،عەبدولوەھاب عەلی وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی : ئەوانەی ھانی خەڵکیاندا لە ١٧ی شوبات

دەبێ بچنە بەردەم دادگا


هه‌واڵ
ڕاپۆرتی تایبه‌ت
سیاسه‌ت
‌‌‌ئابووری
‌فه‌لسه‌فه‌
تیۆری‌
‌ته‌نز‌
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
‌‌‌زانست و ته‌کنه‌ڵۆژیا‌
ده‌سه‌ڵات ‌‌
ئۆپۆزسیۆن
ئه‌نتی کاپیتاڵیزم ‌
‌مقالات عربیة
‌مقالات فارسی‌‌
‌ ‌English articles
‌وه‌رگێڕان ‌
‌کتێبخانه‌
‌‌
<February 2012>
SuMoTuWeThFrSa
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
26272829123
45678910

      دوو کوردستانپۆست      

دواین فێڵی مێژوویی نەوشیروان مستەفا- جەلال تاڵەبانی بزووتنەوەی گۆڕانە


ژنی دیکتاتۆرە عەرەبەکان خەریکی چین ؟

داڕمانی یۆرۆ؛ داڕمانی یەکێتی ئەوروپا

ساڵی ٢٠١٢؛ساڵی بەردەوام بوونی شۆڕشەکان دەبێت



کارل مارکس لە نێوان ڕوخانی دیواری بەرلین و داڕمانی وڵستریتدا

loading هاوپشتی خەڵکی جیهان لەگەڵ خەڵکی ڕاپەڕیوی یۆناندا

شەممە و یەکشەممەی ڕابردوو، لە زۆربەی شارەکانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکای باکوردا، هەزاران کەس بە دروشمی " ئێمە یۆنانین "، بۆ پشتگیریکردن لە خەڵکی یۆنان، وەک ناڕەزایەتییەک ڕژانە سەر شەقامەکان . خۆپیشاندەران خوازیاری گۆڕینی سیاسەتی تەقەشوفی ئابوریی بوون کە ناسراوە بە " ترۆیکا " و لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە سەپاندویانە بەسەر خەڵکی یۆناندا . ڕۆژی یەکشمەی رابردوو سەدان هەزار کەس لە ٥٧ شاری ئیسپانیادا بەشداریان لەو خۆپیشاندانانەدا کرد کە لە سەر بانگەوازی سەندیکا کرێکارییەکانی ئیسپانیا دژ بە سیاسەتی ئابوریی بە ناو ڕیفۆرمی بازاڕی کاری دەوڵەتی کۆنسەرڤەتیڤی ماریا خۆزا  ڕێکخرابوو  . لەهەمان ڕۆژدا لە ئەسینای پایتەختی یۆنانیشدا خۆپیشاندانی نارەزایەتی دەستیپێکرد .

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنساش هەزاران کەس لە مەیدانی " ترۆکادرۆ" ڕێپێوانی ناڕەزایەتی خۆیان بەرەو سەفارەتی یۆنان دەستپێکرد . لە شارەکانی بەرلین، لەندەن، کۆڵن، کۆپنهاگن، بەرشەلۆنە، ، برۆکسل، دەبڵین، ئەمسردام، ستۆکهڵم، نیۆزیا، لیسبۆن، نیۆرک و شیکاگۆ چەند خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری خەڵکی یۆنان بەڕێخرا .

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشمە، لەسەر داواو بانگەوازی یەکێتییە کرێکارییەکان،هەزاران کەس لە پایتەختی یۆناندا خۆپیشاندانیانکرد . پاش نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لەسەر داوای چەند ڕێکخراوەی دیکە خۆپیشاندان بەڕێخرا .  خۆپیشاندەران لەسەر لافیتەکانیان نووسیبوویان " هەژاری و برسێتی نەتەوە ناناسێت.. هەموومان یۆنانین .. ئەنگڵا مێرکڵ و نیکۆڵای سارکۆزی  خوێڕین .. ئێمە شەرمەزارین کە ئەوانە سیاسەتمەداری ئێمەن .. با یۆنانێکی نوێ دروست بکەین ".

لە پەیوەند بە یۆناندا ئەم بابەتە بخوێنەرەوە :

ده‌ردی یۆنان به‌ ده‌رمانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر ناکرێت

loadingعەبدولوەھاب عەلی وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی : ئەوانەی ھانی خەڵکیاندا لە ١٧ی شوبات، دەبێ بچنە بەردەم دادگا

ڕونکردنەوەیەک لە کوردستانپۆست ئینفۆوە دەربارەی ئەم گفتوگۆیە :

ئەم گفتوگۆیە لەگەڵ " عەبدولوەهاب عەلی "، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، لەلایەن کەسێک، یان ڕەنگە بڵاوکراوە و گۆڤارێک بێت ئەنجامدراوە بە ناوی " نها ٢٤ " ئەگەر ئەمە گۆڤار یان بڵاوکراوەیەک بێت، ئێمە هیچ زانیارییەکمان دەربارەی نییە و لە گوگڵیشدا سێرچمان بۆ ئەو ناوەکرد هیچ زانیاریەک بەدەستنەهات . ئەم کەس، یان بڵاوکراوەیە، هاوکار، یان پەیامنێری کوردستانپۆست ئینفۆ نییە . ئەو کەسە ئەم بابەتەی بۆ ئێمە ناردووە و ئێمەش لەبەر ئاگادارکردنی خەڵکی کوردستان لە هەڵوێستی پارتی لەسەر ڕووداوەکەی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ ئەم بابەتە وەک خۆی بڵاو دەکەینەوە و هیچ کۆمێنتێکی خۆمانی لەسەر نادەین ئەوە بەجێدەهێڵین بۆ ئەوکەسانەی کە دژی ئەم هەڵوێست و دەربڕینانەی عەبدولوەهابن . لە هەمانکاتدا ئێمە بەرپرس نین لە کەم و زیادکردنی قسەکانی وتەبێژەکەی پارتی . لای ئێمەوە هیچ دەستکارییەکی نەکراوە و وەک ئەوەی کە بۆ ئێمە نێردراوە بڵاومانکردۆتەوە . 

عەبدولوەھاب عەلی وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، باس لە رۆڵی حزبەکەی لە پێکھێنانی حکومەتی عێراق و، ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی ھەرێم بەپێی رێککەوتننامەی ستراتیژی پارتی و یەکێتی دەکات، ھاوکات لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا، بەوردی باس لە روداوەکانی ١٧ شوبات و ھۆکارو کاردانەوەو دەرنجامەکانی ئەو روداوانە دەکات و ئاماژە بەوەشدەکات، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن رۆڵی سەرەکیان ھەبووە لە پەلاماردانی لقەکانی پارتی لە سلێمانی و ناوچەکانیتر.

نھا٢٤: ئێستا بەراورد لەگەڵ رابردوو ھەندێک گۆرانکاری لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت، پارتی لە کوێی ئەو گۆڕانکاریانەدایە؟ 

عەبدولوەھاب عەلی:  لە راستیدا پارتی ئەکتەری سەرەکی ھەموو ئەو رووداوانەیە، ھەموو ئەو پێشھات و گۆڕانکاری و ڕەوشەی ھەیە، چ لە ئاستی عیراق چ لە ئاستی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکەو دەرەوەی ناوچەکە، پارتی بەو پێیەی حزبێکی گەورەی ئەم کوردستانەیە، سەرکردایەتی ئەم حزبە سەقفێکی مێژوویی دورودێژ لە پشتیەوەیەتی، ئەزموونێکی دورودێژی ھەیە لە سەرکردایەتی شۆرش و ھەروەھا ئەکتەری سەرەکی میژوویی ھەبووە وەک بارزانی نەمرو  ئێستاش کاک مەسعود، ئەم حزبە قەدەری وابووە ھەمیشە لە پێشەوەی بزافی رزگاری خوازی کوردەوە بووە، بەھەموو بەشەکانی و دەستکەوت و کەمو کوڕیەکانیەوە قەدەری پارتی وایە دەبێت سەرکردایەتی بزونتەوەی رزگاریخوازی کوردی کردبێت، لەم ھەرێمە و تەنانەت لە ئاستی پارچەکانی تریش، بۆیە ئەگەر سەیر بکەین بە قەد گەورەیی خۆی پارتی بەئامانجگراوە،‌ چونکە پارتی گەورەیە و  ئەکتەری سەرەکی ئەم رووداوانەی ئەم دواییەیە، بۆیە توانج و قسەو رەخنەکان زیاتر یەخەی پارتی دەگرن، ھەمیشە کە گەورەبویت و دیار بوویت، دەبێت کارەکانیشت گەورەو دیار بێت، رەخنەکانیش زیاتر تۆ دەگرێتەوە،‌ وەک لای خۆمان دەڵێن ئەگەر ھەر ناوبانگێکت ھەبوو دەبێت بە قەد ئەو ناوە قوربانی بدەی.

نھا٢٤: لەماوەی رابردودا لایەنە سیاسیەکانی عیراق رووبەرووی قەیران بوونەوە، حزبەکەتان کاری کرد بۆ ریکەوتنی ئەو لایەنانە، دەکرێت لەسەر ئەوە قسەمان بۆ بکەی؟ 

عەبدولوەھاب عەلی: پارتی لە ڕێگەی کاک مەسعودەوە رۆڵی بینیووە کارەکتەرو کاریگەری و شەخسیەتی کاک مەسعود بارزانی  زیاتر لە پارتی رۆڵەکەی بینییوە، بۆیە ھەمیشە دەڵێین کاک مەسعود لە پارتی گەورەترە، بۆچی گەورەترە؟  ھێزی مێژوویی ئەو ئەزموونەی  لەپشت ئەم پیاوەوەھەیە وای لێدەکات  ھەمیشە پێگەیەکی تایبەتی بدرێت و خەڵک حساب بۆقسەکان و بڕیارو ئاڕاستەو بۆچوونەکانی بکات. زۆرکەس ویستیان ئاڵای کوردستان ھەڵکەن، زۆرکەس باسی مافی چارەنوسیانکرد، بەڵام کە کاک مەسعود باسی کرد زۆر زیاتر دەنگی دایەوە.‌

نھا٢٤: پێت وایە پارتی ئەو کارەی کرد؟ 

عەبدولوەھاب عەلی: بەڵی پارتی ھاوکاری سەرۆک بارزانی بوو.

