بێکاری زیاتر هەڕەشە لە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەوتی دەکات .
ڕێکخراوی جیهانی کار(ILO)، کە بارەگای سەرەکی لە جنێفە، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژە بەوە دەکات کە بە هۆی قەیرانی ئابورییەوە ژمارەی بێکاران لە جیهاندا دەچێتە سەرەوە و ڕەنگە تا ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی بێکاران لە جیهاندا بە بەردەوامی زیاد بکات .
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەرانسەری دنیادا ٩٠٠ ملیۆن کرێکار لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و ڕۆژانەی نیوەی ئەو ژمارەیە لە کرێکاران، کەمتر لە ٢دۆلاری ئەمریکی وەردەگرن .
ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی جیهانی کار پێشبینی بێکار بوونی ٣ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠١٢دا دەکات و بەمەش ژمارەی بێکارانی جیهان دەگاتە ٢٠٤ ملیۆن کەس ، هەروەها پێشبینی ئەوەدەکات کە ئەو ژمارەیە تا ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٦ ملیۆن کەس بەرز بێتەوە .
گەنجانی تەمەن ١٥ تا ٢٤ ساڵە، زیاتر دەبنە قوربانی بێکاری و باری قورسی قەیرانی ئابوریی سەرمایەداری بەتووندی بەسەر ئەواندا دەشکێتەوە . لەمبارەیەوە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی جیهانی کار ئاماژە بەوە دەکات کە ٨.٧٤ ملیۆن گەنج لە ساڵی ٢٠١١ دا بێکارن کە ٤ ملیۆن لە ساڵی ٢٠٠٧ زیاترە .
سەرچاوە : http://www.ilo.org/global/lang--en/index.htm#a4