێڵی حەمە تۆمەتبارکراوە. مەلا کرێکار چەندین جار ئەو تۆمەتەی سەرانی یەکێتی ڕەتکردۆتەوە.  

پاش ئەوەی گروپی تیرۆریستی ئەنسار و ئیسلام لەبەر هێرشی موشەکە کرۆزەکانی ئەمریکا لەبەر یەک هەڵوەشایەوە، مەلاکرێکاریش وەک ڕابەری ئەو گروپە لە کوردستان هەڵهات و گەڕایەوە بۆ نەرویج. لە ساڵی ٢٠٠٧ وە مەلا کرێکار جیهادی مزگەوتی بەجێهێشتووە و  دەستی بە جیهادی دیجتاڵیکردووە؛ لە پشتی مایکرۆفۆنی کۆمپیوتەرەوە لێدوانی توڕەو حەماسی سیاسی دژ بە بارزانی و تاڵەبانی دەدا ..  بە شان و شەوکەتی ئوسامە بن لادندا هەڵیدەدا..  لە هەموو سمینار و کۆڕو کۆبوونەوە پاڵتۆکییەکانیدا  چیرۆکی گوێ ئەگردانی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی بەعسی لە ساڵی ١٩٧٤دا وەک قارەمانێتییەکی مێژوویی خۆی بە گوێی بیسەرانیدا دەدا.. داستانی فەتوای جیهادکردنی لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا دەدا وداوای لە گەنجانی موسڵمانی جیهادی دەکرد تا خۆیان بەهێزەکانی ئەمریکادا بتەقێننەوە، بەڵام ئەم فەتوا جیهادییانەی مەلاکرێکار بۆ بە کوشتدانی کوڕو کچی خەڵکی، کوڕو کچەکەی خۆی نەدەگرتەوە و ئەوان موکەڕەم و موعەزەز لە زانکۆکانی  نەرویجدا خەریکی خوێندنی خۆیان بوون.

قۆناغی ژیانی سیاسی و جیهادی مەلاکرێکار لە پشتی کۆمپیوتەرەوە، قۆناغێک لە گاڵتەجاڕییە. لەسەرەتای ئاشنابوونی مەلا کرێکار بە دنیای ئەنتەرنێتدا، سەرسەختانە  بەرگری لە بنەماڵەی بارزانی دەکرد. پاش دروستکردنی بزووتنەوەی گۆڕانەکەی جەلال- تاڵەبانی نەوشیروان مستەفا، مەلا کرێکار گێڕی گۆڕی و دەستیکرد بە مەدح و پیاهەڵدانی نەوشیروان مستەفا و داوای لە موسڵمانانکرد کە لە هەڵبژاردنەکانی هاوینی ساڵی ٢٠٠٩دا دەنگ بە نەوشیروان مستەفا بدەن!. بۆچی مەلاکرێکار داوای لە موسڵمانانکرد کە دەنگ بەنەوشیروان بدەن؟ مەلا کرێکار لە وەڵامدا وتی " نەوشیروان مستەفا پیاوکوژ، چەقۆکێش و سەرسەری زۆری لەدەور کۆبۆتەوە".  مەلا کرێکار چونکە خۆی تووشی نەخۆشی سادیزم و مرۆڤکوشتن بووە، گەڕاو سەرقاپی خۆی کە نەوشیروان مستەفای سادیست و مرۆڤکوژە دۆزییەوە و دەنگی بۆ کۆکردەوە!.

مەلا کرێکار لە جیهادی پاڵتۆکییەکەیدا جنێوی بە نەیارانی دەدا، هەڕەشەی دەکرد و بە ئینفیعالاوە هێرشی دەکردە سەر ڕەخنەگرانی خۆی تا کار گەیشتە ئەوە کە لەسەر سوتاندنی قورئان فەتوای کوشتنی دوو کەسی لە نەرویجدا. ئەم فەتوایە بووە بەڵای گیانی مەلا کرێکار و پۆلیسی نەرویجی  ئەوی ڕاپێجی زیندانکرد.

لە دوایین دادگاییکردنی مەلا کرێکاردا (٩/٨/٢٠١٢)، ئەو دەستی بەگریانکرد!..  گوایە ئەم گریانەی مەلا کرێکار لە ژانی سوتاندنی قورئانەکەوە سەرچاوەی گرتبوو، بەڵام ئەوە درۆیەکی هەوادارانی جیهادی مەلا کرێکار بوو، چونکە قەشە تێری جۆنس بە دەرزەن قورئانی گڕتێبەردا، بەڵام مەلا کرێکار نە فەتوای کوشتنیداو نە یەک دڵۆپ فرمێسک لە چاوی هاتەخوارەوە!. کەواتە مەلا کرێکار بۆچی بە کوڵ گریا؟  دینی ئیسلام و ڕێبازی ئیسلامی پڕە لە خدعەو هەڵخەڵاتاندن. لەکاتی لاوازی و تەنگانەدا، گریان، پاڕانەوە و تەنانەت گۆڕینی بیروڕا، بەشێک لە فێڵ و ساختەکانی دینی ئیسلام و موسڵمانانە. مەلا کرێکاری جیهادی و قارەمانیش، لە سەرەتای دادگایکردنەکەدا پەنای بۆ هەمان خدعەی گریان برد تا لەلایەک سۆزی دادوەرەکان بجوڵێن و لەلایەکی دیکەشەوە پێیان پیشانیبدات  قورئان سوتاندن وەک سوتاندنی هەست ودەرونی موسڵمانان وایە و فەتوای کوشتنیش تۆڵەکردنەوەی ئەو گڕتێبەردانە دەرونییەی موسڵمانانانە!..

پرسیار لەسەر ئەم گریانەی مەلا کرێکار لە بەردەم دادگای نەروجیدا ئەوەیە؛ ئایا قازییە نەرویجییەکان بەم گریانە خدعە ئامێزەی مەلا کرێکار باوەڕ دەکەن و لە بیانوی فەتوای کوشتنەکەی چاوپۆشی دەکەن ؟ !. ئەمەیان لە درێژەی چیرۆکی دادگاییکردنەکەی مەلا کرێکاردا ڕوون دەبێتەوە، چیرۆکێک کە دۆست و نەیارەکانی مەلاکرێکار بە تامەزرۆییەوە بەدوایدا دەچن.

تێبینی : ئەم بابەتە لەلایەن جیهاد قورەیشییەوە نووسراوە و ئێمەیش هەندێک دەستکاری و ئیزافاتمان بۆ کردووە.