نھا٢٤: رۆڵی حزبەکانی تر دەسڕنەوە؟ 

عەبدولوەھاب عەلی: نا، تۆ باسی تەنگژەکەی عیراقت کرد، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی ئاکامەکەی دروست بوونی پەرلەمان و حکومەتی لێ کەوتەوە، شەخسی سەرۆک بارزانی لەوێدا روڵی گرنگی بینیووەو کارەکتەری ئەوە کە  کاریگەری ھەیە لەسەر ھەموو سەرکردەکانی عیراق، کە بە قسەیانکردو و ھاتن و کۆبوونەوە، ‌ دەتوانم بڵێم بەزۆر وڵاتی ئیقلیمی گەورە ئەو کارە نەکرا، بە زۆر وڵاتانی عەرەبی نەکرا، تا ئەو رادەیەی باراک ئۆبۆماو جۆبایدن پەنایان ھێنا بۆ سەرۆک بارزانی، ئەمانە چەندین جار تەلەفونیان بۆ دەکرد تا بتوانێ دەسپێشخەرییەکەی سەربخات و پشگیری بکەن، سعودییە بە ھەموو توانای خۆیەوە نەیتوانی سەرنجام ھەموویان پشگیری موبادەرەکەی سەرۆک بارزانیان کرد. سەرۆک بارزانی توانی سەربکەوێت و موبادەرەکە سەربخات و حکومەت دروست ببێت وعیراق لە ساڵێکی بێ حکومەتی رزگار بکات، ئەوە ھێز و شارەزایی و ئەزموونی سەرۆک بارزانییە کە وایکرد سەرکردەکانی عیراق کۆبکاتەوەو ئەو رێکەوتنە ئیمزا بکەن، بیگومان لە ھەمان کاتیشدا نابێت ئەوەمان لەیاد بچێت کاک مەسعود سەرۆکی ھەرێمە، راستە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە،‌ بەڵام لەگەڵ ئێمە کۆمەڵێک حزب ھەیە لە پێشیانەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە ریکەوتنی ستراتیژیمان لەگەڵی ھەیە و پێمان وایە ئەوانیش ھاوکاری ئێمە بوون بە تایبەتی شەخسی جەنابی مام جەلال  زۆر ھاوکاری سەرۆک بارزانی بوو بۆ سەرخستی دەسپێشخەرییەکە، ئەویش لە بەغداد زۆر خەریک بوو وەک چۆن مام جەلال ئێستا لە بەغداد خەریکەو کاک مەسعود لێرە ھاوکاریەتی بۆ ئەوەی بتوانن وەک دوو سەرکردەی کورد و دوو بەرپرسی گەورە عیراق رزگار بکەن لەو تەنگژەیەی ئێستا تێیدایە.

نھا٢٤: ئێوە لەگەڵ یەکێتی رێکەوتنی ستراتیژیتان ھەیە، بەڵام لە زۆر شوێن دەبیستین ئەو رێکەوتنە کاتی بەسەرچووە، یەکێتیش رایگەیاندووە بە جیا بەشداری ھەڵبژاردنەکانی پارێزگاکان دەکات، ھەرچەندە پارتی لەم رووەوە قسەی روونی نییە، ھەروەھا بەشێک لە میدیا  ئەھلییەکان دەڵێن ئەم رێکەوتنە ئەوەندەی رێکەوتنێکی ئابورییە،رێکەوتنێکی سیاسی نییە. 

عەبدولوەھاب عەلی: ئەوانەی دەڵێن ئەمە رێکەوتنی نێوانی دوو بنەماڵەیە یان بۆ بەرژەوەندی ئابورییە ئەوە بۆچونی خۆیانە، رێزمان بۆ بۆچونەکانیان ھەیەو خۆیان چۆن بیردەکەنەوە ئازادن، بەڵام بەلای ئێمەوە رێکەوتنێکی ستراتیژییەو رێکەوتنێکی گرنگە، ئێمە وەک پارتی  پێویستمانە و یەکێتیش پێویستی پێیەتی ، کورد و ئەزموونەکەش پێویستی پێیەتی ، ئەمە لای ئێمە لای کەسێکی تر یان کەسایەتییەک یان میدیای ئەھلی پێی وایە ئەم رێکەوتنە بەسەرچووە یان باوی نەماوە،‌ یان گرنگی و کارتێکردنی نەماوە ئەوە بۆچونی خۆیانەو ئێمە رێز لەو بۆچونە دەگرین. ئێمە کە رێکەوتن دەکەین پێمان دەڵین بۆ یەک دەگرن، کە شەڕمان دەکرد دەیانوت بۆ شەڕ دەکەن، کە کێشە دەبێت دەڵێن یەکێتی و پارتی کێشە کەوتە نێوانیان، کە رەخنە لەیەک دەگرین دەڵێن شەڕیان دەست پێکردووە، ئێمە نازانین گوێ لە کامیان بگرین و چی بڵێین، لەبەرئەوە ‌ بریارمانداوە بەردەوامبین لەسەر رێکەوتنی خۆمان و بەگرنگی دەزانین و کاریش دەکەین بۆ ئەوەی بەردەوامبێت.

نھا٢٤: بەپێی رێکەوتنە ستراتیژەکە دەبێت  ئەم دوو حزبە تا ساڵی ٢٠١٤ بۆ ھەموو  ھەڵبژاردنێک پێکەوە بە لیستێک بەشداری بکەن، بەڵام یەکێتی بڕیاریداوە بەلیستێکی سەربەخۆ بەشداری ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکات ؟ 

عەبدولوەھاب عەلی: ھیچ شتێک لە بارەی ھەڵبژاردنەکەوە دیار نییە، ئاخۆ کراوەیە یان نیمچە کراوە دەبێت، بە شێوازی لیست دەبێت یان لەسەر بنەمای تاک دەبێت، لەبەرئەوە ھەرچی لە میدیادا دەوترێت ئێستا بۆچونی تایبەتی خۆیانە، نەپارتی بریارداوە لەگەڵ کێ دادەبەزێت و لەگەڵ کێ دانابەزێت، شێوەو شێوازی چۆن دەبێت نە یەکێتی،  ئایا پێکەوەدەبین؟ چەند لیست دەبین؟ کێ و کێ پێکەوە دەبین؟ ھیچ بریارێکی لەسەر نەدراوەو کەسیش نازانێ مانگی ٩ ھەڵبژاردن دەکرێت یان نا.

نھا٢٤: لەسەر ئاڵوگۆری سەرۆکایەتی حکومەت، لەمیدیاکان قسەیەک ھەیە کە پارتی دەست بەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی دەخاتە دوای ١٧ شوبات لە ترسی دووبارە بونەوەی خۆپێشاندانەکان وەک دەبینرێت لەئێستادا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بانگەشەی بۆ دەکرێت ئەم بۆچونە تاچەند راستە؟ 

 

عەبدولوەھاب عەلی:ساڵی  پار کە لە ١٧ شوبات خۆپیشاندان دەستی پێکرد، پۆستی سەرۆکی ھەرێم وجێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان لای پارتی بوون، بۆ بیخەینە پاڵ یەکێتی؟ من نازانم بۆچی؟ موئامەرەکە دژی پارتی بوو ئەگینا ئێمە نایخەینە سەر یەکێتی و ئێمە ھێزێکی ھاوبەشین لە حکومەت و لە پەرلەمان، بۆیە دواکەوتنی پێکھێنانی کابینەی حەوتەم مەسەلەیەکی تەکنیکییە، کاک نێچیرڤان لێرە نەبوو جەنابی مام جەلالیش نەگەڕابووە ئەو کاتە تا جێگری سەرۆکی حکومەت دیاری بکرێت.

نھا٢٤: بەڵام  بەرھەم ساڵح دوو جار لە راگەیاندنەکانەوە داوای دەکرد پارتی زوو ئەو پۆستە وەربگرێتەوە.

عەبدولوەھاب عەلی: د. بەرھەم لە مانگی ئەیلولەوە نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە، ئەوە پەیوەندی بە شەخسی خۆیەوە ھەیە، دوای ئەوە نۆرەی پارتی و یەکێتی بوو کە کاندید بۆ پۆسەکان دیاری بکەن، خۆی ئەو کاندید کردنانە دوا کەوت. ماوەیەکی تازەیە جێگری سەرۆکی حکومەت دیاریکراوە دەبێت سەرۆکی ھەرێم رایان بسپێرێت بە پێکھێنانی کابینە، ئیتر ھیچ پەیوەندی بە ١٧ی شوباتەوە نییە.

نھا٢٤: باسیش لەوە دەکرا کە نامەکەی بەرھەم ساڵح نەگەیشتووە بە سەرۆکایەتی ھەرێم.

عەبدولوەھاب عەلی: نامەکەی د.بەرھەم لە راستیدا زۆرتر روو لە حزبەکەی خۆی بوو، تەنانەت ئەگەر کابینە بەدەست یەکێتیەوە بمایە دکتۆر بەرھەم لە حکومەتدا نەدەما.

نھا٢٤: بەپێی رێکەوتنی ستراتیژی دەبوو دوو ساڵ حکومەت لای پارتی بێت و دوو ساڵ لای یەکێتی،  لەکابینەی پێنج یەکێتی لەو مافەی خۆی خۆش بوو، دەکرێت بزانین بۆ پارتی لە کابینەی شەش نەیتوانی لەو مافە خۆشبێت؟

عەبدولوەھاب عەلی: مەسەلەکە ئەوە نەبوو لەو مافە خۆشدەبین یان نا، کاتێک برادەرانی یەکێتی وتیان کابینەکە رادەست دەکەینەوە ئێمەش وەرمانگرتەوە.

نھا٢٤: واتا یەکێتی وتی کابینەکەتان دەدەینەوە؟ پارتی داوای نەکردبوو؟

عەبدولوەھاب عەلی: ئیستسحقاقی ئێمە بە پێی رێکەوتنی ستراتیژی، ئەوەیە وەریبگرینەوە ئەوانیش بڕیاریاندا کە کا‌بینەکە رادەست بکەنەوە.

