هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<July 2018>
SuMoTuWeThFrSa
24252627282930
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930311234


دوو کوردستانپۆست             



ئەو ڕابەرە گەنجەی جیهانی سەرمایەداری لیبراڵی هێنایە لەرزە !


دوایین فێڵی مێژوویی جه‌لال تاڵه‌بانی – نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ کورد " لیستی گۆڕان "ه‌!


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین؟

داڕمانی یۆرۆ، داڕمانی یەکێتی ئەوروپا


Title
نەوشیروان مستەفا بەهاری کوردی لەباربرد و کردیە پایز


img8/8/2012 12:00:00 AM
ڕێبوار مەولود:

محەمەد البوعزیزی ئەو گەنجە تەمن 25 ساڵە بوو ( 29-3-1984 ---- 4-1-2011 ) کە لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 17 - 12 - 2010 دا، ئاگری لەگیانی خۆی بەرداو بەوکارەشی بڵێسەی دایە بورکان و ڕقی ئەستوری پەنگخواردوی خەڵکی تونس وبەشمەینەتانیش گیانی پاکی ئەو ئەستێرەیان کردە گەردەلولی ڕاماڵینی دەسەڵاتی دیکتاتۆری زین العابدین بن عەلی .

گیانی ئەو گەنجە تەنیا نەبوویە سیمبولی کەژاوەی قۆناغی وەرچەرخان لە تونس، بەڵکو بوویە وزەیەکی ئاکتیڤ و داینەمۆی سستی چاوەڕوانی تەواوی ناوچەکەی خستەوە گەڕو شەپۆلەکانی سیستمی حوکمڕانی موبارەك و قەزافی دیکتاتۆریشی لەڕیشەکێشا. چاودێرانی سیاسی عەرەب، ناوی بەهاری عەرەبیان بەباڵای ئەو گەردەلولەدا بڕی. تەوژمی ئەو شەپۆلە یەمەن و بەحرەینیشی گرتەوەو ئێستاش لە سوریا ئاڵاوە.

هەرچەندە من هیواخوازم کە تاكبەتاکی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی هەمان چارەنوسی خودی قەزافییان هەبێت و پێش لەناوبردنیان، لەقەزافیش زیاتر سوکایەتیان پیبکرێت، بەلام بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا تەنیا هیوایەو بەئاکام ناگات! هۆکاری بەئاکام نەگەیشتنی ئەو هیوایەی منیش کە هیوای گەورەترین ڕێژەی خەڵکی کوردستانی گەورەشە، خودی نەوشیروان مستەفایە.

پێویستە هەمومان ئەو ڕاستیە باش بزانین کە بەهاری کوردی پێش بەهاری عەرەبی سەری هەڵدا، بەڵام نەوشیروان مستەفا بەرگی پایزی بەباڵادا پۆشی و وەکو مەسعود بارزانی ڕەنگزەردی کرد. بەهاری عەرەبی ڕۆژێك دوای ئەوەی محەمەد البوعزیزی ئاگری لەگیانی خۆی بەرد، سەری هەڵدا، واتە لە ڕیکەوتی 18 - 12 - 2010 دا سەری هەڵدا، بەڵام بەهاری کوردی لەدوای دەستتێوەردان و ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 25 - 7 - 2009 وە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و نوێنەرانی پاڕلەمانی کوردستان لەلایەن بارزانی و بنەماڵەکەیەوە، سەری هەڵدا. جامی پڕبوی ستەم و ئازارەکانی هەژدەساڵەی خەڵك لە دەسەڵاتی دووبنەماڵە ، بەخێرهاتنی لە دەرچونی بارزانی بەسەرۆکی هەرێم و بردنەوەی لیستی بارزانی و تاڵەبانی بۆ نوێنەرایەتی پاڕلەمانی کوردستان، نەکرد تا ئاستی ئامادەیی دەنگدەران بۆ ڕاپەڕین، بەڵام نەوشیروان مستەفا ڕێگری لەڕاپەڕین کرد.

ئێستاش ئەوەی چاوەڕێی ئەوە بکات کە شەپۆلی تەوژمەکانی گۆڕانکاری ناوچەکە ڕوو لە باشوری کوردستانیش دەکات، ئەبێ وەکو کوێر تامردن بەتەمای ڕووناکی چاوەکانی بێت. هەلی ئێمە لە پێش هەلی ناوچەکەوە هەڵکەوت، بەڵام کاك نەوشیروان لەباری برد. بەهاری ئێمە سەرەتای بەهارەکانی ناوچەکە بوو، بەڵام کاك نەوشیروان بەرگی خەزانی پایزی پڕباڵاکرد. بۆیە کاتی خۆیەتی لەنەوشیروان مستەفا بپرسین کە ئایا هەر بەڕاستیەتی لەکوردستان حوکمی ویراسی مەقبول نیە؟ ئەگەر بەڕاستیەتی ئەی بۆ ڕێگری لە ڕاپەڕینی خەڵك کرد لەدژی بارزانی؟ بۆچی نەوشیروان مستەفا هەموو هێزو توانا چەواشەکاریەکانی خۆی بەکار بهێنێت، دەتوانیت خەڵك بۆ ڕاپەڕین ئامادەبکات؟