|
|
|
ده‌رباره‌ی کوردستانپۆست ئینفۆ |
* کوردستانپۆست ئینفۆ بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی سه‌ربه‌خۆیه . نووسین له کوردستانپۆست ئینفۆدا خۆبه‌خشانه‌یه . کوردستانپۆست ئینفۆ په‌یوه‌ست نییه به هیچ حیزب و لایه‌نێکی سیاسییه‌وه و نایشبێته بڵندگۆ و مینبه‌ری هیچ حیزب و ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسیی . ئه‌م سایته ڕه‌خنه‌ی بێپه‌رده‌و ڕاشکاوانه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کوردی و له کڵتوری فاشیستی و دیکتاتۆری ده‌گرێت و له ڕێگای پێنووسه‌وه به‌رگری له مافه دیموکراتی و سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤی کورد ده‌کات .
* کوردستانپۆست ئینفۆ خاوه‌نێکی دیاریکراوی نییه و موڵکی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له پێناوی ڕزگاری له کۆیلایه‌تی سیاسیی، ئابووری و فیکریدا ده‌نووسن و بۆ ئازادی، یه‌کسانی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تێده‌کۆشن .
* به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردستانپۆست ئینفۆ بڕوایان به جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له ده‌سه‌ڵات و له په‌یوه‌ندییه خوێنی وخێڵهکییهکان، جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت هه‌یه . ستافی ئه‌م سایته دژی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک ده‌وه‌ستێته‌وه که حکومه‌ت و ئۆرگانه حکومییه‌کان مۆنۆپۆڵی حیزب، بنه‌ماڵه و خێڵه‌که‌ی بکات و حکومه‌ت و ئۆرگانه حکومییه‌کان به مه‌به‌ستی به‌هێزکردن و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و بنه‌ماڵه به‌کار ببات .
* ستافی کوردستانپۆست ئینفۆ له پێناوی چه‌سپاندن و به‌دیهێنانی ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن له به‌رنامه سیاسیی، ئابووری، فێرکاری و کڵتوورییهکانی ده‌وڵه‌ت، ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن له کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی حکومی له هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌کدا بن، ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن له دینه‌کان، ئازادی بیروڕا، ئازادی چاپه‌مه‌نی، ئازادی پێکهێنانی حیزب و ڕێکخراوه‌ی سیاسیی و مه‌ده‌نیدا خه‌بات ده‌کات و ئه‌وانه به مافه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤی کورد ده‌زانێت . دژی هه‌رجۆره ده‌سه‌ڵات، حکومه‌ت و حیزبێک ده‌وه‌ستێته‌وه که ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییانه له کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان زه‌وت و پێشێل بکات.
* کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و داگیرکردنی کوردستان، کێشه‌یه‌کی مێژوویی، ئابووری، سیاسیی و کڵتوورییه. کوردستانپۆست ئینفۆ له ڕێگای نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی هوشیارییه‌وه ده‌رباری ئه‌م کێشه‌یه، هه‌وڵده‌دات ڕێگاچاره‌ی تیۆری و سیاسیی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی کێشه‌که بخاته به‌رده‌م خوێنه‌رانی . چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی میلله‌تی کورد، به بۆچوونی ستافی کوردستانپۆست ئینفۆ، ته‌نها جیابوونه‌وه و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه .
* کوردستانپۆست ئینفۆ بڕوای به گۆڕین و ده‌ستبه‌ده‌ستکردنی هێمنانه و بێ خوێنڕشتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و حکومه‌ت هه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا و دژی هه‌رجۆره شه‌ڕو تووندوتیژییه‌که که بۆ گۆڕین و ده‌ستاوده‌ستپێکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و حکومه‌ت به‌رپا بکرێت. سندوقه‌کانی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی ئازاد، به پێوه‌ری پرۆسه‌ی گۆڕینی ئاشتیانه و دیموکراتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت ده‌زانێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که بڕوای ته‌واوی به هه‌ڵبژاردنی ئازاد و سندوقه‌کانی ده‌نگدان هه‌یه، له‌هه‌مانکاتدا به‌کاربردنی تووند و تیژی و زه‌بری شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ری له په‌یکه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵانه ڕه‌تناکاته‌وه که به به‌کار هێنانی ساخته لهدهنگدانهکان و به زۆر و به ملهوڕی، به به‌کاربردن و لوشدانی سه‌رمایه‌و داهاتی میلله‌تی کورد، خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا ده‌سه‌پێنێت . کوردستانپۆست ئینفۆ له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و خۆسه‌پێنه‌کاندا بانگه‌وازی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی پلاندار و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ کراو ده‌کات .
* کێشه‌ی ژنان، منداڵان، بێکاران، لاوان، که‌مئه‌ندامان و پیرو په‌ککه‌وته‌کان، ترسناکترین ده‌ردو نه‌خۆشییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانن و کوردستانپۆست ئینفۆ سه‌نگه‌ری پته‌وی به‌رگریکردنه له ماف و داخوازییه‌کانی ئه‌و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییانه .
* کوردستانپۆست ئینفۆ په‌یڕه‌وی له پره‌نسیپه‌کانی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد ده‌کات و خۆی له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ، بابه‌تی سوکایه‌تی ئامێز، تۆمه‌تی شه‌خسی و بێبه‌ڵگه، شکاندنی که‌سایه‌تی تاکی کۆمه‌ڵ ده‌پارێزێت. هیچ نووسینێک بڵاو ناکاته‌وه که ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژیانی تایبه‌تی که‌سه‌کان، ماف و ئازادی تاکی هاوڵاتیان تێدا هه‌بێت، له هه‌مانکاتدا خۆی له بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی نووسین ئاست نزم و بێفیکردهپارێزێت .
* کوردستانپۆست به‌رپرس نییه له هه‌ڵه‌ی ڕێنووس، ڕێزمانی و ده‌ستنیشاننه‌کردنی سه‌رچاوه له وتار و نووسیینی هیچ نووسه‌رێکدا . به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌رپرس نییه له ناوه‌رۆکی فیکری و سیاسیی هیچ وتار‌و نووسینێک . نووسه‌ر به‌رپرسه له‌و کێشانه.
* به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا ئازادی بیروڕا و ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات، حکومه‌ت و ئاین بوونی نییه، هه‌ڵبژاردنی ناوی خوازراو، ڕێگا پێدراوه له کوردستانپۆست ئینفۆدا . هه‌موو نهێنییه‌کانی تایبه‌ت به ژیان و ئاسایشی نووسه‌ر به ته‌واوی له‌لای کوردستانپۆست ئینفۆ پارێزراوه .
* کوردستانپۆست ئینفۆ ئه‌و وتار و نووسینانه بڵاو ناکاته‌وه که له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌که‌یه‌وه بۆچه‌ند شوێنی دیکه ڕه‌وانه‌ی کردووه، مه‌گه‌ر ئه‌وه که وتار و نووسینێک به‌های فیکری و سیاسیی خۆیی هه‌بێت و شایسته‌ی چه‌ندجار بڵاوکردنه‌وه بێت. پێش له‌وه‌ی ناوی کوردستانپۆست ئینفۆ زیاد بکه‌یت بۆ لیستی ڕۆژنامه و وێب سایته‌کانی جێگا مه‌به‌ستت، ئه‌م مه‌رجی بڵاوکردنهوهیهت له کوردستانپۆستدا له بیر نه‌چێت، چونکه سانسۆر ده‌کرێیت .
کوردستانپۆست ئینفۆ
19. 2 . 2010
|
|