نھا٢٤: بەڵام بۆ کابینەکەی پێنجەمیش ھەر وابوو بە نیسبەت یەکێتییەوە؟

عەبدولوەھاب عەلی: ئەوە بارودۆخێک بوو، مام جەلال پێی خۆش بوو کاک نێچیر بەردەوام بێت و پێی وابوو کابینەکەی سەرکەوتوەو بڕیارێکی جەنتڵمانانەی مام جەلال بوو، ئێستا کە یەکێتی بریاریداوە کابینەکە تەسلیم بکاتەوە وپارتی  وەریگرتۆتەوە شتەکە ئاسایی دەڕوات.

نھا٢٤: بۆ تۆمەتبارانی ١٧ی شوبات، ئیوە زۆرجار پێتان وابووە دەبێت یاسا سەروەربێت، بەڵام بۆچی ئەوانەی کە تۆمەتبارن لە رووداوەکەی ١٧ی شوبات رادەستی دادگای ناکەن، لەکاتێکدا لەم ڕوەوە گلەیی زۆرتان لێدەکرێت؟

عەبدولوەھاب عەلی:رووداوەکەی ١٧ی شوبات لە گردبوونەوەک دەستی پێکرد بەناوی پشتیوانی لە شۆڕشی میسر و لە بەردەکی سەرا مۆڵەتی یاسایی بۆ وەرگیرابوو، بەڵام دواتر دەرکەوت شتی تری لە پشتە یەکێکیان سیاسی بوو کە دواتر دەرکەوت، دووەمیان خەڵکانێک بوون کە داوای خزمەتگوزاریان دەکرد، ئێمە ئەم دوو جۆرە خەڵکە لە یەک جیادەکەینەوە، ئێمە داواکاری خەڵک بۆ خزمەتگوزاری بەڕەوا دەزانین و رێز و حورمەتمان بۆیان ھەیە، گوێشیان لێدەگرین، بەڵام لەو گردبوونەوەیەوە کۆمەڵێک خەڵک بە وێنەی سەرۆک بارزانی و جامانەی سورەوە لە بەردەرکی سەراوەو بە شەقامی مەولەویدا دێن  بەسەر کۆمەڵێک فەرمانگەی حکومیدا تێدەپەرن و، بەردێک ناگرنە ھیچ شوێنک و پەلاماری لقی چوار دەدەن، بۆچی؟ مەسەکە چی بوو، بۆ لە ھەموو شوێنێک پەلاماری لقەکانی پارتی و یەکێتی قوتابیان دەدرا؟

نھا٢٤: بەڵام ھێرش کردنەسەر یەکێتی قوتابیان رۆژی دواتر بوو.

عەبدولوەھاب عەلی: نا ئەوە ھەموو گرێدراوە بە یەکەوە، ئەو ڕۆژە ھێرش کرایە سەر یەکێتی قوتابیانیش، دوای ئەوەش لە بەردەم لقی چواردا رێژوان بەڕەحمەت بێت شەھید کراو پێمان ناخۆشە خۆزگە وا نەبوایە، بەڵام کاتێک تۆ تەقەت لێدەکرێت مافی مرۆڤیش ھەقی بەرگریت دەداتێ.

نھا٢٤: بەڵام دەڵێن لەلایەن خەڵکەوە تەقە نەکراوەو تەنھا خۆپیشاندان و قسەکردن و بەرد باران بووە؟

عەبدولوەھاب عەلی: نا ئێمە لە ھەولێرو سلێمانی لیژنەی لێکۆڵینەوەمان بۆ پێکھێنا، دەرکەوت شوێنی ١٣ فیشەک بە بینای لقەوە بوو، پاشان ئەو ھەموو بەردەیان لە کوێ ھێنا؟ وێنەو جامانەی سوریان لە کوێ بوو لەو کاتەدا کە دەیان سوتاند؟ رۆژانی داھاتوو دەریخست ئۆپۆزسیون بە چەک و پارەو میدیایان  تەرخانکردبوو بۆ لێدان لە دەسەڵات بە تایبەت یەکێتی و پارتی و بە تایبەتی تریش پارتی، ئێمە ھەر کەس یاسا داوای بکات ئامادەین رادەستی دادگای بکەین وملکەچین بۆ یاسا، بەڵام ئەی ئەوانەی ھانی دان؟ ئەوەی چەک و پارەی تەرخانکردبوو بۆ ئەوەو بەمیدیاکانی خەڵکی ھان دەدا؟ ئەوەی وێنەو جامانەی سوری خستبووە ناو گیرفانی ئەو گەنجانە تا بیسوتێنن؟ لە یاسادا ئەو ھەقەت ھەیە یەکێک ھاتە سەر ماڵەکەت و دەستدرێژی کردەسەرت بەرگری بکەی، ئاخۆ بەردەرکی سەرا ھاتوو بۆ لای لق یان لق چووبو بۆ بەردەرکی سەرا؟ ئێمە چووینە سەراو خەڵکمان ھاندا؟ خەڵک ھاتوەتە سەر ئێمە، لە ماڵی خۆمان دانیشتووین خەڵک ھاتووە بمانکوژێت ئێمە وێنەمان لایە تەقە لە لق دەکرێت، دەبێت بزانرێت ئەو تەقانە کێن؟ لەبەرئەوە ئێمە دەمانەوێت سەرجەم کەیسەکە پێکەوەبێت و بکرێتە یەک پاکێج.

loading بەبەڵگەوە تەماشا بکەن چۆن بەناو کوردستانپۆست بەرگرى لە بەرێوبەرى پۆلیسى سلێمانى دەکات کە رەمزى گەندەڵى و جەردەییە

داواکارم لەکوردستانپۆست ئینفۆى بەرێز کە ئەم بابەتەمان بۆ بڵاوبکاتەوە کە بۆراى گشتى و بەتایبەتى ئەفسەر و کارمەندانى وەزارەتى ناوخۆ زۆرێک گرنگە، چونکە یەکەم رووە ناشرینەکەى دەسەڵاتى تۆقێنەرى گەندەڵ ئاشکرا دەکات و دووەم ئەوەى ناتوانین لەشوێنانى تر بیڵێن ئەتوانین لاى بەرێزتانەوە پەردەى لەسەر هەڵماڵین .

هیچ گومانێک نیە لەوەدا کە دەزگاى پۆلیس و بەرپرسەکانى ئەمڕۆ رووە ناشرین و دێوەزمە گەنە راستەقینەکەى دەسەڵاتن بەوجۆرەى کە بەسیاسەتێکى نەخشەبۆداڕێژراو ئەم دەزگایە لەدەزگایەکى خزمەتگوزاریەوە بۆ تاک و کۆمەڵى میللەت .. کراوە بەدەزگایەکى سەرکوتکەرى حیزبى ، چۆن کاتى بەعس ئەوەى تەواو کاسەلێس و خزمەتکارى ئەو رژێمە نەبوایە نەیئەتوانى مەترێک بەرزبێتەوە ، ئیستا خراپتر و ناشرینتر خۆتان وتەنى دەسەڵاتى ئیستا کۆپى ملوەنى بەعسە و ئەوەى چڵکاوخۆرى ئەم دەسەڵاتە نەبێت و کار بۆ ئەجنداکانى یەکێتى و پارتى نەکات ئیمکان نیە نیمچە پۆستێک وەربگرێت ، دەنا ئادەى تاکە یەک بەرپرسى حکومیمان بۆ دەستنیشان بکەن کە پاک و دڵسۆز بێت و خۆى تەسلیمى نەزەواتى ناوازەى سەرانى دەسەڵات نەکردبێت و پۆستێکى هەبێت ؟؟!! ، تکایە تاکە یەک بەرپرسمان بۆ دەستنیشان بکەن ئەگەر لەخوارەوەى هەرەمى دەسەڵاتیشدا بێت .

  ئیستا ماوەى ساڵ و نیوێکە کەسێک بەرێوبەرى پۆلیسى سلێمانیە کەلەمێژووى  خیانەت و سیخوڕى و ئەستۆشکاندندا بەهیچ جۆرێ وێنەى نیە ، ئەوەى دەروێشى موتڵەقى خۆى و مامۆستا جەلالى تاوانبار نەبێت هەزار و یەک تاوانى بۆ دروست دەکات و ملى ئەشکێنێت و دوورى دەخاتەوە ، نموونەکانیش هێندە زۆرن لەباسکردن نایەت .

پێشتر لە زۆرێک لە ئەفسەرەکانى پۆلیسى سلێمانیەوە ئەم بیست کاتێ ئەیانووت : کوڕە ئەم ماستاوچیە کوردستانپۆستیشى گرتووە و بەجۆرێ لەجۆرەکان دەمکووتى کردوون ، من و زۆرى وەک من بڕوامان نەدەکرد ، بەڵام دوێنى شەو ئەو راستیەم بەچاوى خۆم بینى کاتێ بەراگوزار بابەتێکم لەسەر خۆنیشاندانەکانى حەڤدەى شوبات خوێندەوە کەباس لەوە دەکات کە بەرێوبەرى پۆلیسى سلێمانى لەترسى خۆنیشاندانى حەڤدەى شوباتى هەفتەى ئاییندە مۆڵەتى بەناوى چارەسەرکردنى دەرەوەى هەرێم وەرگرتووە .. بۆخۆم راستەوخۆ تەلەفونم کرد بۆ نەقیب ئیبراهیم کە ئەفسەرە لە ئیدارەى سلێمانى ئەو بێ یەک و دوو هەواڵەکەى بۆ پشتڕاستکردمەوە و تەنانەت وتى مۆڵەتەکە تاکو 20/2/2012 یە ، واتە تاکو پاش حەڤدەى شوبات ، پاشتر تەلەفونم بۆهەندێ هاوڕێى خۆم کرد و پێم وتن کاکە ئەوەنیە هیچ نەبێ دێڕ و نیوێک لەسەر عەمید سالارى ماستاوچى نوسراوە لەکوردستانپۆست ئیتر بۆچى ئەڵێن [کەس بۆى نیە تاکە یەک پیت لەسەر عەمید سالار بنوسێت] ، خواشاهیدە هەمووى یەک سەعاتى نەبرد و زیاتر لە چوار ئەفسەر کەهەندێکیان ئێشکگربوون تەلەفونیان بۆکردم و پێیان وتم دەى بێزەحمەت بابەتەکە جارێکى تر بخوێنەوە .. بەسەرى خۆم و ئێوە کاتێ خوێندمەوە ئەو تەنها دێڕ و نیوەى لەسەر جەنابى مەعالى ساحیبو المقام عەمید سالار خوا نەیپارێزێ نووسرابوو سانسورکرابوو .

بەراستى ئەمجۆرە هەڵوێستەى کوردستانپۆست بێ هیچ چەن و چونێک مسداقیەت و راستگۆیى و بێلایەنى کوردستانپۆست ئەخاتە سەنگى مەحەکى لێپێچینەوەى راى گشتیەوە ، ئەى یانى چى هەر ئیستا ئەم سات و کاتە لەکوردستانپۆستدا زیاتر لە پەنجا کەسایەتى سیاسى و حکومى کەوتونەتە بەر بەناو رەخنە و چەکوشى کوردستانپۆست و هەزار و یەک تاوانى پڕ عەیب و شورەیى خراوەتە پاڵیان ئیتر لە سووکە فەرمانبەرێکەوە بۆ قائم مەقام و وەزیر و مەکتەب سیاسى راست بێت یان درۆ .. ئەى ئەوە بۆچى شانس و بەختى ئێمەى بێدەسەڵات کوردستانپۆست یەک دێڕ و نیو سووکە رەخنەى بە عەمید سالار رەوا نەبینى کە / یەکەم :  جنێو نەبوو ، دووەم : راستیەکى حاشاهەڵنەگربوو ؟؟؟!! .

دیارە پاش ئەوەى ئەفسەرێک جارێ پرسیارى هۆکارى سانسۆرکردنى بابەتەکانى سەر عەمید سالارى لەکوردستانپۆست کردبوو بەحەرفى کوردستانپۆست بەمجۆرە وەڵامى ئەو ئەفسەرەى دابۆوە کە : گوایا عەمید سالار پەیامنێرى نهێنى کوردستانپۆستە، ئەشێ کوردستانپۆست هێندە گەمژە بێت کە سەرێکى گەندەڵى دەسەڵات بە پەیامنێرى نهێنى خۆى بزانێت بەڵام ئەوە بۆچى ئەو پەیامنێرە گرنگە نهێنیە هیچ زانیارییەکى لەسەر گەندەڵیەکانى خۆى و دەوروبەر بۆ بەناو کوردستانپۆست رەوانە نەکرد کە رووى راستەقینەى دەسەڵاتى گەندەڵ تیایدا ئاشکرا دەبێت ؟؟!!! . یان ئەمە بانێک و چوار هەواى بەناو کوردستانپۆست و پەیامنێرە عەجایباتەکەیەتى ؟؟!! .

من هەر ئەوەندە بە بەناو کوردستانپۆستەکەى کاک کەمال دەڵێم :

کورە خواتان بێت بە خوێنى شەهیدان عەمید سالار لەباخەکەیدا لەتەک شێخ جەعفەر و مامۆستا جەلال و حاکم قادر مەشروب ئەخواتەوە ... کوڕە دین و ئابرووتان بێت عەمید سالار بۆ سەرتاشینێک ئەچێت بۆ پاریس و لەندەن و ئیفادەکانى ژمارەى پێوانەیى پاوانکردن و گەندەڵى لە جیهاندا تۆمار کردووە ... کوڕە شەرم بتانگرێت کە بەرگرى لەم عەمید سالارە دەکەن کە بەکوڕە نازدارەکەى هێرۆى برایم ئەحمەد ناسراوە ، کوڕە حەیسیەتتان هەبێت عەمید سالار لەپاى ئەم دەسەڵاتە گەنەدا چوار پۆستى هەیە بەئەندازەى سێ ئەندام پارلەمان مووچە و دەرماڵە وەردەگرێت .. کورە ویژدان زۆر پیرۆزە بڕێک ویژدانتان هەبێت عەمید سالار لەفڕۆکەخانەى سلێمانى کە خاڵى بەرێوبەرى گشتیەتى لەتەک دکتۆر بەرهەم لووت بەرزانە پێشوازى لەمیوانان دەکرد هێندە نزیکى دکتۆر بەرهەمى گەندەڵ بوو ، هەر ئەم عەمید سالارەبوو کە ساڵى 1998 لەنادى چراخان پارەى بەرتیلەکە لەناو دەستیا گیراو ماوەى چەندین مانگ زیندانى ئینفرادى کرابوو پێش ئەوەى حاکم قادر رزگارى بکات ، کورە بڕێک دادپەروەرى سوێند بەکوردستان عەمید سالار لە مەحمود سەنگاوى زیاتر پاسەوانى هەیە و لە کۆسرەت زیاتر خۆى بەشت ئەزانێت ،،  هەر ئەم عەمید سالارەى ئێوە دێڕ و نیوێکى حەقى پێ رەوا نابینن بەشاهیدى هەموو ئەفسەر و مفەوەزەکانى ناو پۆلیسى سلێمانى لەرێگاى مامۆستا جەلالەوە سزاى دەیان ئەفسەر و مفەوەزى داوە تەنها بەتاوانى ئەوەى وتویەتى گومانم لێیانە کە ئەمانە بەنهێنى بابەت و زانیارى بۆ کوردستانپۆست ئەنێرن لەوانەش لیوا مەریوان کەتاکو ئیستا تەجمیدە لەبەرئەوەى عەمید سالار وتبووى زانیارى وەزارەتى بۆ کوردستانپۆست ناردووە .. رائید ئاواتى بەرێوبەرى ئامێرسازى لە پۆستەکەى دوورخرایەوە پاش ئەوەى چەند زانیارییەک لەسەر ئەو ئوتومبیلانە لە کوردستانپۆستدا بڵاوکرایەوە کە بۆ کارى تایبەتى بەکاردەهێنرێن لەگەڵ گەندەڵى لیژنەى کڕین .. لیوا ئاسۆ  چوار ساڵ تەجمیدکرابوو تائەو رۆژەى مرد پۆستێکى وەرنەگرت تەنها لەبەرئەوەى عەمید سالار تاوانبارى کردبوو بەوەى بابەتێکى لەسەر ئەو نوسیووە (هەموو وەزارەتى ناوخۆ و دەزگاى پۆلیسى سلێمانى شاهیدى ئەم راستیانەن)   ... دڵنیابن هەر کەسێک لە ناو ستافى کوردستانپۆستە و  بەرگرى لەم زاتە گەندەڵە دەکات و لەهەوڵدایە نەشتەرگەرى جوانکارى بۆ بکات ئەوە  بێ گەردێ گومان و گفت و گۆ یان پارەى لێوەرگرتووە یان ئیشى ئەملاوئەولاى بۆئەکات  .. ئەگەر ئەمرۆش نەبێت ئاییندە ئەم راستیەتان بۆ ئاشکرا دەبێت ، بەڵام لەهەموو حاڵەتێکدا کوردستانپۆست ئیستا و بەمجۆرە رەوتى کارکردنە بەدوو پێوەر و زیاتر مامەڵە لەتەک دەوروبەر دەکات بێ ئەوەى پاساوێکى مەشروع و مەنتقى هەبێت لەم روەوە تەنها ئەوە نەبێت ئیرادەیەکى خاوەن بڕیار هەیە لەناو کوردستانپۆست بەرگرى لەم سەرە مەزنەى دەسەڵات دەکات لەگەڵ ئەوەى سوور ئەشزانێت کەتاوانبار و کاسەلێس و چڵکاوخۆى بێ وێنەى دەسەڵاتە .

 

•   ئەمە ئەو بابەتەیە کە سەرەتا و بۆ ماوەى تەنها یەک کاتژمێر بڵاوکرابۆوە ئەوەى پەیوەندى بەعەمید سالارەوە هەیە رەنگ سوور کراوە  :

تەماشاكەن لەترسى راپەڕینى حەڤدەى شوباتى ئایندە دەزگا ئەمنیەكانى سلێمانى و بەرپرسەكانى چۆن تۆقاون !! 

 

2012-02-09  


لاى هەمووان ئاشكرایە كە ئەوەى بەبازوو و قوربانى و خوێنى خۆنیشاندەرانى حەڤدەى شوباتى ساڵى پار هاتە ئاراوە .. وانەبوایە پەنجا ساڵى تر یەكێتى و پارتى ئەمجۆرە تەنازولەیان بۆ میللەتەكەمان نەدەكرد و لە كەشكەلانى بوغرایى و لەخۆبایبوونى خۆیان نەدەهاتنە خوارەوە ، بۆ نموونە چــــمــا حەڤدەى شوبات نەبوایە دكتۆر بەرهەم فەرمانى دەكرد بەگێڕانەوەى موڵك و ماڵى میرى و تایبەتى [هەرچەندە فەرمانەكە جێبەجێش نەكرا] ، یان حەڤدەى شوبات نەبوایە سەرۆكى هەرێم سزادراوانى سیاسى ئەگەڕانەوە بۆ سەركارەكانى خۆیان یان پەیام و قسەى خۆشى ئاراستەى میللەتەكەى خۆى دەكرد .. هەزار و یەك ئەگەرى ترى لەم بابەتە .
ئیستا هەینى داهاتوو ساڵیادى خۆنیشاندانەكانى ساڵپارى حەڤدەى شوبات و دواترە كە بەخوێنى لاوەكانى شارى سلێمانى تیایدا شەقامەكان نغرۆى خوێن رەشبگیرى و تۆقاندن و راوەدوونان بوون ، دیارە بەهەرچى گوزارە هەیە لەوشەدا بەرپرسە حیزبى و حكومییەكان رەنگى مردووەكانى گۆڕستانیان لێنیشتووە .. بەتایبەتى پاش ئەوەى ساڵیادى ئەمجارە و هەڕەشەكردنى لاوان بەخۆنیشاندانى سەرتاسەرى هاوشانى زۆر گۆڕانكارى و رووداوى گرنگە لە كوردستان و ناوچەكەدا ، بۆنموونە شۆڕشە خوێناویەكەى سوریا بۆتە وانەیەكى زیندوو بۆ هەموو میللەتێكى ستەمدیدە و بەشخوراو و چەوساوە كە ئاگر و ئاسن و سەركوتكردن و مەرگیش ناتوانێ ئاگرى رقى رەواى گەلێكى كۆیلە دابمركێنێتەوە ، ئەمە ئەو راستییەیە كە هەموو ستەمكارێكى خاوەن دەسەڵاتى تۆقاندووە لەسەرى هەمووشیانەوە سەرانى یەكێتى و پارتى ، گۆڕانكارییەكى تر رووداوەكانى سووتاندنى بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامیە لەلایەن دەسەڵاتى پارتیەوە لە بادینان ، ئەمانە هەمووى هاوشانى ئاشكرابوونى سەدان دۆسیەیى گەندەڵى و دزى و جەردەیەیى و بەهەدەردانى سامانى گشتى وڵات هەموویان پێكەوە بونەتە سووتەمەنى راپەڕینى داهاتوو .

ئەمڕۆ بەرپرسى دەزگا ئەمنى و حیزبیەكانى سلێمانى بەتایبەتى زەندەقیان چووە لەوەى خۆنیشاندانەكانى ئەمجارە رایانماڵێت و كۆتایى بەدەسەڵاتى گەنیان بهێنێ .. ئەوەتا هەر ئەمڕۆ 9/2/2012 بەرێوبەرى پۆلیسى سلێمانى مۆڵەتێكى كراوەى وەرگرت بەناوى ئەوەى ئەیەوێ بچێتە دەرەوەى وڵات بۆ چارەسەر [كەهەموانیش باش ئەزانن وانیە ؟!] ، زمانحاڵى ئەم بەرێوبەرە ترسنۆكە هەلپەرستە وەك حاجى مەلا سۆفى ساڵحى شانۆگەرى خولە چەخماخەدا لەكاتى مەترسیەكاندا پێمان ئەڵێ [ بەخوا مــعــین من لەماڵەوە بانگم ئەكەن] ، ئێمەش پێى ئەڵێین دەك زیڕەكەى قوڕمساغ .... ئەوەتا ئاسایش و سەرۆكایەتى ئەركان و فەرماندەى گشتى و فەوجى بەرگرى فریاكەوتن و زێڕەڤانى هەموو مۆڵەتەكانیان راگرتووە و بەهەزاران دارە دەستیان بۆ پۆلیس و سەربازەكانیان كڕیووە ، ئەوەتا مەڵبەند و كۆمیتەكان هەموو رۆژێ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەن و فەرمانبەرەكاندا دەكەن و چاوێكیان كردووە بەهەزار .
بەهەرحاڵ ئەمە حاڵى دەسەڵاتى دیكتاتۆرە جـــــا هەرچى بكەن هەر بەئەندازەى بەعسى سوریایان پێدەكرێ ... لەهەمووشى گرنگتر ئەوەیە كە ئەم سەرە گەندەڵە جەردانە ئەبێ زۆر باش بزانن كە راپەڕینى جەماوەرى سەرتاسەرى بەرێوەیە ئەگەر لە ئەفریقیاوە كرێگرتەش هاوردە بكەن و بیكەنە پۆلیس و سەربازى زەرد و سەوز ، ئەوكاتەى جەماوەریش هەستایە سەرپێ تەنها ئەوكاتە ئەم سەرە تاوانبارانە كێشى راستەقینەى خۆیان دەزانن .


چاپ

نووسه‌ری دیکه‌

م . توانا 

ئه‌م بابه‌ته‌ 226 جار بینراوه‌

 

•   ئیستا لێرەدا تەماشاى بابەتەکە بکەن پاش تەنها یەک کاتژمێر و بەتەلەفونێکى واستە و مەحسوبیەت لەسلێمانیەوە چۆن ئەوەى لەسەرەوە رەنگ سوور کرابوو دەربارەى مەعالى عەمید سالار تەماشکەن چۆن بەقودرەتى قادر سانسۆر کراوە :   

 

تەماشاكەن لەترسى راپەڕینى حەڤدەى شوباتى ئایندە دەزگا ئەمنیەكانى سلێمانى و بەرپرسەكانى چۆن تۆقاون !!

 

بابه‌تی دیکه‌


لاى هەمووان ئاشكرایە كە ئەوەى بەبازوو و قوربانى و خوێنى خۆنیشاندەرانى حەڤدەى شوباتى ساڵى پار هاتە ئاراوە .. وانەبوایە پەنجا ساڵى تر یەكێتى و پارتى ئەمجۆرە تەنازولەیان بۆ میللەتەكەمان نەدەكرد و لە كەشكەلانى بوغرایى و لەخۆبایبوونى خۆیان نەدەهاتنە خوارەوە ، بۆ نموونە چــــمــا حەڤدەى شوبات نەبوایە دكتۆر بەرهەم فەرمانى دەكرد بەگێڕانەوەى موڵك و ماڵى میرى و تایبەتى [هەرچەندە فەرمانەكە جێبەجێش نەكرا] ، یان حەڤدەى شوبات نەبوایە سەرۆكى هەرێم سزادراوانى سیاسى ئەگەڕانەوە بۆ سەركارەكانى خۆیان یان پەیام و قسەى خۆشى ئاراستەى میللەتەكەى خۆى دەكرد .. هەزار و یەك ئەگەرى ترى لەم بابەتە .
ئیستا هەینى داهاتوو ساڵیادى خۆنیشاندانەكانى ساڵپارى حەڤدەى شوبات و دواترە كە بەخوێنى لاوەكانى شارى سلێمانى تیایدا شەقامەكان نغرۆى خوێن رەشبگیرى و تۆقاندن و راوەدوونان بوون ، دیارە بەهەرچى گوزارە هەیە لەوشەدا بەرپرسە حیزبى و حكومییەكان رەنگى مردووەكانى گۆڕستانیان لێنیشتووە .. بەتایبەتى پاش ئەوەى ساڵیادى ئەمجارە و هەڕەشەكردنى لاوان بەخۆنیشاندانى سەرتاسەرى هاوشانى زۆر گۆڕانكارى و رووداوى گرنگە لە كوردستان و ناوچەكەدا ، بۆنموونە شۆڕشە خوێناویەكەى سوریا بۆتە وانەیەكى زیندوو بۆ هەموو میللەتێكى ستەمدیدە و بەشخوراو و چەوساوە كە ئاگر و ئاسن و سەركوتكردن و مەرگیش ناتوانێ ئاگرى رقى رەواى گەلێكى كۆیلە دابمركێنێتەوە ، ئەمە ئەو راستییەیە كە هەموو ستەمكارێكى خاوەن دەسەڵاتى تۆقاندووە لەسەرى هەمووشیانەوە سەرانى یەكێتى و پارتى ، گۆڕانكارییەكى تر رووداوەكانى سووتاندنى بارەگاكانى یەكگرتووى ئیسلامیە لەلایەن دەسەڵاتى پارتیەوە لە بادینان ، ئەمانە هەمووى هاوشانى ئاشكرابوونى سەدان دۆسیەیى گەندەڵى و دزى و جەردەیەیى و بەهەدەردانى سامانى گشتى وڵات هەموویان پێكەوە بونەتە سووتەمەنى راپەڕینى داهاتوو .


ئەمڕۆ بەرپرسى دەزگا ئەمنى و حیزبیەكانى سلێمانى بەتایبەتى زەندەقیان چووە لەوەى خۆنیشاندانەكانى ئەمجارە رایانماڵێت و كۆتایى بەدەسەڵاتى گەنیان بهێنێ ..   ئاسایش و سەرۆكایەتى ئەركان و فەرماندەى گشتى و فەوجى بەرگرى فریاكەوتن و زێڕەڤانى هەموو مۆڵەتەكانیان راگرتووە و بەهەزاران دارە دەستیان بۆ پۆلیس و سەربازەكانیان كڕیووە ، ئەوەتا مەڵبەند و كۆمیتەكان هەموو رۆژێ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەن و فەرمانبەرەكاندا دەكەن و چاوێكیان كردووە بەهەزار .


بەهەرحاڵ ئەمە حاڵى دەسەڵاتى دیكتاتۆرە جـــــا هەرچى بكەن هەر بەئەندازەى بەعسى سوریایان پێدەكرێ ... لەهەمووشى گرنگتر ئەوەیە كە ئەم سەرە گەندەڵە جەردانە ئەبێ زۆر باش بزانن كە راپەڕینى جەماوەرى سەرتاسەرى بەرێوەیە ئەگەر لە ئەفریقیاوە كرێگرتەش هاوردە بكەن و بیكەنە پۆلیس و سەربازى زەرد و سەوز ، ئەوكاتەى جەماوەریش هەستایە سەرپێ تەنها ئەوكاتە ئەم سەرە تاوانبارانە كێشى راستەقینەى خۆیان دەزانن .

نووسه‌ری دیکه‌


م . توانا

 

loadingبەیان نامەی کەمپینی ئازادی خەڵکی کوردستان

هاونیشتمانیانی خۆڕاگر

ئەمڕۆ ئەوەی لەکوردستاندا دەبینرێت بەشێکە لەورەفتارە فاشیزمیەی حزبی بەعسی رووخاو ئەوەی ئەمرۆ گوزەردەکات و هاونیشتمانیانی توشی دڵە ڕاوکی کردووە ئەو شێوازە عەسکەرتاریەی کە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە پەیڕەوی دەکەن دژی شارەکانی کوردستان، ئەم کارە ساڵانی هەشتاکان دێنێتەوە یاد کەچۆن ڕژێمی بەعسی ڕوخاو سەرجەم کوچەو کۆڵانەکانی کردبووە سەربازگە دژی ئازادی خوازان، زۆر بەداخەوە بۆ ئەو دەسەڵاتە خۆماڵیە لەپێناو مانەوەی گەندەڵی و بەتاڵان بردنی داهاتی ئەم هەرێمە بیرەوەریە تاڵەکانی رژێمی سەدام بیر هاوڵاتیان دێنێتەوە،هەموو دەزانین 17 شوبات پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچەوانی دەسەڵاتی ئەم هەرێمەوە لەجیاتی کاربکات بۆ سڕینەوەی ئەو کارە وەحشی گەرانەیەی پارتی ویەکیتی کردیان بەرامبەر بەڕۆڵەکانی کوردستان و بەتایبەتی شاری سلێمانی ئەوەتا هەموو دەبینن کەچۆن ڕوی خۆیان رەشکردووەو شارەکانیان کردووە بەسەربازگە بۆ بەرگری لە گەندەلی وبردنی داهاتی ئەم گەلە ستەمدیدەیە، ئێمە لەکەمپینی ئازادی خەڵکی کوردستان داوا لە دەسەڵاتی پاوان خوازی هەرێم دەکەین دەست هەڵگرێت لە بەسەربازگەکردنی شارەکان بەو شێوە دیکتا تۆریانە درێژە بە تاڵانی و گەندەڵی نەدات شارەکان هێوەرکاتەوەو هێزە جوڵە پێکراوەکان بگەرێنێتەوە سەربازگەکانی خۆیان دەبوایە ئەو هیزانە بۆ بەرگری لەکوردستان بجوڵانایە نەک بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ئازادی خواز،ئێمە داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکەین بەزووترین کان کۆتایی بەو عەسکەرتاریەتە بیەنن و باروودۆخی شارەکان ئاسایی بکەنەوە هێزەکان ببرێنە دەرەوی شارەکان تۆرەیی هاوڵاتیان نەتەقێتەوە بۆ وەدەرنانیان ، وە ئەوەشتان بیر دەخەینەوە کەهەموو شتێک لەباریکیدا دەپسێت تەنها زۆرداری لەئەستوریدا دەپسێت ،هاونیشتمانیانی خۆشەویست باهەموو دەنگی نارەزایی دەربرین بەرامبەر بەو کارە عەسکەرتایەتەی دەسەڵاتی کوردی دیکات بەرامبەر بەهاونیشتمانان و شارەکانی کوردستان، گەردەسەڵات بیانوونی پاراستنی ئەمنیەتی هاوڵاتیانە ئەوە هەموو دەزانین لەو رۆژەوەی ئەم هێزانە بڵاوەیان پێکراوە ئەمنیەتی شارەکان لەدەست دراوە دزیی و روتانەوە زیادی کردووە خەڵک هاوکاری هێزە ئەمنیەکان ناکات، وەداوا لەدەسەڵاتی هەرێم دەکەین هەوڵی بەسەربازگەکردنی شارەکان نەدات بەڵکوو هەوڵی چارەسەری کێشەکان بدات و تاوانبارانی رووداوەکانی 17 شوبات رادەستی دادگا بکات و سەروەری بگەرێنێتەوە بۆ دەسەلاتی دادوەری داواکاریەکانى شەقام جێبەجێ بکات.

 

loading ما.. چ ده‌بوو!؟

دڵۆپ.. دڵۆپ
 جوانیی و ته‌ڕیێتیی لێ ده‌تکا
 زه‌نگوڵ.. زه‌نگوڵ
 وه‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆم داده‌ڕژام،
 نێوانمان
 له‌ په‌ڕه‌ ته‌نک و رۆشنه‌کانی ئه‌وین ته‌ڕتر و
 له‌ داوی حه‌ز و ئاره‌زووه‌ کپه‌کان باریکتر بوو،
 به‌ هه‌ردووکمان
 پیته‌کانی ئه‌و رازه‌ په‌نهانانه‌ بووین
                       که‌ هه‌رگیز نادرکێن..
 به‌ هه‌ردووکمان
 هێڵه‌کانی ئه‌و تابلۆ‌ ته‌ڕاوزانه‌ بووین*
                      که‌ هه‌رگیز ناکێشرێن..
 به‌ هه‌ردووکمان
 به‌رگی ئه‌و په‌رتووکه‌ نایابانه‌‌ بووین
                     که‌ هه‌رگیز نانووسرێن.
 ما..** چ ده‌بوو
 ده‌رفه‌تم با و
 وه‌ چه‌ند مژه‌ک فرچکم گرتبا..
 له‌ قه‌دپاڵی
 مه‌مکه‌ خڕ و توند و تورت و قوته‌کانی
          نیشتیمانه‌کی چووکه‌له‌م چێکردبا!؟
 ما.. چ ده‌بوو!؟
 ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی له‌و ده‌ڤه‌ره
          - له‌ بوون تا چوون -
         که‌س له‌ مه‌مان نه‌ده‌کراوه‌..
                 هیچ له‌ لێوان نه‌ده‌شراوه!‌
 ما.. چ ده‌بوو!؟
 ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی هێڵی سۆر و سنووره‌کان
                 له‌ بن پێیان ده‌سڕانه‌وه‌!‌
 _____________________________
 * ته‌ڕاوز: به‌و ده‌غله‌ ده‌گۆترێ که‌ له‌ کاته‌کی دره‌نگی وه‌رزی چاندن تۆ ده‌کرێ‌ و له‌ ده‌می خه‌رمانانیش هێشتا هه‌ر ته‌ڕه‌ و ده‌می دورینه‌وه‌ی دانایێ‌.

 ** ما: (ما) یان (چما) له‌ هێنده‌ک ناوچه‌ له‌ جێی (لۆ، بۆ) به‌کاردێن.

daraehmed@yahoo.com

 

loading ١٧ی شوبات هاتەوەهیچ داواکارى یەکى شەقام جێبەجى نەکرا

دواى ئەوەى کە پارساڵ شەپۆلى ناڕەزایەتى وڵاتانى عەرەبى گرتەوە وبوەهۆى ڕوخانى ژمارەیەک لەڕژێمى دیکیتاتۆرى دواکەوتوى ناوچەکە کەساڵەهاى ساڵ خۆیان سەپاندبوو ودەستیان نابووە نێو بینە قاقاى هاوڵاتیانى  وڵاتەکەیانەوە لەپێناومانەوەیان لەسەرکورسى دەسەڵات وسەپاندنى بنەماڵەکانیان،لەوچوارچێوەیەشداهەرچیان پى کرابێت درێغیان نەکردوە لەبەرامبەر خەڵکى بێدیفاع وبێ دەسەڵاتى خۆیان دا دەستیان گرتبووبەسەرسەرجەم کایەکانى سیاسە ت وئابورى وتەنانەت وەرزشى وهتد...سەرجەم ئازادیەکانیان لەخەڵک زەوت کردبوو،بەڵام شەپۆلى نارەزایەتى وتوڕەبوونى خەڵکى گەیشتەلوتکەو ڕژانەسەرشەقامەکان بۆ ڕوخانى ئەوڕژێمانەى کەلەهەموشتێک بێبەشى کردبوون... ئەوشەپۆلى نارەزایە تیە بەردەوام دەبێت تازە هیچ هێزێک ناتوانێت لەبەردەم خواستى گەلان راوەستێت وبەربە شەمەندنەفەرى دیموکراسى بگرێت...بێ بەختى ئەوڕژێمە دیکتاتۆریانە لەوەدایە کەهێشتا دەیانەوێت بەزەبرى هێزوتانک وزرێپۆش وفڕۆکە ولولەى تفەنگەکانیان درێژە بەتەمەنى خۆیان بدەن...لەهەندێکیاندائەوڕێگا ئێکسپایەرە شکستى خواردو ئاکامى روخاندنیان بوولەمانى تریشیاندا هەروادەبێت..تازەکوشت وبڕین دادیان نادات...لەکۆتایى داهەردەبێت گوێ بۆمیللەت وخواستەکانیان بدەن..بەتایبەتى ئەوانەى لەسەرحوکم ماون گەردەیانەوێت بەدەردى قەزافى وموبارەکیان لێنەیەت..دەبێت پەندوەربگرن و وازلەعەقڵیەتى کۆنە پەرستانە ودیکتاتۆریەتانەیان بێنن...!!هەروەک دەشزانین کوردستانیش بەدەرنیە لەوبارودۆخەى ناوچەکەى گرتۆتەوە لەگەڵ ئەوەى هەندێک جیاوازى وتایبەنمەندێتى ئێرە لەوان جیادەکاتەوە..ئەوەبوو29/1/2011بزووتنەوەى گۆڕان بەیاننامەیەکى دەرکردکەداواى هەڵوەشانەوەى حوکمەت وپەرلەمانى کرد...کەئەوەبووەهۆکارى سەرهەڵدانى ناکۆکى وململانێ ى جدى ترلەهەرێمى کوردستان...کاتێکیش(17)شوبات جەماوەرى شارى سلیمانى کۆبونەوە بۆپشتوانى کردن لەگەلانى ڕاپەڕیوى ناوچەکەودەربڕینى نارەزایەتى بەرامبەردەسەڵات ناوخۆى لەبەرامبەر ناعەدالەتى وپاوانخوازى حزبى وهتد...ودواى ئەوەى کارەکان گەیشتەهەڵکوتانە سەربارەگاى حزبەکان وتەقەکردن لەجەماوەرکوشتنى هاوڵاتیانى لێکەوتەوە بێگومان ئەوروداوانە نەخوازراوبوون وهەموانی دڵتەنکرد...ڕۆژبەڕۆژشەپۆلى نارەزایەتى کڵپەى سەندجەماوەرتوڕەتربوون...بەڵام پێویستە ئەوانەى خەڵکیان شەهیدکردوە بگیرین وبدرێن بەدادگا...لێپێچینەوە لەروداوەکان بکرێت...لەوچوارچێوەیەشداچەندین پڕۆژە پێشکەش کراون بۆچاکسازى وبۆبەدواداچوونى روداوەکان پێوستە هەموولایەنەکان دەسەڵات و ئۆپۆزسێونى پەرلەمانى وحزبەکانى تریش بەیەکەوەدابنیشن،یاخودکۆنگرەیەکى نیشتمانى بۆئەومەبەستە سازبکرێت،بۆدیالۆگ وگوێ لەیەکگرتن وچاکسازى بەشێوازێک هەموان یاخود زۆرینەى رەهالەسەرى کۆک بن...بۆئەوەى پەندلە وڵاتانى تروەرگرن،بۆئەوەى جیاوازتربن بۆئەوى شتەکان لەبەرژەوەندى گەل وخاکى کوردستان بشکێتەوە پێوستەبەوکارەهەڵبسن...گەروانەبێت هەرکەس بۆخۆى بێ حساب کردن بۆبەرام یان کەمینە...ئاکامەکەى زۆرخراپ دەبێت...ئەوکاتەکێشەى ناوخۆیى دروست دەبێت ئەوکاتدەبێت سەدخۆزگە بەمیسروسوریاولیباوهتد بخوازن...لەکۆتایشدادەبێ بزانین کەهێشتاشەقام توڕەیە،چاوەڕوانى چاکسازى ولێکۆڵینەوە وئەنجامەکانێتى...هێشتاش (17)ى شوباتى ئەمساڵ نەهاتۆتەوە...چارەسەروچاکسازیەکانیش بەنیوەناچڵى ماونەتەوە...پێوستەدەسەڵات توڕەى شەقام بەهەندوەربگرێت.

تێبینی کوردستانپۆست ئینفۆ : بە داوای لێبوردن لە کاک هونەر کەریم. هۆی دواکەوتنی بڵاوبوونەوەی وتارەکەی ئەوە بوو کە کەوتبووە بەشی سپامی ئیمەیڵەکەی کوردستانپۆست ئینفۆوە و ئێمەش دواتر پێمانزانی . هۆی دواکەوتنی بڵاوبوونەوەکەی تەنها ئەوەبوو نەک شتێکی دیکە .

loadingلە یادى خۆپیشاندانەکانى (17)ى شوباتدا

ساڵێک بەسەر خۆپێشاندانى شار و شارۆچکەکانى پارێزگاى سلێمانى تێدەپەرێت، ئەو خۆپیشاندانانەى کە خەڵکى ئەو ناوچەیە بە رێگەیەکى ئاشتى و مەدەنیانە داوا و داخوازیەکانى خۆیان بۆ نەهێشتنى گەندەڵى و ناعەدالەتى و لە پێناو چاکسازیەکى ریشەیى خستە روو ، بەڵام مخابن دەسەڵات بە زیادەرۆییەکى زۆرەوە چەکى دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێنا کە لە چەند رۆژێکى سەرەتایى خۆپێشاندانەکاندا دەیان شەهید و بریندارى لێکەوتەوە ، خۆپێشاندانەکە دەرفەتێک بوو کە دەسەڵات بە سیاسەت و شێوازى حوکومرانى خۆیدا بچێتەوە و لە چوارچێوەى چاکسازیەکى ریشەیدا کە ئیستحقاقى قۆناغەکەیە داوا و داخوازیەکانى خۆپێشاندەران جێبەجێ بکات ، بەڵام دەسەڵات وێراى بەکارهێنانى هێز بۆ بڵاوە پێکردنى خۆپێشاندانەکان ، ئەو گفت و بەڵێنانەشى جێبەجێ نەکرد کە بە خۆپێشاندەرانى دابوو ، تەنانەت سەربارى بریارى دادگا و بریارەکانى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەت و بریارەکانى پەرلەمانیش لە دەستگیرکردنى تاوانباران ، تاکە داواکراوێک نەهێندرایە بەردەم دادگا ، ئێمە لە ساڵیادا خۆپێشاندانەکانى (17)ى شوباتدا وێراى بەرز نرخاندنى خوێنى گەشى شەهیدانى خۆپێشاندانەکان سڵاویش دەنێرین بۆ خانەوادەى سەربەرزى ئەو شەهیدانە و خۆراگرى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان و بەشداربوانى خۆپیشاندانەکان بە تایبەتى.

حزبى ئایندەى کوردستان وەک هەمیشە خۆپیشاندانى مەدەنیانە بە مافێکى دیموکراسى و یاسایى خەڵک دەزانێت و پشتیوانى لێدەکات ، لەم بۆنەیەشدا داوا لە دەسەڵات دەکات کە لە ئەگەرى هەر خۆپیشاندانێکى ئاشتیانەى خەڵکدا بە شێوەیەکى مەدەنى و دوور لە توند و تیژى مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکات .

مەکتەبی سیاسى  ئایندەى کوردستان

16/2/2012

 سلێمانی

تێبینی کوردستانپۆست ئینفۆ : ئەم بەیاننامەیە بڵاوکردنەوەی دواخراوە . هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە ئەم بەیاننامەیە کەوتبووە سپامی ئیمەیڵەکەمانەوە . پاش ئەوەی کە پێمانزانی، بڵاوکردنەوەیمان بە پێویستزانی . لەو ڕووەوە داوای لێبوردن لە بەڕێز " حیزبی ئایندەی کوردستان " دەکەین .

loadingناکۆکی نێوان تاڵیبان و ئەلقاعدە دەتەقێتەوە

ناکۆکی نێوان ئەلقاعدەو تاڵیبانی ئەفغانستان تەقیەوە .

دۆزینەوەی بن لادن لەڕێگای فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە و دواتریش کوشتنی لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەمریکا لە پاکستاندا، بە دوای ئەویشدا چڕکردنەوەی هێرشی درۆنەکان بۆسەر تاڵیبان و ئەلقاعدە لە پاکستان، کێشەی دارایی و کێشەی لاوازبوونی عەقڵیەتی جیهادی و خۆکوژی لە وڵاتانی عەرەبیدا بە هۆی بەهاری عەرەبییەوە، کردنەوەی نووسینگەی تاڵیبان لە دۆحەی پایتەختی قەتەر و گفتگۆ لەگەڵ ئەمریکا و حکومەتی ئەفغانستاندا، ئەو کێشانەن کە ناکۆکی دەخەنە نێوان تاڵیبانی ئەفغانستان و ئەلقاعدەوە .  

بەرپرسێکی تاڵیبان بە ئاژانسی هەواڵدەری فەڕەنسای وتووە کە " ڕێکخراوی ئەلقاعدە گفتوگۆی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا لە قەتەردا بە خیانەت دەزانێت و لەو گفتوگۆیانە ناڕازییە " .  بە قسەی هەمان بەرپرسی تاڵیبان، ئەلقاعدە سەرزەنشتی  تاڵیبانیکردووە کە بۆ چی پاش ئەو هەموو ساڵە لە کۆمەکردنی تاڵیبان، بەڵام ئێستا پشت ئەلقاعدە دەکات .

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ئاماژە بەوە دەکات کە مەلا عومەری ڕابەری تاڵیبان دەیەوێت لەگەڵ حکومەتی حامد کرزای و ئەمریکادا ڕێک بکەوێت و پشت لە ئەلقاعدە بکات . پاش لە کردنەوەی نووسینگەی تاڵیبان لە قەتەر، مەلا عومەر فەرمانیداوە بە تاڵیبانی پاکستان کە چیتر هێرش نەکەنە سەر سوپای پاکستان .

هەمان ئاژانسی هەواڵدەری ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئەندامانی ئەلقاعدە لە ئەفغانستاندا لە ١٠٠ کەس تێپەڕ ناکات و لە پاکستانیشدا کەمتر لە ١٠٠٠ چەکداری ماوە کە ئەم ژمارەیەش توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی سوپای پاکستان و ئەمریکا و ناتۆی نییە .

loading پوتین : ئامانج لە سیستەمی بەرگری موشەکی ناتۆ ئێرانییە، بەڵکو ڕوسیایە

فلادمیر پوتینی سەرۆک وەزیری ڕوسیا ڕایگەیاند کە سیستەمی بەریگریکارانەی موشەکی ناتۆ ئێران نییە، بەڵکو ڕوسیایە .

فلادمیر پوتین لە وتارێکدا کە ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی " ڕوزیسکایا "ی چاپی مۆسکۆدا بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ڕوسیا پێویستی بە سوپایەکی بەهێز هەیە تائیحتوای دوژمنانی ئەو وڵاتە بکات .  

پوتین لە وتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەرای گۆرانکارییەکان لە جیهاندا، بەڵام هەندێک دەوڵەت دەیانەوێت لە ڕێگای هێزو زەبروزەنگەوە چارەسەری کێشە جیهانییەکان بکەن . ئەگەرچی بوتین ئاماژەی ڕاستەوخۆ بە ئەمریکا ناکات، بەڵام مەبەستی لە ئەمریکایە کە دەیەوێت لە ڕێگای هێزنواندنی سەربازییەوە سەرکردەیی بێ ڕەقیبی جیهان بکات .

پوتین لەگەڵ ئاماژەکردن بە ئامانجەکان لە جێگیرکردنی سیستەمی بەریگریکارانەی موشەکی ناتۆ کە ئێران نییە، بەڵکو ڕوسیای خاوەن چەکی ئەتۆمە، جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە لە ئایندەدا دەبێت ڕوسیا ٧٧٠ ملیاردۆلار بۆ مۆدێرنیزەکردنی سوپای ڕوسیا تەرخان بکات .

پوتین دەڵێت " بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ٥٠ ساڵی داهاتوو لەسەر ڕوسیا، دەبێت تەکنەڵۆژی نوێ لە پێکهاتەی چەکی ڕوسیادا بە کارببرێت " .

هەرچەندە وتارەکەی پوتین دەچێتە خانەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکانی ڕوسیاوە، بەڵام لایەنێکی ڕاستی تێدایە و ئەمریکا و ناتۆ ستراتیژیان ئەوەیە کە بەهەر ڕێگایەک بووە گورزێکی ئەوتۆ لە ڕوسیا بوەشێنن  تا ئەو وڵاتە وەک زلهێزێکی جیهانی بچووک بکەنەوە . ئەمریکا ناتوانێت گورباتشۆفێکی دیکە لە ڕوسیادا دروست بکاتەوە تا لە سەر دەستی ئەو، ڕوسیای ئەمڕۆ لە بەریەکهەڵوەشێنێتەوە، چونکە ڕوسەکان تێگەیشتن کە هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤییەت، پلانێکی ئەمریکاو ڕۆژئاوا بوو بۆ بچووکردنەوەی گەلی ڕوسیا. لە بەرئەوە، ئەمجارە ڕێگانادەن فێڵێکی لەوجۆرەیان لێبکرێت . بەو هۆیەشەوە دەبێت خۆیان بۆ ڕووداو و پێشهاتی دیکە ئامادە بکەن، کە یەکێک لەو پێشهاتانە  جەنگ و پەلاماری سەربازییە بۆ سەر وڵاتەکەیان .  

loadingخۆپیشاندانی یەک ملیۆن کرێکار و بێکار لە ئیسپانیا

ئەمڕۆ لە سەرتاسەری ئیسپانیادا یەک ملیۆن کرێکار و بێکار ڕژانە سەر شەقامی شارەکانی ئیسپانیا .

سەندیکا کرێکارییەکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا یەک ملیۆن کەس بەشداریکردووە . خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی ئیسپانیا لەسەر داخوازی سەندیکا کرێکارییەکانی ئەو وڵاتە دژ بە یاسای نوێی کار دەستیپێکرد .

یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان بە میدیاکانی وت " سەرمایەداران و دەوڵەتەکەیان دەیانەوێت دایکان و باوکان بێکار بکەن و هەمان کاری ئەوان بە نیوەی کرێ بدەنەوە بە منداڵاکانیان  ".

دەوڵەتی بۆرژوازی ڕاستگەرای ماریانۆ ڕاخۆی، کە ڕوو بەڕووی کورتهێنانی بودجە بۆتەوە، ماوەی دانی بیمەی بێکاری لە ٤٢ مانگەوە بۆ ٢٤ مانگ  کەمکردۆتەوە . ئەمە لە کاتێکدایە  کە بەدەستهێنانی کار لە بازاڕی ئیسپانیادا زۆر دژوارەو ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ و کۆڵیجەکان هەر ساڵە پەیوەست دەبن بە سوپای بێکارانی ئیسپانیاوە . بە پێی دوایین ئاماری ڕێکخراوی جیهانی کار، زیاتر لە ٥ ملیۆن بێکار لە ئیسپانیادا هەیە .

loadingپەلاماردانی ئێران، پەلاماردانی ڕوسیایە

کاردانەوەی دیفاعی ئێران لەبەرامبەر پەلامارداندا تەنها لەچوارچێوەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلدا سنووردار نابێتەوە، بەڵکو هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش لە کەنداوی فارس، عێراق  و ئەفغانستانیش

loadingڕێککەوتنی پشتی پەردەی ڕوسیا و ئەمریکا بۆ دەستپێلەکار کێشانەوەی ئەسەد

بە دوای ڤیتۆکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دژ بە سوریا، ڕۆژنامەی شرق الوسط لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا ئەو هەواڵەی لە زمانی سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بڵاوکردەوە کە پێش لە

loadingله سودانی ئه فریقاش شتێك هه یە ناوی كوردستانه !

كوردستان ته نها  چوار   پێنج پارچه نیه .

له دێر زەمانەوە كوردستان  بەدەستیی دوژمنان و  به ده ستیی خۆ شمان  دێته دابه شكردن.  له سۆدانیش شتێك هەیه ناوی ك

loadingکەروێشکەکەی نەوشیروان مستەفا بەرەو سەری ڕەش

چەند ڕۆژێک لەمەوپێش لەسەر داخوازی مەسعود بارزانی  ڕژێمی تورکیا چەند ناوچەیەکی کوردستانی عێراقی زۆر بە تووندی بۆمبارانکرد . لەبەر ئەوەی کە ڕژێمی فەڕەنسا ڕۆژ تیڤی لەسەر داخوازی دەوڵەتی تورکی

loadingشۆڕش پاڵه‌وانه‌کان ده‌یکه‌ن، گه‌مژه‌ و گه‌نده‌ڵه‌کان به‌رهەمه‌که‌ی ده‌خۆن

وردبونه‌وه‌یه‌ک له‌ رووخاندنی ئه‌م رژێمانه‌ی میسر، تونس، لیبیاو عێراقیش. ئه‌بینین که‌ خه‌ڵک دێته‌ سه‌ر شه‌قاماکان و خۆیان به‌کوشت ده‌ده‌ن و داوای ڕوخاندنی سه‌رۆکی ڕژیم ده‌که‌ن، واده‌زانن ک

loadingگەندەڵی دەسەڵات و قەیرانی ئۆپۆزسیۆن...!شەقامی کوردی بەرەو کوێ...!؟

ئەگەر توێژینەوەیەکی زانستی و فەلسەفی و دیرۆکی، لەسەر چمک و باسکەکانی ماک و فاکتەرەکانی گەندەڵیەکانی ئەمڕۆی کوردستان بکەین، بێ گومان دەچنە مەخزەن و سەدێکی پەنگخواردوی ریزبەندی مێژوویەک..

loadingپلانگێڕی ستراتیژی و پەلاماری سەربازی هێشتا لە ئێران و سوریادا دەرکی پێنەکراوە

لە چەند مانگی ڕابردوودا، ڕۆژئاوا تەنانەت لە ڕۆژەکانی پێش لە ڕوخاندنی حکومەتی معمر قەزافی، زیاتر قسە لە نەبوونی ئارامی سیاسیی لە سوریادا دەکات .نەک تەنها پەیوەندی دۆستانەی سوریا لەگەڵ کۆمار

loadingبەیاننامە : با وەزیری ناوخۆ دەسبەجێ لێکۆلینەوە لە رەفتاری هێزەکانی بکات

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەرۆژنامەنوسان سەرکۆنەی لێدانء رێگرییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قەزای دەکات بەرامبەر هێرشکردنە سەر رۆژنامەنوسان . داوا لە  وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردس

img


arrowبزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ده‌روازه‌ی میثیۆلۆجییه‌کی دیکه‌وه‌

arrowکۆمۆنیسته‌کانی دوو سه‌ده‌؛ له‌ قوربانییه‌وه‌ بۆ جه‌للاد

arrowناڕەزایەتی و گازەندەی خەڵک لە ئەدای حکومەت، نەگەیشتە قۆناغی بزووتنەوەیەکی جەماوەری

ئیخوان المسلمین خەنجەری ژەهراوی دەستی ئیمپریالیزم بۆ لێدان لە دڵی شۆڕشی عەرەب 

کێشەی کورد لە ستراتیژی " یەکگرتووی ئیسلامی " دا



arrowهەرەس، شۆڕش

arrowشۆڕش پاڵه‌وانه‌کان ده‌یکه‌ن، گه‌مژه‌ و گه‌نده‌ڵه‌کان به‌رهەمه‌که‌ی ده‌خۆن

arrowدوای ڕاپه‌ڕین و شۆڕش؛ چی و کێ ؟

arrowشۆڕش دەتوانرێت بەرپابێت

arrowشۆڕشی دیموکراتی یان شۆڕشی سۆسیالیستی ؟

arrowشۆڕش دەستی پێکردووە،چی بکرێت؟

arrowشۆڕش له‌باربرا؛ ده‌بێت چی بکرێت ؟

خاڵە شاراوەکانی پشت پەردەی سەفەرەکەی مەسعودبارزانی بۆ تاران

نهێنییەکانی ١٧ شوبات لە سلێمانی ئاشکرا بوو

پ ک ک لە گەمەی بارزانی - ئێران- سوریا و تورکیادا

جەنگی جیهانی سێیەم نەخشەی بۆداڕێژراوە و کەسانێک دەنگی تەپڵی جەنگ نابیستن، ئەوانە کەڕن !

         فیلم و ڤیدیۆ                                                                            


نەوشیروان مستەفا لەم ڤیدیۆدا : گەنجەکانی سەردەمی بەعس کڵتوری بەعسیانەیان زیندووکردەوە

کڵتوری بەعسیانە، یان کڵتوری فاشیزم، کڵتوری پارتی و یەکێتی بووە لەسەرەتای دروستبوونیانەوە . نەوشیروان مستەفا لەسەردەمی شاخ و شاردا خۆی یەکێکە لە ئەقڵەکانی نۆژەنکەرەوە و درێژەپێدەری هەمان کڵتوری بەعسیانە . گەنجەکانی سەردەمی بەعس، ویستیان لەدژی ئەو کڵتورە بجەنگن، بەڵام تاڵەبانی و نەوشیروان ئەو گەنجانەیە سەرکوت دەکرد تا باشتر بتوانن هەمان کڵتوری بەعسیان لە شاخ و شاردا زیندوو ڕابگرن . ئەو گەنجانەی کە لەسەردەمی بەعسدا بەرەو شاخەکان دەڕۆیشتن، جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان، دەیانکردنە کۆیلەی خۆیان و دەبووایە ملکەچی فەرمانە سەدامییەکانی ئەوان بوونایە و ماستاویان بۆ بکردنایە . هەر گەنجێک ئەو کڵتورە بەعسیانەی نەوشیروان و تاڵەبانی قەبوڵ نەکردایە، یان سوکایەتیان پێدەکرد یان ئازارو ئەشکەنجەی دەرونی و فیزیکیان دەدا و ناچار بە تەسلیم بوونەوە بە بەعسیان دەکرد، یان ناچاریان دەکرد ریزەکانی هێزی پێشمەرگە بەجێبهێڵێت و بەرەو هەندەران سەری خۆی هەڵبگرێت . ئێستاش نەوشیروان درێژەپێدەری هەمان کڵتوری بەعسیانەو ماستاوچێتیانەیە و ڕێگا نادات هیچ کەسێک ڕەخنەی لێبگرێت . ئەو ڕەوە نووسەرو کارمەندەی کە لە دەوری نەوشیروان کۆبوونەتەوە، جگە لە کۆمەڵێک مرۆڤی ماستاوچی و مرۆڤی کارەکتەر تێکشکاوی نوقم بوو لە هەمان کڵتوری بەعسیانە شتێکی دیکە نین . ماوەتەوە لە نەوشیروان بپرسین ؛ ئایا هیچ نووسەرو کارمەندێکی بزووتنەوەی گۆڕانەکەت جورئەتی ئەوەیان هەیە بچووکترین ڕەخنەی ئاشکرات ئاڕاستە بکەن ؟  دڵنیان وەڵامەکە نەخێرە . ئەی ئەوانە گەنجی سەردەمی کەین ؟ هەرکەس ڕەخنەیەکت ئاڕاستە بکات، ئەگەر بەتەور قەسابی نەکەیت، ئەوا بەشێوەیەکیتر کەسایەتی وردوخاش دەکەیت. ئەوەش هیچی کەمتر نییە لەوە  جەستەی بەتەور لەت و پەت بکەیت . ئەی ئەوە ناودەنێیت کڵتوری چییانە ؟